له خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامی به‌ڕێز کاک سیروان عه‌بدول
سه‌باره‌ت به کارڵ مارکس له مه‌له‌فی ماڵپه‌ری
ده‌نگه‌کان، ووتنه‌وه‌ی چه‌ند ووته‌یه‌کی به‌سه‌رچوی
شیرنه لیبڕالیم خوینده‌وه که پێم باشه بۆ
خوێنه‌رانی ده‌نگه‌کان چاتره که چه‌ند
رونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر کورت به‌رامبه‌ر بۆچونکه‌کانی
بده‌م .
سه‌ره‌تای وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌یان، بۆ به‌رگری کردنێکی
ساکار ته‌رخان کردووه له ئایدیاکانی فۆکۆیاما، له‌و
دیدگایه‌وه نا که بێت باڵفراوانی نوێ- لیبرالیزم
شرۆڤه بکات که پێده‌چێت تاکه درووستی پێشبینی
تیۆریه‌کانی فۆکۆیاما بێت، وه‌لێ له‌وێوه به قه‌ولی
کاک سیروان که زۆربه‌ی رووناکبیره‌کان له تێزه‌کانی
فۆکۆیاما "نه‌گه‌یشتبن" بێگومام پێده‌چێت مه‌به‌ستی
ئه‌و روناکبیرانه بێت که پێشتر له‌م مه‌له‌فه‌دا
به‌شدارییان کردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رووی
تیشه‌وه بێت، هه‌وڵی به‌ڕێزیان له ڕاستیدا زۆر کورت
خایه‌نه ، چونکه یه‌که‌م ئه‌وه مارکسیسته‌کان
نه‌بوون که ئیدیعای کورت هێنان و بێ که‌ڵکی
بۆچونه‌کانی فۆکایامان کرد له سه‌ر سه‌تحی ئه‌کادیمی
دنیا، به‌ڵکو ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌کادیمیانه
بوون که به‌ڕێزیان پێیان وایه له دنیادا مرۆڤی
ره‌خنه‌گر و بیلایه‌ن و هتد درووست ده‌کات.
من پێم وایه هۆکاری یه‌که‌مینی پوچکردنه‌وه‌ی ئایدیا
یۆتۆپیه‌کانی فۆکۆیاما نه مارکسیسته‌کان بوون وه نه
ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش بوون. به‌لکو له هه‌مووی گرنگتر
داروخانی ئه‌و سیسته‌می به‌ڕێوه بردنه بوو که
فۆکۆیاما بۆ مرۆڤایه‌تی پیشنیار کرد و پوچی ئه‌و
خه‌یاڵاتانه‌ی لیبرالیزم بوون که نه‌یتوانی بچوکترین
له برینه‌کانی مرۆڤ له جه‌نگ و برسێتی و خاپوورکردن
و ماڵوێرانی و نه‌خۆشی و نه‌داری که‌م بکاته‌وه،
سیسته‌مێک که ئه‌مرۆ پرۆسه‌که‌ی به گلۆبه‌لایزه‌یشن
گه‌یشتووه و سه‌ده و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر مارکس
ره‌خنه‌گرانه لێی دواوه ، هه‌روه‌ها هاتنه سه‌رکاری
چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤخواز له ئه‌مریکای
لاتین ، ئاخر سه‌رمایه‌رداری وه‌ک سیسته‌مێک که
له‌سه‌ر قازانج ده‌ژی، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی به‌ربڵاو
بکات له پیناوی قازانجدا ، گرنگ نییه ئه‌م
فراوانییه چه‌ند ده‌که‌وێته‌وه له‌سه‌ر ژیانی
مرۆڤه‌کان گرنگ ئه‌وه‌یه قازانج به‌ده‌ست بهێنیت ،
