خودایه،،
ئێمه دوو ڕێبواری به‌هاره‌کانی ئه‌وێ بووین
پێش ئاوێته بوونی شکۆفه و ئاوڕنگ
له پێچه‌کانی پایزی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا ونبوین،
سه‌رمان خسته سه‌ر ئانیشکی هه‌موو سه‌ره‌تاکان
ته‌نیا کۆتاییه‌ک له ئامێزی نه‌گرتین,
ده‌سا ئه‌ی خودا،،
هه‌ناسه‌یه‌کی جاویدانی خۆت
ببه‌خشه به‌م عیشقه ئه‌رخه‌وانیه،
ته‌نیا په‌لێک له دره‌ختی نه‌مری خۆت
بکه به دیاری ئه‌م حیکایه‌ته سه‌ر شێته،
خودایه،،،،
تۆ له کوێی،،، ئه‌ی خودا،،،! تۆ له کوێی ،،
له سه‌رپۆشی چاوه‌ڕوانی
کام کیژۆڵه‌ی ئه‌م هه‌واره ڕه‌شپۆشه‌دا ونی،!
له عه‌رعه‌ری دڵی ته‌زیوی کام شۆخدا
حیکایه‌تی گه‌شتن به کانی ئه‌نوسیته‌وه؟
له فه‌جری چ عاشقێکی ونبودا
ڕێبوارێک ئاشنا ئه‌که‌ی به ڕێگه‌کانی گه‌ڕانه‌وه،
له پشت کام تریفه‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌دا
مژده‌ی ده‌یجورێکی تر ده‌ده‌ی،،! خودایه ،،
ئه‌ی خودا،،،،!!!
دێڕه‌کانی ئه‌م قه‌سیده
نه‌فره‌ت باری خۆت مه‌که‌و
ئه‌م په‌یڤانه مه‌که به ئاگردانی
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت له سه‌فه‌ر،،،!!
خودایه نزا ده‌که‌م،،،مه‌ڕۆ،،
من لێره‌م ،،له په‌نا ڕقێکی تۆدا
ڕقێک له‌و کاته‌ی قه‌ڵه‌مێک
بێ ئه‌مریت ده‌کات،،
له په‌نا هه‌ڵچونێکتا هه‌ڵتوتاوم،
****
ئه‌ی هاوسه‌فه‌ری ته‌نیایی خودا
تۆش ئه‌ی یار،
مه‌ڕۆو، دوخانی نامۆیی مه‌دوره
به باڵای حه‌زه نه‌وتراوه‌کانی دڵما،
قه‌تره قه‌تره‌مه‌متکێنه ناو تاسه‌ی
عه‌شقه له داردراوه‌کانی دابڕان،
خه‌تمی شه‌وێکی ده‌یجوری
چاوه‌ڕوانی خۆتم مه‌که‌و
له یه‌ڵدایه‌کی دوریتا با بۆ هه‌میشه‌یی نه‌مرم،
مه‌ڕۆو،له جه‌نگه‌ڵی خومار دیده‌ی
دڵێکی پڕ نزوله‌دا،،،
با نه‌بمه باخه‌وانی نارنجه نه‌گه‌یوه‌کانی ساڵ
تا به‌هارێک بکه‌م به هاوڕێی ته‌مه‌ن و
سه‌وز ببمه‌وه به دیداری ئێوارانی پڕ له تۆی و
ماڵی عه‌شق بکه‌م به کۆشکی ژوانی
چراوگه پڕ له نوره‌کانی ماچی تۆ،
مه‌ڕۆ،ئه‌ی یار،،
مه‌ڕۆو ، تا له‌کوانوی نیگایه‌کدا
ده‌رسی سوتانت فێر بکه‌م،
تابزانی له‌و دیو ئازاره‌کانی سوتانه‌وه
چ نورێک سه‌مای نه‌مری ده‌کات،،،
مه‌ڕۆو، تا له وێستگه‌ی دیدارێکدا
ده‌رسی فه‌نابونت فێر بکه‌م،
تابزانی له‌و دیو پێچه‌کانی فه‌نابونه‌وه
چه‌ند ئاواتی له گۆڕ نراو نزای گه‌ڕانه‌وه ده‌خوێنن،
مه‌ڕۆو، تا له به‌رهه‌یوانی عه‌شقێکدا
کۆتره نامه‌به‌ره‌کانی ئه‌وان ده‌سته‌مۆکه‌ین،
تا بزانی چه‌ند مه‌عشوق پرسه گێڕی
ئه‌م شه‌وی ته‌نیاین،،،!!
مه‌ڕۆو، با به ناو کانیاوه‌کانی به‌هاردا
کۆتا پیاسه‌ی ئه‌م قه‌سیده خه‌تم بکه‌ین
تا بزانی وه‌یشومی غه‌زان،،،
به سه‌رهاتی مه‌رگی کام شه‌ونم ئه‌گێڕێته‌وه،،،
مه‌ڕۆ ئه‌ی هاوسه‌فه‌ری خوا،مه‌ڕۆ،،
له هه‌موو شوێنێک زێوه‌رم
جگه له سه‌فه‌ردانی ئێوه،،!!
ئاخر مه‌رۆ،، که دڵنیای،،
من لێره‌دا ده‌ست به نزای دیداری تۆ‌و
سۆزی خودا و فرمێسکه پر له سۆکانی دایکمم،
ئاخر دایکم له بێ تۆیدا
بوو به دڵ و بوو به ماڵ و بوو به خودا
بۆ حه‌سره‌ته زه‌ردچووه‌کانی شه‌وم،،!
ئه‌و شه‌وانه‌ی تۆ له جانتای سه‌فه‌رێکدا
وه‌نه‌وزی ماندو بونی خۆت
ئاوێزانی نیگایه‌کی گه‌رم و پڕ سۆزی خوا کرد و
منیش لێره ، ،
له سنوری به‌رماڵێکدا ،نزاکانم به ده‌نگێکی
په‌ستێوو په‌ژمورده و خنکاودا
ئه‌دا به گوێی مه‌مله‌که‌تی نوری خودا و
بێ ئاگا بووم ، مه‌مله‌که‌ت و ئاسمان چۆڵ و
خودا‌ش هاوسه‌فه‌ری تۆیه ،،،!!
سالار جاف
|