كوردستان وه‌كو نیشتیمانێكی داگیرودابه‌شكراو، كوردیش
وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌ی تورك و فارس و
عه‌ره‌ب، به درێژایی مێژووی داگیركاریانه‌ی نیشتیمان
و گه‌لی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه،
پلانڕێژی بۆ داهێزراندنی كه‌سایه‌تی
نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی تاكی كورد، وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین كراوه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
راپه‌ڕین و شۆڕشه چه‌كدارییه‌كانیشی هه‌ر له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا خولیان خواردۆته‌وه‌و رێبه‌رانیان،
زاخی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان
نه‌كردووه، ته‌نها پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌بێ،
كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان، به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ سیاسه‌تی فكریی كادیر‌و
ئه‌ندامه‌كانی كردووه، كه‌چی ئه‌ویش له‌ژێر چه‌ندان
فشاری جۆراوجۆری ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی، پاشه‌كشه‌یان له‌و
دروشمه كرد‌و له ئێستادا دروشمی دیكه‌یان
هه‌ڵبژاردووه –كه ئێره جێگای شرۆڤه‌كردنیان نییه-.
داكۆكیكردن له دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، چۆن بۆ نه‌ته‌وه
سه‌رده‌سته‌كان ئاسایی و ره‌وایه، بۆ نه‌ته‌وه‌ی
كوردیش به‌هه‌مان شێوه، لێ وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان
پێیدا، ئه‌و مێژووه داگیركاری و داهێزراندنه‌ی
كه‌سایه‌تیی تاكی كورد له‌لایه‌ن داگیركه‌رانییه‌وه
له‌لایه‌ك و وابه‌سته‌یی سه‌رانی ئه‌و شۆڕش و
راپه‌ڕینانه به یه‌كێك له رژێمه داگیركه‌ره‌كانی
كوردستانه‌وه له‌لایه‌كیتره‌وه، ئاسۆی بیركردنه‌وه‌و
به‌رنامه‌ڕێژی بۆ راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كان، به‌رته‌سكتر
كردۆته‌وه‌و ناچاری كردوون كه داواكارییه‌كانیان
جوغزی ئه‌و وڵاته داگیركه‌رانه نه‌به‌زێنێت. تێكڕای
شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانیش شاهێدحاڵی ئه‌م راستییانه‌ن.
((من بۆ خۆم وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك و تاكێكی كوردی له
باشووری كوردستان، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان
به‌دواوه‌و هه‌ر له‌سه‌رده‌می شۆڕشی شاخدا باجی ئه‌و
دروشمی (سه‌ربه‌خۆییه‌ی كوردستان)م داوه‌و هۆكارێكی
كاریگه‌ریش بووه بۆ دابڕانم له‌و حزبه‌ی كه دوای
ئێمه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستانی، ئه‌گه‌ر وه‌كو
دروشمیش بووبێ هه‌ڵگرتووه. ماڵیان ئاوابێ!!)).
ئێستا كه چه‌ند گروپ و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ك،
بانگه‌وازی هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن،
پێویسته تێكڕای لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و گرووپه
سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه پشتگیریی
خۆیان بۆ ئه‌م بانگه‌وازه نه‌ته‌وه‌ییه رابگه‌یه‌نن
و به‌چاوی سووك و جۆرێك له خه‌یاڵ پڵاوی سه‌رنجی
نه‌ده‌نێ، كورد وته‌نی: (كرده په‌شیمان به، نه‌ك
نه‌كردنه په‌شیمان). راسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له
باشووری كوردستان و زۆرێك له حزب و لایه‌نه
كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری رۆژئاوای
كوردستان، زۆر به هه‌ستیاری و ترسێكی واقعیانه‌و
لۆژیكیانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م
دروشمه‌دا ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له واقعیانه‌و
لۆژیكیانه ئه‌وه‌یه كه مادام ئه‌وان به‌دیدێكی
وابه‌سته‌یی و باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوونه‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، كه‌واته ئه‌سته‌مه بۆ
ئه‌وان دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رزبكه‌نه‌وه،
چونكه به‌بۆچوونی ئه‌وان ئه‌وه نه‌ك جۆرێكه له
مه‌حاڵ، به‌ڵكو له مه‌حاڵیش مه‌حاڵتره، هه‌روه‌كو
تاڵه‌بانی وته‌نی: (ئه‌وه خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه).جا
خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ونێكی شاعیرانه‌ش بێ، به پشتگیریكردنی
ئه‌و بانگه‌وازه، زۆرێك له تاكه حزبی و بێباوه‌ڕو
وره داته‌پیوه‌كان به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی كوردستانی
پێ وریا‌و هوشیار ده‌كرێته‌وه‌و باڵانسی گیانی
نه‌ته‌وایه‌تییان ئه‌گه‌ر به ملیمه‌تریش به‌رزتر
بكرێته‌وه، ئه‌وه سوودی له زیانی زیاتره‌و
داگیركه‌رانی كوردستانیش ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌ناخدا
زیاتر چه‌كه‌ره ده‌كات و ئه‌وانیش زیاتر ترسی
گه‌شه‌سه‌ندنی گیانی نه‌ته‌وایه‌تی لای هه‌ر تاكێكی
كورد به مه‌ترسی ده‌زانن و سه‌رانی سیاسیی كوردیش
ترسێك له‌و گه‌شه‌سه‌ندنی گیانی نه‌ته‌وایه‌تییه
لایان ده‌بێته ئه‌مری واقیع.
بۆیه پێویسته‌و ده‌بێ، هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و گرووپێك
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له‌و هه‌وڵه‌یدا به‌رده‌وام بێت و
چ به نووسین و به‌یاننامه‌و گفتوگۆ‌و سیمینار‌و كۆنفراس
بێت، به‌شداریی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نه‌ته‌وایه‌تییه
پیرۆزه بكه‌ن، به‌مه‌ش گیانێكی نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی
سه‌ربه‌خۆخوازانه، جێگه‌ی گیانی ته‌سكی حزبایه‌تی
ده‌گرێته‌وه‌و هه‌رنا هه‌نگاوێك ده‌چینه‌پێش و
جورئه‌تێك بۆ ئایینده‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان لای
نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌چێنین. (بڕینی میلێكیش، به
هه‌نگاوێك ده‌ست پێده‌كات، وه‌ك (ما‌و) وته‌نی.
13/7/2010
|