عێراق وه‌ک باشترین نموونه ، که 2 ملوێن مرۆڤی تیادا
کوژرا، که‌چی ئه‌وه‌ی که باس ده‌کرێت سه‌رکه‌وتنی
کۆمپانیاکان و که‌رته تایبه‌تیه‌کان و پرۆسه‌ی
ده‌نگدانه له‌ژێر بارانی هاوه‌ندا. پاشان ئه‌گه‌ر
تۆتالیتاری ستالینیزم نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵی خایاند ،
نوێ – لیبرالیزم سه‌رباری هه‌نگاونه‌نانی بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به ئاقارێکی تردا له ڕووی
ئابووریه‌وه زیاتر له ده‌ساڵ خۆی نه‌گرد و له
سه‌رانسه‌ری دنیادا روبه‌روی به‌ره‌نگاری بۆته‌وه چی
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان چی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
خۆیان به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌زانن. که‌واته ئه‌وه‌ی
رووه راسته‌قینه‌که‌ی فۆکۆیاما و مه‌هزه‌له‌که‌ی
ده‌رخست، واقیعی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خۆی بو که
مارکس به چه‌مکی ماتریالیزمی مێژووی و ره‌خنه له
سه‌رمایه شرۆڤه‌ی کردووه ، هه‌روه‌ها کارێکی
هه‌ڵه‌یه که بێهێزی و پوچی تێزه‌کانی فۆکۆیاما
به‌وه پیناسه بکه‌ین که مارکسیسته‌کان چۆن شرۆڤه‌ی
خۆیان بۆ هه‌بووه ، چونکه ئاشکرایه له دنیا، که
مارکسیسته‌کان بچوکترین کاریگه‌رییان له دنیای
راگه‌یاندندا نه‌بووه و نیشه، له به‌رامبه‌ردا،
چه‌کی پرۆپه‌گانده له ده‌ستی کۆنه‌پارێز
و"دیموکراتخواز" و له‌هه‌موشیان کاریگه‌رتر
فۆکۆیاماییه‌کاندایه نه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤخوازه‌کان.
له ناوه‌رۆکی وه‌ڵامه‌کانی به‌ڕێزیاندا ئه‌وه‌ی که
زۆر جێگای شۆک بوو ، ئه‌وه‌یه که سیسته‌مه‌کانی
سۆڤیه‌ت و وڵاتانی بلۆکی رۆژهه‌ڵات به پراکتیکی
"کۆمۆنیزم" له‌وه‌ش به‌ولاتر کورتهێنانی مارکسیزم
ده‌ست نیشان ده‌کات.زۆرجار ئه‌وه‌م باس کردووه که
له‌دنیادا ئه‌م جۆره به‌راودکارییه له‌لایه‌ن
نوێنه‌رانی خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دیموکراتی
بۆرژوازیشه‌وه ناکرین، ته‌نانه‌ت رۆبێرت سێرڤس، که
دواین کتێبی له‌سه‌ر ترۆتسکییه و له وێوه له
مارکسیزم ده‌دات، ئه‌م به‌راوردکارییه‌ی ستالینیزم
ره‌ت ده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵ مارکسیزمدا بکرێت. من
تێناگه‌م، ئه‌مه سه‌رلێشێواوی کاک سیروان عه‌بدول
خۆیه‌تی یان پرۆپاگانده‌ی ماکارتیزمه دژ به مارکسیزم
؟ . به‌داخه‌وه جێگای زه‌رده‌خه‌نه‌یه ئاوها
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه‌کی "ره‌خنه‌گر" یان
"روناکبیر"ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌وه ببیسترێت.
