دیاره له‌دووای ساڵی 1990 ه وه له دنیادا به‌گشتی
حزب و رێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان زۆربه‌ی زۆریان
توشی لێكترازان و فه‌وتان و گۆڕینی ناو و به‌رنامه
بوونه‌وه .
زۆربه‌ی سیاسیه‌كان پێیانوایه هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی
شه‌رق كه سۆڤیه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌یبوو كاردانه‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و حزب و ڕێكخراوانه
به‌ڵام پاش نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر شكستی كۆمۆنیزم
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك ده‌بینین و ده‌بیستین لێره‌و
له‌وێ حزب و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌م ڕه‌وته
قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانیان قوڵتر ده‌بێته‌وه . ئاستی
جه‌ماوه‌ریشیان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه .
له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر حزبه و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز‌و
ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خاته ملی ئه‌وانی تر.
من لێره‌دا زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنم ئه‌جامداوه
له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ڕابه‌رانی ئه‌و حزب و ڕێكخراوانه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تێڕوانینیان بۆ وه‌زعی كوردستان
هۆكاری ئه‌و قه‌یرانانه چیه كه ئه‌م بزتنه‌وه‌ی
لێده‌رباز نابێت هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان پێیان وانیه
كه شتێك هه‌بێت ناوی قه‌یرانی چه‌پ و كۆمۆنیزم بێت .
حزب و ڕێكخراوه كۆمۆنیستیه‌كان زۆربه‌یان باوه‌ڕیان
به سنوری ده‌سكردی نێوان نه‌ته‌وه‌و وڵاتان نیه‌و حزب
و ڕێكخراوی ئه‌نته‌رناسیونالیستین باوه‌ڕیان به سنور
به‌ندی نییه بۆیه هه‌وڵمداوه حزب و ڕێكخراوه چه‌پ
و كۆمۆنیستیه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی به‌شدار بن له‌م
چاوپێكه‌وتنانه‌دا .
بۆ ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێ (سه‌لاحی مازوجی )
كه‌سایه‌تی سیاسی كوردستانی ئێران .
كه له‌ساڵی 1982 ز. ه‌وه به‌بێ دابڕان
له‌ناوكۆمه‌ڵه و (حزبی كۆمۆنیستی ئێران) دایه .
ئێستاش ئه‌ندامی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئیجرائی حزبی كۆمۆنیستی ئێران.ه
هاوڕێ سه‌لاح دوای ده‌سخۆشی بۆ كردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی
له‌م شێوه‌یه هه‌ندێك له‌و ناكۆكی و كێشه ناوخۆیی و
سیاسیانه‌ی كه‌وه‌ك حزب و رێكخراوێكی سیاسی به‌درێژایی
ئه‌م چه‌ند ساڵه توشیان بووه بۆمان باس ده‌كات
تێڕوانینی حزب و ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌سه‌رچه‌پ و
كۆمۆنیزم ده‌خاته ڕوو .
پ- سه‌ره‌تا پێناسه‌تان بۆ چه‌پ و كۆمۆنیزم چییه؟
و -به‌ڕاستی ده‌بێت پرسیاره‌كه دوو به‌ش بێت چونكه
له‌ڕووی سیاسییه‌وه ڕیزبه‌ندییه‌ك هه‌یه له‌ناو
كۆمه‌ڵگادا ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی كه له‌به‌ره‌ی
ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگادان ده‌توانرێ به چه‌پ ناوببرێن
به‌ڵام شه‌رت نیه كۆمۆنیست بن. پێناسه‌ی كۆمۆنیست یش
بۆ ئێمه بزتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه
بزتنه‌وه‌یه‌كه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا وجودی هه‌یه
كه هه‌مشه چینی كرێكار به‌ده‌ستییه‌وه گرتووه
زۆرجار به‌شێوه‌ی عه‌له‌نی و زۆرجاریش به‌شێوه‌ی نهێنی
له‌ناو كۆمه‌ڵگادا خه‌بات ده‌كات له دژی نیزامی
سه‌رمایه‌داری له‌شوێنی كاری له‌شوێنی ژیانی بۆ ئێمه
ئه‌م بزوتنه‌وه واقعیه‌یه كه‌وه‌ك كۆمۆنیزم پێناسه‌ی
ده‌كه‌ین.
