رەخنە لە نێوان شێواندن و چارەسەر  

  

شیلان شۆرش



لە ساڵانی دوای راپەرینەوە کۆمەڵگای کوردی هەوڵی داوە لە زۆر بوارەکانی رۆشنبیری جیاواز، وەکو ئەدەب، فێمێنیسم، کارکردن بۆ مەسەلەی ژن و بواری رۆژنامەوانی، کۆمەڵێ زانیاری میتۆد ئەزمونی تازە کە لەدەرەوەی وڵات کاری پێکراوە، بەکار بهێنێ بۆ پێشخستنی کارەکانیان و پەرەپێدانی کۆمەڵگا لەو بوارەی کە مەبەستیا نە. بەڵا م ئەوەی من سەرنجم داوە زۆر جار ئەو مێتۆدی کارکردنەکە زۆر بەهەڵەو کەموکورتی بەکار هاتووە . لێرەوە ئەمەوێ بڵێم کە چەندین جار کاتێ نوسینی رۆژنامەی کوردیم بە رچاو کەوتوە سەرم سورماوە لەوەی کە چۆن ئەم وتارە لەناو رۆژنامەیاک بڵاو کراوەتەوە؟ هەر بۆیە لەم ماوەیەی پێشودا بەهەمان شێوە کە بڵاو کراوەکەی لەسەر دەزگای سەردەمم بینی لە ئاوێنە زیاتر مایەی سەرسورمان بوو بۆم. یەک لەبەر ئەوەی رۆژنامەی ئاوێنەم بە رۆژنامەیەکی جدی سەیرکردوە. دووەم چونکە نوسەری وتارەکە لای من بە کەسێکی رۆشنبیر ناسرابوو. جارێ پێش هەموو شتێ هەموو ئەزانین کە کەسانی رۆشنبیر کەکار بۆ گۆڕانی کۆمەڵگا دەکەن ، لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایەدا بن، لەهەر شوێنێک هەر جۆرە نایەکسانیەک ببینن ،ئەبێ دەست بەجێ دەستی بۆ ڕاکێشن بەمەبەستی گۆڕانکاری وبەرەو باشتربردنی. ڕۆشنبیرهیچ کاتێ نابێ بیانوو بۆ بێدەنگی خۆی بهێنیتەوە ،جا ئەگەر ئەو نایەکسانی و هەڵەیە لە دەستگایەک بێ خۆی کاری تێدا بکا یان لە دەرەوەی داستگاکە بێ، ئەگەر تەنها کاری فکری بکا یان لەدەستەی بەرێوبەرایەتی بێ. هەروەها ئەبێ نەهێڵێ کاتی زۆر بەسەر مەسەلەکەدا تێپەڕێ چونکە هەمووئەزانین کە هەڵەو نایەکسانی تا زووتر ڕێی پێ بگیرێ درەنگ ترە. هەر کەسێک ئەم کارە نەکات بەڕای من یان شەرمنە وبوێر نیە یان بەرژەوەندیەک و خۆپاراستنێک لە پشت بێدەنگیەکەیەوە هەیە بۆیە چاوی لە هەڵەکان نوقاندوە لەو ماوەیەدا.
من لێرەدا حەزئەکەم چەند تێبینیەک بنوسم لەسەر مێتۆدی لێکۆلینەوە لەسەر دەزگایەک کە کاری رۆشنبیر ی، مرۆڤانە، لەسەر پرسی ژن یان لەپێناوی مافی هەر چین و توێژێک کار بکا. چ لەڕرووی نۆرم و رەوشت و مامەڵە کردنی یەکسانە وە چ لەروی مەسەلەی دارایی بێ. لەم شێوە کارکردنەدا ئەبێ زۆر لایەن لەبەر چاو بگیری بۆرێگای بەدواداچوونن لەسەرجۆری کارو مامەڵە کردنی ئەو دەزگایە.