جوینه‌وه‌ی ئه‌م به‌راوردکاریه پرۆپه‌گانده‌ییه که
ته‌نها له نه‌وه‌ده‌کاندا باو بوو له نێو
روناکبیرانی توندره‌وه‌ی پارێزگاران و لیبراله‌کاندا،
له دانوستانه سه‌رده‌مییه‌کانی ئه‌مڕۆدا
پێگه‌یه‌کیان نه‌ماوه . چونکه له رووی تیۆریه‌وه ،
کۆمۆنیزم ئه‌و قۆناغه‌یه که له دوای ئه‌وه‌و دێت
که ته‌واوی دنیا به قۆناغه سۆسیالیستیه‌که‌ی
گه‌یشتتوه ، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕاست بوو بۆ
ستراکتۆری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی
به‌ڕێزیان ناوی هێناون ؟ هه‌موومان له‌مه ئاگادرین،
پاشان له تێڕوانینه‌کانی به‌ڕێزیان له‌سه‌ر سیسته‌مه
به ناو سۆسیالیسته‌کانی ئه‌و ده‌مانه و ستالینیزم،
به دیار ده‌که‌وێت که به‌ڕێزیان له ڕاستیدا
زانیاریه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه
نییه. گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتن له‌لای
به‌ڕێزیانه‌وه‌یه که پێم وایه پێویسته زیاتر له‌م
بواره‌دا خۆی پڕ چه‌کتر بکات و بخوێنێته‌وه ، چونکه
مارکس په‌یوه‌ندی به‌و دیکتاتۆری پرۆلتاریایه‌ی
ستالینه‌وه ته‌نانه‌ت لینینیشه‌وه نییه و نه‌بووه
، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ستالین پیاده‌ی ده‌کرد درێژکراوه‌ی
تێزه‌کانی لینین بوون که له کتێبی "پێویسته چی
بکرێت" روونی کردبوونه‌وه. له راستیدا مارکس و
ئه‌نگلس هه‌رگیز باسیان له پارتێکی پێشره‌وی
پرۆلیتاریا نه‌کردووه به‌و شێوه‌یه‌ی که لینین
هه‌یکه‌لی بۆ دارشت و دواتریش خستیه پراکتیکه‌وه ،
که به ئیدیعای "مارکسی – لینینییه‌کان" فه‌لسه‌فه‌ی
مارکسیزمی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد و هه‌تا ئه‌مڕؤش
به‌رنامه‌ی زۆربه‌ی زۆری پارته کۆمۆنیسته‌کانه.
بیریشمان نه‌چێت ئه‌وه‌ی که لینین بۆ مارکسیزمی به
حساب زیاد کرد، وه‌ک پارتی پێشره‌وی پرۆلیتاریا و
به‌رێوه‌چوه‌نی ئه‌و پارته له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک
شۆڕشگێری پرۆفێشناڵه‌وه و دیموکراتی نیوخۆیی که
دواتر بوونه به‌رنامه‌ی به‌لشه‌فییه‌کان ، له‌لایه‌ن
مارکسیسته چه‌په‌کانی وه‌ک رۆسا لۆکسۆمبۆرگ له
ئه‌ڵمانیا و کاوتسکی له نه‌مسا و گرامسکی له ئیتالیا
و ته‌نانه‌ت پلیخانۆڤ که باوکی مارکسیزمی رووسییه
قبوڵ نه‌کران و درانه به‌ر ره‌خنه به‌وه‌ی که
دیکتاتۆریه‌تی ستوونی به‌رهه‌م دێنێت . له ڕاستیشدا
هه‌روابوو و له بنه‌ره‌تیشه‌وه دژی چه‌مکه‌کانی ئه‌و
دیموکراسییه‌ی کرێکاران بوو که مارکس به بنه‌ما
گرتبوونی و ئه‌نته‌رناسیۆنالی یه‌که‌م که مارکس و
ئه‌نگلس خۆیان تیایدا ئه‌ندام بوون پیاده‌یان ده‌کرد.
