جارێكیان (لۆرد بایرۆن) ی شاعیر ده‌نووسێت (ناتوانین
له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بژین , هه‌روه‌ها ناشتوانین به بێ
ئافره‌ت بژین) ,ئه‌م پارادۆكسه ئه‌و ترسه نیشان
ده‌دات حه‌زیك هه‌یه بۆ ژیان له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و
له‌هه‌مان كاتدا پێكه‌وه ژیان و درووستكردنی ماڵ و
منداڵ به‌یه‌كێك له‌و رێگرییانه داده‌نرێت بۆ
نووسین,له‌مێژووی ئه‌ده‌بیاتدا نووسه‌رگه‌لێك
به‌ته‌نیایی ژیاون و له‌دووره‌وه له ئافره‌تیان
رووانیوه,یان به‌مانایه‌كی دی ئه‌گه‌ر هاوسه‌رێتیش
له‌نێوان نووسه‌ران وئه‌دیباندا بووبێت ,ئه‌وه كێشه‌ی
جودابوونه‌وه روویداوه ,كه‌م نووسه‌ر هه‌یه ئه‌و
كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بژێت له‌گه‌ڵیدا بیدۆزێته‌وه وه‌ك
چوونه پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتییه‌وه .
ره‌نگه كێشه‌ی نووسه‌ر ئه‌وه‌بێت نه‌توانێت وه‌ك
كه‌سێكی ئاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌وێته ژێرباری
درووستكردنی خێزان و ئاوێته‌بوون به ماڵ ,ئه‌مه
لایه‌نێكی ئه‌و پرسه‌یه ,(میلان كۆندێرا) ش رای وایه
(گه‌وره‌ترین كێشه‌ی پیاو ئه‌وه‌یه هاوسه‌رێَكی باشی
هه‌بێت ,چونكه هیچ هیوایه‌ك نامێنێت بۆ جیابوونه‌وه
).
ره‌نگه به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ جار پرۆسه‌ی
هاوسه‌رێتیی پتر هانی نووسه‌ر بدات و بیكات
به‌نووسه‌رێكی جدیی, به‌ده‌یان نووسه‌ر و شاعیر هه‌یه
ئافره‌ت كردوویه‌تی به نووسه‌ر و ئه‌شێ پرۆسه‌ی عه‌شق
و ئاوێته بوونی ئافره‌ت نه‌بایه به‌و ئه‌ندازه‌یه
وه‌ك نووسه‌رێكی باش نه‌ناسرایه.
ره‌نگه ئه‌و وته‌یه‌ی (سوكرات) له‌وه‌وه هاتبێت
كاتێك ده‌نووسێت (ئه‌وه‌ی ئافره‌تی باشی توش بێت
خۆشبه‌خت ده‌بێت ,به‌ڵام ئافره‌تی خراپ وه‌ك من
ده‌یكات به‌فه‌یله‌سوف) خودی ئافره‌ت بۆ هه‌ندێ
نووسه‌ر دیوێكی جوانی هه‌یه و به‌خته‌وه‌ری ده‌كات و
ده‌بێته هانده‌رێكی باش بۆ نووسین وهه‌ندێكیش به
پێچه‌وانه‌وه له‌دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتیی یان نووسین
فه‌رامۆش ده‌كات یان ناچاری جیابوونه‌وه‌یه له
ئافره‌ت , ئه‌مه پتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گونجاندی
هزر و پێكه‌وه ژیانی نووسه‌رانه.
فه‌یله‌سوفی دانیماركی (سوریین كیركه‌گارد) ده‌نووسێت
(خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێكی سانایه به‌ڵام
هاوسه‌رێتیی...................).
دیاره ئه‌و بۆشاییه‌ی كه ئه‌م فه‌یله‌سوفه لێی
ترساوه هه‌ڵبه‌ت پێكه‌وه ژیانه‌وه و له‌دووره
ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت وه‌ك خۆشه‌ویستێك.
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (نیچه ) ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سێك
(لۆسالۆمی ) تووشی شكستی گه‌وره‌ی ئه‌و عه‌شقه وای
لێكردبێت پشت له ئافره‌ت بكات ,یان ئه‌و له كه‌سێكی
رۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك (لۆسالۆمی) كه
ئافره‌تێكی نووسه‌ری رووسی بووه و جگه له نیچه
(فرۆید و رێلكه) و چه‌ندین كه‌سی دی عاشقی بوون ئیدی
به‌هۆی جوانییه‌وه بێت یان ئاستی رۆشنبیر‌و تێگه‌یشتنی
له ژیان,(نیچه) زۆر كاریگه‌ربووه پێی و ده‌بینێت
ئافره‌ته رۆشنبیره‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاوها
ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئه‌بێت چ وای له( نیچه) كردبێت جه‌نگی خۆی بكات به
نووسین له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ؟ ئایا ئافره‌ته باشه‌كانی
ته‌واو ناسیوه وا ده‌بێژێت (قامچییه‌كه‌ت بیر نه‌چێت
كاتێك چووی بۆ لای ئافره‌ت ) یان له‌ده‌ره‌نجامی
شكسته‌وه بووه له‌عه‌شقدا,تا هه‌نووكه‌ش به‌یه‌كێك
له‌هه‌ره فه‌یله‌سوفه سه‌رسه‌خته‌كانی
به‌ربه‌ره‌كانیله دژی ئافره‌ت ناسراوه ,ره‌نگه(
نیچه) هه‌وڵی خۆكوشتنی و بێئومێدبوونی له ژیان له
تێنه‌گیشتنی به‌رۆحی ئافره‌ته‌وه بووبێت ,ئه‌وه‌ی
(نیچه) ی درووستكرد بوونی ئافره‌ت بووه و ئه‌وه‌شه‌ی
رووخاندی و تووشی شێتییه‌كی به‌رده‌وامی كرد هه‌ر
تارماییه‌كانی ئافره‌ت بوو .
