{ئه‌بو تالیب ده‌ڵیت : دنیا له گوێ ئاگردانه‌که‌ی
منه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات } داغستانی ڕه‌سوڵی حه‌مزاتۆف
دیموکراسی ، وه‌کو داهێنراوه رۆژیاواییه‌که .
بریتیه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی که‌سی تاک
له ده‌سه‌ڵاتی به‌رزی ده‌وڵه‌ت دا . به‌سه‌رو بنی
پێکهاته‌که‌یه‌وه ، جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی له وێوه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێت له‌کاتێک دابۆ هه‌رشوێنێکی تری دنیا
گوێزرابێته‌وه ، جا ئیتر بۆ به‌ڕاستی جی به‌جی کردبنی
عه‌داله‌تی‌سیستمه‌که بێت ، یان بۆ چاوبه‌سته‌کێ و
چاوڕاو ، ئه‌وه شوێن و جێگا ، چاولێکردوه‌که‌ی بڕیاری
لێ ده‌دات .
{ له‌هه‌رکوێی دنیابم ، کوردستان گوێ ئاگردانی
منه!!!!}
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته،دیموکراسی له‌کوردستانی
هه‌رێم دا ، چۆن ده‌گوزه‌رێت ؟
به‌داخه‌وه دیموکراسی ، به‌نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی
کودستانه‌وه ، ویستێکی جه‌وهه‌ری نیه . به‌ڵکو
ڕواڵه‌تێکه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان .
ئه‌گه‌ر له‌مسه‌ری کار‌و گفتیانه‌وه ، سه‌یری
چه‌سپاندنی دیموکراسی یه که‌یان بکه‌یت ، ئه‌وه به
تۆمه‌ت وبوختان خستنه‌پاڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه
ده‌رده‌که‌وێت ، به‌تایبه‌ت ، که هه‌مووشت
به‌هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها تابور و فا‌لا‌نجێک
، نوسه‌ری وابه‌سته‌ی ، ناو میدیا گه‌وره‌و پڕ
مه‌سه‌ره‌فه‌کانیان هه‌یه ، به‌باڵای شۆخی دیموکراسی
دا هه‌ڵده‌دات . به‌رده‌وام ، خه‌ریکی به‌کرێ گرتنی
پێنوسه عه‌ره‌بی و ناوچه‌ییه‌کانی تریشن ، بو هاوپشتی
کردن و سه‌لماندنی پرۆسه دیموکراسیه‌که‌یان . به‌ڵگه
له‌دوای به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه ، به‌وه‌ی کوردستان ،
تاکه مێرگی ته‌ڕو پاراوی دیموکراسیه ،له‌ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوێن دا .
خۆی له‌راستیدا ، ئه‌وه‌ش له‌خۆڕایی نیه . چه‌نده بۆ
خاپاندنی میلله‌تێکه ، زیاد له‌وه‌ش ، بۆ ڕوی خۆ جوان
کردن و په‌سه‌ند کردنی خۆیانه له‌به‌ر ده‌م هێزێک دا
، که زوربه‌مان ده‌یزانین ، پێش نزیکه‌ی بیست ساڵ ،
له دروست کرنی زونی پاراستنی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌یه ،
له‌سه‌ر ده‌ستی سێ ده‌وڵه‌تی ئه‌جیندا دیموکراسی وه‌کو
ئه‌مریکاو بریتانیا‌و فه‌ڕه‌نسا هاته بوون . هه‌نوکه ،
ئه‌و کیانه دیفاکتۆ سیاسی یه‌ی کوردستانی هه‌رێمی
لێ په‌یدا بووه .
به‌ڵام !! ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وسه‌ری ئامانج و نیازی
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بکه‌ین . بێ خۆماندوو کردن ،
ده‌گه‌ین ، به دوانمونه‌یه‌کی حوکم ، که ئه‌مان
ده‌یخوازن و به‌ره‌به‌ره هه‌نگاویشی بۆ هه‌ڵده‌نێن .