یەکەم لایەن شێوەی چونە پێشەوە بۆ چارەسەر. یەکەم هەنگاو ئەبێ ئەو کەسە وەکو رۆشنبیرێک مێتۆدێکی دێمۆکراتی بەکار بهێنێ لەو دەزگایادا، بە شێوەی رەخنەگرتن لە بەرێوبەرایەتی بچێتە پێشەوەو، بە کۆکردنەوەی دەنگی کارمەندانی تر ئەو هەڵەیە چارەسەر بکرێ. لە کاتێکدا کار بگاتەهەڵەی لە ژمارە نەهاتوو وە گەندەڵی ، رەخنە سوودی نەبێ دەبێ پەنا ببرێتە بەر بەکارهێنانی یاساکانی دەزگاکە خۆی بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکان .ئەگەرئەو دەزگایە یاسایەکی یەکسان و دێمۆکراتی نەبێ لە پەیرەوو پرۆگرامیدا ،ئە و کارمەندە یان ئەندامە ئە توانێ زانیاری و بەڵگە کۆبکاتەوەو داوا بکات کۆمیتەیەکی سەربەخۆ دروست ببێ لە دەزگاکەدا،وە لەکۆلینەوە بکات لەسەر مەسەلەکە. بۆ ئەوەی ئەگەر پێشێلکاری کرابێ، ئەو کەسانەی هەڵەیان کردبێ لە شوێنی دەسەڵات نەمێنن. وە لەهە ندێ حاڵەتدا ئگەر کاری زۆر هەڵە کرابی لە مەسەلەی دارایی، یان دەستدرێژی لەسەر مافی ژن یان هەر کارمەندیک ئەوە مەسەلەکە ئەگاتە ئاستی سزا لەلایان دەوڵەت و پۆلیس.ئەگەر هیچ کامێک لە م رێگایانە سودی نەبوو، ئنجا هەنگاوی دووەم ئەتوانی میدیا بەکار بهێنی بۆ چارەسەر کردن. بەڵام بەکارهێنانی مێدیاش مێتۆدو نۆرمی خۆی هەیەکە ئەمەش لایەنی دووەمە، زۆر گرنگە ئەبێ لەبەر چاو بگیرێ بۆ مامەلەکردن لەگەڵ ئەم جۆرەکارانەدا. ئەبێ رەخنە گرهەموو بەڵگەکانی کە هەیەتی کۆی کاتەوەو، یەک یەک چاوپێکەوتن بکا لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە ناویان هاتوە. بۆ ئەوەی بە یەکسانی مامەڵەی هەموو مرۆڤێک بکەی وەکو رۆژنامەنووس یان رۆشنبیر، چونکە تانانەت مرۆڤ کوژیش ئەبێ مافی بەرگریکردنی لە خۆی بدرێتێ.، لەهەمان کات تاوانەکان و بەرگریکردنی کەسەکان لە خۆیان لە یەک کاتدا بکەوێتە بەر دەمی خوێنەر. لەلایەکی ترەوە ئەم جۆرەکارە وا دەکات کە ئەگەر زانیاری هەڵە درابێ یان بەڵگەی بی بنەما درابێت لەمەسەلەکەدا بڵاونەکرێتەوە بۆ ئەوەی مەسەلەکە لاواز نەکرێ ناوی خەڵک بە بێ بەڵگە لەکەدارنەکرێت و حوکمی کوێرانەی بەسەردا نەدرێ. بەم جۆرە کەسی رەخنەگر هەم دادوەرو باوەرپێکراودەردەکەوێت و هەم هیچ هەڵەیەک لە زانیاریەکاندا نابێ. وە لە هەمان کاتدا ئێتیکی رۆژنامەوانی پاراستووە.چونکە من لە هیج رۆژنامەیەکی ئەوروپا نەمبینیوە کەس بە گەندەڵ و بێ رەوشت لەقەڵەم بدرێ بێ ئەوەی حوکمی لسەر درابێ لە دادگا.
