به‌رله‌وه‌ی بچینه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م چه‌مكه‌وه وه‌ك
ئایدۆلۆژیایه‌ك و تیۆرێكی سیاسی به‌باشی ده‌زانم
له‌ڕووی زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگیه‌وه سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی ڕوونبكه‌مه‌وه. زاراوه‌ی عه‌لمانیه‌ت
یه‌كێكه له چه‌مكه گرنگه‌كان و زۆرێك له‌بیرمه‌ندان
و فه‌یله‌سوفان به‌ڕای جیاوازه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر
كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه ئه‌م
چه‌مكه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م چه‌مكه له
لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان و
فه‌لسه‌فیه‌كاندا بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه وه له
فه‌رهه‌نگی ڕۆبێردا عه‌لمانیه‌ت به‌وه پێناسه ده‌كات
كه چه‌مكێكی سیاسیه و ده‌خوازێت كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له كۆمه‌ڵگای سیاسی جیابكاته‌وه به جۆرێك كه
ده‌وڵه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی نه‌بێت كڵێساش
خاوه‌نی هیچ ده‌سه‌لاتێكی سیاسی نه‌بێت.(1). باله
ڕووی زمانه‌وانیه‌وه ئه‌م زاراوه‌یه ڕوون
بكه‌ینه‌وه بزانین له‌سه‌ر ده‌ستی چ كه‌سێك بۆ
یه‌كه‌م جار ئه‌م زاراوه‌یه به‌كار هات و له‌سه‌ر
ده‌ستی چ كه‌سێك فراوانی به‌خۆیه‌وه بینی. زاراوه‌ی
عه‌لمانیه‌ت له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه له وشه‌ی
سكۆلاریزمی ئینگلیزی و پێكهاته‌ی سیكۆلی لاتینیه‌وه
وه‌رگیراوه كه به‌مانی جیهان یان سه‌رده‌م دێت، وه
بۆ یه‌كه‌م جار ستفالیا ساڵی 1648ز له تۆماركردنی
ئاگربڕیچكدا به‌كار یهێنا، وه فراوانبوونی
عه‌لمانیه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی جۆن هولیۆك ساڵی 1817ز ـــ
1906ز) وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت قه‌سه له‌سه‌ر
عه‌لمانیه‌ت ده‌كات ده‌یبه‌ستێته‌وه به مه‌سه‌له‌ی
باوه‌ڕه‌وه و له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: (باوه‌ڕ
به‌هه‌موو تواناكانیه‌وه چاكسازی ده‌كات له حاڵی
مرۆڤدا، له‌ڕیچگای مادده‌وه دوور له قه‌زیه‌ی باوه‌ڕ
كه قبوڵا بكرێت یان نه‌كرێت).(2)
كه‌م نین ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كه هه‌وڵیان داوه
عه‌لمانیه‌ت به‌شێوازێك له شێوه‌كان ڕونبكه‌نه‌وه و
به‌پێی دنیا بینی خۆیان و له‌ڕوانگه‌ی
مێژوویه‌كه‌یه‌وه و سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه و
په‌ل هاویشتنیه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا واده‌كات كه جارێكی دی و
به‌شێوازێكی زۆر تایبه‌تتر قسه له‌سه‌ر چه‌مكی
عه‌لمانیه‌ت بكرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه كورد
نه‌یتوانیوه بچێته ناو قوڵایی بیرۆكه‌كانی
عه‌لمانیه‌ت و تێگه‌یشتنێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌بێت،
ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵیچك فاكته‌ری له‌پشته‌وه‌یه كه له‌و
هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌و
چه‌مكه، وه زۆرێك له‌بیرمه‌ندان هه‌وڵیانداوه كه
عه‌لمانیه‌ت وه‌كو چه‌مكێك و سیستمێكی شیاو بۆ
به‌یه‌وه‌كه‌وه ژیانی مرۆڤ بناسێنن و به‌تاكه
ئه‌ڵته‌رناتیڤێك و تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی
سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیان به‌هه‌موو چین و
توێژه‌كانه‌وه. بۆیه هه‌ستان به‌م كاره یان به‌م
پرۆژه‌یه توشی كۆمه‌ڵێك گرێ و به‌رزی ون زمی
ده‌بینه‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه چونكه پێوه‌ره
ئه‌قڵیه‌كانی تاكی كوردی به‌ده‌وری بازنه‌یه‌كی دۆگما
و نه‌گۆڕدایه كه ناتوانێت قایل بێت به كۆمه‌ڵێك
ڕێبازی دی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له‌ئه‌وروپاوه
هه‌ڵقوڵاوه وه نه‌بێت ئه‌وروپاش بێ به‌ش بێت له‌م
كێشه و گرفتانه.
