قاچاخچی، سیفه‌تێك نییه كه ته‌نها به یه‌ك كه‌س
بوترێت، به‌ڵكو به‌پێی قه‌واره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و
كاره (ئابوری)یه هه‌ڵده‌ستن، ناو ده‌برێت. كه
حیزبێك خه‌ریكی قاچاخچێتی بـێت، پێی ده‌ڵێن، حیزبه
قاچاخچییه‌كه، یان كۆمه‌ڵێك كه‌س سه‌ریان نابێت
به‌یه‌كه‌وه‌و به‌و كاره ناوبانگیان هه‌بێت، خه‌ڵك
به (جه‌ماعه‌ته قاچاخچییه‌كه) ناویان ده‌به‌ن، خۆ
ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكیش به (قاچاخچێتی) ژیا، به
حكومه‌ته قاچاخچییه‌كه ده‌ناسرێت‌و دو‌ریش نییه
بنه‌ماڵه هه‌بێت‌و قه‌ده‌ریان به‌و (پیشه)یه‌وه
به‌سترابێته‌وه، بۆیه به بنه‌ماڵه قاچاخچییه‌كه
ده‌چنه ته‌ئریخه‌وه، به‌ڵام جیاوازییه‌كی گه‌وره
هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی تاكه كه‌سێك، یاخود چه‌ند
كه‌سێكی كه‌م بۆ بژێویی خۆیان به‌و كاره هه‌ستن،
به‌رامبه‌ر به حیزب، یان ده‌سه‌ڵاتێك به‌و كاره
هه‌ستێت، چونكه له‌كاتی ئاشكرابوندا، تاكه‌كه‌سێك كه
(قاچاخچییه)، باجـی (پیشه)كه‌ی جیاوازه له‌وه‌ی
كه حیزب، یان حكومه‌تێك روبه‌ڕوی باجه‌كه بێته‌وه،
له خراپترین حاڵه‌تدا كه‌سێكی قاچاخچی، زیندان
ده‌كرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه دو حیزبی
له‌پشته‌وه بێت، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت؟!.
كاتێك ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی به (وه‌عی)یه‌وه،
قاچاخچێتی كردوه به به‌شێك له داهاتی خۆی، ئه‌و
داهاته‌ی كه له‌بنه‌إه‌تدا موڵكی گشتییه‌و ده‌بێت بۆ
خه‌ڵك‌و پێداویستییه‌كانی سه‌رف بكرێت،
به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی سه‌ر به دو
جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش ئاگاداری ورده‌كاری‌و
چۆنێتیی سه‌رفكردن‌و چاره‌نوسی ئه‌و داهاته نین، چ
جای ده‌یان كه‌سی (ده‌ستڕۆیشتوی) حكومه‌ت ئاگاداری
ئه‌و قاچاخچێتییه نین، یاخود ئاگادارن‌و خۆیان
بێده‌نگ كردوه تا (نان‌بڕاو) نه‌بن.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ساحه‌ی عێراقی‌و ده‌ره‌وه‌ش،
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌هۆی قاچاخچێتیكردن به (نه‌وت)ی
هه‌رێمه‌وه، روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و كێشه
بوه‌ته‌وه كه خۆده‌ربازكردنی ئاسان نییه‌و وه‌ك
هه‌مو كێشه‌یه‌كی دیكه (بۆیان ناچێته‌سه‌ر).
ده‌سه‌ڵاتێك به (9) ملیار دۆلاری بودجه‌و داهاتی
گومرگ‌و ئه‌و هه‌مو ئه‌ملاولایه‌نه‌ی تێر نه‌خوات،
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بكه‌وێته قاچاخچێتی به داهاتێكی
دیكه‌ی هه‌رێم كه نه‌وته‌و بیه‌وێت وه‌ك هه‌مو
كاره‌كانی دیكه، خه‌ڵك‌و ده‌رودراوسێش به‌وه چاوپۆش
بكات كه شتی وا روی نه‌داوه‌و ئه‌گه‌ر (خوانه‌كرده)
روش بدات، ئه‌وه بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه!،
هه‌ر باشه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم پێمان ناڵێت كه
بودجه‌كه كه‌مه‌و به‌شی ئه‌و هه‌مو عه‌شاماته‌ی
(3)پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ناكات!، بۆیه ناچاره ئه‌و
قاچاخچێتییه بكات بۆ رازیكردنی خه‌ڵك (نه‌وتی خۆمان
بۆ گیرفانی خۆمان)!.
یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی گه‌وره‌بونی ئه‌م كێشه‌یه،
ئه‌وه‌یه كه له حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه بیر له‌وه
بكرێته‌وه كه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی
كوردستان ده‌یكات به‌و دیوا، مه‌زنه بكرێت‌و له
بودجه‌ی هه‌رێم ببڕرێت كه ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی باجه‌كه‌ی
ده‌دا، چونكه ده‌سه‌ڵات ئه‌وكاته به‌بیانوی ئه‌و
كه‌مكردنه‌وه‌یه، هێنده‌ی دیكه له‌خزمه‌تگوزاری كه‌م
ده‌كرێته‌وه‌و هێنده‌ی دیكه‌ش ده‌خرێته قاسه
تایبه‌تییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌ژێر دروشمی
(ئه‌زمونی بودجه‌ی هه‌رێم!).
پرسیارێكی دیكه‌ی ئه‌م قاچاخچێتییه ئه‌وه‌یه: باشه
كه هه‌رێم (نه‌وت) بۆ ئێران ئاودیو ده‌كات،
له‌به‌رامبه‌ردا ئێران چی ده‌كات؟ هه‌مو رۆژانه
ده‌بینین له‌بری ئاودیوكردنی نه‌وتی هه‌رێم، ئێران
(تۆپ) ئاودیو ده‌كات‌و قوربانییه مادیی‌و
ئینسانییه‌كان زۆر له‌و ته‌نكه‌رانه گه‌وره‌ترن كه
ئاودیو ده‌كرێن.
تۆ بڵێیت دانیشتوانی بناری قه‌ندیل‌و ناوچه‌كانی
دیكه‌ش، هێنده هه‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم
نه‌بزوێنن كه بۆ جارێكیش، بڕیار بده‌ن له‌نێوان
نه‌وتی هه‌رێم‌و تۆپی ئێران‌دا، ئه‌و خه‌ڵكه بپارێزن؟
ئه‌گه‌رچی كه‌س نازانێت پاره‌ی ئه‌و ئاودیوكردنه
چه‌نده‌و چی لێدێت، چونكه ده‌چێته خانه‌ی
(نه‌سریه‌ی نه‌وت)ه‌وه، به‌ڵام خۆ ده‌كرێت
قه‌ره‌بویه‌كی باشی قوربانییانی ئاودیوكردنی تۆپه‌كانی
ئێران بكرێته‌وه. ئاخۆ پاره‌ی ئه‌و تانكه‌رانه‌ی
رۆژانه ده‌كرێن به‌و دیوا، به‌شی ئه‌وه ناكات كه
قوربانییه‌كان بخرێنه شوێنێكی ئه‌مان‌و دور له
كاریگه‌ریی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران، بۆ ئه‌و
(مه‌كره‌مه)یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، له‌سه‌ر حسابی
داهاتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی
جڵه‌و به‌ده‌سته‌كانی حوكمی هه‌رێم؟.
پاش داگیركردنی (كوه‌یت) له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه‌و
پاش سه‌پاندنی بایكۆتكردنی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق
به‌ده‌ره‌وه، بڕیارێك ده‌رچو به‌ناوی (نه‌وت
به‌رامبه‌ر به‌خۆراك)، واته رژێم بڕێك نه‌وت
بفرۆشێت‌و به پاره‌كه‌ی خواردن بۆ خه‌ڵكی عێراق
بكڕێت، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌یكات،
هه‌قه ناوببرێت به(نه‌وت به‌رامبه‌ر به تۆپ)،
به‌ڵام له‌پاره‌كه‌ی عێراق، چه‌ند خواردن بۆ خه‌ڵك
كڕرا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌م قاچاخچێتییه‌ی هه‌رێم،
ده‌چێته گیرفانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه.
|