"ئیشی نوسه‌ران ئه‌وه‌نیه یاسا دابنێن، ئیشی نوسه‌ران
ئه‌وه‌یه به‌رگرییه‌كی ره‌ها‌و بێچه‌ندو چون
له‌ئازادی نوسین‌و ئازادی بیروڕا بكه‌ن، بائه‌و
ئازادییه هه‌ندێكجار ئازاریشمان بدات، بائه‌و
ئازادییه به‌هه‌ڵه‌شدا بڕوات، باهه‌ندێك كه‌سانی
بێبه‌هره‌و جنێوگۆ سودی لێ ببینن، باهه‌ندێك خه‌ڵكی
كه‌متوانا به‌و ئازادییه بریندارمان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌شدا نرخی ئه‌و ئازادییه هه‌زارانجار
له‌به‌های هه‌ڵه‌كانی گه‌وره‌تره"
(به‌ختیار عه‌لی- له‌وتاری ده‌رباره‌ی ئه‌فسانه‌ی
زمانی هه‌میشه پاك، هاوڵاتی، ژماره 321 چوارشه‌ممه
11/4/2007)
به‌شی دووه‌م:
- تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و كلتوری ململانێی نێوان نوسه‌ران:
له‌پای به‌خشینه‌وه‌ی زۆری ئه‌و وه‌عزو نه‌سیحه‌ته
بێتامانه‌ی ئه‌م سێ منه‌وه‌ره
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یاندا ده‌یكه‌ن، ده‌ست بۆئه‌وه
ده‌به‌ن كه‌گوایه نابێ‌و ناكرێت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
بچێته ناوكلتوری ململانێی نوسه‌ران‌و رۆشنبیران،
فیتنه‌خستنه‌وه ببێت به‌چه‌كی ئیشكردن‌و زمانی
قسه‌كردن.. وادیاره مه‌به‌ستیانه ئه‌م براده‌رانه
هه‌رچی كراسی چڵكنی خۆیانه بیكه‌ن به‌به‌ری مندا. من
نوسینێكی دورو درێژم نوسیوه، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و
بێسه‌روبه‌ری ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری كه‌ناوی ده‌زگای
سه‌رده‌مه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا جه‌وهه‌رو ئه‌خلاقیاتی
ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌م نیشانداوه كه‌له‌ناو
ئه‌نجومه‌نی ده‌زگاكه‌دا كارده‌كه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و
ناچاری نه‌بێت، هیچ شتێكی تر كۆیان ناكاته‌وه.
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی من له‌وانه، ئاشكراكردنی ئه‌و
هه‌موو گه‌نده‌ڵی‌و پاره خۆریه‌یه كه به‌به‌ڵگه‌وه
ساغم كردۆته‌وه‌و نیشانی هه‌موولایه‌كمداوه. ئه‌وانه
هاوڕێی یه‌ك نه‌بوون‌و خۆشیان زۆرباش ده‌زانن، تامن
فیتنه‌یی له‌نێوانیاندا بكه‌م. ئه‌وانه تائێستاشی
له‌گه‌ڵدابێت، كار له‌سه‌ر شكاندن‌و شێواندنی
كاره‌كته‌ری یه‌كترده‌كه‌ن. من پێموایه په‌یوه‌ندی
هاوڕێیه‌تی‌و دۆستایه‌تی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی
كۆنكرێتی‌و پڕ راستگۆیی بێت، هیچ شتێك شلۆقی ناكات‌و
نابێته باعیسی تێكدانی، وه‌لێ په‌یوه‌ندییه‌ك خۆی
فشه‌ڵ بێت‌و ژێرخانه‌كه‌ی درۆ‌و موجامه‌له‌ی ساخته‌بێت،
به‌كه‌مترین قسه‌و به‌بچوكترین شت كۆتایی دێت.
ئه‌مانه له‌و سولاله‌یه‌ن كه‌په‌یوه‌ندی صه‌میمیان
نه‌له‌گه‌ڵ خۆیاندا‌و نه‌له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سدانیه.
ئه‌مانه كۆمه‌ڵه كه‌سێكی پڕ نیفاق‌و دووڕوین‌و
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
كه‌سانی چوارده‌وریاندا ده‌گرن. ئێوه به‌م
په‌لاماردانه‌ی من ده‌تانه‌وێت بڵێن: (تكایه، په‌رده
له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه درۆزنانه هه‌ڵمه‌ده‌وه..
