هه‌موو گوتار و تێكستێك بواری ئه‌وه‌ی تێدایه زیاتر
له خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌یه‌كی بۆ بكه‌یت، ئه‌و فره
خوێندنه‌وه‌ییه‌ش چه‌نده په‌یوه‌سته به سروشتی
گوتار و تێكست خۆی، وه‌ك هه‌ڵگری مانا و ره‌هه‌ندی
جیاواز، كه په‌یوه‌ستن به شوێنكاتی ده‌ربڕین و سیاقی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی داڕشتنه‌وه‌یان، ئه‌وه‌نده‌ش
ده‌كه‌ونه ژێر بار و كاریگه‌ری باكگراوندی خوێنه‌ر
خۆی، بۆیه ئاساییه ببینین كه‌مترین گوتار و تێكست
له حوكمی خوێندنه‌وه‌ی میزاجی قورتاریان بێت،
به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه چ له ئاسته
سیاسییه‌كه‌ی، یان له ئاسته كولتوری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه دونیابینی و
بیركردنه‌وه‌كه‌ی بارگاوییه به گومان و ترس و
هه‌میشه پاساوێكی پێیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی
ره‌ت بكاته‌وه، یان هه‌رنا قه‌رزباری بۆچوونه‌كانی
بكاته‌وه!!
له شوێنێكی دیكه‌شدا ئاماژه‌م به‌وه داوه، كه
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له كۆی ئاسته‌كانیدا،
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه لێوڕێژ له پاساو، كه ده‌شێ به
كۆمه‌ڵگه‌ی پاساو ناوی به‌رین. واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه
به توانا له هێنانه‌وه‌ی بیانوو و داتاشینی وه‌همی
گه‌وره له پێناو سه‌لماندنی راستی خۆی، یان هه‌رنا
بۆ خۆ دزینه‌وه له ره‌خنه و گلله‌ییه‌كانی
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی. له به‌رامبه‌ریشدا كه‌مترین ویستی
تێدایه بۆ به خۆداچوونه‌وه. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه تاك و
كایه و كائینه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن
له‌سه‌ر حیسابی ناشیرینكردنی ئه‌وانیتر خۆیان جوان
بكه‌ن، چاره‌گی ئه‌وه له‌باریاندا نییه له ئاوێنه‌ی
ئه‌وانیتر ته‌ڵخییه‌كانی خۆیان ببینن. ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه به كۆی پێكهاته‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی توانای
هه‌یه پاساوی شكست و چه‌وتی و چه‌وێڵییه‌كانی
بداته‌وه، چاره‌كی ئه‌وه ئاماده‌یی تێدا نییه
خۆخوێندنه‌وه‌یه‌كی بوێرانه بۆ خۆی بكات و ده‌رزی
ئاژنی كه‌موكوڕییه‌كانی بكات، له‌وه‌ش زیاتر توانای،
یان راشكاوانه‌تر بڵێین ویست و ئیراده‌ی قبوڵكردنی
ئه‌وی دی جیاوازی نییه، چ جای ئه‌و جیاوازه بیه‌وێ
له‌گه‌ڵیدا و له‌سه‌ر كێماسییه‌كانی بكه‌وێته دمودوو.
