ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پێ نیگه‌ران بوو، منی نه‌جوڵاند،
بگره پێکه‌نیینم به تێڕوانینه‌کان ده‌هات. ده‌شێت
هه‌ندێک هێرش هی ئه‌وه نه‌بن مرۆڤ خۆی پێوه خه‌ریک
بکات، چونکه خه‌رجکردنی کات له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جۆره
هێرشێکی ئاوهادا چاکتره له به‌رهه‌مهێنانی بیرێکدا
بێت، نه‌ک له تێڕوانیینێکی ئاوهادا. لێبه‌ڵێ
په‌راوێزکردنیشی ناکرێت وه‌ک چاره‌سه‌ر بهێنینه
پێشچاوی خۆمان، چونکه په‌راوێزکردن کاتێک ده‌بێته
چاره، ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵکانێکی تر هه‌بن وه‌ک پێویست
به‌ته‌نگ ئه‌م هێرشانه‌وه بێن. ئه‌گه‌ر هاتوو
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنه‌کانیش نه‌یانتوانی خاڵی لاوازی
هێرشی ناوبراو بپێکن، ئه‌وا باشتره، ئه‌و کاته له
خۆمان وه‌ربگرین و له‌وێدابوونمان وه‌ک که‌سێک، که
وه‌ڵام ده‌داته‌وه بکه‌ین به یه‌کێک له
هه‌لومه‌رجه‌کانی بوونمان. ئه‌وه‌ی من وه‌ک ڕاستییه‌ک
له ژیانی میدیای کوردییدا ده‌یبینم، بریتییه له
نه‌بوونی مۆڕاڵ. کێشه‌ی له‌مه گه‌وره‌تریش ئه‌وه‌یه،
که کۆی میدیای کوردیی به ڕۆشنبیرانیشیانه‌وه، له واتای
مۆڕاڵ نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵکوو ئه‌وان ته‌نها وه‌ک
چه‌مکێک، که که‌وتۆته به‌رگوێیان به‌کاری ده‌هێنن. تاک
له‌ناو ئێمه‌دا ته‌نها کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا
نییه، به‌ستنه‌وه‌ی کێشه‌ی تاک ته‌نها
به‌ده‌سته‌ڵاته‌وه ونکردنی ڕێگای ڕه‌گی سه‌ره‌کیی
کێشه‌ی تاکه له‌ناو ئێمه‌دا. ده‌سته‌ڵات به‌شێکه له
کێشه‌کانی تاک نه‌ک کۆی هه‌موو کێشه‌کان. تاک له
خێزاندا، له‌ناو کۆمه‌ڵدا خاوه‌نی کێشه‌یه و
به‌رده‌وام له جه‌نگییندایه، تاک له‌گه‌ڵ میدیادا
هه‌میشه له جه‌نگییندایه. هه‌ندێکجار به هونه‌ری
دیالۆگ تاک ده‌توانێت باوه‌ڕ به پۆلیسێک بهێنێت، که به
ڕێگایه‌کدا تێپه‌ڕێت، لێبه‌ڵێ میدیایه‌ک نه‌ک ڕێگای
پێبدات به‌ناویدا تێپه‌ڕێت، به‌ڵکوو هه‌رگیز ئاماده
نییه گوێشی لێبگرێت. به‌های ئه‌و دێڕه‌ی له
ئینته‌رنێتدا ده‌نووسرێت هه‌رگیز له هی سه‌رڕووپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌یه‌ک که‌متر نییه، بگره له هه‌ندێک
هه‌لومه‌رجدا زیاتریشه. بۆ نموونه نووسه‌رێک کیرکه‌گۆر
„Kierkegaard“ ی فه‌یله‌سووفی دانیمارکیی به کیرکجارد
ناوده‌بات و که‌چیی که‌س نییه بڵێ به‌ڕێز کاتێک تێزێکی
ناڕاستی عه‌ره‌بیی یان فارسیی ده‌خوێنیته‌وه، ناکرێت
به ڕاست چ تێزه‌که و چ ناوی خاوه‌ن تێزه‌که‌مان
پێبفرۆشیته‌وه. به‌هه‌ق من ئاره‌زووی ئه‌م ورده
تێڕوانینانه‌م نه‌ماوه، لێبه‌ڵێ هه‌ندێکجار هیچ
چاره‌یه‌کی دی نییه بێجگه‌له‌وه‌ی بێمه ده‌نگ. کێشه‌ی
نێوان سایته‌کانی ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان
وه‌ک کێشه‌ی نێوان ئاژه‌ڵه‌کانی دارستان وه‌هایه.