گه‌ر بڵێین عه‌لمانیه‌ت پرۆسه‌ی به‌دونیایكردنی
دیارده‌كان بێت چ له‌ڕووی په‌یوه‌ندیه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه یان هه‌ر شتێكی دیه‌وه بێت،
ده‌بێت بتوانرێت وه‌ڵام و گومانه‌كان له‌جێی خۆیاندا
زامن بكات بۆ ئه‌وه‌ی تاك ئاسوده بێت له‌ناو پرۆسه‌ی
به‌دونیایكردنی دیارده‌كاندا.
وه‌ك ده‌زانرێت عه‌لمانیه‌ت زاده‌ی سه‌رده‌میچكه و
بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤ بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا
هه‌وڵیانداوه كه مرۆڤ ئازاد بكرێت له كۆمه‌ڵیچك كۆت
و به‌ند كه سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ته‌وه، واته
هه‌وڵدانێك هه‌یه له‌پشت ئه‌م كاره‌ی
بیرمه‌نده‌كانه‌وه كه ڕه‌نگه توشی ده‌رده‌سه‌ری زۆر
هاتبن تا ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌یان گه‌یانده ئه‌مڕۆ،
واته هه‌ڵونێك له‌پشت دامه‌زراندنی ئه‌م سیسته‌مه‌وه
هه‌یه گه‌ر بێت و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست
و كه‌میچك ڕامێنین له‌و سه‌رده‌مه‌و بزانین
په‌یوه‌ندیه ئه‌قڵیه‌كانی مرۆڤ و ئایین و
نوێنه‌رایه‌تی یه‌زدان له‌سه‌ر زه‌وی چ هه‌ڵچونێكی
دروست كردووه تا مرۆڤایه‌تی گه‌یشت به ئێستا. وه‌ك
ده‌زانریچت تیۆلۆژیای ئایینی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه
یان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن له‌گه‌ڵا به‌سه‌ر چونی
سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌راندا وه‌ك نویچنه‌ری یه‌زدان
له‌سه‌ر زه‌وی نابێت هیچ نوێنه‌ریچكی یه‌زدانی له‌سه‌ر
زه‌وی هه‌بێت به‌ڵام لای پاپا مه‌سیحیه‌كان له‌و
سه‌رده‌مه‌دا وایكرد یان بیكردنه‌وه‌كانیان به‌دوای
بژێوی و كۆمه‌ڵیچك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی مه‌سه‌له
دینیه‌كانیان فه‌رامۆش كرد یان دینیان كرده
وه‌سیله‌یه‌ك بۆ بۆ خۆشبه‌ختی خۆیان چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئه‌وی دی.
