پێكه‌نین
خۆی به زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره سپارد
كه‌سه‌رباری
له نێو گوڵێكی وه‌نه‌وشه‌یی مه‌لۆتكه دراو
رۆح هێلانه‌ی دابه‌ست و
به گریانی چاو داخورپا
" با " ی به هاوخه‌م گرت و
قه‌تماغه‌ی برینی ده‌ژمارد
ته‌مه‌ن له بازنه‌ی شه‌قامێكا وێڵا و
به دۆراندۆرا ده‌خولایه‌وه
وه‌نه‌وشه له رۆزا ئاڵا و
به شیرینی چرپه‌یه‌ك به‌گژ گێژه‌ڵوكه‌دا چوو
جریوه‌ی زه‌وی هه‌تا ئاسمان دره‌وشایه‌وه
سه‌رم به قه‌د سپێده رۆشن ببوو
به ئاودامانی نیوه‌رۆژه هه‌ڵده‌زنا
له ده‌مه ده‌می ئێواره هاوێر بوو
ئاگر دڵۆپه پرچی قه‌ترانی لێ ده‌تكا
تا له مرازی حه‌ز بئاڵێ و
سه‌ری سڕی غلۆر غلۆر ببوو
له شه‌قاوی شه‌قامه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌لاتنی رۆزایه
ترپه و له‌ره‌ی میلۆدی به ناو قه‌دی دوو لاقه‌ی ۆێدا
خۆی ئاخنی
به ناو خووناوه‌ی دڵا چۆڕاوگه‌ی گرت و
ها ده‌مێكی تر
به‌ره‌و ئامێزی ئاوه‌ڵا
كاژی شه‌وی داكه‌نی
ماچ به‌رۆكی قه‌رزی به‌ر نه‌داوه
له ناو بوخچه‌یوك مه‌ڵاس دراو و گیر خواردوو
په‌نجه‌كانیش هێشتا وه خۆ نه‌كه‌وتوون
به سه‌ر داڵانی دۆڵابێكی مردوو
ئه‌ده‌ب جارێ چاوه‌كانی ختوكه ده‌دا
سه‌ری كزی رووه و سینه
باوه‌شی بۆ ده‌كرده‌وه
هه‌نسكی ئه‌وین
شه‌خته و سه‌هۆڵبه‌ندانی ژووان
له دامێنی روو پۆشی جوان
شه‌رمی خۆی له بۆنی مانتۆ و ریبات ئاڵان
ده‌سته‌كان گیرۆده‌ی په‌نجه و
چاو له سۆراغی سه‌ر سینه
هه‌ر كه تارمایی دیار نه‌ما
دڵا گه‌ڕایه‌وه و
ئاوێته‌ی خه‌م و خوێنه
كه‌ركووك
14/ 7 / 2010
|