له‌درێژه‌ی 18 نمایشی شانۆیی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هونه‌ری شانۆ له سلێمانی وه‌كو وه‌رزی شانۆیی نمایشی
ده‌كات، بڕیاڕه ڕۆژانی 29-30/7/2010 له‌سه‌ر هۆڵی
كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان شانۆیی (خوێنی
ڕۆژهه‌ڵاتی) نمایش بكرێت.
شانۆیی (خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی) نووسینی (ته‌لال
نه‌سره‌دین) و نواندن (میدیا ڕه‌ئووف)ه‌و سینۆگرافیا
(حه‌یده‌ر ئه‌بو حه‌یده‌ر )سه‌باره‌ت به نمایشه‌كه
تایبه‌ت به ئاسۆ (میدیا ڕه‌ئووف) وتی (ئه‌م نمایشه
سه‌ره‌تا له سوریا‌و دواتر له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی
نمایشكراوه له‌وانه سوید و دانیمارك ،هه‌روه‌ها
نمایشه‌كه دواتر له مه‌غریب نمایشكرایه‌وه‌و ئێستاش
بڕیاره بۆ دوو ڕۆژ له سلێمانی نمایشی بكه‌ینه‌وه،
بابه‌ی شانۆییه‌كه باس له كێشه‌ی ژنان ده‌كات له
خۆرهه‌ڵاتداو ئه‌و ئه‌سته‌مانه‌ی كه دێنه به‌ر
ده‌میان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان).
|