ئه‌ویش گه‌یشتنه به‌قاڵبی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته
شانشینه نوێ کانی له‌بابه‌تی سعودیا و میرنشینه
پترۆڵی و میراتیه‌کانی سه‌ر که‌نداو . کاتێک
به‌دواساڵی په‌نجاکانی ناوه‌ندی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ،
شانشینه کۆنه‌کانی کاتی عوسمانی به‌کوده‌تای سه‌ربازی
ڕوخان و به‌ته‌نها ، شانشینی مه‌غریب به موعجیزه‌یه‌ک
مایه‌وه . بۆیه ئه‌م نمونه یه هه‌ڵده‌بوێرم ،
چونکه ئه‌و شانشینه کۆنانه هه‌ندێک شه‌رعیه‌تی
مێژوییان هه‌بوو ، وه‌لێ شانشینه نوێ کان ، هیچیان
شه‌رعیه‌تی مێژوویی یان نیه وه‌که شێوازی شانشینی و
میرایه‌تی ، هه‌مویان ، له پێش دا ، خێڵ و قه‌بیله
بوون ، له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و په‌یمانی
(سایکس ـ پیکۆ)وه به‌هۆی کۆمپانیه ئیمپریالیه‌کانی
پێترۆدۆلاره‌وه ، شه‌رعیه‌تیان دروست کردووه . بۆ
یه‌ئه‌م نمونانه گونجاو تر ده‌ست ده‌ده‌ن ، بۆ
ده‌سه‌ڵاتداره خێڵه‌کی و خانه‌واده‌ییه‌کانی لای
خۆمان .
ده‌وڵه‌تی کۆڵۆنیالی ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ناوچه‌ییانه‌یان ، له‌سه‌ر دوو پایه‌گای خانه‌واده و
پیترۆڵ راوه‌ستاو کردووه . له‌هه‌رێم دا ، خێڵ و
خانه‌واده هه‌میشه ئاماده‌یه . بۆ پایه‌گای دووه‌میش
، وا ئیتر به‌سه‌ره‌تاتکێ ی ئه‌م ڕۆژه نزیکانه
پیترۆلیش ده‌هێنرێته ناوه‌نده‌که‌وه .
به ئاشکرا ، ڕوداوه نزیک و نوێ کان وامان پێ ده‌ڵێن
: قیبله نومای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد ڕوکاری
ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشان ئه‌دات ،. کاتێک (هه‌ولێر)
له‌به‌ر( دوبه‌ی) کۆپی ده‌کرێت و حیزبێکی مۆدێرنی سه‌ر
به شۆشیال دیموکرات به‌ره‌و بونیادێکی خانه‌واده‌یی
ده‌برێت . دیاره ئه‌و سه‌رچۆپیانه به‌ره‌و چی
ته‌به‌کێکی نان ده‌چن .
به‌هه‌رحاڵ ، پرۆسه‌ی دیموکراسی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
شانشینه میراتیانه‌دا ، ده‌بێت به نمونه پڕ
مه‌خسه‌ره‌کانی شانۆی (مێزه‌ر بۆ مه‌یمون ) و
(قاپقاپه‌کانی حوشتر ) . له‌باشترین دیموکراسی
هه‌ڵچنراوی ئه‌وێدا . (دوبه‌ی) وشێخنشینه
میراتگریه‌که‌یه‌تی ، که دنیای کردووه به جوتزه‌له
و زوڕنابۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کسانی و دیموکراتی خۆی (*).
