به‌ڵێ، هه‌ردوو ئه‌نارکیستی به‌ریتانیایی ستیوارت
کریستی Stuart Christei و ئه‌لبێرت مێلتزه‌ر Albert
Meltzer خستویانه‌ته ڕوو و وتویانه : "ناکرێت. له
هه‌مان کاتدا، ناسێۆنالیست بیت و ئه‌نارکیستیش بیت،
چونکه نه‌ته‌وه‌په‌رستی پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تێك
ده‌سه‌پێنێت."[The Floodgates of Anarchy .P.59fn]
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵوێسته تێبگه‌ین، ده‌بێت
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه بزانین ئه‌نارکیسته‌کان، چۆن
پێناسه‌ی ناسێۆنالیزم ده‌که‌ن. ناسیۆنالیزم لای
زۆرکه‌س به‌و مانایه دێت که سه‌ر به ماڵێك یا
جێگه‌یه‌ك بێت، ئه‌و جێگه و ماڵانه که که‌سه‌کان
تیایاندا نه‌شونمایان کردبێت.
باکۆنین، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌وه دیاری کردووه
که: - ڕاستییه‌کی مێژوویی و سروشتییه- ، که هه‌موو
گه‌لێك، بچووك بێت یا گه‌وره، خاوه‌نی که‌سایه‌تی و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی، که له شێوازی -
قسه‌کردن، هه‌ستکردن، بیرکردنه‌وه، کارکردن‌دا- خۆی
ده‌نوێنێت، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن بوونه‌ته وزه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر ئه‌وه‌شه بۆته کڕۆکی
ناسێۆنالیزم.[ la Philosophie Politique de
Bakounine.p.325] ئه‌م هه‌ستانه، هه‌رچۆنێك بێت، ڕوون
و ئاشکران و ناکرێت له‌ناو بۆشاییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
هه‌بن، ناشتوانرێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت، به‌بێ
گفتوگۆکردن له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و گرووپانه، یان به‌بێ
گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و چین و پله‌وپایه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه که پێکهێنه‌ریانن، هه‌ر له‌و
پێکهاته‌یه‌شه‌وه، هه‌ڵویست و دژایه‌تیی ناسێۆنالیزم
له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه ڕوون ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت که ئه‌نارکیسته‌کان
جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه به‌و مانایه که
)پێکه‌وه‌بوونی کولتوورییه( و ناسێۆنالیزم که )خۆی
له نێو ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تدا ده‌بینێته‌وه( ده‌کات،
دژایه‌تیکردن و پشتگیریکردنی ئێمه له ناسێۆنالیزم
له بینینی ئه‌و جیاوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ناسێۆنالیزم له ڕه‌گوڕیشه‌وه ڕووخێنه‌ر و
کۆنه‌په‌رستانه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه جیاوازییه
کولتوورییه‌کان و سه‌ر به نه‌ته‌وه بوون، خۆیان له
خۆیاندا، سه‌رچاوه‌ی پێکه‌وه‌بوون و زیندووێتی و
هه‌مه‌چه‌شنه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌و هه‌مه‌چه‌شنییه ده‌بێت ستایش بکرێت و ڕێگه‌ی بۆ
خۆش بکرێت، تا بتوانێت هه‌لومه‌رجه‌کانی بوونی خۆی
ده‌رببڕێت؛ وه‌ك Murray Bookchin وتویه‌تی: "پێویسته
گه‌لانێکی تایبه‌ت هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که خۆیان
سه‌رله‌به‌ری هێز و توانای کو‌لتووریی خۆیان په‌ره پێ
بده‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌نها مافێکه، به‌ڵکو ویست
و خواستێکیشه، له‌ڕاستیدا دنیا ده‌بێته دنیایه‌کی
چه‌په‌ڵ و ناحه‌ز گه‌ر بێت و مۆزایکی کولتووره
جیاوازه‌کان جێگه‌ی کولتووری دابڕاو و یه‌کلایه‌ن
نه‌گرێته‌وه که سه‌رمایه‌داری نوێ دروستی کردووه.
