سه‌رده‌مانێك رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته گیان و ماڵیان
ده‌كرده قۆربانی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان، سه‌رده‌مانێك
گه‌نجه‌كانی ئێمه وازیان له‌هه‌موو شتێك ده‌هێناو
روویانده‌كرده شاخ و چه‌كێكی شڕیان ده‌كرده شان و
به‌رگریان له بوونی خۆیان ده‌كرد، سه‌رده‌مانێك
خوێندكاران وقوتابیانی ئه‌م وڵاته وازیان له خوێندن
ده‌هێناو رێگه‌ی هات و نه‌هاتی شاخیان ده‌گرده‌به‌رو
ده‌بوونه پێشمه‌رگه، پیاوه‌كانی ئه‌م میلله‌ته ژن و
منداڵه‌كانیان ده‌دایه ده‌ست قه‌ده‌رو روویان له‌شۆرش
ده‌كردو ده‌بوونه پێشمه‌رگه، به‌كورتی و به‌كوردی
خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمان لای زۆربه‌ی تاكه‌كانی ئه‌م
هه‌رێمه له ژن و منداڵ و باوك و دایك و خوێندن و
هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی دیكه پیرۆزتربوو، خه‌ڵكی ئێمه
ئاماده‌بوو له‌پێناو وڵاته‌كه‌یدا خوێنی ببه‌خشی و
منداڵه‌كانی هه‌تیوببێ نه‌ك خاكه‌كه‌ی داگیركراوبێت،
لاوه‌كانمان ژیانی ئاسایی و تێر‌و پڕ‌و پۆشته‌و په‌رداخی
خۆیان ده‌كرده قوربانی رێگای نه‌هامه‌تی و گه‌رماو
سه‌رماو سۆڵه‌و برسێه‌تی ئه‌مه ته‌نها له‌پێناو
سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا..ئینتیمای زۆربه‌ی
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ته‌نها بۆ كوردوكوردستان بوو،
خۆشه‌ویستی ته‌نها بۆ خاك و وڵات و نه‌ته‌وه‌بوو،
ئه‌گینا چ وای له رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كرد كه
به‌ده‌م په‌تی سێداره‌وه سرودی ئه‌ی ره‌قیب
بڵێنه‌وه؟ چ وای له لاوه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه ده‌كرد
پێش ئه‌وه‌ی فیشه‌كه‌كانی دوژمن بگاته سینگیان (كه‌م
بژی و كه‌ڵ بژی) بڵێنه‌وه؟.
له‌كاتی راپه‌رینی 1991و دوای راپه‌رینیش، گه‌وره‌و
بچوكی ئه‌م وڵاته بوونه پێشمه‌رگه‌و به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان به‌كژ داگیركه‌راندا چوونه‌وه، ئه‌و
سه‌رده‌مانه پێشمه‌رگه‌و چه‌ك و جلی خاكی لای
تاكه‌كانی ئه‌م وڵاته پیرۆزبوو ئه‌وه‌ی چه‌ك و تاقم و
تفه‌نگی پێنه‌بوایه، ئه‌وه‌ی جلی خاكی
له‌به‌ردانه‌بوایه، شه‌رمی ده‌كرد بچێته شوێنه
گشتییه‌كان، به‌ڵام ئه‌فسوس و سه‌د ئه‌فسوس و داخ و
حه‌سره‌ت، ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ پیرۆز‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك
بوون و سینگی خۆیان ده‌كرده قه‌ڵغانی خاك و
وڵاته‌كه‌یان، هێواش هێواش عاشقی كورسی و دۆلار‌و ژیانی
ناو شاربوون، له‌جیاتی پاراستنی ئه‌و پیرۆزییه‌و
خۆشه‌ویستییه‌ی خۆیان، ئه‌وان رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان
گرت، ژیانی دووره ناوخه‌ڵك و ناو ڤیلاكانیان
هه‌ڵبژارد.
