ده‌خیلت بم .. قوربان ،
گه‌ر ده‌توانی ، سه‌رێ بده ،
له هه‌وارگه‌ی وێران .
بزانه..
كلكه‌ی هه‌ور ، ماوه ..
به یاڵی شاخه‌وه ؟
یا باران بڕان ،
سه‌رچۆپی گرتووه ،
هه‌ڵده‌په‌ڕێنێ مار و مێرو
له ناو جه‌رگه‌ی خاكی ساغه‌وه ؟
بزانه .. ده‌خیلت بم ،
چ باسه ؟
كوانوو سارد و سڕه ؟
یا پێچ و لوولی دووكه‌ڵ ،
هه‌ڵده‌ستێ ..
له دیوه‌خانی ناو باخه‌وه ؟
یار نوستووه ؟ یا تۆراوه ؟
یا هه‌ر ده‌تلێته‌وه ،
به‌ده‌م ئاخ و داخه‌وه ؟
بۆم بنوسه قوربان ،
چییه ..ده‌نگ و باسی عه‌شره‌ت ؟
كۆڕ گه‌رمه ؟ یا مقۆ مقۆیه ؟
یا خه‌ڵك ..
هه‌ر ناڵه ناڵێتی
به ده‌س كورته بنه‌ی
كوێر وه‌چاخه‌وه ؟
سلێمانی / كانونی یه‌كه‌می 2009
* له ژماره (50) ی گۆڤاری هه‌نار بڵاوبۆته‌وه /
ئازاری 2010 .
|