[Nationalism and National Question.pp8-36. Society
and Nature No.5 pp.28-29]
هه‌روه‌ك خۆی ئاگادارمان ده‌کاته‌وه و دان به‌وه‌دا
ده‌نێت که نابێت هه‌مه‌چه‌شنی و ئازادیی
کولتوورییانه‌ی له‌و جۆره جێگۆڕکێی پێ بکرێت له‌گه‌ڵ
ناسێۆنالیزمدا، ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه نزیکه له
ڕه‌وشتی داننان به تایبه‌تمه‌ندیی کولتووری و ماڵی خۆ
خۆشویستندا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین
که ناسێۆنالیزم خۆشویستنی، یان حه‌زویستی پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له ڕه‌وشتی داننان به
تایبه‌تمه‌ندیی کولتوویدا، به پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی
یه‌که‌مه‌وه که نابێت )جێگۆڕکێ بکرێت به
هه‌مه‌چه‌شنی و ئازادیی کولتووری و ناسێۆنالیزم( هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو
جۆره‌کانی ناسێۆنالیزمن.
تێکه‌ڵنه‌کردنی ناسێۆنالیزم و شوناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که شوناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌می پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه،
ناسێۆنالیزم به‌رهه‌می کرده و برده‌ی ده‌وڵه‌ت و
ده‌ستبژێری به‌ڕێوه‌به‌ره. نه‌شونمای کۆمه‌ڵایه‌تی،
ناتوانێت په‌نگ بخواته‌وه له سنووره ته‌سکه‌کانی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌بێ زه‌ره‌ردان له
تاکه‌کان، که‌واته ژیان نه‌شونمای کۆمه‌ڵایه‌تییه
که یه‌که‌مجار له جێگه‌یه‌ك دێته به‌رهه‌موو
ده‌خوڵقێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئۆرگانیزمێکی ناوه‌ندی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته خراوه‌ته گه‌ڕ به مه‌به‌ستی
مۆنۆپۆڵکردنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به زه‌برکردن،
به‌ندکردن، په‌نگپێخواردنه‌وه‌ی ئۆتۆنۆمیی
جێگه‌وڕێگه‌ی گه‌لان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان، به ناوی
نه‌ته‌وه‌وه! ئه‌مه سه‌رباری فلیقاندنه‌وه‌ی
زیندووه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕاستیی
نه‌ته‌وه‌کان؛ واته گه‌لان و کولتووره‌کانیان به
ناوی یه‌كمێژوویی و یه‌كکولتووریی ڕه‌سمییه‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی ناسێۆنالیسته‌کانه‌وه،
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه به باشی ده‌بینن و
ده‌ناسنه‌وه که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان هاوڕه‌گه‌ز نین
و پێکه‌وه ناگونجێن، به شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌ته‌وه‌یی
ته‌نها چه‌ند هێڵێکن که له‌سه‌ر کارت کێشراون بۆ
جیاکردنه‌وه‌ی زه‌وییه داگیرکراوه‌کان، له‌به‌ر
ئه‌وه ئێمه وا بیر ده‌که‌ینه‌وه که دروستکردن و
دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له بچووکترین
جێگه‌دا که ناسیۆنالیسته‌کان به گشتی پشتگیری لێ
ده‌که‌ن، ناتوانێت چاره‌ی ئه‌وه بکات که ئه‌وان پێی
ده‌ڵێن: -مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
ڕودۆڵف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker وتویه‌تی: " له‌و
بواره‌دا کاکڵه‌ی مه‌سه‌له‌که حه‌زویستی نه‌ته‌وه‌ییی
نییه، به‌ڵکو حه‌زویستی دروستکردنی ده‌وڵه‌ته،
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی دروست نه‌کردووه،
به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك میکانیزمێکی
ده‌ستکرده و داهێنراوه و سه‌پێنراوه به‌سه‌ر
خه‌ڵکیدا، له سه‌ره‌وه به ده‌ستی سه‌رکرده‌کان، که
هیچی لێ سه‌وز نابێت، جگه له قازانج وخێروبه‌ره‌که‌ت
بۆ که‌مینه‌یه‌کی خاوه‌نئیمتیاز، ناسیۆنالیزم هه‌موو
کاتێك ئایینی سیاسیی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ بووه
[Nationalisme et Culture p.p200-201] ناسیۆنالیزم و
په‌یوه‌ستبوونی کولتووری دروستکراوه بۆ به‌هێزکردنی
ده‌وڵه‌ت و ڕه‌خسان و به‌خشینی لایه‌نگیریی گه‌ل بۆ
ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی
دابه‌شکردنی زمان، ڕه‌وشت، پابه‌ندیی کولتووری، جا
گه‌ر بێت و ئه‌و دابه‌شبوونه خۆی نه‌بێت، ده‌وڵه‌ت
خۆی دروستی ده‌کات به به ناوه‌ندێتیکردنی کاری
په‌روه‌رده‌کردن له‌ناو ده‌ستی خۆیدا، بێگومان له
ناوه‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆیدا.
ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زیش، دابه‌شکردنی کو‌لتوور به‌پێی
ڕه‌گه‌ز، وه‌کو وتمان گه‌ر ئه‌و دابه‌شکردنه‌ش نه‌بێت
ده‌وڵه‌ت خۆی دروستی ده‌کات، له‌یه‌كنه‌چونی فیزیکیی
تاکه‌کان و جیاوازیی کولتووره‌کان، ده‌بێت هه‌موویان
پێکه‌وه بگونجێن و ڕه‌و بکه‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه
دواوه، به جۆرێکی مه‌ترسیدارانه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
[Rocker .cit.P.437] ئه‌وه‌ش ده‌بێته پاساوی تیۆریی
ئۆتۆریتالیزم که خۆی له خۆیدا ده‌بێته مایه‌ی
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی تاکڕه‌وی، که‌سایه‌تیی
تاك، خۆویستیی تاك و خوونه‌ریت و ڕێسا ناوچه‌ییه‌کان.
مالا‌تێستا Malatesta کاتێك نووسیویه‌تی، توانیویه‌تی
ئه‌وه بناسێنێت، که ناتوانرێت باسی ده‌وڵه‌ته‌کان
بکرێت وه‌ك یه‌که‌یه‌کی-وحدة- ئه‌سنۆلوجیی هاوڕه‌گه‌زی
پێکه‌وه گونجاو -هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و حه‌زویست و نامه و ئه‌رک و
کرداری خۆیه‌تی به‌رامبه‌ر پێشبڕکێکانی، ده‌شێت ئه‌وه
تا ڕاده‌یه‌ك ڕاست بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه که
به‌شمه‌ینه‌ته‌کان؛ به‌تایبه‌تی کرێکاران هۆشمه‌ند نین
به خۆیان و ئه‌وه به باشی نابینن که جێگیربوون له
پله‌ی خواری خواره‌وه هیچ دادپه‌روه‌رییه‌کی تیادا
نییه و به‌شمه‌ینه‌ته‌کان ملکه‌چی ده‌که‌ن و
ده‌شیکه‌نه ئامرازی چه‌وساندنه‌وه به ده‌ستی
خۆیانه‌وه؛ واته به ده‌ست چینی باوه‌وه، له‌و
حاڵه‌ته‌دا ته‌نها چینی باو ده‌خوێنرێته‌وه و حسابی
بۆ ده‌کرێت، ئه‌ویش واته چینی باو ویستی گه‌وره‌کردنی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌رده‌خات، حه‌زویست و
ئاره‌زووه‌کانی له هه‌مان کاتدا ڕقوکینه‌شی ده‌وروژێت
و نه‌ته‌وه‌که‌ی گوێڕایه‌ڵانه وێنه‌ی ڕانه‌مه‌ڕ
ده‌نێرێت دژی وڵاتانی ده‌ره‌وه و بێگانه ، به ناوی
ڕزگارکردنیان له ده‌ستی زۆرداران، بێگومان بۆ
سه‌روه‌ریی سیاسی و ئابووری خۆی، ئا وه‌ها له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان خه‌باتیان کردووه دژی
نیشتمانپه‌روه‌ری که پاشماوه‌ی ڕابوردووه و خزمه‌تی
ته‌نها بۆ خزمه‌تکاریی چه‌وساندنه‌وه خاسه. [Errico
Malatesta ;sa vie et ses idées .P.244]
ناسیۆنالیزم ئامرازێکه بۆ په‌رده‌پۆشکردنی
جیاوازییه‌کانی نێوان چینه‌کان، تا به‌و جۆره
ده‌ربخرێت که بوونی پله‌وپایه‌کان ئاسایی و سروشتین،
به‌و ناوه و به‌و جۆره ڕۆڵێکی گه‌وره و کاریگه‌ر
ده‌گێڕێت بۆ پاراستن و ده‌ستگرتن به سیستمی
چینایه‌تییه‌وه )به‌بێ سه‌رسووڕمان، ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه و ناسێۆنالیزمه‌که‌ی بوونه‌ته خوڵقێنه‌ری
سه‌رمایه‌داری( به ئاشکراش به ناوی نه‌ته‌وه و
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ناوه‌وه ئاراسته‌ی
ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی چینی کرێکار، به‌تایبه‌تی ساده
و نه‌فامه‌کانیان ده‌گۆڕن و وایان لێ ده‌که‌ن بکه‌ونه
لۆمه‌کردنی کرێکارانی تازه، به‌تایبه‌تی کرێکارانی
هاورده -بێگانه‌کان.