به‌ڵام ناحه‌قی به‌ڕێزیان ناگرم کاک سیروانیش له‌م
لایه‌نه‌وه هیچی که‌متر نییه له ستالینییه‌کان و
"روناکبیره" رۆتینیه‌کان وه‌ک چۆمسکی باسی ده‌کات "
مارکسیسته‌کان زۆر له پێش شۆرشی روسیا شکستیان هێنا
بوو {به‌هۆی تێۆری پارتایه‌تی لینینیزمه‌وه}به‌ڵام
ئێوه ته‌نها براوه‌کانتان له بیرماوه و
شکستخواردووه‌کانتان له بیر کردووه"
هه‌روه‌ها چه‌مکی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا دواتر
له‌لایه‌ن بیرۆکراسی سۆڤیه‌تیشه‌وه ره‌ت کرایه‌وه،
کاتێک خرۆشۆف هاته سه‌ر کار ئه‌م تێزه‌ی ره‌ت
کرده‌وه و ئه‌مه‌ش جیاوازی نیوان چین و سۆڤیه‌تی
درووست کرد، که بۆ ناو بزووتنه‌وه کۆمۆنیسته‌کانی
دنیاش شۆڕبۆوه و ریڤیژینیزم و شۆڕشگێره‌کانی جیا
ده‌کرده‌وه ، لای خۆمان بڵێێن حزبی شوعی و قیاده
مه‌رکه‌زی، دواتریش کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران.
کاک سیروان ته‌نها به‌و به‌راوردکاریانه
نه‌وه‌ستاوه ، به‌ڵکو کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی نیشتمانی
که به‌ره‌ی نیشتمانی بووه و دواتریش نه‌وشیروان
مسته‌فای ساڵی 2000 به مارکسیست ده‌شوبهینیت. پاشان
ده‌ستنیشانکردنی نه‌وشیروان وه‌ک مارکسیست و
گرێدانه‌وه‌یان به‌و پرسانه‌وه هیچ بارێکی مه‌نتقی
تیادا نییه ، ئاشکرایه خه‌تی ڕامیاری نه‌وشیروان چی
بووه و نه‌ک له ساڵی 2000 بۆ زانیاری به‌ڕێزیان
له‌ناو کۆمه‌ڵه به تیرۆر و له پستئاشان هه‌ر له
زه‌مانی شاخ ئه‌و مارکسیسته‌کانی ڕاو کردووه. به
هه‌ر بارێک‌دا له رووی ئادیۆلۆژیشه‌وه مارکسیزم وه‌ک
ئایدۆلۆژیا، هێڵ و پره‌نسیبی جیاواز به‌یه‌ک وه‌ک
هه‌موو ئادیۆلۆژیه‌کانی تر له خۆ ده‌گرێت ، ده‌ی ئه‌م
به‌رواردکارییه پڕ چه‌واشه‌کارییه بۆ چی و له
پێناوی چیدا ؟ چی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی و خاڵی
له بیرکردنه‌وه‌یه ئاوها تێڕوانینێک.
به‌ڕێزیشیان که هه‌ر براوه‌کانی له بیره زۆر
هه‌ڵه‌ن که ده‌ڵێن ستالین کوڕی مارکسه ، نه‌خێر
ستالین و ستالینیزم به‌رهه‌می ستارکتۆری پارتی
پیشره‌وی پرۆلیتاریای لینینیزم بوون نه‌ک مارکسیزم .