تكایه رێ بده، هاوڕێ له‌پاش مله هاوڕێی خۆی وێران
بكات‌و بكه‌وێته وێزه‌ی‌و رووبه‌ڕووش وه‌ك په‌روانه
له‌ده‌وری یه‌ك بگه‌ڕێن. ئێوه ده‌تانه‌وێت بڵێن..
ئاخر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی‌و
هاوڕێیه‌تی ناوكۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، به‌م فێڵه
گه‌وره‌یه مومكین ده‌بێت. ترسی ئێوه له‌م وه‌زعه
ئه‌وه‌یه گه‌رئه‌م یاریه دزێوه به‌رده‌وام نه‌بێت‌و
ئاشكرابێت، هاوڕێیه‌تی‌و دۆستایه‌تی به‌رقه‌رارنابێت.
بۆیه هاوارده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن: ده‌هاوڕێ تكایه، ئه‌م
شتانه ئاشكرامه‌كه، تاژێرخانی هه‌موو ئه‌و درۆزنه
په‌یوه‌ندیانه هه‌ره‌س نه‌هێنێت).
گواستنه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆناو كلتوری ململانێی
نوسه‌ران‌و رۆشنبیران، شتێكه گه‌رئێوه داهێنه‌ری
نه‌بن، ئه‌وابێ چه‌ندوچون له‌هه‌ره‌كه‌سه دیار‌و
چالاكه‌كانی ئه‌وبواره‌ن. له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه،
چه‌كێكی كارای ده‌ستی ئێوه له‌پاڵ سوكایه‌تیكردن‌و
شكاندنی به‌رامبه‌ره‌كانتان، بریتی بووه
له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌خسی به‌نوسین‌و له‌ناو
نوسین‌و له‌رێی نوسینه‌وه، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی
حه‌زتان به‌چاره‌یان نه‌بووه. لێره‌دا ده‌كرێت زیاد
له‌نمونه‌و زیاد له‌به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌ست بخه‌م،
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كارێكی وازۆرم لێده‌بات‌و
له‌نوسینه‌كانی دیكه‌شمدا چه‌ندین نمونه‌ی له‌وجۆره‌م
له‌سه‌ر ئێوه‌باسكردووه، لێره‌دا ته‌نها ئیكتیفا
به‌چه‌ند نمویه‌كی بچوك ده‌كه‌م‌و كورد وته‌نیش (مشتێك
نمونه‌ی خه‌روارێكه). باخوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌باره‌ت
به‌ئه‌نگێزه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناونوسیندا
سه‌یرێكی (ئیمان‌و جه‌نگاوه‌رانی‌و ئیسلامیه‌كان‌و
هونه‌ری بیرنه‌كردنه‌وه) بكات. سه‌یری ئه‌و وتاره
بكات كه"به‌ختیار عه‌لی" خۆی له‌پشتی "سه‌عدی
ئیبراهیم" ناوێكه‌وه شاردۆته‌وه. سه‌یری نوسینه‌كانی
"رێبین هه‌ردی" بكات، له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م نوسه‌رو
ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و ئه‌و سیاسی‌دا.
"به‌ختیار عه‌لی" مۆجیاری من ده‌كات تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
نه‌گوازمه‌وه ناو ململانێی نێوان نوسه‌ران‌و
رۆشنبیران، وه‌لێ خۆی له‌بیری چۆته‌وه یان خوێنه‌ر
چه‌واشه‌ده‌كات كه‌ئه‌و خۆی وه‌ستای ئه‌و كاره‌یه.
ئه‌و نه‌ك له‌گفتوگۆو ره‌دو به‌ده‌ل‌و جوابدانه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌دا كه‌ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌نگێزه‌ی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناو نوسین‌و وه‌ڵامه‌كانیدا
پراكتیزه ده‌كات، به‌ڵكو به‌وه‌ش داناكه‌وێت‌و
روبه‌رێكی گه‌وره‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كانیشی
بۆئه‌ومه‌به‌سته ته‌رخانده‌كات.
خوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر
بڕوانه "سه‌عدی ئیبراهیم"، به‌چ رۆحێكی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه قه‌سیده ده‌نوسێت:
ئه‌ی گه‌مژه گوناهی من نییه، تۆناتوانیت یاقوت
راوبكه‌یت
گوناهی من نیه، تۆ له‌جنسی خشۆكه‌كانیت‌و من
له‌ره‌گه‌زی تۆفان
من له‌جنسی خوداكانم‌و تۆله‌جنسی مێرووله خوساوه‌كانی
ژێرباران
من سه‌ربه‌خێڵی ئه‌ستێره‌ناسه‌كانم، تۆكرمفرۆشێكی
بیمار
تۆپاسه‌وانی كه‌لاوه‌یت، من ئه‌ندازیاری یۆتۆبیام
تۆلقی دره‌ختێكی كرمێیت، من نورو گڕو ره‌شه‌بام
تۆئه‌ی كڕیاری كۆنی زبڵخانه‌ی ژیان
دانی تۆله‌وه پیرتره، گوێزی پڕحیكمه‌تی من بشكێنێت
لووتی تۆ له‌وه زه‌لیلتره، بۆنی باغی من بكات.
(بڕوانه: دیوانی بۆهیمی‌و ئه‌ستێره‌كان، قه‌سیده‌ی
ئه‌ی ئه‌وه‌ی من گوناهبار ده‌كه‌یت- لاپه‌ڕه 51،52).
ئه‌م هه‌جوكردن‌و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له‌رێی
شیعر‌و نوسینه‌وه، مه‌گه‌ر هه‌رله‌قۆناغه‌كانی شیعری
جاهلی‌و هه‌ندێ قۆناغی داوه‌شاوو تاریكدا ده‌ست
بكه‌وێت. كه‌چی هه‌نووكه‌و له‌سه‌رده‌می گڵۆباڵدا،
"سه‌عدی ئیبراهیم" ئه‌م ستایلی نوسینه له‌ناو كایه‌ی
رۆشنبیری كوردیدا تۆخترو تۆختر ده‌كاته‌وه. "سه‌عدی
ئیبراهیم" به‌م رۆحه‌وه‌و له‌رێی شیعره‌وه تۆڵه
له‌كه‌سێك ده‌سێنێته‌وه، كه‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی
له‌سه‌ر ره‌ش كردۆته‌وه... له‌رۆمانه‌كانیشدا نمونه‌ی
ئه‌م رۆحی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و سوكایه‌تیكردنه به‌زه‌قی
ده‌بینرێت، مرۆڤ گه‌رحه‌وسه‌ڵه‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت
شتی زۆر له‌وقه‌سیده‌یه بوغزاویتر بدۆزێته‌وه. ئه‌ی
ئه‌وه هه‌ر ئه‌ونیه به‌وگیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه
له (شاری مۆسیقاره سپیه‌كاندا) ده‌نوسێت: (من
سیاسیه‌كی لوت قولاپی ده‌ناسم، باریكێكی قژ ره‌شه،
كه‌قسه‌ده‌كات ده‌نگی له‌ده‌نگی قه‌حبه ده‌چێت).
له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش "سه‌عدی ئیبراهیم"و
هاوڕێكانی دێن‌و وه‌ك واعزێكی ئه‌خلاقی رووی ده‌میان
ده‌كه‌نه من‌و ده‌ڵێن: (نابێت رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
بچێته ناوكولتوری ململانێی نێوان نوسه‌ران‌و
رۆشنبیران). توخودا ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی چاوبه‌ست‌و
ریاكاری‌و درۆیه‌كی شاخدارنییه؟!