سه‌رمایه‌داری به ڕادیکاڵ/ ناسێۆنالیسته‌کان
مه‌سه‌له ئابوریه‌کان ئه‌شێوێنێت و هه‌ڵیان
ئه‌گێڕێته‌وه بۆ بێهێزکردنی ئیعتراز‌و هێرش دژی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له پراکتیکدا ناسێۆنالیست هه‌نوکه/
ئایدلۆجی ده‌وڵه‌ته/ ئه‌وه‌ش له زاراوه‌ی / وڵاتی
ئێمه/ دا خۆی ئه‌نوێنێن،له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئێمه‌ومان
ته‌نها به‌نده‌یی حکومه‌تمان بۆ ماوه‌ته‌وه] .
[Christie et Meltzer ;op.71. ناسێۆنالیزم[ له هه‌وڵی
ئه‌وه دایه که خۆشه‌ویستیتان بۆ ئه‌و جێگه‌یه که
تیایدا ژیاون تێکه‌ڵبکات به « خۆشویستنی ده‌وڵه‌ت «
ناسیۆنالیزم، هه‌نووکه، سوودبه‌خش بووه بۆ
که‌مینه‌کی چه‌وسێنه‌ری سه‌رکوتکه‌ر. –[Bakounine ;
op. Cit .p324]
هیچ سوودێکی نییه بووترێت ناسیۆنالیزمی بۆرژوازی
زۆرجار ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که له
سه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌وه وه‌ستاون و بانگه‌شه‌ی
خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن. باکۆنین- ته‌نها به‌یانی کردووه
و گومانی له‌وه‌دا نه‌هێڵاوه‌ته‌وه کاتێك وتویه‌تی،
سه‌رمایه‌داری سته‌مدیده‌ی بێگانه به‌باشتر ده‌زانێت
له‌وه که ئیمتیازه‌کانی له ده‌ست بدات و چۆك دابدات
بۆ یه‌کسانیی ئابووری، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه
نییه که سه‌رمایه‌داری دژه نیشتمانه، نه‌خێر
ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، نیشتمانپه‌روه‌ری به مانا
ته‌سکه‌که‌شی به‌ره‌که‌ته، بۆرژوازی وڵاتی خۆی خۆش
ده‌وێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه
نیشتمان له ده‌وڵه‌تدا خۆی ده‌نوێنێت، به واته‌یه‌کی
تر؛ ده‌وڵه‌ت سیمبۆلی نیشتمانه، ته‌نها ده‌وڵه‌تیش
ده‌توانێت نه‌شونمای ئابووری، سیاسیی ئه‌وان
–بۆرژوازی- دابین بکات و ئیمتیازه‌کانیان بپارێزێت،
بۆرژوازی بۆی ڕه‌خساوه نه‌ته‌وه بیپارێزێت، که‌چی
له هه‌مان کاتیش‌دا خۆی لێ بێبه‌ری ده‌کات، چونکه به
لای ئه‌وه‌وه نیشتمان ده‌وڵه‌ته، نیشتمانپه‌روه‌ره
ده‌وڵه‌تخوازه‌کان ده‌بنه دوژمنی تووڕه‌ی زۆربه‌ی
خه‌ڵکی، گه‌ر هه‌ست بکه‌ن و ببینن زۆربه‌ی خه‌ڵکی
تووڕه و هه‌ڵچوون دژی هه‌نگاوی چه‌وتی حکوومه‌ت، گه‌ر
بێت و بۆرژوازی بکه‌وێته ئه‌و حاڵه‌ته‌وه که ده‌بێت
یه‌کێك له‌م دووانه هه‌ڵبژێرێت، جه‌ماوه‌ری یاخیبوو
له ده‌وڵه‌ت، یا داگیرکه‌ری بێگانه، به‌بێ یه‌ک و
دوو لێکردن، داگیرکه‌ری بێگانه هه‌ڵده‌بژێرێت.