ئه‌گه‌ر تاقه نیو سه‌ده که‌متریش به مێژووی ئه‌وان
دا بگه‌ڕێینه‌وه ، له‌وشوێنه‌دا ته‌نها قه‌بیله‌یه‌کی
ساحێب ئیقباڵ بوون . ته‌نها شکۆیه‌کیان هه‌بو بێت ،
له هه‌مبه‌ر کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی به‌ریتانیا ،
ئه‌وه بووه
شێفی کۆمپانیا پێترۆڵی و کاربه‌ده‌ستی سیاسی وسه‌ربازی
پارێزگاریکه‌ری کۆمپانیه‌کان ، له خێمه و چادرو
سه‌قیفه‌کانی ئه‌م سه‌رۆک خێڵ و شێخانه‌دا ، به
میوانی په‌زێرایی کراون و کوڕوکاڵی عه‌شیره ت چا و
قاوه‌یان له‌به‌ر ده‌م گێڕاون . دواتر سه‌رۆکی خێڵ
گفتی سه‌لامه‌تی که‌لو په‌لی کۆمپانیاکانی له‌لایه‌ن
دزو جه‌رده‌ی خێڵه‌وه پێ داون ، به‌رامبه‌ر به مزه‌و
پاداشتێکی سامانی بۆ خۆی . یه‌کسانیه‌کانی مرۆڤ له
سیستمێکی وا پریمیتیڤ دا ، چی جێگه‌یه‌کی هه‌یه ،
به‌رامبه‌ر به پرنسیپه‌کانی ، ئازادی و ،یه‌کسانی و ،
برایه‌تی ڕۆشنگه‌ری ڕۆژئاوا و دیموکراسیه‌که‌ی ئه‌گه‌ر
له‌یۆنانی دێرینه‌وه نه یگرین ،نزیکه‌ی شه‌ش سه‌دساڵ
ته‌مه‌ن ڕابوردووه به‌سه‌ر یه‌که‌م په‌ڕله‌مانی
برینانی دا . به‌ڵام له‌ڕۆژهه‌ڵات دا ، له سایه‌ی
پیترۆ دۆلاره‌وه ، په‌ندی ( له‌پڕێک بوون به‌کوڕێک)
پڕ به‌پێستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌تایی و سارا
نشینانه‌ن له ڕۆژو نیوه ڕۆیه‌ک دا گۆڕاون بۆ ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ئایدیالیانه‌ی ئێستای سه‌رانی کورد .
به‌کوردی و به‌کورتی ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانی
هه‌رێم ، وازی کردنه دیموکراتیه‌که‌ی بریتیه
له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاکانی بۆ کۆپی کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی
چه‌سپاوی هاوشێوه‌ی ئه‌م میرو پاشایانه‌ی دورگه‌ی
عه‌ره‌بی ، بۆیه دیموکراسیه‌که‌ی لای ئێمه
به‌به‌راووردی ڕۆژئاوا ، ته‌نیا قوتوی بۆیاغه‌که‌یان
له‌یه‌ک ده‌چێت و ، له هه‌ندێک ڕوداوی ، وه‌کو
ئه‌وه‌ی بابه‌تی (سه‌رده‌شت)ی ڕۆژنامه‌نوس دا ،
بۆیه‌که‌شی هه‌ڵده‌دات و ته‌ختی مه‌کینه‌و ئه‌برازه
ڕۆژه‌هه‌ڵاتیه سه‌رکوتکاره‌که ده‌که‌وێته‌وه ڕوو .
وه‌لێ ڕواڵه‌ت بۆیاخه‌که‌ش گرنگه لای ده‌سه‌ڵاتداران
، چونکه وا ده‌زانن میلله‌ت عه‌قڵی له چاوه‌کانی
دایه . به‌وه‌دا ژماره‌ی رێژه سه‌دیه‌کانی
سه‌روشه‌ست وحه‌فتا ده‌نگده‌رانیان ده‌ده‌ن به‌چاوی
ناحه‌زو ڕه‌قیبه‌کانیان دا . گرنگ ( چه‌ندێتی) و
ژماره ڕواله‌تیه‌کانه ، ئیتر جه‌وهه‌ری چۆنێتی
له‌بابه‌تی( چۆنیه‌تی ده‌نگده‌ر)و (چۆنیه‌تی ده‌نگدان)
بابچن بۆ جه‌هه‌نه‌م .
له کاتێکدا بابه‌ته هه‌ناویه‌کانی وه‌کو( چۆنیه‌تی
ده‌نگده‌ر )و (چونیه‌تی ده‌نگدان) جه‌وهه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی سیستمی دیموکراسیه ، ئه‌گینا ژماره‌ی
ئه‌بستراکت کوێرو که‌ڕه ، جگه له بۆیاخکردنی
ڕواله‌تی دیموکراسی چی تر ناگه‌یه‌نینێت .
به‌ڵام له هه‌رێمی ئێمه‌دا :
ژماره وه‌کو تۆپه‌ڵه قوڕ ده‌درێت به‌ده‌می ده‌نگ
هه‌ڵبڕ ه ناڕازیه جارسکه‌ره‌کان و
ژماره وه‌کو مشته خۆڵ ده‌درێت به‌چاوی چاودیره
هه‌راس و ڕه‌زاقورسه‌کانی پرۆسه‌که دا .
گه‌مه‌کانی هه‌ڵبژاردن ، له‌به‌ر خاتری پرۆسه‌ی نوێ
کردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌زگاکۆنه‌کانه ، بۆیه
ته‌نها ژماره گرنگه ، ئیتر به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک ژماره
زیادده‌کرێت گرنگ نیه . لێره‌وه هه‌مان شت ، شوڕ
بۆته‌وه بۆ هه‌موو ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌و بچوکی ناو
هه‌رێم ، هه‌رچی کۆمه‌ڵه و ڕیکخراو پێکهاته‌یه‌کی
خه‌باتگێڕی و هونه‌ری وپیشه‌یی وسه‌ندیکاییه ، له
سه‌ر ئه‌و مۆدێله ، سه رقاڵی شه‌رعیه‌ت پێک هێنانن ،
بۆ پاسه‌وانه کۆنه‌کانی ده‌زگاکه‌و یان سه‌رخستنی
که‌سانی نوێی( ڕیوی مه‌زه‌ب) و (فێڵبازی تازه پاکه‌ت
) بۆ خزمه‌تی هه‌مان ده‌زگای کۆن .
من خۆم به‌حوکمی ئه‌وه‌ی له دوو بواری کاری هونه‌ری و
خه‌باتی چه‌کداری دا پێشینه‌یه‌کم هه‌بوو ، جگه له
هه‌لبژاردنی گشتی ووڵات ، له دوو هه‌ڵبژاردنی وه‌کو ،
ده‌زگای پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندان دا ، گه‌مه
کانیهه‌ڵبژاردنم دیوه ، تیایدا که‌سانێک به‌هۆی
فێڵه‌کانی گفتی درۆ ، یان لیستی باندو گروپ و یان
ته‌زکیه‌و پشتگرتنی کۆنه‌پاساوانانی ده‌زگاکه‌وه ،
که‌سانێک بونه‌ته خاوه‌ن ژماره‌یه‌کی حه‌رامی
ده‌نگده‌ر ، پێی بوون به براگه‌وره‌و ، دواتر له پاڵ
پاسه‌وانه کۆنه‌کان دا ، دوور له هه‌موو مۆراڵێکی
گفت و به‌ڵێن ، که‌وتۆنه ته بیرازکردن وشه‌ڕی
کۆنه‌قینی هاوه‌ڵه‌ده‌نگده‌ره‌کانیان . ئه‌گه‌ر به‌ڵێن
وگفتێکی پێشوی خۆیان به‌ڕودا درابێت . زۆر به‌ڕوقایمی
و بێمنه‌تانه ، ژماره حه‌رامه‌کانی ده‌نگده‌ری
کردووه به‌پاساو . بۆ پاشگه‌زبونه‌وه که‌یان.
چونه ناو گێڕانه‌وه‌ی وورده‌کاری فڕو فێڵ و لیست
ولیستکاری و بابه‌ته‌کانی تری پالپشتی وته‌زکیه کردنی
سه‌رۆک و به‌رپرسی کۆن ، ده‌بێته درێژدادری
وخسوسیه‌تی ژیاننامه‌کانی که‌سانی تر .
به‌گێرانه‌وه‌یه‌ک ، سه‌رقاپێ باسه‌که ده‌نێمه‌وه ،
به‌تایبه‌ت زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری کورد و خوێنه‌ری کورد
مایله به‌نوکته ، زیاتر له بابه‌تی ووشکی ،
ستاتستیک و ، لۆژیک و ، فه‌لسه‌فه ، ئه‌گه‌رهه‌ندێک
بێشه‌رمیشی تێدا بێت ئۆباڵی به‌ملی که‌له‌پورو
گێڕانه‌وه کانه ، ده‌خوازم به‌گیانی نوکته یی
وه‌ریبگرن و ، داوای لێ بوردن ده‌که‌م ، لێره‌دا زیاتر
بۆ ئاسانی با‌به‌ت و ( ده‌فعی حاجه‌ته) .
(حاجی ئه‌حمه‌دی خرچه) بۆی گێڕامه‌وه (**).