ڕووی سێهەمی کارکردنەکە مەسەلەی زمان و ئەدەبیاتی کەسی رەخنەگرە. کە بەراستی ریتۆریکی(رەوان بێژی) ئەو کەسە کاردانەوەیەکی زۆری دەبێ لەسەر خوێنەر. چونکە ئێتۆس (ڕاستگۆی )ئەو کەسە ئەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ئەگەر نوسینەکەی رق و کینەو جوین و باسی شەخسی تێدا بێ. خوێنەر پرسیاری ئەوەی لا دروست دەبێ کە تا چەند مەسەلەی شەخسی هەیە لە مەسەلەکەد؟.ئایا ئامانجی ئەم کەسە لەو نوسینە چیە؟ بۆیە زۆر باشە مرۆڤی رۆشنبیر ئۆبیکتیڤ بیت ،بەشێوەیەکی زانستی رەخنەبگرێ و مەبەستی خۆی دەرخات کە تەنها مەبەستی گۆڕانی کۆمەڵگاو پێشخستن و یەکسانییە. هەروەهائەبێ رۆشنبیر بە کردەوش خۆی جیاکاتەوە لە زمانێک کە هی کەسانی رۆشنبیرو نموونەیی نیە. لایەنی چوارەمی کارکردن بەرچاو گرتنی مەسەلەی جەندەرییە(توخم گەرای)(نێر- مێ) لە نوسیندا. وەکو دەبینم لەو وتارەی لەسەر سەردەم نوسراوە دە ست ڕاکیشراوە بۆ مەسەلەی ئەخلاقی ئەوکەسانەی کە کارمەندی دەزگای سەردەمن. پێش ئەوەی بێینە سەر ئەم باسە گرنگە دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکرێ کە مەسەلەی گەندەڵی و مەسەلەی رەوشت بە و مانایەی کە گرێ بدرێ بە پەیوەندی سێکسیەوە دوو مەسەلەی هێجگار جیاوازە .کاتێ قسە لەسەر گەندەڵی کەسێک دەکرێ دەبێ مەوزوعی بین و بە شتی شەخسی لەو کەسە نەدەین کە رەخنەمان هەیە لەسەری. ئەمە لە لایەک، لەلایەکی ترەوە ئەبێ ئێمە خۆمان یەکاڵا بکەینەوە کە رەوشت وئەخلاق چیەو ئێمە چۆن بۆی دەروانین؟ کەسانی پێشکەوتوو خواز وەکو کەسێکی سەلەفی و فوندامەنتالیستی دینی سەیری مەسەلەی ئەخلاق ناکات.،ئەوەی من پێم سەیر بوو کە وەکوئاگادارم نوسەر کاک شوان ئەحمەد رەخنەی هەیە لەسەرئیسلامی سیاسی. کەواتە بۆ ئێمە لە کاتی ناکۆکیدا هەمان چەک بەکار بهێنین کە کەسانی سەلەفی بەکاری دینێ بۆ شکاندنی کەسێکی تر؟وە بۆ ئەخلاق بە هەمان چاوی کەسە دینیەکان سەیربکەین؟بە بۆچونی من هەموو کەس ئازادە لە هە ڵبژاردنی جۆری پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزی جیاواز یان یاخود هاوڕەگەزی خۆشی بێ. یان ئەگەر یەکێک لەو دوو کەسە خاوەنی ژن بێ یان مێردی هەبێ. جا لای هەندێ کەس ئەم جۆرە پەیوەندیانە بە دزی روو دەدات و لەبەر باری تایبەت یان زڕوفێک کە رێ نە دا ئەوکەسە لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە. بە ڕای من ئەگەر کچەکە بەوە ڕازی بێت وبەڵێنی ژوانی درۆی پینەدرابێت ئەوا هیچ بەدرەوشتیەک نەکراوە بەرامبەر ئەو ژنە لە لایەن کەسی بەرامبەر. بەڵام ئەگەر قسە لەسەر بەکار هێنانی دەسەڵات بێ، بۆ نموونە ئەگەر ژنێک ئیشی پێ نەدرێ بێ ئەوەی پەیوەندی سێکسی دانەنێت، یان پیاوێک بەناوی ئەوەی باس لە پێشکەوتن و مافی ژن بکا ژنێک هەڵخەڵەتێنێ، یان دەسەڵاتی مەعرفی یان پێگەی لە کۆمەڵگادابەکار بهێنێ بۆ فریودانی ژن ئەوە رەوشتێکی ناشرینە و پێویستە قسەی لەسەر بکرێ. بەڵام بەو جۆرە نا کە لە رۆژنامەیەکدا بنوسی زۆرینەی ئەندامانی دەزگایەک کاری بەدرەوشتی دەکەن و ژن بەکار دێنن. ئەگەر لەهەر شوێنێک هەر ژنێک مافی پیشێل بکرێ فریو بدرێ، ئەرکی کەسێک کە خەمخۆری ئەو مەسەلەیە بێ ئەوەیە کە لەو ژنە نزیک بێتەوە، ئاگاداری بکاتەوە، وە لە حاڵە تێکدا ئەگەر ژنەکە رازی بێ ئەوکاتە شکات یان هەر جۆرە یارمەتیەکی مەعنەوی بوێ یارمەتی دەکەی. خۆ ئەگەر هیچت پێ نەکرێ ئەوا دەستبەجێ ئەو شوێنە بەجێ دەهێڵی، بۆ ئەوەی لەگەل کەسانێک هەڵسو کەوت نەکەی کە رەوشتیان لەگەڵ رەوشتی مرۆڤی یەکسان و خاوەن بیرو ڕای مرۆڤانە نایەتەوە . کەسێکی خەم خۆری ژنان چاو نانوقێنێت لە نایەکسانی بەرامبەر ژن بۆ ماوەی چه ندان ساڵ، تەنها زانیاریەکان وەکو بەڵگە هەڵگرێ بۆ ئەوەی وەکو کارت بەکاری بهێنێ دژ بە کەسانی تر کاتێ لەگەڵیان ناکۆکە. ئەمە نەک خزمەت بە ژنی ماف خوراو ناکات، بەلکو هەموو ژنێکی تری پێ ئەتک ئەکرێ وئەخرێنە ژێرپرسیارو گومانەوە، کە رۆژێک لەگەل ئەو کارمەندانەی ئەو دەزگایە کاری کردبێ. هەروەها ئەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆرینەی ژنان دورکەونەوە لە کاری دەرەوەو کاری رۆشنبیری. سەرەڕای ئەوە لەوانەیە زۆر لە ژنانی کارمەند لەلایان باوک و برایان سزا بدرێن و بخرێنە ژێر پرسیارەوە. بۆیە ئێمە کە کارێک ئەکەین ئەبێ باش بیرکەینەوە بۆ ئەم کارە دەکەین؟مەبەستمان چیە؟وە بە چ ئامنجێک ئەگەین؟چۆنیش ئەو کارە دەکەین؟ بەراستی لە هەموو کارێکمان ئەبێ وەکو کەسانی رۆشنبیر مەسەلەی ژن لەبەر چاو بگیرێ. بەتایبەتی لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە ژن لەسەر یەک ووشە ئەکوژرێ.هەروەک وتم ئەگەر هەر کەسێکی ئازادی خواز شایەتی پیشێل کردنی مافی ژن بێ، دەبێت دەست بەجێ کاردانەوەی هەبێ. چونکە، ڕاستە ئەوەی پێشێل کاریەکەی کردوە تاوان بارەبەڵام ئەوەی سەیریشی کردوە بە چاو تاوان بارترە. جارێک ژنیکی ئازا دەست درێژی سێکسی دەکرێتە سەر لەلایەن پیاویک، پیاوێکی ترئاگادارەو هیچ ناکات و تەنها سەیر دەکات. ژنەکە کەکاتێ هەلی بۆ دەرەخسێ پەلامار ئەدا بۆ کوشتنی هەردوکیان.پیاوەکەی کە تەنها سەیری کردبوو دەڵێ بۆ من دەکوژی؟ خۆ من هیچم نەکرد لێت. ژنەکەلە وەڵامدادە ڵێ تۆ بەچاو دەست دریژیت کردە سەرم.