[Bakounine sur Anarchisme ;pp.186-6]
له چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌ره‌یانه‌دا هه‌ڵکشانی فاشیزم
له ئیتالیا، نه هاوپه‌یمانانی ئیتالیا باکۆنینیان
سه‌رسام نه‌کرد کاتێك بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕه‌کانیان پان
کرده‌وه. [Marie-Louise Berneri, Neither East Nor
West, p. 97]
سه‌رباری ئه‌وانه، زۆرجار، ناسێۆنالیزم به کار
هێنراوه بۆ پاساوی تاوانه پیسه‌کان، له‌بریی خوا
نه‌ته‌وه ده‌کرێته پاساوی هه‌موو ناڕه‌وایی و
زوڵمکردنێك، ڕێگه ده‌درێت به هه‌موو تاکێك ده‌ست له
هه‌موو کاره‌کانی خۆی بشوات -له‌ژێر په‌رده‌ی
نه‌ته‌وه‌دا ده‌توانرێت هه‌موو شتێك بشارێته‌وه-
Rocker. گفتوگۆ و تۆمارکردنی وته به‌ناوبانگه‌که‌ی
باکۆنین که وتویه‌تی -ئاڵای نه‌ته‌وه له‌که‌داره
به نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری، نامرۆیی، درۆ و ساخته،
تاوان، بێحورمه‌تی، لێپرسراوی کۆمه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
مانای دادپه‌روه‌ری ده‌کۆژێت، جگه له‌وه‌ی که
تاكکوژیشه، مرۆ ده‌گه‌یه‌نێته به‌رزترین خاڵی
ناڕه‌وایی ، وای لێ ده‌کات لاواز بێت، هه‌رچی کارێك
که ئه‌نجامی ده‌دات به‌ناوی نه‌ته‌وه و ئازایه‌تی و
پیاوه‌تییه‌وه بێت.[Op. Cit., P. 252] ainsi ;lors l
;examen du Nationalisme
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که ئێمه مامه‌له
له‌گه‌ڵ خۆپه‌رستنی ڕێکوپێکخراوی خاوه‌نئیمتیازه‌کان
ده‌که‌ین، که خۆی له به‌رگی نه‌ته‌وه‌دا پیشان
ده‌دات، ساده یی و ساکاری و نه‌فامیی زۆر خه‌ڵكیش بۆی
بۆته په‌رژینی خۆشاردنه‌وه.
گه‌ر باس باسی - به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،
-سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه، -بواری به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، -ناموسی نه‌ته‌وه و گیانی
نه‌ته‌وه‌یی بێت،ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که
له پشتی ئه‌وانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتخوازی، حه‌ز و چاوچنۆکیی سیاسه‌تمه‌داره‌کان
بۆ پاره، حه‌ز و چڵێسیی سه‌رمایه‌گوزاران؛ خۆیان
مه‌ڵاس داوه. په‌رده‌ی نه‌ته‌وه پیسی و چڵێسی و نزمی
و گرگنیی ئه‌وانی داپۆشیوه، با حه‌ز و
هه‌وڵه‌کانیشیان بۆ ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات به‌به‌ر چاوی
هه‌مووانه‌وه له‌ولاوه بوه‌ستێت..[Rocker, Op. Cit.,
pp. 252-3].
