ده‌یانوویست كۆنگره‌كه‌یان جیا له رێكخراو‌و سه‌ندیكا
پیشه‌ییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام
ده‌ڵێی چی، ئه‌وه كوردستانه‌و هێشتا قۆناغی ئینتیقالی
تێنه‌په‌ڕێندراوه‌و باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌وها زوو
تێپه‌ڕێنێ.
هه‌رواشه تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێ شت ئاسانه‌و
هه‌ندیكیشیان گرانه‌و پێویستی به كات و ساتی خۆی
هه‌یه، سه‌یره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌سانێك باس له
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و واقعه ده‌كه‌ن، تا ئێستا
نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌زۆر شت تێپه‌ڕێنن، تا ئێستا
له‌وه تێنه‌گه‌یشتون ئه‌و رۆژگاره گوزه‌شت كه به
شیعرێك شۆڕشێك به‌رپاده‌كرا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
گۆڕین و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شتانه به قسه‌ی قه‌به
قه‌به‌ی سه‌رمێزو مابه‌ینی چوار دیواران نه ده‌كرێ
نه ده‌چته‌سه‌رێ .
ئاخر هه‌موومان كۆنگره‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانمان بینی
به‌سه‌ركه‌وتوویی بێ یان نا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده
تێگه‌یشتنه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتوویی و ناسه‌ركه‌وتوویی
جواروجۆرو هه‌مه‌ره‌نگن، هه‌ركه‌سه‌و له
هه‌مبانه‌كه‌ی خۆی گویزان ده‌ژمێرێ، چونكه
زه‌مانه‌كه گۆڕاوه له هه‌ندێ رووه‌وه هه‌ندێك شت
لای هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتنه لای هه‌ندێكیشیان به
پێچه‌وانه‌وه فاشله، هه‌رچۆنێك بێت سه‌ره‌نجام
نووسه‌ران توانیان دوای ئه‌وه‌نده ساڵه له
پاشاگه‌ردانی یه‌كێتییه‌كه‌یان كۆنگره بكه‌ن، هه‌ر
هیچ نه‌بێ، ئه‌وانیش بێنه نێو مه‌یدانه‌كه‌و ئه‌و
هه‌موو نووسه‌ره زۆره‌ی له دوای راپڕینه‌وه
به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵكه بووه‌و به‌ناچاری به‌سه‌ر
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا ساغكراونه‌ته‌وه
بیانكه‌نه ئه‌ندام لای خۆیان و سه‌ندیكاش له‌و
نه‌هامه‌تییه قورتاری بێت.
كۆنگره‌كه وه‌ك سه‌رجه‌م رێكخراو‌و سه‌ندیكاكانی
دیكه‌ی كوردستان به شێوه‌ی ته‌وافیقی، ئه‌و
ته‌وافقیه‌ی هه‌م ده‌رده‌و هه‌م ده‌رمانه كۆتایی
پێهات و ده‌سته‌یه‌كی تازه، كه‌وابزانم كه‌سێكی
تێدانییه دووباره بێت به‌بێ ملمڵانێ هه‌ڵبژێردران،
كه ئه‌مه‌شیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌چێته
خانه‌ی تێپه‌ڕاندن، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنێك وه‌ك خۆیان
ده‌یانه‌وێ نه‌ك وه‌ك ئه‌وان ده‌یانه‌وێ.
تا ئێستا نووسه‌رێكی به‌شداربووی كۆنگره‌كه‌م
نه‌بینیوه باس له سه‌ركه‌وتوویی چۆنییه‌تی
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌یان بكات، به پێچه‌وانه‌وه
زۆربه‌یان به كۆنگره‌یه‌كی فاشلی وه‌سفده‌كه‌ن،
سه‌یره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی بینیمان ته‌نیا سێ
ئه‌ندام به شێوازی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی رازی نه‌بوون و
له هۆڵی كۆنگره هاتنه‌ده‌رێ، ده‌ڵێن چه‌ند
ئه‌ندامێكیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداریان
نه‌كردوه، به‌ڵام كه‌س نه‌یزانی هۆكاری ئه‌و
به‌شدارینه‌كردنه‌یان چی بوو.
ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌موومان تێبگه‌ین ئه‌وه‌یه ئه‌و
گۆڕان و تێپه‌راندنه‌ی به‌ر له به‌ستنی كۆنگره
خرابووه به‌ر باس نه‌ده‌بوایه ته‌نیا له ناڕه‌زایی
چه‌ند ئه‌ندامێك كه له په‌نجه‌كانی ده‌ست
تێنه‌ده‌په‌ڕین ره‌نگبداته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه له
سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به خۆشی بێت یان ناخۆشی
به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كرد، پێویست ناكات چوار مه‌شقی
لێدابنیشن و كۆنگره‌كه‌یان به كۆنگره‌یه‌كی فاشیل
وه‌سف بكه‌ن.
|