ئەگەر رویەکی تری رەوشت دەرخەین لای من ئەوەیە کە کاتێ هاورێیەتی کەسێک دەکەین یان کارمەندە لەگەڵمان، ناچین ئەو قسانەی کە لا کاتی هاورێیەتیدا متمانەی پیکردین و باسی کردوە کە کردمان بە شەڕ لەگەڵی لە رۆژنامە باسی کەین.، خۆ ئەگەر قسەکانمان بەدڵ نەبێ دەست بە جێ هاورێکەمان ڕاست دەکەینەوەو رەخنە دەگرین کە وا قسە لەسەر کەس نەکات. خۆ ئەگەر هەر گوێمان گرت و پێکەنین لەگەڵی ئەوا ئیمەش بەشدارین لە هەمان کردەوەدا. لایەنی پێنجەم مەسەلەی رێکخراوەی و داراییە. کەسێک کە رەخنە لە کاریک ئەگرێ ئەبێ شارەزای تەواوی هەبێ لەو کارانە ئنجا بنوسێ لەسەری. لە رێکخراوو دەزگادا شتێکی ئاساییە کە پارەی تەلەفون،خواردن،هاتووچۆ، سەفەربۆ کارمەندو ئەوانەی ئیش دەکەن خەرج بکرێت. کاتێ بە ئیشی دەزگا تەلەفون ئەکەن، بەشداری کۆبونەوەیەک دەکەن نان دەخۆن، ئۆتۆمۆبیل یان پاس بەکار دێنن، یان ئەگەر پێویستکات سەفەر بکەن. ئەمانە جێگای پرسیار نین ،بەڵکوو ئەگەر نایەکسانی بکرێ لە نێوان کارمەندان بۆ ئەم مەسەلانە دەبنە مایەی پرسیار.بەڵام دەبێ ئەوەمان بیر نەچێ کە هەتا ئەم ئیمتیازانە لەکارمەندێکەوە بۆ کارمەندێکی دیکە ئەگۆری بە پێی جۆری کاری لەو شوێنەدا. هەروەهامەسەلەی یارمەتی شەخسی،نەخۆشی یان هەریارمەتیەکی تر ئەگەڕێتەوە بۆ بریارو پەێرەوی ئەودەستگایە کە چۆن بیەوێت ئەو پارەیە سەرفکات. بۆ نموونە دەزگایەکی ژنان بۆی هەیە یارمەتی ژنی کەم دەرامەت و نەخۆش و بێ ئیقامە بدات ، کەواتە دەستگاک مافی خۆیەتی کە بریار بدات یارمەتی نوسەری نەخۆش بدات یان نا. مەسەلەی لێکدانەوە (خوێندنەوە) بۆ نامەیەک ناکرێتە بەڵگە بۆ گەندەڵی. من خۆم دژ بە گەندەڵیم و مەبەستمە بە هیچ جۆرێک لە هیچ شوێنێکی دنیا گەندەڵی نەمێنێ. بەڵام ئەگەر بە چاوێکی زانستییانە سەیری بەڵگە بکەین بە پێی یاسا لێکدانەوە بۆ بەڵگەبکەین، (خوێندنەوە) بۆ شتەکان بەڵگەی بەهێز نین. چونکەئێمە دەتوانین(خوێندنەوەی) جیاواز بۆ نامەی جیاواز بکەین . ئێمە وەکو مرۆڤ باکگراوندی جیاوازمان هەیەو هەر لەو باکگراوندەی