توركه‌كان خۆشحاڵن..!

  

سه‌لاح گه‌رمیانی




بڕواموایه‌ له‌م جیهانه‌ پان و به‌رینه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گه‌لێك شكنابه‌ی به‌قه‌د تورك ره‌گه‌زپه‌رست و شۆفێنی و خۆبه‌زلزان و بوخرابێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داود ئۆغلۆ له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ زۆر به‌شانازییه‌وه‌ فه‌رمووی (خۆشحاڵم كه‌توركم)! هه‌موو میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی به‌ وڵات و نه‌ته‌وه‌و خاكه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌كات، هه‌موو كه‌سێك خۆشحاڵه‌ كه‌سه‌ر به‌فڵان نه‌ته‌وه‌یه‌و له‌فڵان وڵات له‌دایكبووه‌و ده‌ژێت، باشه‌ كێ هه‌یه‌ خۆشحاڵ نه‌بێت كه‌ فه‌ره‌نسییه‌ یان بریتانییه‌ یان رووسییه‌؟ كێ هه‌یه‌ خۆشحاڵ نه‌بێت كه‌ عه‌ره‌به‌ یان فارسه‌ یان كورده‌؟ كێ هه‌یه‌ رۆژێك له‌رۆژان نه‌فره‌تی له‌خاك و زمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كردبێت؟ ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌لای منه‌وه‌ سه‌یره‌، ئه‌و وته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌ كه‌ خۆشحاڵه‌ كه‌ توركه‌! باشه‌ بۆ رۆژێك له‌رۆژان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یان چین یان به‌ریتانیا ته‌نانه‌ت هاوڵاتییه‌كی ئاسایی دواكه‌وتوترین وڵاتی جیهان نه‌مانبینی وته‌یه‌كی وه‌ها بدات و خۆشحاڵبێت كه‌ ئه‌مریكییه‌ یان چینییه‌ یان سۆماڵییه‌؟ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌وپه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆبه‌زلزانینه‌وه‌ ئه‌دوێ، توركه‌كان ئه‌وه‌نده‌ لوتبه‌رزو ؟؟؟؟؟ جگه‌ له‌خۆیان كه‌سی تر مرۆڤ نازانن، رێز له‌نه‌ته‌وه‌كانی تر ناگرن، هه‌موو كه‌سێك به‌خزمه‌تكارو نۆكه‌ری خۆیان ئه‌زانن. ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان وڵاتێك له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كانیدا له‌سه‌ر تابلۆ نووسرابێت (چه‌ند خۆشحاڵه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌توركه‌) ده‌بێ چی وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت؟
به‌پێی ئه‌و وته‌یه‌ی توركه‌كان بێت، ئه‌وه‌ی تورك نه‌بێت خۆشخاڵ نییه‌و ده‌بێ بچێ له‌ بورجی ئیڤڵ یان بورجه‌كه‌ی دوبه‌یه‌وه‌ خۆی فڕێبداته‌ خواره‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌و قسه‌یه‌ی توركان بێت فه‌ره‌نسییه‌كان و ئینگلیزو سویسری و ژاپۆنییه‌كان و... هتد ده‌بێ گازی كیمیاوی بكه‌نه‌ خۆیاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورك نین و خۆشحاڵ نین! ده‌بێ ئه‌مریكی و روسه‌كان به‌ بۆمپی ئه‌تۆمی خۆیان ته‌فروتونا بكه‌ن چونكه‌ تورك نین! ده‌بێ هه‌رچی عه‌ره‌به‌ خۆیان فڕێبده‌نه‌ ده‌ریاوه‌ یان به‌ عه‌گاڵه‌كانیان خۆیان هه‌ڵواسن و كۆتایی به‌ژیانی خۆیان بهێنن، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ توركی دروستنه‌كردن! ده‌بێ ئێمه‌ی كوردیش بچین له‌سه‌ر چیاكانه‌وه‌ خۆمان فڕێبده‌ینه‌وه‌ خواره‌وه‌ یان به‌پشتێنه‌كانمان خۆمان هه‌ڵواسینه‌ داربه‌ڕۆكانی كوردستانه‌وه‌، چونكه‌ كوردین و تورك نین! ئه‌مه‌ چی بیركردنه‌وه‌و ئایدۆلۆژیایه‌كه‌، ئه‌مانه‌ چۆن مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ن؟ شابه‌تاقه‌تی كورده‌كانی باكووری كوردستان چۆن دڵیان شه‌قی نه‌بردووه‌ كه‌له‌وڵاتێكی وه‌كو توركیادا ده‌ژین!؟ ئه‌مه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌ وه‌ها ده‌ڵێت، ده‌بێ دوكاندارو حه‌ماڵه‌كانیان چی بڵێن؟ (له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێزمدا بۆ هه‌موو خه‌ڵكێكی ئیشكه‌رو كاسب)
