بوتڵی به‌تاڵ و مۆلۆتۆف!!
 

  

رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك


كور ِو كچێك:
ته‌مه‌نیان رێك،
هه‌ژده‌ به‌هار و هه‌ژده‌ ساڵ..
گیرۆده‌ ی ژێرده‌سته‌ی تورك و
رووت و ره‌جاڵا..
له‌ تۆڵه‌ی خوێنی رژاوی..
گه‌ریللایه‌ك..
بوتڵه‌ وێسكییه‌كی به‌تاڵا..
دوای نۆشینی بۆرژوایه‌ك
له‌ كۆڵانێك فڕێدراو..
ده‌به‌نه‌وه‌و ته‌ژی ده‌كه‌ن..
له‌ ورده‌ به‌رد، بزمارو ئاسنی شكاو،
چه‌ند دڵۆپه‌ به‌نزینێك‌و فتیله‌یه‌ك..
دوو ده‌ستی تۆڵه‌ی پۆڵایین..
نا,, نا چوار ده‌ست!!
دوو ده‌ستی كچ، دووی دیش هی كوڕ..
مۆلۆتۆفێك،
گورزێك وره‌ی به‌رخۆدان و
بۆسه‌یه‌كی چڕوپڕو زۆر پۆڵایین..
هاكا هاتن، ئه‌وانه‌ی دژی منداڵا و
جوانیی خاكن..
هاكا هاتن:
ئه‌وانه‌ی وا سه‌ده‌یه‌كه‌
دوژمنی زمانی دایك، خاڵ و كاكن..
ئه‌وا هاتن:
به‌نیازن منداڵێكی هه‌شت نۆ ساڵان
قۆڵبه‌ست بكه‌ن به‌ره‌و زیندان..
له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی وتبووی:
بژی گه‌ریلاو ئۆجه‌لان!!
ئه‌وا هاتن:
ده‌یانه‌وێ‌، ژنه‌ (له‌یلا)یه‌ك بگرن و
لێی قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن زمان..
ئه‌وا هاتن:
چه‌شنی گورگی چڕنووك به‌خوێن..
قۆڵ و باسك بشكێنن،
ده‌ربێنن بیلبیله‌ی چاوان..
له‌ په‌ناوه‌ش:
چوار ده‌ست، چوار چاو..
دوو مرۆڤی بوێر، شه‌ڕڤان..
كچ و كوڕێك، ئایدیۆلۆژیایه‌كی
خاوێن،
چه‌شنی كڵۆبه‌فری كوێستان..
له‌ تۆڵه‌ی خوێن‌و فرمێسكی
خوشكی شه‌هید، هه‌موو دایكان
هوتافێك:
شه‌هید نامرێ،
سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان..
گرمه‌ی ده‌نگی مۆلۆتۆف‌و
بڵێسه‌یه‌كی ئاگرین,,
لاشه‌ی كه‌وتووی دوژمنانی
خوداو مرۆڤ، خه‌نده‌و ئه‌وین..
به‌سه‌ر یه‌كتریدا كوژراو..
چوارپێنجێك ساغ:
وه‌لێ‌ ترسنۆك و داماو..
وره‌ رووخاو..
بڕیاریاندا: ئیدی چیتر
كڕنۆش نه‌به‌ن، بۆ په‌یكه‌ری
ئه‌تاتوورك و روونه‌كه‌نه‌وه‌
كوردستان.


30/6/2010


 

           

 

02/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com