- ئه‌خلاق‌و ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك:
ئه‌م سێ منه‌وه‌ره‌ی كورد، وه‌ك سێ مامۆستای مۆراڵ
قسان ده‌كه‌ن‌و باسی ئه‌خلاقنانسی ده‌كه‌ن‌و به‌ناوی
ئه‌خلاقه‌وه به‌رگری له‌ژیانی تایبه‌تی كه‌سانێك
ده‌كه‌ن، كه‌له‌سه‌ر ناوبانگ زڕاندن‌و ئه‌تككردنی
ژیان‌و ئه‌خلاقی كه‌سانی دی كارده‌كه‌ن. من لێره‌داو
له‌به‌رقه‌واره‌ی نوسینه‌كه‌م‌و جۆر‌و نه‌وعیه‌تی
نوسینه‌كه‌م، ناچمه ناو جه‌ده‌ل‌و مشتومڕی تیۆری
ده‌رباره‌ی چه‌مكی ئه‌خلاق‌و تێڕوانینی من بۆئه‌و
چه‌مكه‌و جیاوازی ئه‌خلاق بینی من له‌گه‌ڵ ئێوه‌و
خه‌ڵك‌و خوای تردا. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه كه‌م تازۆر
ئێره جێگه‌ی ئه‌وه‌نیه‌و بابه‌تی شوێن‌و نوسینێكی
تره. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری رابوه‌ستم،
ئه‌وتێكه‌ڵكردنه ده‌ست ئه‌نقه‌ست‌و ناشرینه‌یه
كه‌ئێوه به‌مه‌به‌ستی شێواندنی نوسینه‌كه‌ی من
ده‌یكه‌ن‌و پێتانوایه ئاشكراكردنی سكانداڵه
ئه‌خلاقیه‌كانی "شێركۆ"و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی، ده‌چێته
خانه‌ی ده‌ستبردن بۆژیانی شه‌خسی. ئه‌مه هیچ نییه،
جگه‌له‌درۆیه‌كی گه‌وره. من له‌نوسینه‌كه‌مدا باسم
له‌گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و مالی ده‌زگاكه كردووه‌و
گه‌نده‌ڵیه ئه‌خلاقیه‌كانم لاداوه، چونكه ئه‌زانم
باسكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا
بۆكچان‌و ژنان چه‌ند قورس‌و گران ده‌كه‌وێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌وحه‌قیقه‌ته ناگۆڕێت كه
"شێركۆ"و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی وه‌ك گه‌نده‌ڵیه ئیداری‌و
مالیه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانیان، له‌گه‌نده‌ڵی
ئه‌خلاقیشدا رۆچوون. من باس له‌ژیانی شه‌خسی‌و
ده‌ستبردن بۆژیانی شه‌خسی ناكه‌م، چونكه ئه‌وه شتێكی
زۆر زۆر به‌دیهیه‌و نه‌ك كه‌سی خوێنده‌وار، به‌ڵكو
مرۆڤی ئاسایش دركی ده‌كات. من باس له‌حاڵه‌تێك ده‌كه‌م
كه‌كه‌سانێك به‌ناوی ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری‌و به‌پاره‌و
پول‌و ئیمتیازاتی ئه‌و ده‌زگایه‌و به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
دامه‌زراوه‌یه‌و له‌رێی كورسی‌و مێزی ئه‌و شوێنه‌وه،
ئه‌وكارانه بكه‌ن كه‌موڵكی گشتیه‌و شوێنی گشتیه‌و
بۆكه‌س نیه ئه‌وشتانه له‌پێناو تێركردنی حه‌زو
ئاره‌زووی خۆیدا به‌كاربهێنێت. من رووی ده‌مم له‌م
حاڵه‌ته‌یه‌و لێی بێده‌نگ نابم. من یه‌ك نمونه‌ی
زه‌ق‌و زۆپی ئه‌و به‌دڕه‌وشتیه‌تان بۆباسده‌كه‌م
(كه‌رێبین هه‌ردی خاڵ به‌خاڵی ئاگاداره‌و پێی
بگێڕنه‌وه تادڵنیابن).
