وتم ئاشنای سووتانم مه‌به
نه‌با بڵێسه‌م تۆش بسووتێنێ
یاخود ره‌شه‌بای شێتی وجودم
گه‌ڵای ئومێدی تۆش هه‌ڵوه‌رێنێ
***
وتم ئاشنای عه‌شقی من مه‌به
من بارستێک ئازار و برينم
پهنجهرهيهکم نييه بۆ رووانين
سه‌مای ئه‌ستێره‌ی تێدا ببينم
***
له نێو ئه‌م فه‌زای تاريکييهدا
رێگا ده‌رنابه‌م رووه‌و خانه‌قات
بێم حاڵی عه‌شقت بۆ بگرم و
بتوێمه‌وه له نێو نووری نیگات
***
پێم وتی کچێ من ئه‌و ئاوه نيم
تينوێتی شه‌تڵی حه‌زت بشکێنم
ئه‌من گوندێکی ئه‌نفالکراوم
کانی و رووبارت له‌کوێ بۆ بێنم !
***
پێم وتی کچێ په‌نجه به زه‌نگی
دڵی په‌ژمورده‌ی منه‌وه مه‌نێ
من به‌ر له واده مردن ئهمگاتێ و
ريشاڵی وجودم هه‌ڵئه‌که‌نێ
***
وتم مه‌یه ژێر که‌پری هه‌ناسه‌م
من بۆ گریان و خه‌فه‌ت خوڵقاوم
له باخچه‌ی مندا قه‌يرانی گوڵه
هه‌ميشه پايز گه‌مارۆی داوم
***
له دیده‌ی منا سوپای تاریکی
ههار و بارگه و بنه‌ی خستووه
چرکه‌ی گوشادی له رۆحی منا
چاوێکه و له ئه‌زه‌لا نوستووه
***
کزکز وه‌ک چرای قه‌دپاڵێکی دوور
ئه‌گێڕم نیگام به نێو سهرابا
چاوه‌ڕێی په‌نجه‌ی فريشتهیهکم
ته‌می سه‌ر شووشه‌ی رووانینم لابا
***
به‌ڵام من له‌نێو تۆدا ئه‌ی سهراب
ئه‌ی فه‌زای ته‌ڵخی ته‌متوومان و لێڵ
به دوای ئه‌فسانه‌ی به‌خته‌وه‌ری دا
له هاتووچۆما لاڕێ بووم و وێڵ
esmael970@yahoo.com
|