له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا و له نێو كایه سیاسی و
رووناكبیری و كولتورییه‌كه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر له ئاستێك دایه و هه‌وڵدان بۆ
ناشیرینكردنی به رێژه‌یه‌كه، وای لێهاتووه هه‌موو
جیاواز بینین و جیاواز بیركردنه‌وه و جیاواز
ده‌ربڕینێك له واقیعی باو و سه‌پێنراو، مه‌حكومه به
كۆمه‌ڵێك حوكمی پێشوه‌خته‌ی به‌ربه‌رییانه، كه ئیدی
ئه‌و جیاوازه یان دوژمنه، یان ده‌ستی دوژمنی له
پشته، یاخود هه‌وڵێكه بۆ ئاژاوه‌گێڕی و تێكدانی
شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه،
په‌یوه‌ندییه‌ك كه جگه له ملكه‌چی و باوه‌ڕهێنان
به یه‌ك تاكه حه‌قیقه‌ت و چوونه ژێرباری ئه‌و
حه‌قیقه‌ته، هیچی تری قه‌بوڵ نییه. ره‌نگه ئه‌و
واقیعه كه‌متر له ئاستی دروشم و هوتافدا هه‌ستی
پێبكرێ، به پێچه‌وانه‌وه به گوێره‌ی دروشمه‌كان
بێت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه خاڵییه له دوژمنایه‌تی و
یه‌كتری خوێندنه‌وه له چڵه‌پۆپه‌ی دایه، به‌ڵام
كاتێك له ئاستی دروشم‌دا شۆڕ ده‌بینه‌وه ئاستی
كرده‌نی و پراكتیك له مامه‌ڵه‌ی سیاسی و كولتوری و
كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژانه‌دا، ئه‌وكات تێده‌گه‌ین ئێمه له
چ وه‌همێكدا خه‌ریكه خۆمان ده‌خنكێنین، به تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر وردتر په‌رچه‌كردا و كاردانه‌وه‌كان وه‌ربگرین
و خوێندنه‌وه‌ی وردی سایكۆ – سۆسیۆلۆژیان بۆ بكه‌ین،
كه هیچ یه‌كێك له‌و په‌رچه‌كردارانه خاڵی نین له
گیانی رق و ویستی تۆڵه و حه‌زی جاران كردنه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر به سفر و داتاشینی دونیایه‌ك ناووناتۆره
بۆی، به گوتاری رووناكبیریشه‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا
وه‌ك ده‌ڵێن (ان هی الا اسما‌و سمیتموهما انتم و
ابا‌وكم). به‌راست له ژینگه‌یه‌كی وادا ئومێدێك بۆ
ده‌ركه‌وتنی جیاوازی هه‌یه؟ ئایا كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌و لۆژیكه گه‌شه ده‌كات؟!
زمان كه هه‌میشه توانای زاوزێی هه‌یه و ده‌شێ له
شوێنكاتێك و له سیاقێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
كولتوری دیاریكراودا له رێگه‌ی ئاماژه و
داله‌كانییه‌وه كۆمه‌ڵێ مه‌دلول به‌رهه‌م بێنێ،
ئاخۆ چۆن ده‌كرێ بێ سێ و دوو لێ‌كردن ببرێته‌وه
به‌ر ره‌حمه‌تی چه‌قۆی شیكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژی؟! ئایا
مه‌رجه ئه‌وه‌ی تۆ له گوتاری فلان و تێكستی فیساردا
چاوه‌ڕێی ده‌كه‌یت، هه‌مان ئه‌و شته به‌سه‌ر مندا
بسه‌پێنی؟ كه بۆ تۆ ره‌وا بێت ئه‌و دیوه ببینی كه
له‌گه‌ڵ دونیابینی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتدا كۆكه،
باشه بۆ مافی ئه‌وه له من زه‌وت ده‌كه‌یت دیوه‌كه‌ی
تری گوتاره‌كه‌ی تۆش ببینم، كه پڕیه‌تی له هه‌ناسه‌ی
دۆزه‌خی و ناچاركرنه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه ژێربار
و حوكمی یه‌ك حه‌قیقه‌ت و یه‌ك حیكمه‌ت؟!
بڕوام وا نییه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا سه‌ركرده
به رۆحیه‌تی رق و دژایه‌تی ئه‌وانی تر گوتاره‌كانی
ئاراسته بكات، به‌ڵام ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌ش ده‌كات
هه‌موو به یه‌ك ئاست سه‌ری ئه‌شهه‌دوبیللای بۆ
بله‌قێنن، ئه‌وه ره‌نگه شتێكی ئاسایی بێت، چونكه
هه‌میشه سه‌ركرده پێی وایه ئه‌و له سه‌ری
سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و له ئاستێكی باڵا و
دووربینتر له‌وان بیر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئاسایی نییه مونه‌زیر و موفه‌سیره‌كانی سه‌ركرده بێن
و هه‌موومان ناچار به‌وه بكه‌ن بچینه‌وه ژێر باری
ته‌نها یه‌ك شرۆڤه و راڤه و ته‌ئویل، كه ئه‌ویش
به‌رهه‌می تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی تاك لایه‌ن و تاك
ره‌هه‌ندییانه‌ی خۆیانه بۆ پیرۆزی و حیكمه‌تی
سه‌ركرده، له‌وه‌ش وێرانتر رووناكبیرانێك بێن و له‌و
مونه‌زیرانه‌ی حزب و سه‌ركرده خراپتر موژده‌ی
ئه‌وه‌مان بده‌نێ، كه ده‌یانه‌وێ به‌خته‌وه‌ر و
سه‌رازامان كه‌ن!!