(سه‌ره‌تا كه‌هاتینه ئه‌م ته‌لاره تازه‌یه‌ی
سه‌رده‌م، خانمێك لای ئێمه ته‌عینبوو. كچی خێزانێكی
ناسراوی ئه‌م شاره. مانگێكی به‌سه‌ردا نه‌رۆیشت،
به‌یانیه‌ك زوو كه‌هه‌ر كابرای پرسگه له‌وێ بوو،
باوكی ئه‌و كچه كارمه‌نده به‌جنێوو هه‌ڕه‌شه خۆی
ده‌كات به‌سه‌رده‌مداو كلیله‌كانی ژوری كچه‌كه‌ی،
ده‌داته‌وه به‌كارمه‌نده‌كه‌ی پرسگه‌و ده‌ڵێت: به‌و
نوسه‌رو مامۆستا موحته‌ره‌مانه بڵێ كه‌هاتن، خه‌ڵك
ئه‌وه‌نده سوك‌و به‌دڕه‌وشت نیه، بۆخاتری چوارسه‌د
هه‌زار دینار موچه‌ی مانگانه، ده‌ستبه‌رداری
شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خۆی ببێت. خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ئیش
بكات‌و مه‌ردانه به‌ری ره‌نجی كاركردنی خۆی بخوات،
نه‌ك بێت شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خۆی‌و خێزان‌و
بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌راج بكات‌و خۆی چاو شۆڕبكات). كاكه
"به‌خه" ئه‌مه به‌كاكه "رێبین" بگێڕه‌وه، تانه‌ڵێی
ئه‌مه‌ش قسه هه‌ڵبه‌ستنه. جاتوخوا ئه‌مه ژیانی
شه‌خسی‌و تایبه‌تیه، یان ئه‌وپه‌ڕی فه‌زیحه‌ی
ئه‌خلاقیه. مانگی یانزه‌ی پاربوو، واته شه‌ش مانگ
به‌رله‌وه‌ی من له‌ده‌زگای سه‌رده‌م بێمه‌ده‌رێ،
شه‌وێكیان براده‌رانی (ئاوێنه) ته‌له‌فونیان بۆكردم‌و
پێیان وتم: (مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر حه‌ساس‌و نهێنی هه‌یه
له‌سه‌رده‌م ده‌مانه‌وێت ته‌حقیقی تێدابكه‌ین‌و
بیكه‌ینه ریپۆرتاژێك، به‌ڵام نازانین چۆن
سه‌ره‌داوێكمان ده‌ستكه‌وێت؟). له‌وه‌ڵامدا وتم: (ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه چیه پێم بڵێن، گه‌رشتێكی له‌باره‌وه
بزانم پێتان ده‌ڵێم‌و هاوكاریتان ده‌كه‌م). وتیان:
(دوو شوقه له‌ناوسه‌رده‌مدا هه‌ن، ئێواران دوای
ته‌واوبونی ده‌وام بۆكاری خراپ به‌كارده‌هێنرێن، ئێمه
له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌و شته
ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌و ده‌مانه‌وێت بزانین وایه یان
وانیه، تۆ وه‌كو بزانی شتی واهه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه
له‌كێ بپرسین‌و، به‌كێ ده‌ست پێ بكه‌ین؟).
له‌وه‌ڵامدا وتم: (راستیه‌كه‌ی من زۆرشت له‌سه‌ر
سه‌رده‌م ده‌بیستم‌و ده‌بینم‌و ده‌زانم، به‌ڵام بۆئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ئاگادارنیم‌و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره
له‌ئێوه‌ی ده‌بیستم. ده‌رفه‌تم بده‌نێ تاپرسیار
له‌هه‌ندێ كه‌س بكه‌م‌و ئێوه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌كه
گه‌رده‌توانن پرسیار له‌دوكاندارو خاوه‌ن شوقه‌كانی
ژێره‌وه‌ی سه‌رده‌م بكه‌ن، تاسه‌ره‌داوێكتان ده‌ست
كه‌وێت). جاتوخوا كاكه "به‌خه"و كاكه"رێبین" ئه‌مه
قسه‌ی منه به‌ته‌نها، یاهی رۆژنامه‌یه‌كی پڕفرۆش‌و
موعته‌به‌ری وه‌ك (ئاوێنه)یه؟ ئه‌ی توخوا ئه‌مه‌ش
هه‌رده‌چێته بابی شتی شه‌خسی‌و تایبه‌تی، یان ئه‌مه
ئابڕوچونێكی بێ حه‌دو حسابه؟
منه‌وه‌رانی كورد ئه‌وه چ ژیانێكی شه‌خسی‌و
تایبه‌تیه، كاتێك فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی شاعیری گه‌وره‌ی
گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌بێت كه ده‌ڵێت: (من رۆژانه دا‌و
بۆسه‌د ژن هه‌ڵده‌ده‌م، له‌و سه‌ده نه‌وه‌دو نۆی
ده‌رچێت‌و یه‌كێكیان پێی تێكه‌وێت، من براوه‌م).