له‌فه‌ره‌نسا یه‌كێك له شاعیره نوێخواز و
بللیمه‌ته‌كان (ئارتۆر رامبۆ) پشت له ئافره‌ت ده‌كات
وله‌گه‌ڵ هاوڕێی شاعیری (فێرلین) كه به‌ڵێن به
خێزانه‌كه‌ی ده‌دات له‌گه‌ڵیدا تا ئه‌به‌د بژێت كه‌چی
فێرلین ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و
وه‌ك هۆمۆیه‌ك ده‌ناسرێت و له گه‌ڵ (رامبۆ) ی شاعیر
هه‌ڵدێن و ئه‌كه‌ر چی دوای هه‌ر به‌ده‌ستی خودی فیرلین
رامبۆ ده‌كوژرێت, هاوڕێتیان تا پێنج ساڵ به‌رده‌وام
ده‌بێت و ده‌چنه دۆخێكه‌وه هه‌ر له خواردنی ماده
هۆشبه‌ره‌كانه‌وه تا ده‌گاته ره‌تكردنه‌وه‌ی ئایین و
ونبوونی ئافره‌ت له مانیڤێستیاندا .
ئه‌بێت چ وای له (رامبۆ) كردبێت كه‌به یه‌كێك له
شاعیره سه‌رسه‌خته‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شێتیی و
بللیمه‌تی ناسراوه نه‌فره‌ت له‌ژیانێكی ئاسایی بكات
له‌ته‌ك ئافره‌ت ,ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه بۆ (واڵت وێتمان)
ی شاعیری ئه‌مریكیش هه‌مان شێواز ژیاوه ,ئه‌وه‌نده‌ی
خه‌مێكی گه‌وره‌ی ئه‌و بۆ هاوره‌گه‌زیی بووه
ئه‌وه‌نده ئافره‌تی لا مه‌به‌ست نه‌بووه و هه‌میشه
ترسی له ئافره‌ت هه‌بووه و ره‌خنگه‌رانی ئه‌مریكیی
بۆچوونی وه‌هایان هه‌یه كه‌ئه‌م شاعیره پشتی
له‌ئافره‌ت كردووه و ئاره‌زووی له ژیانی وه‌ك
كه‌سێكی ئاسایی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت
له‌شیعره‌كانیدا به‌كه‌می خۆی له به‌كارهێنانی
ئه‌وینی ئافره‌تانه دوور كردووه‌ته‌وه .
ژان كۆكتۆ ده‌نووسێت (پێم ده‌ڵێن گوڵت خۆشده‌وێت كه‌چی
لێواره‌كانی لێده‌كه‌یته‌وه ,پێم ده‌ڵین سه‌گت
خۆشده‌وێت كه‌چی په‌ت ده‌كه‌یته ملی, پێم ده‌ڵێن
چۆله‌كه‌كانت خۆشده‌وێت كه‌چی ده‌یكه‌ته
قه‌فه‌سه‌وه, ,كاتێكیش پێم ده‌ڵێن خۆشمده‌وێیت تووشی
په‌شۆكان و شۆك ده‌بم).
له لای نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كانیش (عه‌قاد) یه‌كێك
له‌و نووسه‌رانه‌ی كه بڕیاریدابوو هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ
فیكر و ئه‌ده‌ب و نووسین بكات و هه‌رگیز نه‌چێته نێو
پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتییه‌وه ,ته‌نانه‌ت جارێك لێی
ده‌پرسن, بۆ بڕوات به پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتی نییه ؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌نووسێت (من ئافره‌ت
به‌ته‌واوه‌ته‌ی ده‌ناسم ,له رۆحیان تێده‌گه‌م و هیچ
كه‌سێك نییه بتوانێت لێم تێبگات و ناتوانم كه‌سێك
بكه‌م به‌هاوسه‌ری خۆم ) هه‌ر ئه‌م ته‌نیاییه‌ی وایكرد
پتر له 85 كتێبی دانسقه بڵاوبكاته‌وه, به‌ڵام
ناكرێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه ئه‌م نووسه‌ره
په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریی له‌گه‌ڵ (مه‌ی زییاده)
هه‌بووه له‌م ماوه‌یه‌دا نامه‌كانی نێوانیان له
كتێبێكدا بڵاوكرایه‌وه.
omerjelal@yahoo.com
ژێده‌ر :
elaph/culture.com
*له‌هه‌فته‌نامه‌ی رووبه‌ری داهێنان ژماره (22)ی 5-7-
2010 بڵاوبووه‌ته‌وه
|