تەنها بۆئەوەى لە تاریكى مۆرڤ كوژەكاندا گەنجانى شار
هەناسەكانیان ئازاد بكەن , مۆمێكت لەتاریكى شارێكدا
پێكرد , ئەو مۆمەى تۆ هەڵت كرد تائێستاش تاریكى ناخى
گەندەڵكارن ئاشكرادەكات , بە هۆتافەكانت گوێى
بەرپرسانى شارت كەڕ دەكرد تا بۆئەوەى بەهۆشى خۆیان
بێنەوەو چى دیى یارى بەچارەنوسى مرۆڤەكانەوەنەكەن ,
لەبرى گوێرایەڵى بۆ بەڵێنى بەرپرسان , هاوڕێیەتى گەنجە
یاخیى بوەكانت لەدەسەڵاتى كوردى هەڵبژارد , تاژمارەیان
زیادبكەى , هەربۆیە (سۆران گیان) وه‌ك سه‌رۆك هه‌میشه
یادتت ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌ك ساله ئەستێرەیەك لەئاسمانى بەختەوەرى
هاوڕێكانمدا ون ون بەشیوێن خۆیدا دەگەڕى , یه‌ك
ساله‌سیماى شار و كۆڕى ڕۆشنبیران بێدەنگ بَیدەنگ
ئاوێزانى دەریایەك لەغەم بون و كەسێك نییە سیماى شار
پڕبكات لەخەندەو زمانى پڕلە داهێنان و ئازایەتى
ڕۆشنبیرەكان لەگەڵ دیالۆگدا ئاشت بكاتەوە, تا وەك هەمو
جارێك ببنە یەكەمین كەسانێك لەسەر ئاستى كوردستاندا
بەپڕۆژەكانیان ئومێدێك بەژیان بەخشنەوەو خورپەیەك بە
دلێً پڕ لە بەدڕەوشتى بەرپرسە گەندەڵكارەكانى شاردا
بهێنێـت و هێندەى تر بچوكیان بكاتەوە ... یه‌ك ساله
ئەو بەرپرسانەى پێكەوە فێرمان كردن كە هەموشتێك پارەو
كورسى و ئافرەت نییەو ژیان بێ تێگەیشتن لەماناى
هەقیقەت هیچ بەهایەكى نییە ,
ئەمڕۆ يه ك ساله ئەوان بەختەوەرن بە ئاوابونى ئەستێرەى
یەكێك لەسەرسەخترین دوژموناكانیان , ئێمەش غەمبارترین
مرۆڤ و هاوڕێ تین (سۆران) گیان .
سۆران گیان دڵم پڕە لەژان , هێشتا ناتوانم
بڕوابەوەبكەم كە بۆدواجار تەنها بەچاوان و بە
ئاماژەیەك وتت " هاوڕێم ئیدى تەواو ناتبینمەوە "
ئەوەچى جورئەتێك بو سۆران گیان كە دەتزانى لە گەڵ
نهێنى خۆشەویستە دڵ شكاوەكەتدا بەرەو ناخى گڵ ئۆغر
دەكەیت و بەپێكەنینەوە دەتوت " هاوڕێم چاودیریان بكەن
بزانن تاچەند ساڵى تر لە تاقى كردنەوەى ڕەوشتدا ئەو
بەرپرسە ترسنؤكانه ى شار ئیكمال دەبن "
سۆران گیان هێشتا كارمان زۆرمابو تا ئەنجامى بدەین ,
هێشتا بەرپرسە نابەرپرسەكان دادگاى نەكراون هێشتا
پارتى و یەكێتى مل هۆڕانە سەرقاڵى دزى و سامان
كۆكۆدنەوەن , هێشتا كچان و ژنان لەلایەن بەرپرسە
شەهوانیەكانەوە ئەتك دەكرێن و لەدیوەخانى خێڵەكاندا
بەتۆمەتى ئابڕوبردنى عەشیرەت دەكوژرێن و دەسوتێنرێن و
پارچەپارچە دەكرێن .
سۆرە گیان , تۆ لەوێ نەبوى كەوەك سەرۆك بەڕێمان كردى ,
تۆ لەنەوێ نەبوى , تەنها یادگارى و وێنەى
خۆپیشاندانەكانى دەربەندیخان و سلێمانى و هەولێر و
ڕۆژانى زیندانى كانى گۆمە و زیندانى سەرشەقام لەوێ بون
, ئەوان شاهیدى نەمرى توى گەنج و تۆى ڕۆشنفكر و تۆى
مرۆڤ بون , هاوڕێگیان توێ لەوێ نەبوى تا نرخى خۆت
ببینى و بزانى ئەوەى تۆ كارت بۆدەكرد و هەوڵت بۆ دەدا
چەند بەرهەم دارەو ئەو خەڵكە چۆن بە ڕێزەوە دەست
لەسەرسنگ شكۆمەندانە یادیان دەكردیتەوە .