منه‌وه‌رانی كورد ژیانی شه‌خسی‌و تایبه‌تی "شێركۆ
بێكه‌س" رێی ئه‌وه‌ی پێده‌دات، به‌چاوی نێچیر سه‌یری
هه‌موو كچ‌و ژنی كورد بكات؟ هه‌قی ئه‌وه‌ی ده‌داتێ
خوشك‌و دایك‌و كه‌س‌و كاری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته، وه‌ك
كه‌ره‌سته‌ی راو بۆحه‌زو ئاره‌زوه‌كانی خۆی ته‌ماشا
بكات؟ ئێوه ئه‌م حاڵه‌ته بۆكه‌س‌و كاری خۆتان
به‌ره‌وا ده‌زانن‌و به‌شتێكی شه‌خسی ده‌ده‌نه
قه‌ڵه‌م؟ "شێركۆ" شیعر ده‌نوسێت، به‌ڵام هه‌رگیز مافی
ئه‌وه‌ی نیه له‌پاڵ نوسینی چه‌ند ده‌قێكی شیعریدا،
خۆی به‌راوچی‌و كچ‌و ژنی ئه‌م وڵاته‌ش به‌نێچیری خۆی
بزانێت. من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م فه‌زیحه‌ته ئه‌خلاقیه
ناشرینانه‌یه كه‌ئێوه پێی سه‌رشێت بوون، خه‌ریكن
پاساوی بۆدێننه‌وه‌و له‌ژێر په‌رده‌ی ژیانی شه‌خسیدا،
په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن.. من له‌مه‌دا وه‌ك ئیسلامیه
توندڕه‌وه‌كان نیم، بڕوای ته‌واوم به‌ئازادی‌و ژیانی
شه‌خسی‌و تایبه‌تی هه‌ركه‌سێك هه‌یه (به‌ر له‌هه‌موو
كه‌سیش بۆخۆم)، به‌ڵام ژیانی شه‌خسی شتێكه‌و ئه‌وه‌ی
"شێركۆ"و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌یكه‌ن، شتێكی تره. من
وه‌ك كه‌سێكی عه‌لمانی، پێم ئه‌سته‌مه خه‌ڵكانێك
به‌دئه‌خلاقی به‌ناوی لیبراڵیزم‌و كرانه‌وه‌و ژیانی
شه‌خسی‌و ئازادی بێ سنوره‌وه، بفرۆشنه‌وه‌و
ئه‌وه‌نده‌ی تر ببنه‌مایه‌ی به‌هێزكردن‌و تۆكمه‌كردنی
هێزه ئیسلامی‌و كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوكۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی‌و پایه ته‌قلیدیه‌كانی بونیادی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی تۆختربكه‌نه‌وه. من بڕواموایه نوخبه‌ی
عه‌لمانی چه‌ند نمویه‌كی دزێو ناشرین پێشكه‌ش بكات،
ئه‌وه‌نده هێزه ته‌قلیدی‌و ئسوڵی‌و كۆنه‌په‌رسته‌كان
زیندوو ده‌كاته‌وه. چه‌ند نمونه‌یه‌كی ساغڵه‌میش
نیشان بدات، ئه‌وه‌نده ده‌ستی له‌كزكردن‌و
ئیفلیجكردنی ئه‌وهێزانه‌دا ده‌بێت. ئه‌مه راوسه‌رنجی
منه له‌سه‌ر ئه‌وشتانه، ئێوه‌ش هه‌رخه‌ریكی
ماكیاجكردنی رووی "شێركۆ بێكه‌س"و "شێرزاد حه‌سه‌ن"و
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی سه‌رده‌م بن،
سه‌ره‌نجامیش بزانن خه‌ڵك به‌رگری له‌كێده‌كات‌و قسه‌ی
كێمان به‌هێند ده‌گرێت.
