له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ، له گۆشه‌که‌ی خۆی " ژورێک
له ئاوێنه‌دا " له 7/7/2010 دا ، به‌ختیار عه‌لی
نووسێنێکی بڵاوکرده‌وه به نێوی (ڕێوییەک لەکۆشکی
تەلەفوندا (. ئه‌م نووسینه فشاری ئاشکرای بارودۆخی
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نووسینه‌کانی ( شوان ئه‌حمه‌د)ی
پێوه دیاره ، که له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌زگای
سه‌رده‌م و مشه‌خۆری نووسه‌رانێکی ناودار و ڕۆناکبیر
نووسیویه‌تی و تا ئێستا چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی
بڵاوکردۆته‌وه .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نووسینانه‌ی شوان‌دا ، بێجگه له
وه‌ڵامی ڕه‌سمی ده‌زگای سه‌رده‌م و سکرتاریه‌تی مام
جه‌لال دا ، ڕه‌ه‌هه‌ندیه‌کانیش به گروپ وبه‌تاک
چه‌ند وه‌ڵامێکیان داوه‌ته‌وه . تا ئێستا پوخته‌ی
ئه‌م وه‌ڵامانه له یه‌ک ووشه‌دا سه‌لماندنی
به‌ڵگه‌کانی شوانه . به‌ڵام ، تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی
وه‌ڵامه‌کان گره‌ویان له‌سه‌ر یاریه‌کی بچوک و
بوده‌ڵه ، که ئه‌ویش وێران کردنی که‌سایه‌تی شوان و
فه‌رامۆش کردنی ڕاستیه‌کانی نێو به‌ڵگه‌کانی .
به‌ختیار عه‌لی به‌وه‌نده‌ش دڵی ئاوی نه‌خوارده‌وه
،به‌م نووسینه‌ی ویستی ته‌واوی که‌یسه‌که بگۆڕێ بۆ
کێشه‌یه‌کی ده‌ستکردو خورافی ، گوایه ڕێویه‌کان شه‌ڕ
به عه‌زه‌مه‌تی شێره‌کان ده‌فرۆشن !
کورته‌ی باسه‌که ئه‌وه‌یه : له ڕژێمێکی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای کوردستاندا ، شێوازه‌کانی گه‌ڕان
به دوای ئیمتیاز‌و مشه‌خۆر بوون له‌م سیسته‌مه ته‌نیا
له‌یه‌ک ڕه‌هه‌ندو که‌ناڵدا به‌ڕێوه‌ناچێ . ده‌کرێ
بازرگان بیت و سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌همی یان ڕاسته‌قینه
ببێته ئه‌و بیره نه‌وته‌ی که ده‌تکا به ملیۆنێر .
ده‌کرێ پیاوکوژ بیت و ئیش بۆ پاراستن یان ده‌زگای
زانیاری بکه‌یت و به‌کر عه‌لی له‌سلێمانی ، سۆران له
که‌رکوک و سه‌رده‌شت له‌هه‌ولێر بکوژیت و وه‌کو قسه
باوه‌که‌ی کوردستان " های لایف " بژیت . ده‌کرێ گۆرانی
بێژ بیت وه‌کو عه‌زیز وه‌یسی له هه‌ڵبژاردنه‌کان
چاوه‌شیه‌کی سوک وچه‌ور بکه‌یت . ده‌کرێ وه‌زیرێک بی
وه‌کو ئاشتی هه‌ورامی سامانی ووڵاتێک به تاڵان ببه‌ی
. بۆ که‌یسی ده‌زگای سه‌رده‌میش ده‌رکه‌وت :- ده‌کرێ
ڕۆناکبیر ، شاعیر یان نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی میله‌ت بیت
و زۆر به ساده‌یی بنووسی ((مام جه‌لال له پاره‌ی خۆی
مانگانه 10000$ دۆلارمان پێده‌دا )) مام جه‌لال له
پاره‌ی خۆی !
ده‌کرا له جیاتی ئه‌م هه‌موو ئه‌فسانه سازی و
زۆربڵێیه ، له‌جیاتی شیکردنه‌وه‌ی نیازه‌کان وده‌رونی
شوان ئه‌حمه‌د ،له جیاتی به ڕێوی کردنی شوان وبه
شێرکردنی خۆیان . ده‌کرا دان به هه‌ڵه بوون و
پێچه‌وانه بوونی ئه‌م وه‌زعه‌ی خۆیان بنێن .
نیازه‌کانی شوان هه‌رچیه‌ک بووبێ ،زمانی نووسینی
هه‌رچیه‌ک بووبێ هیچی له‌و ڕاستیانه که‌م نه‌کرده‌وه
که سه‌رده‌م ، ڕه‌هه‌ندیه‌کان ، ماوه‌یه‌کی دورو
درێژه له که‌ناڵێکی تایبه‌تدا سوودی مادی له‌م
ڕژێمه ده‌بینن و ئیمڕۆ دوای که‌شف بوونی
وورده‌کاریه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه ، له جیاتی ڕێز له
هاوڵاتیان و ئه‌و خوێنه‌ره نه‌گباتانه‌ی خۆیان بگرن
که تا ئێستاش وه‌کو ئه‌لته‌رناتیڤێک چاوه‌ڕوانی
ئه‌فسانه‌کانی ده‌می ئه‌وانن ، به‌تایبه‌تی ده‌می
ره‌هه‌ندیه‌کان وهه‌ڵوێسته‌کانیان له بابه‌تی :
تێکه‌ڵ بوون وپاشه‌کشه‌ی به‌ئه‌سپاییان له
بزوتنه‌وه‌ی " گۆران " ، له جیاتی هه‌موو ئه‌مانه
دێن به غرورێکی زۆر ساویلکانه درێژه به عه‌زه‌مه‌ت
خوازیه‌کی ئێکسپایه‌ر ده‌ده‌ن .