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و مونه‌زیره‌ی حزب ئاسایی بێت به
گوێره‌ی پێگه سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كه‌ی خۆی و
بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ماددی و ده‌سه‌ڵاتگه‌راكانی
له نێو كۆی سیسته‌می ئایدیۆلۆژی و حوكمڕانیدا
تێكسته‌كان به پیرۆز و گوتاره‌كان به حیكمه‌ت به
ئێمه و هه‌موومان بفرۆشێته‌وه، به‌ڵام ئاسایی نییه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی خۆیمانی به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێ و
ناچار به‌وه‌مان بكات بچینه ژێر باری قه‌ناعه‌ته‌كانی
ئه‌وه‌وه، هاوكات ده‌بێ به‌شی ئه‌وه‌ش ئه‌و
مونه‌زیره رۆشنگه‌ره‌ی حزب و موفه‌سیره
بونیادگه‌ره‌ی ئایدیۆلۆژیا به مافی ئێمه و هه‌موومان
ره‌وا ببینێ، كه به ویستی سه‌ركرده نه‌بین و وه‌ك
ئیراده‌ی ئه‌ویش بۆ ده‌سته‌مۆكردن نه‌كه‌وینه ژێرباری
گوتاره‌كه‌یه‌وه و خه‌ونی موفه‌سیر و مونه‌زیره‌كه‌ش
هه‌مان خه‌ونی ئێمه نه‌بێ، له به‌رامبه‌ریشدا بۆ
رووناكبیرێكیش ئاساییه نه‌چێته ژێر باری وه‌سیه‌تی
سه‌ركرده و په‌نجه‌ی شایه‌تمانی بۆ گوتاره‌كانی به‌رز
نه‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ئاسایی نییه بێت و
به‌ناوی ره‌خنه و به‌رگریكردن له ئازادی پانتایی
بیركردنه‌وه بۆ خۆی تاپۆ بكات و خۆی به فریادڕه‌سی
كۆمه‌ڵگه نیشان بدات، له ده‌ستی ئه‌و شته‌ی ئه‌و
ناوی لێناوه سته‌م و دیكتاتۆرییه‌تی ده‌سه‌ڵات، دواتر
كێ ئه‌و مافه‌ی پێداویت تۆش واعیز ئاسا به‌ناوی
فیكره‌وه بێیت و پڕمان كه‌یته‌وه له ئامۆژگاری و
له‌وه‌ش ترسناكتر ببیت به وه‌سی به‌سه‌ر عه‌رشی
ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. تۆیه‌ك كه دێیت گوتاری
سه‌ركرده ده‌به‌یته‌وه خانه‌ی رامكردن و
بێده‌نگكردنی كۆمه‌ڵگا، له بیری خۆتی ده‌به‌یته‌وه
به‌و تۆمه‌ت به‌شینه‌وانه‌ی خۆت بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك
سه‌ركرده و جیاواز له تۆ بیرده‌كه‌نه‌وه به مێگه‌ل
و بێده‌نگ و گوێڕایه‌ڵ ناوده‌به‌یت، مه‌گه‌ر بۆ خۆت
سێبه‌ر و تارمایی فاشییه‌تێكی دیكه نیت و ده‌ڕژێیته
دونیابینی و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌مان؟!
من شتێك ده‌زانم و ته‌واو بڕوام پێیه‌تی، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده له‌یه‌ك كاتدا هی تۆی
گوێڕایه‌ڵ و منی لا لاسار و هی تۆی بێده‌نگ و ئه‌وی
یاخی و هی تۆی بێ پرسیار و ئه‌می پڕ گومانه و بۆی
نییه له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندێتیمان پێیه‌وه، له
ئاستی شوناسی هاووڵاتیبووندا جیامان كاته‌وه و خۆی
به خاوه‌نی تۆ و نابه‌رپرسیار به‌رامبه‌ر من و ئه‌و و
ئه‌م بزانێ. كرۆكی دیموكراسییه‌ت و قبوڵكردنی جیاوازی
ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌توانین هاوسه‌نگی و باڵانس له
نێوان ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه و
ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه
رابگرین، حیكمه‌تی سه‌ركرده له وێدایه له‌سه‌ر
بناغه‌ی پیاهه‌ڵدان و مه‌راییه‌كانی تۆ و جیاوازی و
ناڕه‌زاییه‌كانی من بۆ ئه‌و، شوناس نه‌به‌شێته‌وه و
به‌رپرسیارێتی خۆی ته‌فسیر و ته‌وزیف نه‌كاته‌وه،
كه‌وایكرد گومانت نه‌بێ سبه‌ی له به‌رامبه‌ر یه‌ك
نوزه‌ی شه‌رمنانه‌ی ناڕه‌زایی تۆشدا، ده‌تخاته‌وه
كونجی بێ كه‌سی!!
