شه‌ڕ و ئاشتی
ره‌وشت به‌رزنجی




ئێمه‌ هه‌موومان داوای ئاشتی ده‌که‌ین
ئاشتی .. ئاشتی
که‌ چی له‌ هه‌مان کاتدا
هه‌موومان شه‌ر ده‌خوازین
شه‌ڕ به‌رپا ده‌که‌ین.. شه‌ڕ
شه‌ڕ.. ده‌که‌ین.. شه‌ڕ
شه‌ڕی نیوان کچ و كور
شه‌ڕی نێوان لێو و ماچ
شه‌ری باران له‌گه‌ل چه‌تر
شه‌ری به‌فر له‌گه‌ڵ شاخ
شه‌ری ده‌ریا له‌گه‌ڵ که‌نار
شه‌ری رۆژ له‌گه‌ل شه‌ودا
شه‌ڕی مانگ و ئه‌ستێره‌
شه‌ڕی مۆم له‌گه‌ڵ تاریکی
شه‌ری باو په‌نچه‌ره‌
شه‌ڕی فه‌قیر و هه‌ژاری
شه‌ری کورسیی و ده‌سه‌ڵات
شه‌ری زه‌رده‌ په‌ر له‌گه‌ل ئێواران
شه‌ری چاو و فرمێسك
شه‌رێ پیاسه‌وشه‌قامه‌کان
شه‌ڕی دڵ له‌گه‌ل عه‌شقدا
دیسان شه‌ڕ.. شه‌ڕ .. شه‌ڕ
شه‌ڕ......
له‌ هه‌موو شوێنێکی ئه‌م شاره‌دا
سه‌ری هه‌ڵ داوه‌ و کۆتای نایه و
که‌چی داوای ئاشتی ده‌که‌ین
ئه‌ی شه‌ڕ....!!!!

ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ل هه‌ناسه‌ تاساوه‌کانی نیشتیماندا ئه‌ژیت به‌رده‌وام به‌



 

           

 

29/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com