وه‌ک ئاشکرایه به‌دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان،
خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی له‌ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان، جارێکی تر دیواری بێده‌نگیان شکاند و له‌دژی
تیرۆر و تۆقاندن وهه‌روه‌ها بۆ به‌رگری له‌ئازادی
ڕاده‌ربڕین بوێرانه به‌ده‌نگی به‌رز ئازایانه ڕژانه
نێو شه‌قامه‌کان.
ئه‌م ده‌و‌ره‌یه له خه‌باتی خه‌ڵکی ئازادیخوازی
کوردستان له‌گه‌ڵ تیرۆری رڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت
عوسمان هاته‌مه‌یدان، به‌جۆرێکی ترسه‌ر‌ده‌شت عوسمان
بووه سیمبولی خه‌بات و تێکۆشان بۆ خه‌ڵکی کوردستان بۆ
داکۆکی له‌ئازادی راده‌ڕبڕین.
پرۆژه‌ی دانانی په‌یکه‌ری سه‌رده‌شت عوسمان له‌هه‌ناوی
ئه‌م ناڕه‌زاییه‌تی و تێکۆشانه هاته ده‌رێ و
به‌شێکیشه له درێژه‌پێدانی ئه‌م تێکۆشانه، دانانی
ئه‌م په‌یکه‌ره نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتوویی و
ده‌ستکه‌وتێکی گرنگی ئه‌م خه‌باته‌یه،هه‌ربه‌م
هۆیه‌وه دانانی په‌یکه‌ری سه‌رده‌شت عوسمان
جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی گرنگی ده‌بێت له‌خه‌بات و تێکۆشانی
ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه که بۆ دانانی ئه‌م په‌یکه‌ره
هه‌موو ڕێوشوێنێکی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام
پارێزگاری هه‌ولێر به‌بڕ وبیانوی بێ سه‌روبه‌ر
ده‌یه‌وێت ده‌ستی ده‌ستیمان پێ‌بکات .
ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌ولێر، به‌م کاره‌یان ده‌یانه‌وێت
خۆیان زیاتر بخه‌نه به‌ره‌ی دژی خه‌ڵک و خۆیان
له‌داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخواز بدزنه‌وه. لای
هه‌موو که‌س ئاشکرایه که هه‌ولێر و کوردستان هه‌ر
له‌په‌رله‌مانه‌وه بگره تا دامه‌زراوه حکومییه‌کان
تا شه‌قام و کۆڵانه‌کان هه‌مووی وه‌ک سه‌رده‌می به‌عس
پڕکراون له‌سیمبوله‌کانی حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار که
به‌شی زۆریان نه‌یاسایین، و نه‌جێگه‌ی رازامه‌ندی
زۆربه‌ی خه‌ڵکیشن.
گه‌ر تیڕۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ڵاتدارانی پارتییه‌وه تاکو ئێستا له‌خانه‌ی
گۆماندا مابێته‌وه، ئه‌وا به‌م کاره‌یان به‌ئاشکرا
ده‌یانوێت ده‌ستیان له‌تیرۆری په‌یکه‌ری ئازادی
سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌بێت.
ئێمه دووباره ئاگاداری ده‌سته‌ڵاتدارنی هه‌ولێر
ده‌که‌ینه‌وه، با‌وازبێنێت له‌دژایه‌تی خه‌ڵکی و مل
بده‌ن به خواست و ویسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ڕێگر
نه‌بن له دانانی سیمبولی ئازادی، که‌داواکارییه‌کی
یاسایی و به‌رهه‌قه. ده‌ستی ده‌ستی پێکردن و
قبوڵنه‌کردنی ئه‌م داوایه ناتوانێت هه‌روا به‌ئاسانی
خه‌ڵکی کۆڵ پێبدات .
ئێمه داواکارین که به‌زووترین کات ، رێگه به‌دانانی
په‌یکه‌ری ئازادی بدرێت و واز له بڕوبیانوی پڕ‌و پوچ
بهێنرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هێشتا که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
یه‌کلای نه‌بووه‌ته‌وه له‌دادگا و بکوژانی له‌لایه‌ن
دادگاوه ڕانه‌گه‌یاندراوه،ئه‌م جۆره به‌هانا‌نانه
لای ئیمه جێگای پێکه‌نینه،دڵنیابن بۆ جێبه‌جێکردنی
ئه‌م پرۆژه‌یه خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان هه‌موو
جۆره‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌گرێته‌به‌ر
له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ به‌رگری له‌ئازادی /
سوید13 یونی 2010
بۆ په‌یوه‌ندی
sardashtkomite@yahoo.com
|