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بینینی ئێمه به‌رامبه‌ر
بزووتنه‌وه‌کانی -ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی- به‌وه‌دا
ئه‌ناسرێته‌وه و نه‌گۆڕه، چونکه ئه‌و بزووتنه‌وانه
سته‌می خۆماڵی ده‌خه‌نه بریی سته‌می بێگانه،
حکوومه‌تی ناسێۆنالیسته‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار
به‌ر قه‌رار ده‌که‌ن له‌و جۆره که گه‌لان تێکۆشانیان
کردووه بۆ له‌ناوبردنی، ده‌سه‌ڵاتێکی داپڵۆسێنه‌ر که
له زه‌بر و هێزی داپڵۆسیندا هیچی که‌متر نییه له
ده‌سه‌ڵاته کۆلۆنیالییه‌که، ئه‌وه جگه له‌وه که
ده‌سه‌ڵاتی ناسێۆنالیسته‌کان، دینامیزمی کلتووری و
تۆقاندنی بێگانه‌کان، ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌هێزتر
ده‌که‌ن، زۆربه‌ی کات وزه‌به‌خشی ڕقوکینه‌ی
ناوچه‌گه‌رییه، بێگومان ئه‌وانه‌ش هه‌موو له‌ژێر
ڕکێفی ئیمپریالیزمدا. [Bookchin, op. Cit., P. 30]
مایه‌ی سه‌رسووڕمان نییه که ناسێۆنالیزم ده‌سه‌ڵات
ده‌کاته دیاری بۆ چینی به‌ڕێوه‌به‌ر له ناوچه‌کاندا،
تا به‌و جۆره خۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت پاڵی
لێ بداته‌وه به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
ناسێۆنالیزم هیچ کات ناتوانێت ئازادی ببه‌خشێت به
چینی کارگه‌ران که زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه پێک
ده‌هێنێت، جگه له‌وه‌ی که بناغه‌ی به‌رینی
پشتگیریکردنن له ده‌ستبژێره‌کانی-پیاوماقوڵانی
ناوچه‌کان ده‌که‌ن دژی ئیمپریالیزم و به‌رهه‌ڵستی
ده‌که‌ن و به هه‌ل وه‌ریده‌گرن تا بتوانن
نه‌ته‌وه‌که‌یان بڕه‌تێنێت بۆ حه‌زوئاره‌زووه‌کانی
خۆی، نه‌ك هه‌ر ڕه‌تاندن و چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان، به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌کانی وڵاته‌کانی
تریش.
که‌واته به‌و جۆره ناسیۆنالیزم مه‌ترسییه‌ك نییه بۆ
سه‌رمایه‌داری، هه‌روا بۆ ئیمپریالیزمیش، به‌ڵکو
جێگره‌وه‌ی باڵاده‌ستیی ئیمپریالیزمه له ڕێگه‌ی
ده‌ستبژێر و پیاوه ماقوڵه ناوچه‌ییه‌کانه‌وه، واته
جێگه‌گرتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌ی بێگانه
له‌لایه‌ن نیشتمانییه‌کانه‌وه. هه‌ندێك جار ڕوو
ده‌دات که ئه‌و ده‌سبژێره ناوچه‌ییانه و هه‌روا
ئیمپریالیزم هه‌ندێك ڕیفۆرم بکه‌ن که به شێوه‌یه‌کی
گشتی سوودی خه‌ڵکیشی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌وه هیچ
ناگۆڕێت له سروشتی ڕژێمی نوێ، تا بکات بکه‌وێته
حاڵه‌تی ناخۆشی و به یه‌کدادان له‌گه‌ڵ هێزی
ئیمپریالیستدا، وه‌ك چۆمسکی Chomsky تێبینیی کردووه و
وتویه‌تی: -به‌لای ئیمپریالیسته‌کانه‌وه ناسیۆنالیزم
مه‌ترسییه‌ك نییه، ئه‌وان ئه‌وه‌ی به مه‌ترسی
ده‌زانن -ناسێۆنالیزمی سه‌ربه‌خۆیه- ئه‌وانه که
پێویستییه‌کانی گه‌لیان به‌لاوه گرنگه و له ڕیزی
پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کانه‌وه دایانناون له‌بریی
گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌تمه‌ده‌کان
و سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی، ئیمپریالیزم؛ ناسیۆنالیزم
به مه‌ترسی نازانێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که
بوونه‌ته جاش و کڕنوشبه‌ری تازه بابه‌ت که لایان
شووره‌یی نییه وڵات هه‌ڕاج بکه‌ن، وه‌کو ئه‌و
ده‌ستبژێرانه که سێ له‌سه‌ر چواری دنیایان به
ده‌سته‌وه، به‌وانه‌شه‌وه که هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌وروپایان له‌ژێر ده‌ستدایه، هه‌موو کاتێك ئاماده‌ن
ئه‌و کاره بکه‌ن- واته هه‌ڕاجکردنی وڵات- له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا که باش ده‌زانن وڵاته‌کانیان ده‌بنه
وێرانه. [ "Nationalism and the New World Order" pp.