وه‌كده‌زانین مارتین لۆته‌ر هه‌موو هه‌ولچه‌كانی بۆ
ئه‌وه‌بوو كه قودسیه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌اپاكان
بسه‌نێته‌وه چونكه چۆن پاپاكان مافی ئه‌وه‌یان
هه‌بوو كه ئینجیل بخوێننه‌وه ئه‌و مافه بۆ
هاوڵاتیان نه‌بوو به‌ڵام كاركردنی لۆته‌ر بۆ ئه‌وه
بوو كه ئه‌و مافه‌ش بدرێته‌وه به هاوڵاتیان تاوه‌كو
وه‌ده‌ریان نا. یه‌كیچكی ده له كاره‌كانی لۆته‌ر
ئه‌وه‌بوو كه كه ده‌یوت : ئازادكردنی مرۆڤ و
ئازادكردنی ئایین له‌خراپ به‌كارهێنانی (3). ده‌توانین
ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای كارێكی پیرۆزی له‌قه‌ڵه‌م بده‌بن
بۆ ئازادكردنی مرۆڤ له‌و كۆت و به‌نده‌ی كه پاپاكان و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كاریان ده‌هێنا
له‌دچی هاوڵاتیان چونكه وه‌ك ده‌زانریچت له‌ڕوانگه‌ی
مێژووه‌وه ده‌سه‌ڵات و پاپاكان به‌یه‌ك ئاڕاسته
كاریان ده‌كرد بۆ چه‌وساندنه‌وه.(4)
عه‌لمانیه‌ت مانیه‌ك نه‌بوو دژ به‌ئایین له‌سه‌ره‌تادا
عه‌لمانیه‌ت دژی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی ڕۆحی بووه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتیچكی ئه‌قڵی و
مه‌ده‌نی داناوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا،
فراوانبوونی عه‌لمانیه‌ت یان فاكته‌ری گه‌شه‌كردنی
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ده‌گه‌ڕیچته‌وه بۆ
بایه‌خدانی بیرمه‌ندان به‌مێژوو و زمان و شیعر و
فه‌لسه‌فه، له‌پێناوی نزیك بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی
په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی بیچت یان به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه
بیچت زۆرێك له‌بیمه‌ندانی ئه‌و سه‌ردمه باه‌خێكی
تایبه‌تیان به‌ئه‌قڵا ده‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه گوایه شارستانی
مرۆڤ ناتوانێت به‌رده‌وام بیچت ئه‌گه‌ر بۆخۆی مرۆڤ
خاوه‌نی ئازادیه‌كی سیاسی نه‌بێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ڕای كۆمه‌ڵیچك بیرمه‌ند بخه‌مه ڕوو
له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و كاریگه‌ریه‌كانیان له‌سه‌ر
ڕه‌وشی كۆمه‌ڵگه، بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵا
موماره‌سه‌كردنی عه‌لمانیه‌تدان و یان
ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه و ئه‌لچته‌رناتیڤێكی دی بۆ
داده‌نیچن چونكه له‌گه‌ڵا رشه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر
شتیچكدا ده‌بێت شتیچكی دی هه‌بێت له‌جێی دابنرێت بۆ
ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و پشێوی نائارامیه‌ی كه له‌و
كاته‌دا دلاروست ده‌بیچت به له‌ناو چونی ئه‌و شته.
لێره‌دا وته‌یه‌كی دكتۆ وحید عبوالمجید ده‌هێنمه‌وه
بۆ پشت به‌ست به‌قسه‌كانم: (عه‌لمانیه‌ت له ڕۆژئاوادا
ئایدۆلۆژیا نیه به‌ڵكو مه‌نهه‌جیچكی عه‌مه‌لیه وه
به‌شیچكی كه‌می په‌یوه‌ست به مه‌جالاتی غه‌یر
دیینیه‌وه)(5). چونكه عه‌لمانیه‌ت ده‌یه‌وێت
له‌كرداره‌كانی مرۆڤه‌وه كه پسپۆرن له‌بواره
سیاسیه‌كاندا خزمه‌ت به‌ده‌وڵه‌ت بكرێت وه كه‌سه
دینیه‌كانیش خزمه‌ت به‌دین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی
جیاكاریه‌ك هه‌بیچت له‌كاره‌كاندا واته نابێت
تێكچڕژانێك هه‌بێت هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه
ده‌بێت به‌شێوازێكی جوان و پیرۆز كاره‌كانی خۆیان
ده‌زانن و كار ناكه‌نه سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی یه‌كدی.