گێڕانه‌وی ئیعجابێکی کۆن به کاریکاتۆرێکی سه‌رده‌می
هه‌شتاکان ، که تێدا ؛ ڕێویه‌ک له سه‌رێکی ته‌له‌فۆن
ئیهانه به شێرێک ده‌کاو شێره‌که‌ش به ته‌عبیری
به‌ختیار عه‌لی به ده‌م چاوێکی مناڵانه‌و سه‌رسوڕماو
له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕێوی واقی وڕماوه ! ئه‌م
گێڕانه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی کلیلێک بێ بۆ تێگه‌یشتن له
ده‌روونی شوان ونیازه‌کانی ، کلیلێکه بۆ بینینی
قه‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی تاسه‌ر چۆکان به‌رۆکی
ڕه‌هه‌ندیه‌کانی گرتووه . ته‌ئویل کردنی جێگه‌و شوێنی
که‌سایه‌تیه‌کان و دابه‌ش کردنی ماسکه‌کان بۆ شێر و
ڕێوی ، لۆمه کردنی ته‌کنه‌لۆژیا له‌بابه‌تی
ئه‌نته‌رنێت که بوار بۆ ڕێوی ساز ده‌دات قسه به
شێره‌کان بڵێ ، زۆر به قوڵی تێگه‌یشتنی
ئه‌ریستوکراتانه‌ی ئه‌م گروپه نیشان ده‌دا له‌ده‌ست
گرتن به ئۆتۆریته‌و به‌کارهێنانی بۆ ده‌م به‌ستنی
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن . چونکه ئه‌مان
ئۆتۆریته‌ی خۆیان وه‌کو ڕۆشنبیر و نووسه‌ر گۆڕی بۆ
لۆبیه‌کی مه‌حکه‌م . گۆڕیان بۆ ده‌ستێکی ڕه‌شی ئیداری
که ته‌قڵه به‌سه‌رنووسه‌ری ئه‌م ڕۆژنامه ئه‌ویتر
لێده‌دا و به‌هه‌مان ئسلوبی کارکردنی سه‌رکوت ، ژدانۆف
ئاسا‌و مه‌کارسی ئاسا نێوی شوانیان خسته نێو لیستی
ده‌م به‌ستنه‌وه‌دا .
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی شێر‌و ڕێویه قبوڵ
بکه‌ین وشوان به ڕێوی له قه‌ڵه‌م بده‌ین ، هێشتا
ناپاکیه‌کی زۆر ، درۆیه‌کی زۆر گه‌وره ، ساخته‌یه‌کی
بێ سنوور هه‌یه له کۆپێ کردنی ئه‌م که‌یسه بۆ نێو
چوارچێوه‌ی ئه‌م کاریکاتۆره . چونکه له
کاریکاتۆره‌که یه‌ک ڕێوی و شێرێکی ده‌م وچاو پڕ له
به‌رائه‌ت هه‌یه که هیچی له به‌رامبه‌ر ئیهانه‌و
شه‌ڕفرۆشی ڕێویه‌که بۆ ناکرێ . به‌ڵام ، له که‌یسی
واقیعیی به‌ره‌ی سه‌رده‌م و ڕه‌هه‌ندیه‌کان دژ به
شوان‌دا ، شوان به‌ته‌نیا له‌سه‌رێکی ته‌له‌فۆنه‌که
وه‌ستاوه‌و خه‌ته‌که‌ی زۆر به ئاسانی لێ قه‌تع کرا .
له‌و سه‌ری ته‌له‌فۆنه‌که‌ش هه‌موو شێره‌کانی سه‌رده‌م
و بێچوه‌کانیان مۆڕه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن ، له
پاڵیاندا چه‌ند سه‌رنووسه‌رێک وه‌کو وێنه‌ی مه‌شهوری
سێ مه‌یمونه‌که ، یه‌کێکیان ده‌ستی خستۆته سه‌ر
هه‌ردوو گوێچکه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی گوێ ی له هیچ نه‌بێ
، یه‌کێکیان ده‌ستی خستۆته سه‌رده‌می خۆی بۆ ئه‌وه‌ی
هیچ نه‌ڵێ ، یه‌کێکیان ده‌ستی خستۆته سه‌رچاوی خۆی
نه‌بادا شایه‌دحاڵی هیچ حه‌قیقه‌تێک بێ ! له‌ته‌نیشت
ئه‌وانیشدا هه‌موو شێره‌کانی سکرتاریه‌تی مام جه‌لال ،
هه‌موو شێره‌کانی ڕه‌هه‌ند وه‌ستاون و به غروره‌وه
حیکمه‌تی به‌رزو نزمی پایه‌ی گیان له‌به‌ران
ده‌گێڕنه‌وه . ئه‌مه ئه‌گه‌ر واقیعی که‌یسه‌که بێ ،
شه‌رم و ڕووزه‌ردی نیه هێشتا ڕێویه‌که به ترسنۆک
له قه‌ڵه‌م بدرێ ؟
|