له سه‌دی 19دا كه ماركس و ئه‌نگڵس هاتن تیۆری
سۆسیالیزمی عیلمییان فۆرمۆله كرد ئه‌م بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی چینی كرێكاریش وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی
به‌ئاگاتر كاریان كرد ئیتر له‌و كاته‌وه سۆیالیزمی
عیلمی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌وعه سۆسیالیزمێكی پێش
خۆیدا كه خۆی فۆرمۆله ده‌كات ئینجا ده‌بینین ئیتر
كۆمۆنیزم ته‌نها بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی
كرێكار نییه له دژی سه‌رمایه‌داری دواجار جیهان
بینییه‌كیشه كه تێڕوانینی خۆی له دنیا ده‌دات .
پ-بۆ
هه‌میشه ناوی چه‌پ و كۆمۆنیزم پێكه‌وه دێت ؟
و- چونكه كۆمۆنیزم هه‌میشه له‌به‌ره‌ی چه‌پی
كۆمه‌ڵگادا دێت ئه‌ركی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌سه‌ر
شانه .
پ- ئایا ئه‌و ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به‌دیهێنانی
شۆسیالیزمه به ده‌ستی كۆمۆنیسته‌كان له‌ڕوانگه‌ی
ئێوه‌وه ئه‌گه‌ر سۆسیالیزم به‌رقه‌رار ببێت ئه‌وكات
كۆمۆنیزم چه‌پ نامێنێت .
و- ئه‌وكات سیاسه‌ت مانایه‌كی تر په‌یدا ده‌كات
ئه‌وكاتیش ده‌بێ بزانرێ جواب به مه‌سائیلی سه‌رده‌م
چییه .
پ-ئێوه وه‌ك حزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌ر به چ
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كۆمۆنیستین.
و-ئێمه له‌ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ هیچ
حزب و ڕێكخراوێكی ستالینی نیه له سه‌رتاسه‌ری دنیادا
به‌ڵام به‌ڵام ڕێكخراوه‌ی ترۆتسكی هه‌یه
له‌ئه‌وروپادا كه‌زۆر ڕادیكاڵن له‌ڕوانگه‌ی پێشكه‌وتن
خوازییه‌وه ئێمه له هه‌ندێ كاتدا په‌یوه‌ندیمان
هه‌یه .هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ندێ حزب و ڕێكخراوی
به‌قه‌ولی ئێوه (ماۆئیست)ی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حزبی (ماركسست لینینیست) ی ئه‌ڵمانی
كه‌خۆیان به په‌یڕه‌وكاری تێزه‌كانی (مائۆ)ده‌زانن
وه‌ختێك سه‌یر ده‌كه‌یت ئه‌م حزبه نه‌خشێكی باشی
هه‌یه له‌ئه‌ڵمانیادا له‌ئاست مه‌سائیلی ڕۆژ له
ڕوانگه‌یه‌كی كۆمۆنیستیانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش
په‌یوه‌ندیمان باشه . به‌ڵام وه‌ك فكر نا چونكه
پێمان وانیه له‌چوارچێوه‌ی بۆچونه‌كانی ماركس دا بن .
پ-پێتان وایه چه‌پ و كۆمۆنیست له سه‌رانسه‌ری دنیا و
تایبه‌ت له كوردستان له قه‌یراندایه ؟
و- من پێموایه له‌په‌رش و بڵاویدایه ئه‌و په‌رش و
بڵاویه‌ش باسی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێت . به‌و شێوه
نییه كه زۆركه‌س پێیانوایه بیری ماركسستی و
كۆمۆنیستی له‌م ده‌وره‌دا توشی قه‌یران بووه ئێمه
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نین.