- سه‌فه‌ركردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و شێواندنی
راستیه‌كان:
"به‌ختیار عه‌لی‌و رێبین هه‌ردی‌و ئاراس فه‌تاح"
له‌وپه‌لاماردانه‌یاندا، به‌وپه‌ڕی ناهه‌قی‌و بوغزێكی
زۆره‌وه ده‌نوسن: (به‌نوسینه‌كه‌ی شوانه‌وه دیاره
كه‌له‌وه توڕه‌یه ده‌زگای سه‌رده‌م نه‌یانناردووه
بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌مه‌دا هه‌قێكی شه‌خسی خۆیه‌تی،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناهه‌قه ئه‌م ئیشكالیه‌ته ئیداری‌و
شه‌خسیه‌بكات به‌شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی.. جگه‌له‌وه،
هه‌رخوێنه‌رێك كاتێك نوسینه‌كه‌ی كاك شوان
ده‌خوێنێته‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست
ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌م له‌جیاتی كاك ره‌وف‌و كاك
ئازاد، كاك شوانیان بناردایه بۆده‌ره‌وه، ئه‌وملی
بۆهه‌مووشتێك ده‌ناو وه‌ك چۆن ئه‌م هه‌موو ساڵه قسه‌ی
نه‌كردووه، ئێستاش نه‌یده‌كرد).
زۆربه‌داخه‌وه كه‌ئاستی رق‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لای
سێ منه‌وه‌ری كورد، بگاته ئه‌وئاسته نزم‌و زۆر
بازاڕیه.. من وه‌ڵامی ئه‌م ناهه‌قیه جێدێڵم
بۆده‌زگای سه‌رده‌م خۆی، چونكه ئه‌وه‌نده بێمانایه
مرۆڤ بێزی لێده‌كاته‌وه. فه‌رمون بزانن سه‌رده‌م خۆی
چۆن له‌سه‌ر سه‌فه‌ركردنی من قسه‌ده‌كات:
یه‌كه‌م/ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای
چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م له‌به‌شی یه‌كه‌می
وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یاندا له‌هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه)
ژماره (230-29/6/2010)دا، دووجار باس له‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن‌و ده‌نوسن:
أ- دووجار ده‌رفه‌تی سه‌فه‌ر خراوه‌ته به‌رده‌می
"شوان ئه‌حمه‌د"، جارێكیان بۆ لوبنان بۆدوو مانگ
كه‌له‌وێ خولێكی رۆژنامه‌وانیش ببینێت، جارێكی تریش
بۆ ئه‌ڵه‌مانیا، به‌ڵام خۆی نه‌چوو، بۆ ئه‌مه كاك
"رێبین هه‌ردی" شایه‌ته.
ب- "شوان ئه‌حمه‌د" به‌زۆری ده‌زانێت ئه‌ندام
ئه‌نجومه‌نێك له‌ماوه‌ی یانزه ساڵدا دووسه‌فه‌ر
بكات‌و به‌هه‌ردوو سه‌فه‌ره‌كه‌ش سێ هه‌زارو پێنج
سه‌د دۆلاری بۆسه‌رفكرابێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا
دووجاریش به‌خۆی وترابێت بۆسه‌فه‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر
كاروباری خۆی نه‌چووه.
دووه‌م/ له‌به‌شی دووه‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌شیاندا
له‌به‌رواری 6/7/2010دا ده‌ڵێن: (ئه‌مه‌ش له‌وبه‌شه‌ی
وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵادایه):
(كه‌پاره‌ی دوو سه‌فه‌ریش بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات،
نه‌ریتێكه نه‌ك سه‌رده‌م، به‌ڵكو زۆر دام‌و ده‌زگای
حكومی‌و ناحكومی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن‌و به‌هه‌ڵه‌و
گه‌نده‌ڵی نازانم، به‌تایبه‌تی كه‌دووجار داوا له‌شوان
ئه‌حمه‌د خۆیشی كراوه‌و له‌به‌ر هۆی تایبه‌تی
نه‌رۆیشتووه).
ئه‌مه هیچی قسه‌ی من نیه‌و قسه‌ی جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی
سه‌رده‌م خۆیانه، ئاخۆ له‌پای ئه‌م قسانه‌دا ئه‌وسێ
منه‌وه‌ره‌ی كورد چی به‌خۆیان‌و خوێنه‌ره‌كانیان
ده‌ڵێن.. كه‌واته تۆزێ شه‌رم براده‌رینه!!
