تاكسی خه‌فه‌ت لێ ده‌خوڕم و
له كۆڵانه‌كانی ته‌نهایی به دوای سێبه‌رێك ده‌گه‌ڕێم
ئازارێك ده‌ستم لێ ڕاده‌گرێ
ده‌ڵێ : هه‌تا شه‌قامی شادومانیم ببه
زوكه له‌م جه‌هه‌نه‌مه‌م دوورخه‌وه
له‌م هیلاكییه‌م ببه دره‌وه
تا ده‌ره‌وه‌ی شاری ته‌نهایی
تا ده‌ره‌وه‌ی شاری په‌نجه‌ی تاریكی
تا ده‌ره‌وه‌ی شاری ماتۆڕسواره‌كانی بێكه‌سی
تا ده‌ره‌وه‌ی سه‌به‌ته‌ی دڵتوندی
چه‌ندت ده‌وێ ؟
سۆراحییه‌ك خۆشی به‌سه ؟
كه‌سێكی تر ده‌ست ڕاده‌گرێ
زوكه له سێبه‌ری پرچی ژنه‌كه‌م دوورمخه‌وه
له ئازاری پیاسه‌ی دانیشتنی
له ته‌پوو تۆزی تێنه‌گه‌یشتنی
له چوونی بۆ جوانخانه‌ی بێ وه‌فایی
دوورمخه‌وه
تا ده‌كرێ دوور
كه‌سێكی تر ده‌ست له دڵم ڕاده‌گرێ
ده‌ڵێ : بمبه بۆ شوێنێك له گریان نزیك بێ
به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو وه‌فاییه‌ی ژنه‌كه‌م ناگرم
شوێنێنێك نزیك له داڕژانی فرمێسك
نزیك له بیركرنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵاتن
ئاخر جێگایه‌كم نه‌ماوه خۆشی تێبكه‌م
ها پێنج ساڵ خۆشیم لێ وه‌رگره
ده‌قه‌یه‌ك خه‌فه‌تم بده‌رێ
رۆحێكی تر له ده‌ستم قیت ده‌بێته‌وه‌و
ده‌ڵێ : ڕاگره هه‌تا بازاڕی رۆح فرۆشانم ببه
نیوه‌ی رۆحم ده‌فرۆشم به كیلۆیه‌ك شوێنی ده‌ده‌م ، بۆ
پشوویی منداڵه‌كانم
ده‌ڵێم : پێنازانم
ده‌ڵێ : به ته‌نیشت سێبه‌ری تاریكییه‌وه وه‌یه
نزیك سه‌فه‌ری مردن
له‌وێیه ، بێكه‌سه‌كان خۆیان به سێبه‌رێك ده‌فرۆشن
دواهه‌مین نه‌فه‌ر
ده‌ست له ده‌ستم ڕاده‌گرێ
دیقه‌تی ده‌ده‌مێ خۆمم
ده‌ڵێ : هه‌تا ماڵه‌وه‌م ببه‌وه
له وون بوونی خۆمدا گیر بوویمه
هه‌ولێر 30/5/2010
taibeqadir@gmail.com
|