من پێموایه ته‌نها بیری ماركسستی و كۆمۆنیستی
ده‌توانێت جوابده‌ره‌وه‌ی مه‌سائیله جۆراوجۆره‌كانی
ئه‌م سه‌رده‌مه بێت چ له ئاستی ناوچه‌یی یا جیهانی
من پێموایه حزب و ڕێكخراوی جۆراوجۆر هه‌یه كه خۆیان
به كۆمۆنیزم یا شۆسیالیزم ده‌زانن نابێت
قه‌یرانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه حیساب
بكرێت. هه‌ر به‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌تاوه كردم كۆمۆنیزم
بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ر له‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی فكری بێت یان فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بێت
.هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه‌ماركس تێبینی كردووه له كتێبی
ئایدۆلۆژی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ كۆمۆنیزم شتێك نیه جیاواز
له‌م خه‌باته‌ی كه‌ڕۆژانه كرێكار ده‌یكات بۆگه‌یشتن
به‌داخوازیه‌كانی خۆی جاری وا هه‌یه ته‌رازووی هێز وا
ئیجاب ده‌كات كه ئه‌و خه‌باته به‌شێوه‌ی زۆر
عه‌له‌نی و ئاشكرا بباته پێش جاریش هه‌یه به‌شێوه‌ی
نهێنییه. بۆیه ئێسته له هه‌موو دنیادا زه‌مینه‌ی
كۆمۆنیزم له هه‌موو كات له‌بارتره .
ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری له دنیادا
ڕویداوه وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ده‌یه‌وێت باری فشاری
ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه بخاته سه‌ر شانی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌یه‌وێت پوڵی
ماڵیاتی ئه‌وان له هه‌قده‌ستی ئه‌وان له هه‌موو
شتێكیان بۆ ئه‌وه‌ی به قوڕگی بانكه‌كانیدا بكات
به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له قه‌یران ڕزگار ده‌كات
.
ئه‌مه‌ش ده‌لیلێكی ڕۆشنه كه ئێستا زه‌مینه بۆ
ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر له هه‌موو كات گه‌رمتره
مه‌گه‌ر هه‌ر له‌م ماوه‌ی ڕابوردوه‌دا نه‌بوو كه
ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له یۆنان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای
به‌ره‌و قه‌یرانی سیاسی برد .
ده‌نا ناكرێت حزبێكی سیاسی چونكه به ناوی كۆمۆنیست
كارده‌كات حزبه‌كه‌ی خۆی توشی قه‌یران بوو بڵێ
ئه‌وه‌تا كۆمۆنیزم توشی قه‌یران هاتووه .
پ-ئێوه وه‌ك حزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌و پێیه‌ی كه
دۆستایه‌تییه‌كی دێرینتان له‌گه‌ڵ چه‌پ
وكۆمۆنیسته‌كانی كوردستانی عیراق هه‌یه تائێستا
توانیوتانه هه‌وڵێك بده‌ن بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی
چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی
حزبێكی به‌هێزی كۆمۆنیستی له كوردستانی عیراق
پێكبهێنرێت.
له‌ڕاستیدا ئێمه به‌هۆی وه‌زعێكی سیاسی تایبه‌ته‌وه
له‌كوردستانی عێراق نه‌مانویستووه ئه‌و كاره بكه‌ین
. به‌ڵام ئێمه پێمان باش بووه ئه‌و كه‌س و لایه‌نه
چه‌پ و كۆمۆنیستیانه له ته‌جروبه‌كانی كۆمه‌ڵه
كه‌ڵك وه‌رگرن له‌هه‌مان كاتدا به‌پێی ئه‌وزاعێكی
سیاسی كه له عێراقدا هه‌یه پێمانباشه لێكدانه‌وه‌ی
سیاسی خۆیان بكه‌ن و ستراتیجی سیاسی خۆیان ڕێكبخه‌ن
حزب و ڕێكخراوی سیاسی خۆیان پێكبهێنن .وه ئێمه‌ش
هه‌میشه خۆمان به پشتیوانیان زانیوه‌و ده‌شزانین .
ئێمه له ئێستادا وه‌ك په‌یوه‌ندی مه‌عنه‌وی
په‌یوه‌ندی سیاسی ئێمه په‌یوه‌ندیمان به چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كانی كوردستانی عێراقه‌وه هه‌یه به‌ڵام
ته‌داخولاتی ته‌شكیلاتییان به‌مافی خۆیان ده‌زانین
نه‌ك ئێمه .
پ- سودمه‌ند بونی حزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه له
چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستان چیبووه .