زه‌مانی زوو ، کاتێک شێریان کرد به پاشای گیانداران ،
پاش ماوه‌یه‌ک ، گله‌یی و گازنده‌ی جانه‌وه‌ران ده‌ستی
پێ‌کرد و ،ده‌یان گوت : شێر هه‌میشه خه‌وتووه و
ته‌وه‌زه‌له ، به‌هه‌ڵساویش توڕه و تڕۆیه و
به‌سه‌رمان دا ده‌نه‌ڕێنێت ، لێمان ده‌دات و ،
ده‌مانخوات ، ئه‌مانه‌ی وای کرد هه‌موو گیانداران
به‌دزی شێره‌وه کۆببنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی پاشایه‌کی
تر ، له‌وێدا بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌که جگه له‌ڕێوی و
مه‌یمون ، هیچ جانه‌ورێک خۆی له‌قه‌ره‌نه‌دا . به‌ڵام
،له‌به‌ر بچوکی بێنمودی ڕێوی ، مه‌یمونیش له‌به‌ر
ناشیرینی وره‌زا تاڵی، داواکه‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ، له‌به‌ر هه‌یبه‌ت و
هێزو گه‌وره‌یی ڕویان له فیل نا بۆ پاشایه‌تی . فیل
ڕه‌تی کرده‌وه به‌وه‌ی زۆر خۆره و زوربه‌ی ڕۆژ
ته‌نها فریای خواردن په‌یدا کردن ده‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر
تۆزێکی لێ بمێنێته‌وه ، به دوای گۆل زه‌لکاوێک
داده‌گه‌ڕێت ، بۆ خۆفێنک کردنه‌و ه . ئیتر له‌وێدا ،
چاو دێته سه‌ر گوێدرێژ ، به‌وه‌ی زوربه‌ی
سیفاته‌کانی زلی و ته‌حه‌مول و به‌هێزی و چالاکی
تێدایه . گودرێژ پاش ته‌کلیفه‌که ، که‌مێک
بیرده‌کاته‌وه ، ده‌ڵێت به‌مه‌رجێک ده‌یکه‌م بۆ
هه‌فته‌یه‌ک بواری په‌راوه‌م پێ بده‌ن ، دواتر بڕیاری
ته‌واوی لێ ده‌ده‌م . جانه‌وه‌ران ڕازی ده‌بن . که‌ر
پاش ئه‌و هه‌فته‌یه سه‌یر ده‌کات ، وه‌کو گیاخۆرێک
منه‌تی به‌که‌س نیه ، ئیتر ئه‌م پاشایه‌تیه ته‌نها
سه‌رقاڵی و سه‌رئێشه‌یه و به‌م جۆره هیچ خێرێکی
تیانیه . ئیتر دوای مۆڵه‌ته‌که ی به جانه‌وران
ده‌ڵێت : (ڕازیم به‌وکاره ، ده‌بێ ئێوه بزانن
له‌پێناوتان دا زۆرسه‌رقاڵ و ماندوو ده‌بم ، قیروسیا
له خۆم ، به‌ڵام ژنه‌که‌م ناڕازیه و له به‌شی ئه‌و
ده‌خورێت ، ده‌بێت ئه‌ویش رازی بکه‌ین ) .جانه‌وه‌ران
ده‌ڵێن : ( حه‌قی خۆیه‌تی فه‌رموو چی ده‌وێت بۆی
ده‌که‌ین) . گوێدرێژ ده‌ڵێت : (ئاسانه،من ڕازی
ده‌که‌م ، به‌و مه‌رجه‌ی ئێوه له هه‌رامه‌که‌ی نێوان
پاشوتان به‌شێکی بده‌ن به‌من ) . جانه‌وران داواکه
زۆر به‌ئاسان ده‌گرن و هه‌ر یه‌که و به‌پێی حه‌ماسی
خۆی ڕێژه‌یه‌ک له نیو ه‌یی و چاره‌ک و که‌متری
هه‌رامه‌ی ده‌به‌خشێت به پادشای نوێ . ئیتر له‌و
سایه‌وه کوێدرێژ بوو به‌خاوه‌نی ئه‌و ده‌عبا
ته‌عویزیه له‌به‌ر خۆشی و سه‌رقاڵی به‌کارهێنانی ،
نه‌یپه‌رژایه‌وه سه‌رکاری پاشایه‌تی . مرۆڤ ، نه‌ک
جانه‌وه‌ران ، کوێدرێژی به (بێ عه‌قڵ) ناوزڕاو کرد ،
به‌هۆی ئیهمال کردنی پاشایه‌تیه‌وه ،.
