له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسیدا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی
رابردوو، پۆلیسی هه‌واڵگری نه‌وریج (PST)
ده‌ستگیرکردنی باندێکی تیرۆریستی سێ که‌سی راگه‌یاند
که پێکهاتبوون له کوردێکی عیراقی و ئۆزباکستانی و
ئوگوکرکییهک.
له کۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌که‌دا روونكرایه‌وه كه
پۆلیستی هه‌وڵگری نه‌رویجی زانیاری له پۆلیسی
هه‌واڵگری ئه‌مریکی پێگهیهشتووه سه‌باره‌ت به
گروپێکی تیرۆریستی و هه‌ردوولا بۆماوه‌ی ساڵێک له
چاودێری ئه‌و گروپه‌دا بوون، که نیازیان بوو
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی
له‌نده‌ن بوون که له 7-7-2005 که له لایه‌ن
قاعیده‌وه ئه‌نجامدرا به به‌کارهێنانی مادده‌ی
ئه‌سیتۆن پیرۆکتیک.
ئه‌و بانده‌ی که نیازی ئه‌نجامدانی ئه‌و
ته‌قینه‌وه‌یه بوون پێکهاتبوون له سێ که‌س،
یه‌کێکیان کورده‌و خه‌ڵکی شاری (که‌رکوک)ـه‌و ناوی
(شوان سادق سه‌ید بۆجاک)ـه‌و ته‌مه‌نى 37 ساڵانه،
ئه‌وانی تریش پێکهاتبوون له ئۆزبەكییهکی ته‌مه‌ن 31
ساڵان به‌ناوی (داڤید یاقوب سه‌ن) و ئۆیگورییەکی
ته‌مه‌ن 39 ساڵان به‌ناوی (داڤیود).
به‌پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی (ڤێگێ)، داڤیودی به
ره‌گه‌ز ئۆیگوریکی پێشتر له وه‌زیرستان له‌لایه‌ن
قاعیده‌وه راهێنانى پێكراوه، هه‌روه‌ها (داڤید یاقوب
سه‌ن) که ئۆزبه‌کییه ئه‌ویش له کاره‌که‌ی خۆی 6
ملیۆن کڕۆنی ته‌رخانکردووه بۆ ئه‌م کاره
تیرۆریستیيه، هاوکات پۆلیسی نه‌رویج به وردی چاودێری
کردوون و کامێرای چاودێریشی به‌رامبه‌ر ماڵی یه‌کێک
له‌م تیرۆیستانه دانابوو.
سهرچاوهیهكيش له دادگای نه‌رویجه‌وه رایگه‌یاند
كە كەمترین سزا بۆ تۆمەتبارەكان زیندانیکردنه بۆ ماوەی
12 ساڵ.
هاوکات ئه‌مریکییه‌کان بڕوایان وایه که گه‌وره
تیرۆریستی (سۆماڵ) ی که به (سه‌لاح سۆماڵی) ناسراو
بوو سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ته‌قینه‌وه‌کانی گروپه
تیرۆریستیيهکانی قاعیده‌ی ده‌کرد و به‌ر له ساڵێک
له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ته‌قه‌ی لێکراو کوژرا،
هه‌روه‌ها پێیانوایه هه‌ر ئه‌و له پشت دروستكردنی
ئه‌و بانده‌وه بووه.
به پێی دانپێدانانی ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه
تیرۆریستییه نیازیان بووه یه‌که‌م کاری تیرۆریستیيان
به ته‌قاندنه‌وه‌ی کۆمپانیای نه‌وتی نه‌رویجی
ده‌ستپێبکه‌ن، هاوکات پۆلیسی هه‌واڵگری نه‌رویج ترسى
له پاشماوه‌ی ئه‌م گروپه تیرۆرستیيه هه‌یه له
وڵاتی نه‌رویج بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له خۆئاماده‌کردن و
چاودێری به‌رده‌وامدان.
وێنه‌کان له رۆژنامه‌ی VG ـه‌وه وه‌رگیراون
|