هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی، كه ئێستا رۆڵ له شانۆگه‌ری
(سێوه‌كه‌ی خۆم) ده‌بینێت له‌لایه‌ن كه‌سانێك به
ئیكسپایه‌ر ناوبراوه، بۆیه رایگه‌یاند به كار
وه‌ڵامی بێكاره‌كان ده‌داته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا سه‌لام كۆیی
توانی به‌شداری له دوو زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی و
ئێستاش له شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم) به رۆڵی
(سه‌عدی) بكات، له‌لایه‌ن كه‌سانێك توانجی ئه‌وه‌ی
لێگیراوه كه خۆی و ئیبراهیم حه‌كیم ئیكسپایه‌ر
بوونه، بۆیه گووتی "ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن من و كاك
ئیبراهیم حه‌كیم ئیكسپایه‌ر بووینه ئه‌وا من به
روحییه‌تی گه‌نج قۆڵ و باسكم لێهه‌ڵكردووه و له ناو
گۆڕه‌پانم و ئه‌وان له كوێن".
وه‌ك ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بڕیاری له باره‌وه داوه
به‌كار وه‌ڵامی بێكاره‌كان ده‌داته‌وه و "ئه‌وانه‌ی
كه واش ده‌ڵێن با سیر بخۆن و زوڕنا لێده‌ن".
|