خۆ ڕه‌نگبی ئه‌و ناوزڕاندنه‌ی گوێدرێژ له لایه‌ن
مرۆڤه‌وه له داخ و به‌غیلی دا بێت .
ئه‌گینا ، مرۆڤ له ناتۆره دابڕینه‌که‌یدا ، دو ڕویی
ناحه‌قیه‌کی کردووه ، چونکه زوربه‌ی جار که خۆشی
ده‌کرێت به‌پاشا له‌جیاتی کاری سه‌روه‌ری ، توشی
هه‌مان لادان ده‌بێت و خه‌ریکی ئاره‌زوبازی ده‌بێت
زیاد له گوێدرێژ سامان و موڵکیش کۆده‌کاته‌وه .
29 ــ 06 ــ 2010
saidaraf@hotmail.com
تێبینـــــــــــــــــی
ـــــــــــــــــــــــــــ :
(*)
میری قه‌ته‌ر ، بۆ بانگاشه‌کردنی ده وڵه‌ته‌که‌ی له
به‌رنامه‌ی دۆکۆمینتاری ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م ووڵاته دا
ــ سوید ــ که زیاتر له‌به‌رکاری ئه‌ندازیاری
سه‌رسوڕهێن و ئاپارتمانی مۆدێرنه‌کانی( دوبه‌ی) گرنگی
به به‌رنامه‌که ده‌ده‌ن . له‌وێدا شێخی حاکمی
ووڵاته‌که‌ش وه‌کو ڕیکلام کردن بۆ خۆی ده‌رده‌که‌وێت
، چۆن به‌بێ بۆدی گارد ،یان به‌بێ ڕیزه ، ئۆتۆمیلی
جامڕه‌شی حیمایه کانی و به‌بێ قۆرغ کردنی شه‌قامه‌کان
، هاتوچۆده‌کات له‌گه‌ڵ دۆکۆمینتاریسته‌کان دا‌و له
چامی ڕون و کراوه‌ی ماشینه‌که‌یه‌وه له
تره‌فیکلایته‌کاندا سڵاو له شوفێری هاوشانی
ئۆتۆمیله‌که‌ی ده‌کات . که
ڕویه‌کی هێمنی و ئارامی چه‌سپاندنی ئاسایشی
ووڵاته‌که‌یه ، زیاتر له ڕوی دیموکراسی . ئه‌گه‌ر
ئه‌و ڕوکاره‌شی بگه‌یشتایه‌ت لای خۆمان ، مایه‌ی خۆشی
ده‌بوو ، به‌ڵام حاکمه‌کانی ئیمه نێوانی خۆیان و
خه‌لکی دوور تر ده‌که‌نه‌وه .
(**)
وه‌کو ئه‌مانه‌تی گێڕانه‌وه ، که‌سایه‌تی(حاجی
ئه‌حمه‌دی خرچه ) له‌بنچینه‌دا ، خه‌ڵکی گو‌ندێکی
نزیک بۆکانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته ، به‌هۆی به‌سداری
چه‌کداریه‌وه له کۆماری مه‌هاباد دا ، ته‌ریوه‌ی
ئه‌م دیوی کوردستان
بووه ، له گوندی گه‌ڕه‌دێی سیته‌ک سه‌ر به ناوچه‌ی
شارباژێر گیرساوه‌ته‌وه و حه‌جی کردووه‌و نازناوی ـ
خرچه‌ـ به‌هۆی بێستانداری کاڵه‌که‌وه پێوه لکاوه ،
له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه له سه‌ره‌تای ئاوه‌دان
بونه‌وه‌ی دێکان دا ، له کاتی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی گو نددا ، وه‌کو ده‌مسپیه‌ک تکای کرد (
که‌سی هه‌ڵژێردراو با وه‌کو گویدرێژه‌که ده‌عباکه‌ی
خۆیمان پێ زل نه‌کات و دواتر پشتمان تێ بکات) ، ئیتر
دواتر به پرس و ته‌کلیف ، بۆمنی گێڕایه‌وه وهه‌نوکه
له وگو نده‌دا ده‌ژی و خاوه‌نی زاکیره‌یه‌کی به
ببڕشته ، وه‌کو شاعیرێکی میللی، زۆر شیعری
هه‌ڵبه‌سته‌ی خۆی له‌به‌ره .
|