له‌وه‌ش زیاتر به‌رهه‌می شکستی شۆڕشی سۆسیالیستی
ئه‌ڵمانیا بوون. پاشان کارێکی نه‌کره باس له
مارکسیزم بکه‌ین و پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیمان
له بیرچێت که ئه‌و کاته پارتێکی مارکسی بووه و
رۆژانه نه‌ک هه‌فتانه 120 رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی به‌شه
جیاجیاکانی ناو پارته‌که‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه و له ژیر
چه‌تری یه‌ک پارتتدا به‌هۆی دیموکراتیکی
مارکسیستانه‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی لینین، هه‌موویانی یه‌ک
خست بوو و تێکڕاش ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌خت بوون
به‌رامبه‌ر لینینیزم، پاشان ئه‌ی پارتی سۆسیالیستی
شۆڕشگێری روسیا که پلیخانۆفی تیا بوو، مه‌نشه‌فیه‌کان
که تا ساڵی 1917 ترۆرسکی تیا بوو پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش
ببێته لینینی، یان سۆسیالیست رزگاریخوازه‌کان و
یه‌کێتی ده‌ریاوانه‌کان که سه‌رکردایه‌تی شۆڕ‌شیان کرد
و دواتر دژی به‌لشه‌فییه‌کان راپه‌رین و سوپای سور
تێکی شکاندن ؟ به‌ڵام بێگومان باس کردن له مارکس و
گرێدانه‌وه‌یان به ستالینیزمه‌وه هه‌ر کاری
"روناکبیر"ێکی باوه که له زانیارییه گشتیه
باوه‌کان ده‌رچێت تاقه‌تی گه‌رانی پشتی په‌رده‌ی نییه
. له‌م مه‌له‌فه‌ی ده‌نگه‌کاندا ووته‌یه‌کی به‌ڕێز کاک
سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د زۆر سه‌رنجی راکێشام، که ئیشاره‌تی
کردووه ئه‌وه‌ی له‌ته‌ک ئێمه به مارکسیزم ناسرا بوو
له رابردوودا فاشین بوو وئه‌وه‌ی که ئێستاش له دژی
مارکسیزم به‌ربڵاوه هه‌ر فاشینه، کاک سیروان
عه‌بدولیش نیشانی دا که به‌شێکی لینه‌بڕاوه‌یه له‌و
که‌لتووری فاشینه.
دواتر باس له سۆسیال دیموکراته‌کانی ئێستا ده‌کات که
زۆرتر له هه‌مووان خۆیان راگرتووه له‌م ئه‌زمه
ئابوورییه ، ئاخر کاک سیروان عه‌بول ئه‌مه له کوێ
وا خۆیان راگرتووه و ئێمه ئاگاداری نین ؟ ئه‌مه خۆی
له خۆیدا چه‌واشه‌کارییه‌کی تره بۆ خوێنه‌ران. له
به‌ریتانیا به ترلیۆن پاره‌ی خه‌ڵکی درایه بانکه‌کان
بۆ رزگارکردنیان و ئێستاش بێ له خوێندکاران 3 ملیۆن
بێکاره و باج زیادی کردووه و خه‌ڵکی به
چه‌رمه‌سه‌ری باجی ئه‌و وێره‌ی حکومه‌ت ده‌ده‌ن بۆ
بانکه‌کان ، ئه‌مه پلانه‌کانی پارتی کاری سۆسیال
دیموکراسییه‌که‌ی تۆ بوون ، هه‌نووکه ئه‌و قه‌رزه‌ی
که دراوه به یۆنان بۆ رزگارکردنی بانکه‌کانیان که
خه‌ڵکی هه‌ژار و کرێکار و فه‌رمانبه‌رانی که‌رته
گشتییه‌کان و ئه‌وانه‌ی ژێره‌وه ده‌بێت بیده‌نه‌وه ،
سۆسیال دیموکراسییکه‌ی تۆ باسی ده‌که‌ی کردی، نازانم
ئه‌گه‌ر ئاگاداری هه‌واڵه‌کان بیت یان نا، دیاره
رۆژانه به سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی له‌و وڵاته
خۆپیشاندانی توند‌و تیژ ده‌که‌ن که دڵنیام له
داهاتوودا هه‌مان سیناریۆ له وڵاتانی تریش خۆی
دووباره ده‌کاته‌وه، وا له هیندستانیش مانگرتنی