وه هه‌روه‌ها دكتۆر وحید جارێكی دی خه‌خت ده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت و به‌م شێوه‌یه جارێكی دی
له‌سه‌ری قسه‌ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: (عه‌لمانیه‌ت دین
ڕه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ئه‌قڵیه‌كانی
مرۆڤ)(6). ناتوانین له‌م وته‌یه‌وه ئه‌وه ڕه‌ت
بكه‌ینه‌وه كه گوایه دین ناتوانێت قسه له‌سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌قڵی مرۆڤ بكات و به‌س ته‌نها
بیرۆكه زه‌مینیه‌كان ده‌توانن قسه له‌سه‌ر ئه‌قڵا
بكه‌ن و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و شتانه بده‌نه‌وه كه
مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان پێویتی پێیه‌تی، واته
ناتوانرێت ئه‌قڵی مرۆڤ له‌چوارچێوه‌یه‌كی دینیدا
ده‌ربكرێت له حه‌قیقه‌ت چونكه ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه
له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن به‌شێك له حه‌قیقه‌تیان لایه و
ناتوانرێت نكوڵی لێبكرێت. وه هه‌روه‌ها عبدوالكریم
سروش ده‌ڵێ: كه‌ر دین له‌بنه‌رشه‌تدا بۆ ئه‌وه
هاتبێ كه به مرۆڤ بڵێ ئه‌ی مرۆڤ بۆت نییه ئیدیعای
خوایه‌تی بكه‌ی، ئه‌ی مرۆڤ تۆ جكه له‌وه‌ی بۆت نییه
ئیدیعای خوایه‌تی بكه‌ی بۆشت نییه ئیدیعای
نوێنه‌رایه‌تی خوا بكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی). واته مرۆڤی
زانا جگه له‌وه‌ی كه ده‌توانێت كۆمه‌لێك شت ڕوون
بكاته‌وه ناتوانێت ئیدیعای نوێنه‌رایه‌تی خوا بكات
له‌سه‌ر زه‌وی چونكه ته‌نها و ته‌نها پێغه‌مبه‌ره‌كان
ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی، واته ئه‌و
مافه ته‌نها به پێغه‌مبه‌ران دراوه.
وه زیاتر له‌م بیرمه‌ندانه قسه‌یان له‌باره‌ی
عه‌لمانیه‌ته‌وه كردووه چونكه ئێمه‌ی كورد
به‌شێوازێكی جوان له‌چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت نه گه‌یشتوین
وه ناشمانه‌وێت لێی تێبگه‌ین یان به‌لامانه‌وه گرنگ
نییه كه به‌م زوانه له‌و چه‌مكه تێبگه‌ین و له
پیاده‌كردنی ئه‌م هه‌رێمه‌دا سود له پره‌نسیپه‌كانی
وه‌ربگرین، واته ساسیه‌كانمان به‌عه‌لمانی و
ئیسلامیه‌كانه‌وه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه چی
له هه‌ناویاندا هه‌یه ده‌ریببڕن به‌وشێوه‌یه
هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵا مرۆڤه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا بكه‌ن
واته به‌پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆیان كه
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت بۆ مانه‌وه‌یان ئه‌وا
بایده‌ده‌نه‌وه به‌و لایه‌دا كه ئاره‌زوویانه و
خۆیان گێل ده‌كه‌ن له ڕابردوو كه چۆن بوون و به چ
شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌تیان كردووه؟ ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بێت
به‌لای ئێمه‌وه ڕابردووه چونكه ڕابردوو به‌رهه‌می
خۆیانه و دیكرێت لێی ڕابكه‌ن و نه‌یانه‌وێت گر بۆ
ساتێكیش بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری، واته له‌و كاته‌دا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو كه بزانن هه‌لی
له‌ناوچونیان له‌ئارادایه و ناتوانن لێی ده‌رباز بن
بۆیه میلله‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕش و
كۆمه‌ڵێك تێزی سواو ده‌هێننه‌وه و به‌ڵام كۆمه‌ڵێك