و- ئێمه ئه‌گه‌ر كۆمه‌كێكمان پێكردبن له‌ڕووی
سیاسییه‌وه ئه‌ركێكی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی خۆمان
به‌جێهێناوه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه كۆمۆنیستیه‌كان له
كوردستانی عیراق به‌هێزو كۆمه‌ڵایه‌تیتر ببنه‌وه بۆ
ئێمه‌ش له‌ڕووی بردنه پێشی سیاسه‌تمان له ئێران
كۆمه‌ك ده‌كات .
پ- بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قه‌یران وه‌ك ئاگادارین چه‌ند
جارێك ڕیزه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران وكۆمه‌ڵه توشی
لێكترازان بووه حزب و ڕێكخراوی تری لێجیابووه‌ته‌وه
هۆكاره‌كه‌ی چی بووه .
و- یه‌كێك له گه‌وره‌ترین جیابونه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌حزبی
ئێمه ڕویدا له‌ساڵی 1990دا كرا ئینشقاقی ڕه‌وتی
كۆمۆنیزمی كارگه‌ری مه‌نسور حكمه‌ت بوو .ئه‌وه‌ش
ده‌لائیلی خۆی هه‌بووه من پێم خۆشه ئیشاره‌ت به
ده‌لیله كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌ی بده‌م . ئه‌وان
له كاتێكدا جیابونه‌وه له ئێمه بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێرانه‌ی كوردستانی ئێران پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی
به‌سه‌ردا هاتبوو . ڕه‌وتی كۆمۆنیزمی كرێكاری پێیان
وابوو كه‌كۆمه‌ڵه سه‌رباری حزبی كۆمۆنیستی ئێرانه
پێیا وابوو كه شه‌ڕی ئێران عیراق ته‌واو بووه
كۆمه‌ڵه توشی گرفتی سه‌خت تر ده‌بێته‌وه هاتن له‌ژێر
ئه‌و مه‌سئولیه‌ته‌ی كه‌وتبووه سه‌رشانی كۆمه‌ڵه
وه‌ك ته‌شكیلاتی حزبی كۆمۆنیستی ئێران هاتن خۆیان
له‌ژێر ئه‌و باره ده‌رهێنا . دواتر به‌وه‌ش
نه‌وه‌ستان ده‌یانوت كۆمه‌ڵه بزووتنه‌وه‌یه‌كی
ناسیۆنالیستی تێدایه ئه‌و جه‌معه ناسیونالیستیه‌یه
كه ناهێڵێت كومونیزم له ئاستی ئێران‌دا بچێته پێشێ
ببێته بزتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یان كرده
ئاراسته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕۆن به‌ڵام هه‌ركه‌س
بێنیت ده‌زانێ ئه‌وه نه مه‌یلێكی ناسیۆنالیستی ناو
كۆمه‌ڵه به‌ڵكو خه‌فه‌قانێكی سیاسی بوو كه
نه‌یده‌هێشت له‌ئێراندا كۆمۆنیزم ببێته
بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی . بۆیه هه‌ركام له‌و
جیابوونه‌وانه لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .یا
ئه‌وان ده‌یانووت نابێت دوو لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بكرێت
بۆ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی عیراق .
به‌ڵام له‌ناو حزبێكی كۆمۆنیستیدا زۆر ئاساییه بۆ
هه‌لومه‌رجێكی سیاسی دوو لێكدانه‌وه و سێ
لێكدانه‌وه‌ش هه‌بێت
به‌ڵام بۆ ده‌بێ لێكدانه‌وه‌ی جیاواز ببێته هۆی
له‌یه‌ك ترازان . من پێموایه هه‌رئێستا من و تۆ له
حزبێكی سیاسی‌دا بین و له‌هه‌مان كاتدا بۆ ڕوداوێكی
سیاسی دوو لێكدانه‌وه‌ی جیامان هه‌بێت زۆر زۆر ده‌بێت
ئاسایی بێت میكانیزمی حزب له جێگه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێ
من و تۆش هه‌ریه‌كه‌مان له گۆڤار و بڵاوكراوه‌كان
ڕه‌ئی خۆمان بنووسین .