ئینجا، نازانم توركه‌كان به‌چییانه‌وه‌ شانازی ده‌كه‌ن؟ به‌رابردوویانه‌وه‌ یان به‌ئێستایانه‌وه‌؟ میژووی توركان كه‌خۆی له‌عوسمانییه‌كانه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌، مرۆڤ حه‌ز ناكات هه‌ر باسیان بكات و ئه‌و لاپه‌ڕه‌ ره‌شانه‌ هه‌ڵبداته‌وه‌، ئاخر هه‌ر له‌سایه‌ی حوكمی عوسمانییه‌كاندابوو، گه‌لانی ژێرده‌ستی ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته‌ له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه‌و ماڵوێرانیدا ده‌گوزه‌ران، شه‌ڕو په‌لاماره‌كانی عوسمانییه‌كان به‌چه‌پ و راستی خۆیاندا، وڵاتی خستیبووه‌ بارێكی یه‌كجار خراپ و ناله‌باره‌وه‌، برسێتی و نه‌بوونی و نه‌هامه‌تی میوانی هه‌موو ماڵێك بوو، هه‌زاران هه‌زار قوربانی دیاری سوڵتانه‌كانی عوسمانی بوو بۆ گه‌لانی ژێرده‌ستیان، جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و شكستی عوسمانییه‌كان دیارییه‌كی خوایی بوو بۆ گه‌لانی ژێرده‌ستی عوسمانییه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ نه‌بووایه‌ ده‌بێ گه‌لانی عه‌ره‌ب و به‌شێك له‌ئه‌وروپاو باشووری كوردستان و ...هتد ئێستا له‌چ حاڵ و ژیانێكدا بووبێتن؟ دیاره‌ توركان بۆیه‌ (خۆشحاڵن كه‌توركن) چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئه‌رمه‌نییان قه‌تڵ و عام كرد، دیاره‌ توركه‌كان شانازی به‌قه‌تڵوعامه‌كانی ده‌رسیمه‌وه‌ ده‌كه‌ن، شانازی به‌ كوشتنی كورده‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌به‌هێزی سه‌ربازی نیوه‌ی قوبرسیان داگیركردووه‌ كه‌ دژی هه‌موو عورف و عاده‌ت و یاسایه‌كی نیوده‌وڵه‌تییه‌، دیاره‌ توركان بۆیه‌ (خۆشحاڵن كه‌توركن) چونكه‌ رۆژانه‌ فڕۆكه‌كانیان بۆردومانی خاكی باشووری كوردستان ده‌كات و ژن و منداڵی تێداده‌بێته‌ قوربانی، توركان بۆیه‌ (خۆشحاڵن كه‌ توركن) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی كوردو منداڵ و مێردمنداڵی كورد له‌ زیندانه‌كاندا توند ئه‌كه‌ن!! نانا توركه‌كان شانازی به‌ شێواندنی ته‌رمی گه‌ریلاكانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.. به‌ڵێ توركه‌كان به‌م پاشه‌ڵه‌یانه‌وه‌ خۆشحاڵن...
باشه‌ توركه‌كان شانازی به‌كام پێشكه‌وتن و زانسته‌وه‌ ده‌كه‌ن؟ كام ته‌كنه‌لۆژیاتان؟ خوا ره‌حمیكرد كه‌ توركه‌كان نه‌چوونه‌ سه‌ر مانگ و مه‌ریخ، خوا ره‌حمیكرد ناتوانن مانگێكی ده‌ستكرد هه‌ڵده‌نه‌ ئاسمان، ئه‌گینا ئه‌وسا چیمان بكردایه‌؟ بۆیه‌ ئێمه‌ش خۆشحاڵین كه‌ تورك ناتوانن دوو هاندی موبایل و كۆمپیوته‌ر دروستبكه‌ن، خۆشحاڵین كه‌به‌ده‌ستی چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌وه‌ بوونه‌ته‌ فیلمی سینه‌مایی! ئه‌ردوگان داوای فرۆكه‌ی سیخوڕی له‌ئه‌مریكا كرد بۆ گیانی په‌كه‌كه‌، به‌ڵام ئۆباما رازی نه‌بوو، ئێمه‌ش به‌مه‌ خۆشحاڵین.. له‌كۆتاییدا، باشه‌ ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ توركه‌كان رۆبۆتێكیان دروستبكردایه‌، ده‌بێ ئه‌وسا چیتریان بووتایه‌؟

 

           

 

18/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com