به‌لای منه‌وه وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه، سه‌ركرده
شایسته‌ی رق لێبوونه‌وه و ناشیرین كردن نییه و
كائینێك نییه له گۆشه‌ی ناشیرینكردنه‌وه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا پێم وایه
سه‌ركرده‌ش هه‌میشه سه‌ر راست و جوان و له‌وه‌ش زیاتر
پیرۆز نییه، ئه‌ویش به‌شێكه له من و ئێمه تۆ و
ئێوه و ئه‌و و ئه‌وان، كه‌سێك نییه نامۆ به‌سه‌ر
زه‌مینی جوگرافی و كولتوریمانه‌وه و ده‌كه‌وێته ژێر
باری هه‌مان ئه‌و هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری
و ده‌روونییانه‌ی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به رێژه‌یه‌ك
ده‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌رییه‌كانیان، ئه‌وه بۆیه
ئاساییه كه زۆرجار كاردانه‌وه چه‌وته‌كانی
سه‌ركرده بۆ خۆی به‌شێكن له ره‌نگدانه‌وه‌ی
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری
و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌موومانی تێدا گه‌وره و
په‌روه‌رده بووین، ئه‌ویش وه‌ك به‌شێك له‌و بونیاده
دابڕاو نییه له كۆی هاوكێشه و ده‌رهاویشته‌كان،
بۆیه هه‌رگیز ئه‌وه ناهێنێ و مافی ئه‌وه‌شمان نییه
تا رقمان لێی بێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ له‌گه‌ڵیدا كۆك
و ته‌با نه‌بین و جیاواز بیر بكه‌ینه‌وه!
قسه‌كردنی ئه‌و نووسینه زێده‌تر له‌سه‌ر رووناكبیره،
نه‌ك سه‌ركرده، ئه‌و روونكردنه‌وانه‌یش بۆ ئه‌وه
بوون كه به‌رچاو روونییه‌ك بده‌ینه خوێنه‌ر، تا
دواجار له نێو ئه‌و ململانێیه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه
نووسینه‌كه‌مان نه‌باته‌وه خانه‌ی ته‌ره‌فگیری
به‌ره‌یه‌كی دیاریكراو. به‌و پیچیه‌ی گوتاری هه‌ر
یه‌كه له سه‌ركرده و رووناكبیره‌كه به‌شێك له
راستی و لۆژیكیان تێدایه، به‌ڵام كاره‌سات له‌وێدایه
له‌بری به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردنی ئه‌و بڕه راستی و
لۆژیكه‌ی هه‌ردوولا، بیچین و لایه‌نه تاریكه‌كانی
هه‌ردوو گوتاره‌كه به‌گژ یه‌كتردا ببه‌ینه‌وه و
ململانێ و ناكۆكییه‌كان قوڵتر بكه‌ینه‌وه له ئاستی
ره‌خنه و خوێندنه‌وه بیگوازینه‌وه ئاستی دوژمنكاری
و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری!