به‌دووای ئه‌وانیشدا له ساڵی 2000 جیابوونه‌وه‌ی
جه‌ریانی زه‌حمه‌تكێشان بوو ده‌ی ئه‌ویش بێنه
لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین بزانین بۆ جیابوونه‌وه
واقیعه‌ن له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕووداو
ڕویاندابوو ته‌ئسیراتی خۆیان دانابوو مه‌سه‌له‌ن 2ی
خورداد 1976ی ئێران كه ده‌كاته1997 ی زاینی كه
خاته‌می هاته سه‌ر كار زۆر له هێزه ئۆپۆزسیونه‌كانی
ئێران ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش كه له ئێمه جودا بوونه‌وه
خۆشخه‌یاڵ بوون كه ئێران به‌ره‌و دیمووكراتیزه
ده‌چێت وه پێیان وابوو كه مه‌سه‌له‌ی میلیش كۆتایی
پێدێت پێیانوابوو ئه‌وانیش له‌و پرۆسه‌یه‌دا به
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌گه‌ن ئه‌وان به‌و لێكدانه‌وه‌ی
كه هه‌یانبوو ده‌یانویست كه هه‌موو ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌و حزبی كۆمۆنیستی ئێران بهێننه سه‌ر ئه‌و
لێكدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رێكبخات له‌گه‌ڵ ئسڵاح
خوازه‌كانی جموری ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی خاته‌می
به‌ڵام كه نه‌یانتوانی هه‌موو ته‌شكیلات له‌گه‌ڵ
خۆیان ڕاكێشن زه‌مینه‌یان خۆشكرد بۆ جیابوونه‌وه
پێیان وابوو زه‌مینه‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه ته‌نها
ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ خاته‌می هه‌م ئاڵوگۆڕی تریش
قه‌ومابوو له دنیادا وه‌ك لێكبڵاوبونه‌وه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وان له‌و ڕوانگه‌شه‌وه
پێیانوابوو ده‌ورانی فه‌عالیه‌تی كۆمۆنیستی به‌سه‌ر
چووه هه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كرد .
پ- پاش ئه‌وه‌ی كه به بڕوای ئێوه پێشبینیه‌كانی
باڵی زه‌حمه‌تكێشان درووست ده‌رنه‌چوو ئێوه یاخود
ئه‌وان پێشنیاریان نه‌كرد جارێكی تر بێنه‌وه‌و له‌ناو
حزبی كۆمۆنیستی ئێران خۆیان ڕێكخه‌نه‌وه‌و پێكه‌وه
درێژه به خه‌بات بده‌ن .
و- نه‌خێر به‌ڵام ره‌ِنگدانه‌وه‌یه‌كی ناته‌ندروستی
زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر خۆیان كه پێشبینیه‌كانیان هه‌ڵه
بووه نه‌ك هه‌ر پێشبینیه‌كه‌یان به‌ڵكو پرۆژه‌ی
خاته‌میش بۆ ئیسڵاحی جموری ئیسلامیش شكستی خوارد ئیتر
مه‌علومه ئه‌وكه‌سانه‌ش كه ئومێدیان پێ به‌ستووه
شكست ده‌خۆن نه‌ك ئه‌وان حزبی دیموكراتی ئێرانیش وای
به‌سه‌رهات .
بۆیه من پێموایه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی
له‌ئێمه جیابوونه‌ته‌وه تا ده‌گات به حزبی
دیموكراتیش به هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه جوابده‌ره‌وه‌ی
خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران نییه . هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی
ئێمه درووست ده‌رهاتووه .
پ- زۆر باسی هۆكاری سیاسیمان كرد كه بووه‌ته هۆی
لێكترازانی حزبه چه‌پ و كۆمۆنیستییه‌كان ئایا هۆكاری
دارایی ش یا بڵێن ئابووری ده‌وری هه‌بووه .
و- نه‌خێر
پ- پێتوانییه حزب و ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیستییه‌كان
له قه‌یراندان له‌ڕووی ماڵییه‌وه .
و-به‌ڵێ به‌درێژایی مێژووی ئه‌و حزبانه كێشه‌ی
ماڵی‌یان هه‌بووه له به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی
تربه‌ڵام نه‌بووه‌ته كێشه‌ی جدی .