خۆمانەوە بۆ شتەکان ئەروانین. بۆیە من لە لای خۆمەوە کە کاری رێکخراو دەزانم نامەکەی کاک شێرکۆم بە نامەیاکی بەدەر لە گومان بینی. هەر لەبەر ئەوە ئیمە نابێ بکەوینە هەڵەی ئەوەی بریاری پێش وەخت بدەین لەسەر شت بەخوێندنەوەی تایبەتی خۆمان. هەربۆیە لێکدانەوە بێبەڵگە ی دەست لیدراو لە یاساو دادگادا وەزنی نیە و پشتی پێنابەسترێ .پرسیاری هەرە سەرەکی ئەمەیە کە ئایا راستە رۆشنبیرو دەزگای رۆشنبیریی یان هە ر دەزگایەک کە کار بۆ گۆڕانکاریی کۆمەڵگادەکات، یارمەتی مادی یان مەعنەوی لە دەسەڵاتێک وەربگرێ بۆ گۆرینی هەندێ گرفت کە دەسەڵات خۆی بەشدارە لە پێشێلکردنیدا؟ بە جۆریکی تر پرسیار بکەین ئایا راستە پارە لە دەسەڵاتێک، حیزب یان سەرۆکێکی وەکو جەلال تاڵەبانی وەربگرین ، بۆ کارکردن بۆ رۆشنبیر کردن، گۆران، پێشخستنی کۆمەلگا، وەرگرتنی مافی ژن؟ ئایاپارە وەرگرین لە دەستەڵاتێک و سەرۆکێک کە لە پراکتیکدا خۆی پێشل کاری هەموو مافێکی مرۆڤ دەکات ودژ بە هەموو رۆشنبیریەک و گۆرانکاریەکە ؟ ئایا رۆشنبیرمەرجە کارێک بکات یان پارەوەرگرێ کە ڕووی دەسەلاتێک سپی بکاتەوە؟ بۆ ئەوەی شانسی بداتێ کە جوان و دێمکراتیانە و پێشکەوتوخواز خۆی دەرخات؟ ئەگەروەڵامەکە نەخێرە،ئەوا نەخێر رۆشنبیر نابێ ١ فلس لەو دەسەڵاتە وەربگرێت بۆ روو سپی کردنی ئەودەسەڵاتە. ئەگەر ئەمە راست نەبێ بۆ هەموو کەس راست نیە، هەر لەو رۆشنبیرەی تەنها ١ مەتر عەرزی وەرگرتووە تا ئەوەی هەزار مەتری وەرگرتوە. هەر لەو رۆشنبیرەی ١ فلسی وەرگرتوە تا ئەوەی ١ ملیۆنی وەرگرتوە. هەردوکیان وەک یەک سەیر ئەکرێن چونکە، هەردوکیان بەم کارە خزمەتی ئەو دەسەڵاتە ئەکەن کەم تا زۆر. بەڵام ئەگەر بڵێن باشە ئەی نووسەرو رۆشنبیر لەکوێ پارە وەرگرێ ؟ چۆن بژی کە هەموو سامانی وڵات لەژێر دەستی دەسەڵاتداراندایە؟ جۆن نان پەیدا بکات و خزمەتیش بکات؟ ئەوە ئەگەر ئەم لایەنە لێکبدەینەوەو بڵێین بەڵێ راستەپارە لە دەسەڵات وەربگیرێت، ئەوا ئەو موچیە بۆ هەموو کەسێک حەڵاڵە کە کاری کردووە لە هەر شوێنێکی ئەو وڵاتە.
