له ئێستادا گروپی شانۆكاری ئاینده سه‌رقاڵی
پرۆڤه‌كردنن له شانۆیی (ئازاره‌كانی پاكبوونه‌وه)
كه ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شكۆ عومه‌ر كاكه‌ڕه‌شه
و نواندنی (عومه‌ر و رێبوار و نه‌ژاد و هاوار و هێمن و
ئاودێر و ئه‌حمه‌د و عه‌لی)ه، ئه‌م به‌رهه‌مه به
هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری كه‌ركوك و
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ
به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بڕیار وایه به ناوی
كه‌ركوكه‌وه له وه‌رزی شانۆی لاوان له سلێمانی
به‌شداری بكات و له ڕۆژانی 7و8 ئاب له هۆڵی ڕۆشنبیری
سلێمانی نمایش بكرێت، وه‌ك ده‌رهێنه‌ر ئاماژه‌ی پێكرد
له‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌وڵدراوه پشت ببه‌سترێت به
تابلۆی شانۆیی و سروت و ده‌نگ، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا
سوود له چه‌ند دێڕه شعرێكی به‌شێك له قه‌سیده‌كانی
(جه‌مال غه‌مبار) وه‌رگیراوه. له باره‌ی دیاری كردن
وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و كۆپله شعرانه‌وه شكۆ عومه‌ر
ووتی:ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌و دێڕه شعرانه
به‌كاربهێنین كه له‌گه‌ڵ گوتاری ئیشه‌كه‌ماندا
ده‌گونجێت به‌وه‌ی ئێمه نه‌هاتووین ئیش له‌سه‌ر
كه‌سێك یا چینێك یاخود بابه‌تێكی سنوردار بكه‌ین
به‌ڵكو وویستوومانه جه‌خت له‌سه‌ر پرسیاره
ئه‌زه‌لییه‌كانی مرۆڤ بكه‌ینه‌وه و هه‌ڵبه‌ت بۆ
دیاریكردنی شعری كه‌سێكی وه‌كو غه‌مباریش نابێت
ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه ئه‌و پیاوه‌ش به هه‌مان
شێوه گوتارێكی هیومانیستی به زۆربه‌ی
قه‌سیده‌كانییه‌وه دیاره و ئه‌بێت به خه‌زه‌رێكی
زۆره‌وه ته‌عامولی له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
ڕووه نه‌شێوێنرێت، ووتیشی كۆڵه‌كه‌یه‌كی تری
ئیشه‌كه‌مان سرووتی شانۆییه و ئێمه چه‌ند سرووتێكمان
هێناوه و دووباره بۆ شانۆ دامانڕشتووه‌ته‌وه له
سرووتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یا دینی دامانماڵیوه و
خستومانه‌ته خزمه‌تی پرۆسه شانۆییه‌كه‌وه،
هه‌روه‌ها له‌م كاره‌ماندا ئیش له‌سه‌ر (سرووت، ده‌نگ،
بانتۆمایم، ووشه) دا بكه‌ین هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه
ئێستا له شانۆی ئه‌زموونگه‌ریدا ئیش له‌سه‌ر ئه‌م
جۆره كاره ده‌كرێت، ده‌رهێنه‌ری نمایشه‌كه له
كۆتایی قسه‌كانییدا ووتی بۆ به‌كارهێنانی ده‌نگ له
شانۆدا ئه‌بێ بڵێین كه ئه‌وه داهێنانی ئێمه نییه
به‌ڵكو له تیپی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوكه‌وه
خواستوومانه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به داهێنانی
خۆیانی نازانن و هه‌میشه دوپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه
كه به‌ر له‌وان (جێرزی گروتۆفسكی و لابۆری شانۆی
لالش) ئیشیان له‌سه‌ر ده‌نگ كردووه به‌ڵام به دیدێكی
تر. به‌ڵام به‌نسبه‌تی ئێمه‌وه تیپی ئه‌زموونگه‌ری
كه‌ركوك ڕێگایه‌كی دووری چه‌ند ساڵه‌ی بۆ كورت
كردوینه‌ته‌وه و ئێمه‌ش نه‌ك پێمان شه‌رمه به‌ڵكو
به‌شانازییه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئیكتیشافاته‌كانیان
ئه‌كه‌ین به تایبه‌ت كه من وه‌ك (شكۆ عومه‌ری
ئه‌كته‌ر) ماوه‌ی سێ ساڵ یه‌كێك بووم له
كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و تیپه و به‌شداری زۆربه‌ی
ئه‌زموونه‌كانی ئه‌وانم كردووه له نزیكه‌وه
ئاگاداری ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌م كه ئه‌و تیپه به
ده‌ستی هێناون بۆ شانۆی كه‌ركوك، ئێستاش نامانه‌وێ
له دوای نه‌مانی ئه‌و تیپه یان ده‌رچوونیان له
كه‌ركوك ئه‌و ڕه‌وته ئه‌زموونگه‌رییه له شاره‌كه‌دا
وون بێت و یا كاڵببێته‌وه.
|