یاداشتنامه
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان
به‌ڕێز/ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
به‌ڕێز/ ئیداره‌ی گه‌رمیان
به‌ڕێز/ قایمقامیه‌تی قه‌زای كفری
به‌رێز/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ناوی سه‌دان فه‌رمانبه‌ر و
مامۆستا و چین و تۆیژه‌كانی تر له سنوری شاری كفری
هاتووته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، كه هه‌ر هه‌موویان
مافی ره‌وای خۆیانه له‌م وڵاته ببنه خاوه‌ن
پارچه‌یه‌ك زه‌وی، شاره‌وانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی له
چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا رایگه‌یاندووه كه زه‌وی
ئیفرازكراویان به‌زیاده‌وه ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ناویان هاتووته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی،
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌بیانۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران بریاری راگرتنی زه‌وی دابه‌شكردنی
ده‌ركردووه، فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان و چین و
تۆیژه‌كانی تر كه ناویان هاتووه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانی
كفری زه‌وییان پێ نه‌دراوه، كه‌چی لێره‌و له‌وێ
به‌بڕیاری تایبه‌ت چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ك
دابه‌شكراوه، ئێستا به پێی بریارێك كه هاتووه بۆ
شاره‌وانی كفری، ئه‌وه‌ی له ساڵی 2006 به سه‌ره‌وه
بریاری وه‌رگرتنی زه‌وی هه‌یه، ده‌بێت پارچه زه‌وی
وه‌ربگرێت، به‌ڵام خه‌ریكه ئه‌و بریاره له خزمه‌تی
كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی دیاریكراو جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئێمه
وه‌ك ئه‌و رێكخراوانه‌ی ناومان لای خواره‌وه هاتووه
وێرای ناڕه‌زایمان به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنی زه‌وی
به‌بڕیاری تایبه‌ت، داوا ده‌كه‌ین:
1. جێبه‌جێكردنی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر
ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه‌ی كه ناوییان
هه‌بووه له ڕابردوودا به بێ جیاوازی له نێوان
فڵان فه‌رمانبه‌ر یان پزیشكه یان ئه‌ندازیاره
هه‌موویان له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه سه‌یریان بكرێت كه
هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن.
2. هه‌موو ئه‌و بڕیاره تایبه‌تانه‌ی هه‌ن بۆ
دابه‌شكردنی زه‌وی رابگیرین تاوه‌كو زه‌وی به‌سه‌ر
هه‌موو فه‌رمانبه‌ره ناو هاتووه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
3. به‌زووترین كات هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا
و چین و تۆیژه‌كانی تر كه ناویان هاتووه‌ته‌وه بۆ
شاره‌وانی كفری، زه‌ویه ئیفرازكراوه‌كانیان به
شێوه‌ی (قورعه) به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و چین و تۆیژه‌كانی تری كه
ناویان هاتووه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، رێگا
مه‌ده‌نیه‌كانی تر ده‌گرینه به‌ر.
ناوی رێكخراوه‌كان:
1. یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له كوردستانی عێراق/
لیژنه‌ی ناوچه‌ی كفری
2. كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان/ لیژنه‌ی ناوچه‌ی
كفری.
3. مامۆستایانی پیشه‌یی كوردستان/ كفری.
4. یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان/ لیژنه‌ی ناوچه‌ی
كفری.
5. كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان/ لیژنه‌ی ناوچه‌ی كفری.
22/7/2010
شه‌ماڵ ره‌ئووف
|