حەزئەکەم خوینەری بەرێز ئاگادار بکەم لەوەی کە من بە هیچ جۆرێک هیچ لە سەر دەزگای سەردەم نازانم و هیچ کارمەندێک لەوێ ناناسم. کاک شوانیش ناناسم تەنها چەند جارێکی کەم قسەم لەگەڵ کردوە.من بە‌هیچ جۆرێک ناتوانم بریار بەم دەستگای سەردەم گەندەڵە یان نا، یان لەسەر ڕەوشتی هیچ کەسێک قسە بکەم. ئەوکەسەی ئەیناسم کە لەو وتارەداکە ناوی هاتووە تەنها شێرزاد حەسەنە،کە ساڵی ٢٠٠٨ بانگم کرد بۆ نەرویج بۆ ماوەی سێ هەفتە میوانی من بوو. ئەوەی من بینیم لەو مامۆستایە تەنها دڵسۆزی، ڕاستگۆی ورەوشت بەرزی بوو بە پێناسەی ئیسلام و کافرو هەمووبیرێکی جیاواز بۆ نۆرمی ئینسانی.هەروەها تەنها کرۆنێکی وەر نەگرت لێم بۆ ئە هەموو کات و هیلاکی کە چەند جار چووە ئێران بۆ ڤیسا و،بە ماوەی ٣ هەفتە ٧ کۆرو چەندەها کۆبونەوە ی تایبەتی کرد لەگەل ڕەوەندی کورد وڕەوەندی نەرویجی و وەزارەتی ئیش و تێکەڵاو بون سەبارەت بە گرفت و کێشەکانی ژن.هەموو بەشداربوان وکارمەندانی بەرێوبەرایەتی گشتی وکارمەندی وەزارەتەکە کارەکەیان پەسەند کرد.مامۆستا هەر لەخەمی ئەوەدا بوو کە چۆن پردێک دروست بکرێ لە نێوان نەرویج و کوردستان بۆ کارکردن بۆ ژنان بەگشتی وبۆ بەێوە ژنی ئەنفال وبۆئەوەی کچان بەردەوام بن لە خوێندن و بەزۆرنەدرێن بە شوو.تەنانەت کارمەندانی بەرێوبەرایەتی گشتی دوایان کرد کەجارێک تر سەردانی نەرویج بکاتەوە. هەتائێستاش هەر باسی شێرزاد حەسەن ئەکەن و قسەکانی ئەڵێنەوە .لە ماوەی ئەو ٣هەفتەیە زۆرینەی کات شێرزاد حەسەن لە ژورەوە کاتی بەسەر برد خۆی بەکاری نوسینەولێکۆلینەوەکانی تەرخان کرد. چونکە چەندەها بابەتی بۆ ئێمە باس کرد. لەبەر ئەوە من خۆم لێگدانەوەی خۆمم هەیە بۆ کەسەکان و ئەو شتانای روو دەدات لە دەورو بەرم. بۆیە بریاڕ نادەم لەسەر هیچ کەس و مەسەلەیەک بە پێی بۆچوونی کەسانی تر.هەربۆیە ئەزانم کە ئەو قسانەی لەسەر شێرزاد حەسەن نوسراوە زۆر دوورن لە راستیەوە. لێرەدا ئەمەوێ بڵێم کە هەندێ جار ئێمە بۆ ئەوەی بە ئامانج بگەین نابێ تەقە لە قاچی خۆمان بکەین. بە هەڵەچوونە پێشەوە و هەڵە بەکار هینانی میتۆدی کارکردن ئەمانخاتە هەڵەوە. ئیمە ئەبێ بزانین شێوەی کارد کردنمان بەرەو کوێمان ئەبات،ئایا زمانی ناشرین، رەچاو نەکردنی مەسەلەی ژن وە زۆر شتی تردەمانگەیەنێتە ئەوەی ئەگەر هەڵە هەبێ بەرەو باشی بروا؟ بە پێچەوانەوە هەندێ هەڵە لە شێوەی کارکردن زیانی گەورە لە مەسەلەیەکی گرنگ ئەدات. ئەگەر ئێمە بایەخ بدەین بەمەسەلەی یەکسانی لە نێوان کارمەندان، گۆرینی سەرۆکایەتی لە هەمو شوێنی کارو دەزگاو حیزب و رێکخراو.هەروەها چاودێری مافی ژن و پشتگوێ نەخستنی ،بۆ نمونە ژن فریونەدرێ یان موچەی تەواو وەرگرێ کە یەکسان بێ بە موچەی پیاوەکان.وە بەکار هێنانی مێتۆدی دێمۆکراتی و یاسایی بۆ چەواشە نەکردنی مەسەلی گرنگ. بریاردان بە شێوەیەکی دێمۆکراتی لە دەزگیەکدا نەک تاکە کەسیک یان سەرۆکێک بریاربدا.وە مێتۆدی راست بەکار بهێنین بۆئەم مەسەلە گرنگانە، وابزانم زۆر کەس دەستخۆشیمان لێ دەکەن و رەخنەکانمان جێدەگرێ و زۆر گرفتی گەندەڵی و مەسەلەی تریش چارەسەری زانستی بۆ ئەدۆزرێتەوە.


 

           

 

22/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com