براده‌رێكم وتی:(خوایه به‌ردێك له‌ئاسمانه‌وه
بنێریته‌وه خواره‌وه بداته ته‌وقی سه‌ری ئه‌م
كوردستانه‌داو وێرانی بكات، قیروسیا له‌م هه‌موو
خه‌ڵكه فه‌قیره، خۆ هیچ نه‌بێت یه‌ك دوو هه‌زار
گه‌نده‌ڵچی و یاساشكێن و مه‌سئولی نامه‌سئول
تیائه‌چێت). هه‌رچه‌نده بڕواموایه ئه‌و براده‌ره‌م و
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یش له‌دڵه‌وه ئه‌و ئاواته هه‌رگیز
ناخوازن، به‌ڵام ره‌شبینی و بێمتمانه‌یی وایلێكردوون
كه ئه‌و ئاواته بخوازن.. ده‌پرسم: ده‌بێ چ شتێك و
پاڵنه‌رێك هه‌بێ وای له‌تاكێكی ئه‌م وڵاته كردبێ
دوعایه‌كی له‌وجۆره بكات؟ ئایا ئه‌م وڵاته
گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی كه تروسكایه‌ك هیواو
ئومێدی تێدا نه‌مابێ؟ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێش
راپه‌رین ماڵ و منداڵیان ده‌كرده قوربانی نیشتیمان بۆ
ئێستا ده‌خوازن ئه‌م وڵاته وێران بێت؟ پێموایه
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای هه‌موو كه‌سێكه. خه‌ڵگ
خه‌ریكه ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌م وڵاته
هی ئه‌و نییه، خه‌ریكه ته‌واو له‌وه دڵنیاده‌بێ
كه‌ئه‌و له‌م وڵاته‌دا وه‌كو میوان هه‌ندێ جار وه‌كو
دوژمن ته‌ماشا ده‌كرێت نه‌ك وه‌كو هاوڵاتییه‌ك كه
ئه‌رك و مافی هه‌بێت. مه‌سئولی نامه‌سئول، مه‌سئولی
گه‌نده‌ڵ، مه‌سئولی خاوه‌ن گردو ته‌پڵۆڵكه، مه‌سئولی
دۆلار په‌رست، مه‌سئولی یاساشكێن...هتد وایان له
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته كردووه كه هه‌ستی
نیشتیمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی وڵات و نه‌ته‌وه
له‌خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه، سه‌ركرده‌ی خۆپه‌رست و گه‌ل
و وڵات نه‌ویست، رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یان له شعوری
نه‌ته‌وه‌یی خاڵی كردووته‌وه، لاوه‌كانی ئه‌م وڵاته
ئه‌م وڵاته به‌هی خۆیان نازانن، به‌ڵكو به‌هی
سه‌ركرده‌و پیاوه‌كانی سه‌رۆك كوڕ‌و براو ماستاوچی و
مه‌سینه هه‌ڵگره‌كانی ئه‌م مه‌سئول و ئه‌و سه‌ركرده
ده‌زانن، خه‌ڵك ته‌واو له‌وه دڵنیابووه‌ته‌وه كه
خێروبێری ئه‌م وڵاته بۆ كه‌سانێكی دیاریكراوه،
كه‌سانی دیكه‌ش چاویان زرته‌ی دێت و به دڵۆپه
به‌ریان ده‌كه‌وێت، داخه دڵی خۆیت بڵێی به تابوری
پێنج له‌قه‌ڵه‌مت ئه‌ده‌ن، به‌دوژمنی وڵات ناوت
ئه‌به‌ن، لافیته‌یه‌ك به‌رزبكه‌ره‌وه به ئاژاوه‌چی و
تێكده‌ر ناوت ده‌به‌ن (هه‌روه‌كو به‌عسییه‌كان
به‌پێشمه‌رگه‌یان ده‌ووت)، له‌م بارودۆخه‌دا چۆن
ئینتیما بۆ خاك و نیشتمان ده‌مێنێت؟ خه‌ڵك چۆن وڵات و
نه‌ته‌وه‌و خاكه‌كه‌ی خۆی خۆش‌بووێت؟ كورد ده‌ڵێت
(ئێستایش نه‌چووه بچێت) هه‌قه كاربه‌ده‌ستانی وڵات
مانگی جاریك بچنه ناو خه‌لك و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی
هه‌ژارنشین به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه به‌راوردی ژیانی خۆیانی
بكه‌ن، هه‌قه سه‌ردانی ئه‌و ماڵه هه‌ژارو نه‌خۆشانه
بكه‌ن كه له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه په‌خش ئه‌كرێن،
هه‌قه بۆ ساتێك له كورسییه‌كانیان بێنه خواره‌وه‌و
ژیانی گه‌له‌كه‌ی خۆیان ببینن تا رۆژێك نه‌یه‌ت
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته (ئه‌مجاره به‌دڵ) هیوای
وێرانبوونی ئه‌م وڵاته بخوازن.
|