سۆران گیان , گولـلەكانى ئاشایشى و پۆلیس نەیان توانى
جەستەى پڕلە وەرت ببڕن و ئازارت بدەن , شەلاقەكانى
ئاسایش و پۆلیس نەیان توانى هیچ ئاسەوارێك لەسەر ورەى
بەرزت بەجێبهێڵن , پیلانى بەرپرسە گەندەڵ ڕەفتارەكانى
شار نەیان توانى كۆتاى بەژیانت بهێنن , تەنها
شێرپەنجەیەكى ترسنۆك نەبێـت .
سۆران گیان هاوڕێ چاونەترسەكەم , لەوە دڵنیابە كە
هاوڕێكانت لەجاران زیاتر باوەڕیان بەخۆیانەوە و
بۆهەمیشە كار‌و كردار و وتەكانى تۆ بەرنامەى كاركرنەو
تا كوردستان پاك نەبێتەوە لە خیانەتكار و بەرپرسى بەد
ڕوشت , ئەوا ووتە جوانەكەت دەكەینە دروشمى كاركردنمان
و ئێەش لەگەڵ تۆ دەڵێن " نەوەیەك بەڕێوەیە هەمیشە دژى
گەندەڵى شەردەكات ".
بیۆگرافیای سۆران ساڵح حسێن
1979 بؤ 2009
سۆران له ( 2/8/1979 ) له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌دایك
بوه , خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی
هه‌رله‌م شاره‌دا ته‌واوكردوه , له‌ساڵی 1999 له
كۆلێژی سامانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له‌زانكۆی سلێمانی
وه‌رده‌گیرێت و سه‌ركه‌وتوانه‌له‌ساڵی ( 2003 )
به‌پله‌ی زۆرباش بڕوانامه‌ی به‌كالۆرێس وه‌رده‌گرێت ,
له‌ساڵی 2004 وه‌ك ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی له
فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی ده‌ربه‌ندیخان داده‌مه‌زرێت .
سۆران , جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك گه‌نجێكی خوێن گه‌رم و
نیشتمان په‌روه‌ر له‌ناو ته‌واوی هاوڕیـَـكانیدا
ده‌ناسرێت , به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌نجێكی به‌ئاگا و
ڕۆشنبیرێكی واقیع بین بوه.
سۆران بۆسه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی گه‌نجان و
به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌تایبه‌تی قوتابیانی
زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی تری‌دا
له‌شاری سلێمانی ڕۆژنامه‌یه‌ك به‌ناوی ( خوێندنی
لبیڕاڵ ) ده‌رده‌كه‌ن , كه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌بێته
سه‌كۆیه‌ك بۆئه‌و گه‌نج و خوێنداكارانه‌ی كه هیچ
سه‌كۆیه‌كیان نییه تا ده‌نگی تێده هه‌ڵببڕن و
ته‌عبیر له بیر‌و بۆچونه‌كانیان بكه‌ن , سۆران له‌م
هه‌وڵه‌یاندا سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام ده‌بێت ,
تائه‌و كاته‌ی دوای پرس و ڕاوێژكردن به‌هاوڕیكانی و
زیاتر فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادی بیروڕای جیاواز
بیرله ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌یكی تر ده‌كاته‌وه و دوای
چه‌ندین كێشه‌و دروستبونی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م
ئاواته‌كانیدا , دواجاربڕیاری ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌یك
ئه‌دات به‌ناوی ( شوناس ) كه خۆی ده‌بێته خاوه‌نی
ئیمتیازی ڕۆژنامه‌كه , به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای
ده‌رچونی ( 2 ) ژماره له ڕۆژنامه‌ی ( شوناس )
له‌به‌ر نه‌بونی توانای ماددی و هاوكاری نه‌كردنی
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه , ڕۆژنامه‌كه
ڕاده‌گرێت , به‌ڵام خۆی وه‌ك گه‌نجێك و وه‌ك
خوێنه‌رێكی جدیی به‌رده‌وام ده‌بێت له
هۆشیاركرۆدنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو گه‌نجان و قوتابانی
هاوڕێی .
سۆران ئه‌و كاته‌ی له‌زانكۆی سلێمانی ده‌بێت به‌شداری
چه‌ندین چالاكی كردوه له‌وانه : كاتێك وه‌زاره‌تی
خویندی باڵا بڕیاری برینی ده‌رماڵه‌ی خۆێندكاران
ئه‌دات سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆی سلێمانی
ده‌كات و به‌هۆی به‌رده‌وام بونیان وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا و حكومه‌ت ناچار ده‌به‌ن كه ده‌رماڵه‌ی قوتابیان
سه‌رف بكه‌نه‌وه , له‌ساڵی ( 2002 ) ئه‌و كاته‌ی كه
ڕژێمی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كات و هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كان , سۆران
وه‌ك گه‌نجێكی هه‌ڵسوڕاو به‌شداری له خۆپیشاندانی
قوتابیانی زانكۆی سلێمانی ده‌كات و به‌به‌رچاوی
میدیاكانی ناوخۆ و جیهانه‌وه ئاڵای توركه كان
ده‌سوتێنێت و پاشان ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌میشه نۆكه‌ری خۆیان بۆ توركه‌كان بسه‌لمێنن
له‌ڕاگه‌یاندنه ڕو زه‌رده‌كانیاندا , هێرش
ده‌كه‌نه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌كان و له توركه
فاشیسته‌كان ده‌پاڕێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر وه‌ك
نۆكه‌ر قبوڵیان بكه‌نه‌وه .