گه‌مژه پێی هه‌ڵده‌خه‌ڵێتێن وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش
بزانین كه زۆرینه‌ی تاكه‌كانی وڵاتی ئێمه گه‌مژه‌ن و
ناتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببنه‌وه كه
خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه واته ده‌سه‌ڵاتی ئێمه
ده‌سه‌ڵاتێكی لێهاتووه و ده‌توانێت زۆرینه‌ی خه‌ڵك
به‌لای خۆیدا ڕبكێشێت و یاتر كورسی بۆی پێبه‌ده‌ست
بهێنێت كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه و ده‌بێت زۆر قسه‌ی
له‌باره‌وه بكرێت چونكه ده‌سه‌ڵات هه‌موو كات
له‌نێوه‌ندایه بۆ گه‌مارۆدانی خه‌ڵك و فریودانیان
بۆیه ناتوانێت خۆی یه‌ك لای بكاته‌وه كه
ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانیه یان ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی وه
مه‌هزه‌له‌یه‌ك له‌مه‌هزه‌له‌كان ئه‌وه‌یه
ده‌سه‌ڵاتێكت هه‌یه ئیدیعای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
دیموكراتی و لیبراڵیزم و چه‌ندین شتی تر ده‌كات
له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا مه‌لایه‌ك ده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكات كه ئێمه دژی دین نین و
نامانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانی جیابیچته‌وه
هه‌تاوه‌كو ئامانجه‌كانی خۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت و
خه‌ڵكیش با لشوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه. هه‌روه‌ك
محه‌مه‌د عه‌بده له وته به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده‌لێت:
(نه له‌سیاسه‌تدا ئایین هه‌یه و نه له‌ئلیینیشدا
سیاسه‌ت هه‌یه) (7). به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێدا ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه هیچ كات
پراكتیزه‌ی ئه‌م وته‌یه ناكات واته به‌ناو
عه‌لمانیه‌كانت پراكتیزه‌ی ئایین ده‌كه‌ن بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌دژی ئه‌وانه‌ی كه بوونیان
هه‌یه وه ئیسلامیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه وه ئه‌م
كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه كه تاكه‌كانی ئێمه
بیركردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه كه نازانن چی هه‌ڵده‌بژێرن
نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕایه‌ی كه ده‌ڵێ: (گرنگ
ئه‌وه‌نیه كه حوكم ده‌كات گرنگ ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت
بكات) هه‌ر كاتێك كه مرۆڤه‌كانی ئێمه گه‌یشتنه ئه‌و
ڕایه ئه‌وا ده‌توانرێت وڵات یان هه‌رێم بكرێته
ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانی یان ئیسلامی چونكه ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ندی به وشیاری تاكه‌كانی وڵاته‌وه هه‌یه.
وه سه‌عد زه‌غلولیش له وته به‌ناوبانگه‌كه‌یدا
ده‌ڵێت:ئایین بۆ یه‌زدان و نیشتیمانیش بۆ
هه‌مووان.(8)ل11.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
1ــ عه‌لمانیه‌ت و ئسوڵیه‌ت/ ن/ عه‌فیف ئه‌خزه‌ر/ وه/
شوان ئه‌حمه‌د
2ــ العلمانیه ن/ دكتۆر عبدوالوهاب میسری
3ــ هزری سیاسی له ڕۆژاوادا وه‌رگێڕانی شوان ئه‌حمد
4ــمێژووی هزری سیاسی له‌ڕۆژاوادا نوسینی كمال پۆڵای
5ــ العلمانیه ن دكتۆر عبدوالوهاب میسری
6ــ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و
7ـــ عه‌لمانیه‌ت و ئوسوڵیه‌ت/ ن/ عه‌فیف ئه‌خزه‌ر/
وه/شوان ئه‌حمه‌د
|