- له‌كه‌داركردنی كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌رده‌م:
یه‌كێك له‌هه‌ره ناشرینترین بڕگه‌كانی ئه‌و نوسینه
پڕ له‌بوغزو رقه‌ی "رێبین‌و ئاراس‌و به‌ختیار"،
ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌رێی فیتنیه‌یی‌و قسه‌ی
نادروسته‌وه، شه‌ڕی من له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی‌و
بێسه‌روبه‌ریه‌كانی "شێرزاد"و "شێركۆ"و
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی سه‌رده‌مدا، بكه‌ن به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
ته‌واوی نوسه‌ران‌و كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه‌دا.
له‌كاتێكدا نه‌جه‌ماعه‌تی سه‌رده‌م
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌و كاره دزێوه‌یان
كردووه‌و نه‌نیه‌تی نوسینه‌كه‌ی من له‌هیچ بڕگه‌و
په‌ره‌گرافێكدا ئه‌وه‌بووه. ناوه‌ڕۆكی نوسینه‌كه‌ی من
روون‌و ره‌وان پێوه‌ی دیاره، رووی له‌كێیه‌و باسی
كێده‌كات‌و به‌به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت ناوی كێم هێناوه،
كه‌چی ئه‌م براده‌رانه هه‌ر به‌تۆپزی‌و به‌شێوه‌یه‌كی
زۆر ترسنۆكانه‌و فیتنه‌ئامێزانه، ده‌یانه‌وێت یاری
به‌ویژدانی نوسه‌ران‌و كارمه‌نده به‌ڕێزه‌كانی
سه‌رده‌م بكه‌ن‌و ئه‌وانه بكه‌ن به‌گژما.
سه‌ره‌تا بامن ئه‌وه بڵێم كه‌سه‌رده‌م زۆربه‌ی زۆری
دۆست‌و هاوڕێی منن‌و كه‌سی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستن‌و
به‌درێژایی ئه‌و یانزه ساڵه جگه له"ئازاد‌و شێرزادو
به‌هادین"، بچوكترین كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سیاندا
نه‌بووه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، ئه‌وانه به‌رده‌وام
له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵمداو به‌رده‌وام له‌هه‌واڵم
ده‌پرسن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دابێت. ئه‌وان
ده‌ڵێن سه‌رده‌م كه‌سانی به‌ڕێزی وه‌ك: (هه‌روامان
وریا‌و حه‌مه ره‌شیدو كامه‌ران سوبحان)ی تێدایه،
له‌بیریان چووه كه‌نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ
به‌ڕێزه‌شدا كه‌سانی وه‌ك: (نه‌وزاد ئه‌سوه‌دو محیدین
زه‌نگه‌نه‌و صه‌دره‌دین عارف)و ده‌یان كارمه‌ندی
دیكه‌ی به‌ڕێزی تێدایه كه‌له‌بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ئه‌م
شاره‌ن به‌كچ‌و كوڕیانه‌وه‌و خه‌ڵك شانازی ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كاربكات، چونكه نمونه‌ی پاكێتی‌و
دڵسۆزی‌و كارمه‌ندی ئیشكه‌رو خۆنه‌ویستن‌و ئه‌گه‌ر
شتێكی چاك‌و خێرێك له‌سه‌رده‌مدا مابێت، به‌رهه‌می
ده‌ستی ئه‌وانه‌یه.. من جگه له‌سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌و "شێرزاد حه‌سه‌ن"و به‌ڕێوه‌به‌ری
ئیداره‌ی سه‌رده‌م، كێشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌ك نوسه‌رو
كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایه‌دا نیه‌و زۆربه‌یان له‌م
كێشه‌یه‌دا پشت‌و په‌نای راسته‌قینه‌بوون بۆمن‌و
هاوكاریی بێحه‌دو حسابیشیان كردووم. كه‌واته ئه‌م
قسه‌یه‌ی ئه‌و سێ نا-منه‌وه‌ره‌ی كورد ده‌یكه‌ن، جگه
له‌درۆیه‌كی زه‌ق‌و پڕ شه‌رمه‌زاری ناوێكی تری
بۆنادۆزمه‌وه.
(ماویه‌تی‌و چاوه‌ڕوانی به‌شه‌كانی دیكه‌بن)
|