به‌داخه‌وه، گرفتی هه‌ره گه‌ره‌ی زۆربه‌ی زۆری
كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به خودی رووناكبیرانیشمانه‌وه
ئه‌وه‌یه، له كه‌مترین حاڵه‌تدا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان
تێدایه یه‌كتریمان وه‌ك جیاواز و ناكۆك قه‌بوڵ بێت،
به‌ڵكو هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه داین به‌رامبه‌ره
جیاوازه‌كانمان بخه‌ینه خانه‌ی دژ و دوژمن، ئه‌مه‌ش
به رۆڵی خۆی وایكردووه له خوێندنه‌وه‌مان بۆ
ره‌فتار و گوفتار و هه‌ڵوێستی یه‌كتر، هه‌میشه كار
له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌ین و یه‌كتری نادیده و
ناچیزه بگرین. به‌داخه‌وه ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌یه
به ته‌نها له ئاسته سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كه‌یدا
كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو زۆر خراپ و ناشیرین
په‌ڕیوه‌ته ناو گوتاری رووناكبیری و كولتوری و
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان. ره‌نگه ئاسایی بێت
كه‌سێكی ئایدیۆلۆژیست به ته‌نها ته‌فسیرێكی ره‌های
خۆیه‌وه منی قه‌بوڵ بێت، له‌وه‌ش ئاسایی تر ئه‌وه
بێت سه‌ركرده‌یه‌ك به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ست و
پابه‌ندبوون پێیه‌وه، ئیدی له‌ژێر هه‌ر ناو و به‌هه‌ر
زمانێكه‌وه بێت، بیه‌وێ هه‌ژموون بكاته سه‌ر خه‌یاڵ
و كۆنه‌ستمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ئه‌وه‌یه
كه گوتاری رووناكبیری بیه‌وێ قه‌ناعه‌ت به
هه‌موومان بێنێ، كه ته‌نها گوتاری ئه‌و باڵایه و
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه به ته‌نیا ده‌توانێ مانا
بداته‌وه شته‌كان و هاوكێشه‌كان باته‌وه شوێنی
خۆیان، هه‌ر ئه‌وه توانای كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی
گوتاری هه‌یه، یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن رسته
نه‌گوتراوه‌كانی پشتی گوتار و كه‌شف ده‌كه‌ن (مه‌گه‌ر
ئێمه‌ش نازانین له پشتی هه‌موو گوتراوێك نه‌گوتراوی
تر هه‌یه)، كه ئه‌مه‌ش به دیوێكدا به‌رهه‌مهێنانی
جۆرێكه له فاشیزم، كه ده‌شێ ناوی بنێین فاشیزمی
گوتار!
ئه‌و گوتاره له ئاستێك دایه سنووری بنه‌ما و
ره‌هه‌نده‌كانی فه‌نده‌مێنتالیش تێده‌په‌ڕێنێ و به
هه‌ناسه‌یه‌كی فاشییانه ده‌یه‌وێ هه‌موومان
بباته‌وه ژێر باری ئه‌و بڕوایه‌ی، كه كۆی كایه‌ی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جارانی سفر بكه‌ینه‌وه و
قه‌ده‌ری ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه و پرسیار و
رامانه‌كانمان بده‌ینه‌وه ده‌ستی گوتارێك، كه
رووناكبیر به‌شێكی هه‌ره زۆری ئاماژه‌كانی له بنمیچی
ئایدی و خه‌یاڵی خۆی به‌رهه‌می هێناوه و ده‌یه‌وێ
وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی ره‌ها پێمانی ساخ بكاته‌وه
له‌وسه‌ریشه‌وه بێت و ئه‌و جۆره له فاشیزممان به
جه‌وهه‌ری دیموكراسی و رۆحی ئازادی و فریادڕه‌سی پێ
بفرۆشێته‌وه!
ره‌نگه له‌وه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌رتووكی
(وه‌همه‌كانی ده‌سته‌بژێر _ عه‌لی حه‌رب) شتێكی خراپ
نه‌بێ، چونكه ده‌سته‌بژێری رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و له
نێویشیاندا كوردستان به تایبه‌تی، كه له ژێر
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌ده‌بیات و مه‌عریفه‌ی
ناوچه‌كه دایه (به‌وه نییه له ئه‌وڕوپا په‌یام و
مه‌سیجه‌كانی ده‌نێرێ!!)، له نێو كۆ وه‌همێكی زۆر
گه‌وره‌دا ده‌ژیێت و پێی وایه ده‌بێ ببێته
سه‌رچاوه و مه‌رجه‌ع، به‌جۆرێك به‌شێكی دیاری ئه‌و
ده‌سته‌بژێره خۆی له بورجی عاج و كۆمه‌ڵگه‌ش به كۆی
كایه‌كانی له خواری خواره‌وه ده‌بینێ و سێبه‌ری خۆی
لێ بۆته ئه‌ژدیها، كه دوور نییه سبه‌ی رۆژ به
ده‌ردی هه‌مان ئه‌و بۆقه بچێت كه له‌به‌ر سێبه‌ری
خۆی پێی شه‌رم بوو پێشووله‌ش راو بكات و بۆ
ئێواره‌كه‌ی خه‌ریك بوو له برسان گیان بدات!!
|