هه‌ندێک خۆیان پێ شێره و خه‌ڵکییش ڕێوی. من ته‌واو
له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌م به‌ڕێزه‌دام، که خۆی به شێر
ده‌زانێت و ئه‌وانی دیش به ڕێوی. ئاخر باشووری
کوردستان جه‌نگه‌ڵێکه، که خاوه‌نی یاسای "ته‌نها
به‌هێزه‌کان له‌سه‌ر هه‌قن"ه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تێزه له
دارستانه‌وه بگوێزمه‌وه بۆ‌ناو شارستانیه‌ت ئه‌وا
ته‌نها نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا پێیانوایه، که ته‌نها
به‌هێزه‌کان خاوه‌ن هه‌قن، که خۆیانن. له هه‌نده‌ران
کوونده‌په‌پوو سیمبوڵی ئه‌قڵه و ڕێویش سیمبوڵی
بلیمه‌تیی و زاناییه، چونکه ته‌نها که‌سێکی زانا
توانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی که‌سێکی تری هه‌یه، یاخووده
توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، که که‌سێکی دی بکات به
ئاسترومێنتی ویستێکی خۆی. ئه‌ڵمانه‌کان ڕێوی به "لیست،
List" ناوده‌به‌ن، که واتای زیره‌کیی بۆ
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. له کۆریا و چین، به خراپ پێناسکراوه،
لێبه‌ڵێ له یاباندا خاوه‌نی سیمبوڵی باشه‌یه. له
میتۆلۆگیی یابانییه‌کاندا ڕێویی ئاماده‌یه نه‌وه‌کانی
خۆی بکاته قوربانیی بۆ ڕزگارکردنی پیاوێک، که پێویستی
به یارمه‌تیی ڕێوییه. ده‌شێت خه‌ڵکانێک سوودیان له
تێڕوانیینی هێگڵ وه‌رگرتبێت له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی
چه‌مکی سیمبوڵ، لێبه‌ڵێ به‌و تێڕوانینه‌ی هێگڵ خۆی نا
به‌ڵکوو به‌وشێوه‌یه وه‌ریانگێڕاوه، که به قازانجی
خۆیان بشکێته‌وه. هه‌مانکات یۆهان ڤۆڵفگانگ فۆن گووته،
که خاوه‌نی شاکاری "ڕاینێکه‌ی ڕێوی، Reineke der
Fuchs"ه. سه‌رکه‌وتوو لێره‌دا ڕێوییه نه‌ک شێر،
ئه‌گه‌ر ئه‌م تابلۆی جه‌نگه‌ڵه وه‌ربگێڕمه سه‌ر تابلۆی
کۆمه‌ڵ ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو ئه‌قڵه نه‌ک ماسوولکه.
ڕێوییه‌ک به هونه‌ری دیالێکتیک ته‌واوی ئاژه‌ڵه‌کانی
دارستان هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێت و له هه‌موو
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کدا به ئاسانیی دێته‌ده‌ره‌وه.
گووته له ڕێگای ڕێوییه‌که‌وه پێمانده‌ڵێت: دیالێکتیک
بریتییه له هونه‌ری کات بردنه‌وه و هه‌ڵخڵه‌تاندن،
دیالێکتیک دواهه‌میین چه‌کی به‌رگرییکردنه له خود. تا
ئه‌و کاته‌ی نیشتیمانی ئێمه له جه‌نگه‌ڵه‌وه
ده‌گۆڕدرێت بۆ نیشتیمانێکی دیموکرات، ئه‌وا تاکی کورد
پێویسته کات له سایته‌کانی ئینته‌رنێتدا بباته‌وه،
تاکی کورد پێویسته ڕۆڵی ڕاینێکه‌ی ڕێوی ببینێت،
ئه‌گه‌ره‌کوو تاکێکی دیالێکتیکه‌ریش نه‌بێت، لێبه‌ڵێ
پێویسته به‌و هونه‌ره به ته‌واوی ئاژه‌ڵه‌کانی ئه‌م
جه‌نگه‌ڵه بڵێت، که دیالێکتیک دواهه‌میین چه‌کی
به‌رگرییکردنه له خود. دواکات ئه‌وه شێره له‌سه‌ر چۆک
له‌به‌رده‌م ڕێوی سه‌رکه‌وتوودا کرنووش ده‌بات، نه‌ک
به‌پێچه‌وانه‌وه.
ڤیلهێلم فۆن کاولباخ. ڕاینێکه وه‌ک سه‌رکه‌وتوویه‌ک.
