له‌و رێگایه‌ی بۆ دڵم
ژنێكم بینی
به‌ردێكی سه‌ر ده‌بڕی
وام هه‌ستكرد به‌رده‌كه ده‌گری
خوێن له گه‌ردنیه‌وه ده‌چۆڕێت
چرپاندم به سه‌رمدا
ده‌بینی..
ئایا مشاری كات ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه‌و
شه‌ویش شێت بوه
ئه‌م هه‌نگاوانه چیانه
له‌كانیه‌كانه‌وه به‌له‌تر ده‌رده‌چن،
خێرایی ترپه‌ی باكه‌یه
دوكه‌ڵه‌كه،
من خۆم بینیم به له‌رزۆكیه‌وه
هێلكه شه‌یتانۆكه
له دزاشه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چو
به‌بێ ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری بدڕێنێت
قاووقیژی زمانم ده‌بیست
خۆر به‌له‌مه‌كانی راو ده‌كرد
داده‌چۆڕا..
وه‌ك ماینێك له تاریكی‌دا
ژنه‌كه ..خۆی
پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می رام ده‌كرد
وه‌منیش..
گه‌واهیم ده‌دا له‌سه‌ر له ده‌ستچونه‌كانی پایز.
***
كۆڵانه‌كان..
وه‌ك وه‌رزه‌كان ده‌له‌رینه‌وه
ناوسكی خه‌ونه‌كانیان هاته ده‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زوی ته‌مه‌ن بگرن
كێ دوپشكی كات ده‌گرێت
كات پێوه‌ی ده‌دات
هاوڕێم جمال جاسم أمین جێده‌هێڵم
به ده‌وری شه‌وه‌كه‌دا په‌رش ده‌بێته‌وه
یاری به‌سه‌رینی بایه‌كه ده‌كات
به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆسیقای كۆچی هه‌تایی
ده‌ربچێت..
ئیبن حه‌نبه‌لی له به‌ڵاكانیدا به‌جێهێشت
قوڕگی زه‌ویان گرت،
ژنێكی تر..
له ده‌ریاچه‌كه ده‌رده‌چو
خه‌نجه‌ری له شه‌پۆل ده‌دا
وه كه‌لله سه‌ری بیابانی ده‌به‌سته‌وه
سه‌وزاییه‌كی ده‌ست كرده
من و هاوڕێكانم..
په‌له‌ی ئاره‌زوه‌كانمان ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر ده‌ریای مردو سه‌ما ده‌كه‌ین
ره‌نگاڵه له قه‌سیده‌كانماندا
ده‌كرێته‌وه..
كه بۆنیان به ئێمه نامۆ بو
له‌وانه‌یه له باخچه‌كانی به‌هشته‌وه بێت.
سه‌رچاوه: )أحلام مبلله( شعری )جابر محمد جابر( چاپی
یه‌كه‌م بغداد 2007
له‌گۆڤاری هه‌ناری ژماره (53 ) له 3/5/2010
بڵاوبۆته‌وه.
|