گشتیه له نیپاڵ به هه‌مان شێوه و له به‌ریتانیا
هه‌مان پیلان به‌ڕێوه‌یه و فه‌ره‌نساییه‌کانیش له
هه‌ڵدانی بۆمبه ده‌ستکرده‌کانیان نه‌که‌وتون . بۆ
زانیاری زیاتری به‌رێزیشیان ئه‌وه بانکه‌کانی
رۆژئاوای به‌ر سێبه‌ری سۆسیال دیموکراسی نه‌بوون که
خۆیان گرت، له راستیدا بانکه ئیسلامییه‌کان بوون که
خۆیان راگرت، چونکه بانکه ئیسلامییه‌کان قازانج له
سه‌ر پاره وه‌رناگرن و له ئاینه‌که‌یاندا حه‌رامه،
پێده‌چێت ئه‌مه‌بێت وای له‌و گه‌نجانه کردبێت له
کوردستان به‌ره‌و ئیسلامیزم برۆن لایه‌نێک که کاک
سیروان داویه‌ته به‌ر ره‌خنه ، چون ستالینیزم و
لینینیزم په‌کی که‌وتتوه و سۆسیال دیموکراسیه‌که‌ی
به‌ڕێزیشیان پێده‌چێت وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌و داڕوخانه پێ
نه‌بێت ؟
پاشان به‌ڕێزیان باس له دیموکراسی ده‌که‌ن ، پێمان
خۆش بوو وه‌ک خوینه‌ر بمانزانیایه باس له کام جۆری
دیموکراسی ده‌کات ؟ ئه‌و دیموکراسییه‌ی که ئۆباما
تیایدا 20.000 سه‌ربازی تری نارد بۆ ئه‌فگانیستان بۆ
به‌رده‌وامی جه‌نگ و له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵاتی نۆبڵی
ئاشتی پێ به‌خشرا ؟ نا پێده‌چێت ئه‌وه‌یان بڵییت که
له تورکیا پارته‌کانی تر داده‌خات که له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه ده‌نگیان پیدراوه ، نا نا، ئه‌وه ده‌ڵێیت
له فه‌له‌ستین به دار له ژنان ده‌ده‌نن چون حیجاب
نین ، به‌س نا وابزانم ئه‌وه‌یانه که له
سکه‌ندناڤیا ماڵی پاشا و شاژنه‌کانیان له سه‌ر پاره‌ی
باجی خه‌ڵک خۆشترین و ئارامترین ژیانی پێ ده‌به‌نه
سه‌ر، زیاد له هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا به‌س له به‌ر
ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی خێزانی پاشان و خوینی "خوا" له
ده‌ماره‌کانیاندایه، ئه‌و فۆرمه دیموکراسییانه یان
ئه‌و دیموکراسییه‌ی پارتی سۆسیال دیموکراتی مارکسیستی
1918 ی ئه‌ڵمانیا پیاده‌ی ده‌کرد که 120 بۆچۆنی
جیاوازی جه‌ماوه‌ری له دوو توێی 120 رۆژنامه‌کانی له
رۆژانه‌ی خۆیدا کۆکردبۆوه ؟
من پێم وایه گه‌مژه‌ییه ئومیدمان به سیاسه‌تی باوی
هه‌نووکه هه‌بێت که له به‌رده‌وامیدا گه‌وره‌ترین
قه‌یرانه مرۆییه‌کانی درووست کردووه، کاک سیروان
ئومێدی هه‌یه 20 ساڵی تر دنیا باش ببێت ، له
به‌رامبه‌ریشدا زانایانی که‌ش و هه‌وا پێیان وایه که
گۆی زه‌وی هه‌ر 70 ساڵی تری ماوه به‌هۆی پیس بوونی
ژینگه‌وه که درووست‌کردنی زیاد له پیویستی مادده‌کان
و کردنیان به خۆڵ خاشاک (بۆ ئه‌وه‌ی له بازار نرخیان
دانه‌به‌زێت) درووستی کردووه. دیارده‌یه‌ک پیی
ده‌گوترێت گه‌رمی جیهانی و له ئاکامیدا
به‌سته‌ڵه‌که‌کان هه‌موو له توانه‌وه‌دان. هه‌نووکه
ورچه سپییه‌کان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ، سبه‌ینی
نۆره‌مانه گه‌ر به خه‌یاڵات بژین و ئومیدمان به‌م
چه‌واشه‌کارییه پلان بۆ کراوه جیهانییه هه‌بێت که
له به‌رگی دیموکراسیدا خۆی حه‌شارداوه و بره‌و به
کاره نامرۆییه‌کانی ده‌دات.
|