به‌رهه‌می ساڵی 1846
تاکی کورد مه‌رج نییه، نووسه‌رێکی باش بێت، باش
له‌لای من به‌و واتایه‌ی، که خاوه‌نی به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌قڵ بێت، لێ ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو شیاوی ئه‌وه نییه به
یاسای جه‌نگه‌ڵ بیخه‌ینه ژێر که‌ڵبه‌ی شێره‌وه. شێرێک،
که هیچ نییه بکات، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی هیچ
نه‌کردنی په‌لاماری هه‌موو بوونه‌وه‌رێک بدات، که به
ده‌ڤه‌ری ئه‌ودا تێده‌په‌ڕێت، ده‌ڤه‌رێک، که ئه‌و به
موڵکی خۆی ده‌زانێت.
10 ڕۆژ ده‌بێت وتارێکم وه‌ک سه‌رنجێک له‌سه‌ر وتارێکی
کاک فارووق ڕه‌فیق به ناوی "دڵه‌ڕاوکێ له‌به‌رده‌م
مه‌رگدا"، که له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا بڵاوکرابۆوه،
ناردووه بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر بۆ بڵاوکردنه‌وه. له‌م
10 ڕۆژه‌دا نووسه‌ر هه‌یه 3 وتاری له ڕۆژنامه‌ی
ناوبراودا بڵاوکردۆته‌وه، که‌چیی ئه‌وه‌ی من نه‌خێر.
من پێم‌خۆش بوو وتاره‌که‌م له هه‌مان ڕۆژنامه‌دا
بڵاوبکه‌مه‌وه، که نووسه‌ر تێیدا نووسیوه، هه‌تاوه‌کوو
بۆچوونی خۆمی پێ ئاشنا بکه‌م. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که
پێشتر به ئیمایل بۆم نووسیین، ئاخۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێک
بنووسم بۆم بڵاوده‌که‌نه‌وه؟ له وه‌ڵامدا نووسییان
به‌ڵێ. کاتێک وتاره‌که‌م نارد، به‌دوایدا له‌ماوه‌ی
ئه‌م 10 ڕۆژه‌دا دووجار ئیمایلم بۆ کردن ئاخۆ بۆچیی
بڵاوی ناکه‌نه‌وه؟ لێ ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون
"تێبینیی: ئیمڕۆ 20.07.2010 وه‌ڵامێک هاتووه، که بۆ
هه‌فته‌ی ئاینده وتاره‌که بڵاوده‌که‌نه‌وه. هه‌ربۆیه
ئیمڕۆش ئه‌م تێبینییه بۆ ئه‌م وتاره زیاد ده‌که‌م".
ڕۆژی هه‌یینی وتاره‌که‌م نارد بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بۆ
بڵاوکردنه‌وه "ئاخر شێره‌کان ته‌نها ئه‌وجۆره
ڕۆژنامانه ده‌خوێننه‌وه" له ئیمایله‌که‌مدا نووسییم،
تکایه ئه‌گه‌ر بڵاوی ناکه‌نه‌وه، هیچ نه‌بێت وه‌ڵامێکم
بۆ بنووسن، که بڵاوی ناکه‌نه‌وه. خۆشبه‌ختانه دوای دوو
ڕۆژ وه‌ڵامیان دامه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماده بن ناوم
بهێنن، به‌ڵکوو به "کاکه گیان" ناویان بردووم، ده‌ڵێن:
وتاره‌که‌ت له ئاوێنه‌دا بڵاوناکرێته‌وه بگه‌ڕێ بۆ
شوێنێکی تر تێیدا بڵاوبکه‌ره‌وه؟ پرسیاری من لێره‌دا
ئه‌وه‌یه: ئاخۆ شوێنی تر ده‌بێت کوێ بێت؟ له‌و
ڕۆژنامانه‌دا، که ڕۆژنامه‌ی شێره‌کانه جێگای هه‌موو
نه‌ڕه‌یه‌کی تێدا ده‌بێته‌وه ته‌نها تێڕوانینی
ڕێوییه‌کان نه‌بێت. له نیشتیمانی ئێمه‌دا چلۆن
کوونده‌په‌پوو به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵکیی که‌وتووه،
ئاوهاش ڕێوی به‌رنه‌فره‌تی نه‌بوونی ئه‌قڵ که‌وتووه.
کوونده‌په‌پووی مینه‌رڤا، که ئێواران هه‌ڵده‌فرێت،
بۆیه فڕیینی خۆی له ئێواراندا ده‌ستپێده‌کات
هه‌تاوه‌کوو بۆ ڕۆژی ئاینده به‌رله هه‌ڵهاتنی خۆر
ئه‌و ڕووناکیی خۆی خستبێته سه‌ر ڕاستییه‌کان. واتا
ئه‌م پێش ڕووداوه‌کان که‌وتووه، نه‌ک له‌دوای ڕوودان
قسه‌ی هه‌بێت.
17.07.2010
فلێنسبورگ
|