" ئه‌وه‌ی تازه چاو به‌ژیان هه‌ڵده‌هێنێت
له‌جیگه‌ی مه‌مكه‌مژه‌گولله هاوه‌نێكی بده‌ن
به‌ده‌سته‌وه "
( سۆرانی مامه حه‌مه )
له‌دوای دوو ساڵ له تیرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه
هێشتا جێگه‌ی گومانه كه له فه‌زایه‌كی وه‌هادا
ده‌یان قه‌ڵه‌می ترنه‌كوژراوه ؟ هێشتا عه‌قڵیه‌تی
كوشتن و بڕین و سوكایه‌تی پێكردن له‌هه‌ناوی
حیزبه‌كوردیه‌كاندا خۆی مه‌ڵاس دا‌و هه‌رساتێك ختوكه‌ی
ئه‌و عه‌قڵێته بدرێت گورزی خۆی ده‌وه‌شێنێت و ژیان
پڕده‌كات له‌خوێن , حیزبه كوردیه باڵاده‌سته‌كانی
كوردستان به‌ناوی پارستنی ئه‌منی قه‌و می و
ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕینه‌وه, زیانێكی زۆریان
به‌بیری كورد‌و گه‌نجانی كورد‌و ماناكانی حكومكردن كرد‌و
تۆوی دوبه‌ره‌كی و نایه‌كسانیان له خاكێكدا چاند و
وڵاتیان پڕكرد له بونه‌وه‌ری مشه‌خۆر. ( سه‌رده‌شت
عوسمان ) یش دوا قوربانی ده‌ستی دوژمنانی ووشه‌ی ئازاد
بوو، به‌ڵام ڕه‌نگه نێچری ئه‌م جاره‌یان ته‌نها
كه‌سێك نه‌بێت و به‌كۆمه‌ڵ نیچیره‌كانیان ڕاوبكه‌ن
به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها قه‌ڵه‌میان چه‌كی
ده‌ستیانه‌وه به ووشه وێنه ناشرینه‌كان
ئاشكراده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوانه بۆچه‌ڵ ده‌كانه‌وه
كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مشه‌خۆر پێی ده‌وڵمه‌ند ده‌بێت.
دووساڵی ته‌واو به‌سه‌ر شه‌هید كردنی سۆرانی مامه
حه‌مه‌دا تێده‌په‌رێت و هیشتا بكوژه‌كانی ئاشكرا
نه‌كراون هیچ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌رانه له دۆسێی
كه‌یدا نه‌ڕۆشتووه‌ته پێش، ئه‌م ئاكامه ئه‌وه‌نیشان
ده‌دات كه ئه‌ولیژنه‌ی بۆئاشكراكردنی بكوژه‌كانی
سۆران دروستكراوه بیباكانه پاڵیان لێداوه‌ته‌و
ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یش كه بۆئاشكرا كردنی
بكوژه‌كانی دران له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ته‌نها له
حیكایه‌تێك ده‌چێت .
كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر ده‌ربڕینی دونیابینی
تایبه‌تی خۆیی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنی ناخی به‌رپرسانی
گه‌نده‌ڵ و شه‌هوه‌تبازه‌كانی ناو كایه‌جیاجیاكانی
ده‌سه‌ڵات جگه‌له زیندوكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئیغتیالات
و خۆسه‌پاندن ونیشاندانی گه‌وره‌ی كرداره
دیكتاتۆریه‌تیه‌كانیان هیچ شتێكی تر نییه , له‌دوای
دووساڵ له كوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه ده‌پرسم , كام
لیژنه‌ی ئیغتیالاتی حیزبه‌كوردیه‌كان ( سۆران ) یان
كوشت ؟ كام له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ناوه‌كانیان لای
سۆرانه و له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌كانی كه‌ركودا ده‌ستیان
تێكه‌ڵ كردبو ( سۆران ) یان به‌وشێوه ترسنۆكانه‌یه
گوللـه بارانكرد ؟ كوشتنی سۆران چیی مانایه‌كی
ده‌به‌خشێت به ئه‌جندای كاری بكوژه‌كانی ؟ ئایا
له‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌واندا كوشتنی سۆران بێده‌نگ كردنی
ته‌واوی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كانه ؟ یان كوشتنی
سۆران سه‌ره‌تای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و پانتایه
ئازاده‌یه كه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌خه‌یاڵدانی
خۆیدا وێنای كردوه و له‌ڕاگه‌یاندن و گوتاره‌كانیاندا
بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن و لۆژیكیه‌ن هیچ بونێكی نیه ؟
یان بكوژان و جه‌لادان له ڕێگه‌ی كوشتنی ( سۆران ) ه
وه پێمان ده‌ڵێن ( گه‌نده‌ڵی و چه‌تگه‌رایی و
شه‌هه‌وه‌ت بازیی و خیانه‌تكردن ) پرۆژه‌مانه و كه‌س
ناتوانێت ڕێگرمان بێت و هه‌ر هاوڕێ یه‌كی ( سۆران ) یش
وه‌ك سۆران ( ووشه یه‌ك ) دورله‌خواستی ئێمه
بكاته‌هه‌وێنی نوسینی ( وتارێك ) وه‌ك سۆران
له‌جامه‌تاریكه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كانمانه‌وه ( گولله )
بارانی ده‌كه‌ین.
بیگومان ( سۆران ) وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك ئامانجی
یه‌كه‌می دوژمونانی ووشه ئازاد نه‌بو , به‌ڵكو
ئامانجی بكوژه‌كانی سۆران, ترساندن و تۆقاندنی ته‌واوی
ئه‌وڕۆژنامه‌نوسانه‌بو كه بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی
ناشرینییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سروته باوه‌كانی
كۆمه‌ڵگاو كار‌و پیلانی گه‌نده‌ڵكاران , ته‌نها ووشه
شك ده‌به‌ن بۆجه‌نگاندن دژ به‌و سیاسه‌ته‌ی كه
ده‌خوازێت ته‌واوی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی بكاته
بونه‌وه‌ر گه‌لێكی شه‌رمن و تێكشكاو .
كوشتنی سۆران و سه‌رده‌شت جگه له‌وه‌ی هێزی زیاتر
به( قه‌ڵه‌مه‌كانمان ) ده‌به‌خشێت , به‌هه‌مان شێوه‌ش
تاقی كردنه‌وه‌یه‌كه و به‌رده‌وام بون بۆ بڕینی
قۆناغه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه قوربانی زیاتری
ده‌وێت و دڵنیاشم كه تا ( گه‌نده‌ڵكاران و شه‌هوه‌ت
بازان و مشه‌خۆران ) ی ناو ده‌سه‌ڵات له ( ووشه )
بترسن , ده‌یان سۆران و سه‌رده‌شتی ی تر ده‌بنه
قوربانی و سنگیان بێ ڕه‌حمانه ده‌كه‌وێته به‌ر
ده‌ستڕێژی گولله‌ی ئه‌و بونه‌وه‌ره تێكشكاوه
ترسنۆكانه‌وه.
• ناونیشانی شیعرَكی ( سۆران مامه حه‌مه ) یه كه
له‌مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی دووساله‌ی تیرۆركردنیدا
له‌پاركی نالیی له‌شاری سلێمانی خوێندمه‌وه .
|