پ- ئێوه وه‌ك حزبی كۆمۆنیستی ئێران كه‌ناڵێكی ئاسمانی
و ڕادیۆو بڵاوكراوه‌ی جۆراوجۆرتان هه‌یه بۆ ئه‌مانه‌ش
پاره‌یه‌كی زۆر پێویسته سه‌رچاوه‌ی دارایتان
له‌كوێوه‌یه .
و- به‌شێكی دارایی ئێمه له سه‌رشانی ئه‌ندامانی
حزبه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕێگه‌ی ئابوونه‌ی
مانگانه‌وه به‌نیسبه‌ت ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌وه چه‌ند
كه‌مپینێكمان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك ڕاگه‌یاند جگه
له‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزب له ده‌ره‌وه له
بانكه‌كان پاره‌یان قه‌رز كرد تا توانیمان سه‌رفی 2
ساڵی ته‌له‌فیزیۆن مسۆگه‌ر بكه‌ین كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی
خه‌یریش له ده‌ره‌وه كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن و حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانیش كۆمه‌كمان ده‌كات هه‌ر به‌و جۆره‌ی
به ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تری ئێران ده‌یكات به‌ڵام ئه‌و
هاوكاریه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده نییه بتوانین
فه‌عالیه‌تی سیاسی پێبكه‌ین
پ- جگه له‌و كۆمه‌كانه كه به‌ده‌ستان ده‌گات هیچ
پرۆژه‌یه‌كی په‌یداكردنی پاره‌تان نیه وه‌ك حزب ؟
و- به‌ڵێ هه‌مانبوو به‌ڵام زۆركه‌وتوو نه‌بووین تێیدا
پ-شه‌فافیه‌ت هه‌یه له دارایتاندا هه‌موو ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بێ جیاوازی ئاگاداری داهات و سه‌رفی
كۆمه‌ڵه هه‌ن؟
و- به‌ڵێ شه‌فافیه‌تی ته‌واو هه‌یه لای ئێمه
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌موویان ئاگادارن
چه‌ند پاره له‌كوێ وه‌رده‌گیرێت و چۆنیش خه‌رج
ده‌كرێت له‌كۆنگره‌كانیشماندا سوره‌ت حیساب داده‌نێین
هه‌ر ئه‌ندامێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت َسه‌یریان
بكات .
پ- تێڕوانینتان بۆ ئاینده‌ی حزب و ڕێكخراوه چه‌پ و
كۆمۆنیستییه‌كان چیه به‌خۆشتانه‌وه ؟
و- نزیكه‌ی زیاتر له 20 حزب و ڕێكخراوی چه‌پ و
كۆمۆنیستی هه‌یه له ناوچه‌كه هه‌مووشمان هه‌ر
ده‌ڵێین شۆسیالیزم و حكومه‌تی كرێكاری دیاره
ئه‌مانه‌ش خاڵی باشی هاوبه‌شه به‌ڵام به‌بروای من
ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆی په‌رش و بڵاوی چه‌پ و
كۆمۆنیزم نه‌بوونی ستراتیجییه‌كی سیاسی واحیده
وه‌ختێك كه باس له ستراتیجی سیاسی ده‌كه‌ین مه‌به‌ست
هه‌ر ئه‌وه نییه كه فۆرمۆله‌ی ئه‌هدافی نیهاییمان
وه‌ك یه‌ك بێت كه ده‌ڵێین شۆسیالیزم به‌ڵكو ئه‌و
مه‌سیره‌یه كه ده‌مانه‌وێت بیپێوین بۆ سۆسیالیزم یا
حكومه‌تی كرێكاری له‌و مه‌سیره‌شدا ده‌بێت ته‌وافقمان
هه‌بێت كۆمۆنیزمی كارگه‌ری كه ده‌ڵێت حكومه‌تێكی
كارگه‌ری ئێمه‌ش هه‌روا ده‌ڵێین به‌ڵام به‌واقعی دوو
مه‌سیری جیاوازمان هه‌یه هه‌ر له‌و باسانه‌ی كه
ده‌یكه‌ن ئه‌وان وه‌ك حزب ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات
بگرنه ده‌ست به‌ڵام ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی
كرێكاران بۆیه ئه‌مه‌یه فه‌رقه‌كه‌یه وه‌ختێك
حزبێكی سیاسی ده‌یه‌وێت چینی كرێكار به ده‌سه‌ڵات
بگات دێت قورسای خۆی ده‌خاته سه‌ر وشیاری چینی كرێكار
نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوان و ڕابه‌رانی كرێكاران تا
له كۆتایدا ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات .
بۆیه ئه‌مه دووستراتیجی له‌له‌ك جیاوازه حزبێك
ده‌یه‌وێ حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێت حزبێك ده‌یه‌وێت
چینی كرێكار ده‌سه‌ڵات بگرێت .
پ - جیاواز له‌وه‌ی ستراتیجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات
چۆن ده‌بێت به‌ڵام ناكرێت كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی
سیاسیتان پێكه‌وه بێت ؟
و-به‌ڵێ وه‌ك دوو حزبی سیاسی ده‌توانین و كردوشمانه
هه‌ر كه ئێمه بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیمان ڕاگه‌یاند
ئه‌وان به‌گه‌رمی هاتنه پشتی ئێمه‌ش پێشوازیمان
لێ‌كردن یا له ته‌واوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئێمه ئاكسیۆنی
هاوبه‌ش داده‌نێین بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی بۆ
ڕاگرتنی حوكمی ئیعدام یا بۆ یه‌كی ئایار به‌ڵام دیسان
ئه‌وه كۆمه‌كێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره ناكات به‌و
په‌راگه‌نده‌ییه‌ی كۆمۆنیزم چونكه جیاوازیه‌كان
ڕیشه‌دارن .
پ- ساڵانێكه وازتان له خه‌باتی چه‌كداری هێناوه
به‌نیاز هه‌ن جارێكر تر ده‌ست بده‌نه‌وه چه‌ك شه‌ڕی
چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن .
و- خه‌باتی چه‌كداری به‌شێكه له ستراتیجمان ئێمه
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دووایدا كه خه‌باتی چه‌كداریمان
نه‌بردۆته پێشێ به‌و مانایه نییه كه‌وازمان له
خه‌باتی چه‌كداری هێناوه هه‌ر ئێستا ئێمه ئاموزشگای
سه‌ربازیمان هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ده‌بنه پێشمه‌رگه
له‌كچان و كوڕان له‌وێ ده‌وره‌ی سه‌ربازی و سیاسی
ته‌واو ده‌كه‌ن .
به‌ڵام له ئێستادا له‌به‌ر وه‌زعی سیاسی كوردستانی
عێراق ئێمه چالاكی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌نجام ناده‌ین .
زۆریش بۆمان ئاسانه كه هێزی چه‌ند نه‌فه‌ری بنێرینه
ئێران و چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام
دڵنیاین له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا گوشاره‌كانی
ئێران بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی توندتر ده‌بێت و پێشمان
وانییه كه ئێران به‌لێدانی پایه‌گایه‌كی سه‌ربازی
بڕوخێت.
هه‌روه‌ها به‌ری ئه‌و فه‌عالیه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیانه
كه‌له شاره‌كاندایه ده‌گیرێت و ڕژێم سه‌ركوتی خه‌ڵكی
توندتر ده‌كات .
پ- به‌رنامه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌تان چیه له باری
سیاسییه‌وه ؟
و- ئێمه ئێستا زۆرترین قورسایمان زۆرترین كارمان
ڕاگه‌یاندنه‌كانمان خستۆته سه‌ر كاری ڕێكخستنی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئێستا هه‌ڵسوڕاوانی
خۆمان له دێهاته‌كان له شاره‌كان له‌كارگه‌كان
هانده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشو ده‌ورێكی زۆرتریان هبێت
له ڕێكخستنی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان شورا
كرێكاریه‌كان چونكه پێمانوایه له‌ڕێگای ئه‌و
ڕێكخراوانه‌وه‌یه ده‌توانن ئه‌و خه‌باته‌ی ئێستا
هه‌یه بیبه‌نه پێشێ ئێمه هه‌وڵش ده‌ده‌ین
په‌یوه‌ندی ئه‌و بزوتنه‌وانه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ری كرێكاری ببه‌ینه پێشێ هه‌رچه‌نده ئێستا
هیچ جیاوازیه‌كی دیار نابینین له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری له ئێران بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له
سه‌رتاسه‌ری دنیادا .
|