1-7, Society and Nature, n ° 5, pp. 4-5]
ناسیۆنالیزمی سه‌ربه‌خۆش وێنه‌ی سۆسیال دیموکراته‌کانی
وڵاته ئیمپریالیسته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێت
ده‌که‌وێته که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری سیستمی چینه‌کان و
پله‌گه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی -Hiérarchies Sociales-،
به‌ڵام به هیچ جۆرێك ناتوانێت له‌ناویان به‌رێت ) له
باشترین حاڵه‌تدا ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بیکات دروستکردنی
جۆرێکی تره له پله‌وپایه‌گه‌ری له چوارده‌وری-
بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تی(.
وه‌کو وتمان ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسیۆنالیزمن به
هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه، چونکه زه‌رمه‌نده بۆ
به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر و
شوناسنامه‌ی کولتووری هه‌موو ئه‌وانه که نه‌ته‌وه
پێکده‌هێنن. ڕۆکه‌ر –Rocker- وتویه‌تی گه‌لان و گرووپ
و کۆمه‌ڵه گه‌لییه ڕه‌سه‌نه‌کان هه‌بوون به‌ر
له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌م قه‌باره و گرنگییه‌ی په‌یدا
بکات، ئه‌و گه‌لانه نه‌شونمایان ده‌کرد به‌بێ
یارمه‌تی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، تا ئه‌وکاته که
توندوتیژی ده‌وڵه‌ت ئه‌و نه‌شونمایه‌ی ئیفلیج کرد،
ئه‌وان له‌وه‌وپێش ئاشنای ئه‌و توندوتیژییه نه‌بوون و
نه‌یانده‌زانی چییه.
نه‌ته‌وه کۆی چه‌ند کۆڕوکۆمه‌ڵێکی جیاوازن، توندوتیژی
هه‌موویانی پان کردۆته‌وه به ناوی -ده‌وڵه‌تی
هاوبه‌شه‌وه- بوونی نه‌ته‌وه به‌بێ ده‌وڵه‌ت پاساوی
خۆی هه‌یه.
ئێمه له‌و بواره‌دا پشتگیری، شوناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی، کولتووره هه‌مه‌جۆره‌کان و مافی
چاره‌نووس ده‌که‌ین. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شمان له
-خۆشه‌ویستمان بۆ ئازادی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ناوه‌ندێتییه‌وه- سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێویسته ئه‌و
هه‌ڵوێسته وه‌ها وه‌رنه‌گیرێت و ته‌ماشا نه‌کرێت که
پشتگیریکردنه له ناسێۆنالیزم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ده‌بێت ئه‌وه بخرێته ڕوو هه‌موو بیرێك که بۆ
ناساندنی شوناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پشت به ڕه‌گه‌ز
ده‌به‌ستێت و بۆ ئه‌وی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆ نموونه
-ڕه‌گه‌زی سه‌روه‌ر- کلتووری ڕه‌گه‌زی پاك- یان
بڕواکردن به‌وه که کولتووره هه‌مه‌چه‌شنه‌کان
ڕه‌گیان بایۆلۆجیاییه، ئه‌و بیرکردنه‌وانه نامۆن به
ئه‌نارکیسته‌کان. ئه‌نارکیسته‌کان به هه‌موو
توانایه‌کیانه‌وه دژیانن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌لای
ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه -ناسێۆنالیزمی ئه‌وپه‌ڕگرتوو-
فاشیزم خۆیه‌تی، واته وه‌ك - ده‌وڵه‌تێکی Politico
;économiqueی چینه پێشڕه‌وه‌کانی هه‌ڕ وڵاتێك که
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر گه‌لی خۆیان، هه‌مان
هه‌ڵسوکه‌وته که نواندویه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌موو
گه‌لانی ژێرده‌سته. [Bart de Ligt, la conquête de la
violence, p. 74]
ئێمه پشتگیری لایه‌نه‌کانی کولتووری تایبه‌ت و
دیاریکراو ناکه‌ین، چونکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پله
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن. بۆ نموونه هه‌ندێك کولتووری
تایبه‌تی ته‌قلیدین و له ته‌وژمی / ترس له
نموونه‌ییه‌کان/ -غه‌یبیه‌کان- که پاڵپشتن بۆ
ناسیۆنالیزم، ئێمه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌ین که
چاوپۆشی‌یان لێ نه‌کرێت، چونکه هه‌موو پاساون بۆ
سه‌پاندنی ده‌وڵه‌ت و حه‌ز و ویسته‌کانی به ناوی
-شارستانییه‌وه-. له‌و بواره‌شدا باشترین نموونه /
ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤایه‌تی/ به ناوی یارمه‌تییه‌وه،
پاساوه بۆ به‌هێزکردنی ئیمپریالیزم و چه‌وسانه‌وه،
ئه‌وه‌ش که‌مجار سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت له
گۆڕانکاری کولتووریدا، چونکه گۆڕانکاری کولتووری له
خواره‌وه دێت به ده‌ستی سته‌ملێکراوه‌کان خۆیان.
به‌رهه‌ڵست به ناسێۆنالیزم، ئه‌نارکیسته‌کان / شانازی
به‌وه‌وه ده‌که‌ن ئه‌نته‌رناسێۆنالیسن/ ئه‌وه‌ی ئێمه
شوێنی که‌وتووین، کۆتاییهێنانه به سته‌م و
به‌هره‌کێشی، له هه‌مان کاتدا بۆ ئه‌و ئامانجه
خه‌بات ده‌که‌ین / خۆلادان له دوژمنایه‌تی نێوان
باڵاده‌سته‌کان و ژێرده‌سته‌کان، نێوان چه‌وسێنه‌ران و
کارگه‌ران، خه‌بات ده‌که‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی تێکۆشانی
چینایه‌تی له هه‌موو وڵاتێک‌دا، به‌هێزکردنی هاریکاری
کارگه‌رانی به بڕینی سنووره‌کان، دژی لایه‌نگیری و
داشکاندنێک به لای هیچ ڕه‌گه‌ز و
نه‌ته‌وه‌په‌رستییه‌کدا. [Malatesta, op. Cit., P.
244]
ئێمه پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ینه‌وه که
ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو جۆره‌کانی به‌هره‌کێشی و
داپڵۆسینن، دژی باڵاده‌ستی و سته‌مکاری ده‌ره‌وه‌ن یان
سه‌روه‌ریی یه‌ك وڵات به‌سه‌ر گه‌ل و وڵاتانی تردا،
واته ئیمپریالیزم. –بڕوانه به‌شی D.5- ئه‌و
پره‌نسیپه‌شمان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که /
ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی ڕاسته‌قینه نیشان ناپێکێت به‌بێ
سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان، ئیتر ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه گه‌وره بێت یا گچکه، ته‌با و یه‌کگرتوو
بێت یا دابڕاو و پارچه پارچه، تۆزقاڵێك له
هه‌ڵوێستی ئێمه ناگۆڕێت، ئه‌نارکی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ریه‌که‌یانه، ئێمه حکوومه‌ت به ڕه‌وا ده‌زانین
ڕێگه‌ی پێ ده‌ده‌ین بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك که
داگیرکراوه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی تره‌وه.
[Kropotkine, cité par Martin A. Miller, Kropotkine,
p. 231] که‌واته ئێمه له -5 section باس له چی
ده‌که‌ین؟ مه‌رج نییه ئه‌نارکیسته‌کان دژی ئه‌و
خه‌باتانه بن که ده‌کرێن بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی دژی
باڵاده‌ستیی بێگانه.
سه‌رچاوه http://faqanar.free.fr/faqanar/secD6.html
|