سۆران له‌سه‌رتای دامه‌زراندی ( گروپی ئازاد ) وه‌ك
ئه‌ندامێكی چالاك له گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌شاری
ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام دبێـت له خزمه‌تكردنی
داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی شاری ده‌ربه‌ندیخان , له كاتی
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی ( 15/7/2003 ) دا له‌دوای
ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن به كار
به‌ده‌ستانی شاره‌كه , له‌لایه‌ن به‌رپرسه
ئیداریه‌كانی ئه‌و كاته‌ی پارێزگای كه‌ركوك و ئاسایشی
ده‌ربه‌ندیخان , ئه‌و خۆپیشاندا به مه‌ترسیه‌ك بۆ
له‌ده‌ستدانی كورسیه‌كانیان ده‌زانن و له‌دوای ته‌واو
بونی ڕێپێوانه‌كه‌ی ڕۆژی ( 15/7/2003 ) ده‌كه‌ونه
به‌ر هێرشی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان و دور له‌هه‌مو
به‌هایه‌كی مرۆیانه و دڵ ڕه‌قانه په‌لاماری چه‌ند
گه‌نجێك ئه‌ده‌ن و چه‌ندین گه‌نجی تریش زیندانی
ده‌كه‌ن كه سۆران یه‌كێك بو له‌و گه‌نجانه .
بۆئاشكرا كردنی سه‌رمایه‌ی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێم و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ( 9 ) كه‌س
له‌گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان به‌رله هه‌ر كه‌سێكی سیاسی
و رۆِشنبیری له‌كوردوستاندا یه‌كه‌مین كه‌سانێك بون
كه ئه‌و داواكاریانه‌یان له‌ڕیگه‌ی ئه‌ندام
په‌رله‌مان ( محمدی حاجی محمودی گوله خانه ) وه
گه‌یانده په‌رله‌مانی كوردستان , كه‌سۆران یه‌كێك بو
له‌و گه‌نجانه .
( سۆران ) وه‌ك گه‌نجێ چالاك و ڕۆشنبیر هه‌میشه
له‌پێشه‌وه‌ی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بوه
به ده‌سه‌ڵات , له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی ( 7/8/2006
) یه‌كێك بو له گه‌نجه پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و
خۆپیشاندانه و له‌كاتی په‌لاماردانی گه‌نجه‌كاندا
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ و پیاوانی ده‌سه‌ڵاداره‌وه
وره‌ی گه‌نجانی به‌رزكردو وه‌ته‌وه تا بۆئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یكی شارسانیانه له‌به‌رامبه‌ریان بوه
ستتنه‌وه , به‌ڵام دڵ ڕه‌قی و بێبابكی هێزه‌كانی
ناوخۆی حكومه‌ت له‌م شاره‌دا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه
به‌شێوازێكی نا ئینسانیانه هه‌رچی ده‌هاته
به‌رده‌ستیان وه‌ردیان ده‌كرد و گولله به‌جێماكانی
به‌عسیه‌كانیان ده‌نا به‌جه‌سته‌ی گه‌نجانه‌وه و
چه‌ندین گه‌نج ده‌ستگیركرا كه یه‌كێك له‌و گه‌نجانه
( سۆران ) بو , دوای مانه‌وه‌ی سۆران وهاڕیكانی له
زیندانی كانی گۆمه‌وه و زیندانی سه‌رشه‌قام له‌شاری
سلێمانی بۆماوه‌ی پانزه ڕۆژ و دوای ئازادكردنیان ,
له‌لایه‌ن گه‌نجان و خه‌ڵكی شاری ده‌ربندیخانه‌وه
وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازیان لێكرا , به‌ڵام هه‌زاره داخ
و ئه‌فسوس بۆ سۆرانی هاوڕی و خۆشه‌و یستمان , سۆرانی
هه‌میشه له‌یادمان , سۆرانی ده‌م به‌خه‌نده‌و قسه
خۆشمان له‌ڕۆژی ( 31 7/2009 ) دوای ململانیه‌كی توند
له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا بۆدواجار به‌جێی هێشتین و ته‌نا
یادگاری و ئه‌زمونه‌كانی به‌جێهێشت .
|