بوردومانكردنی سنوره‌كانی كوردستان له لایه‌ن ئیران‌و
توركیا خه‌ریكه ده‌بێته خووێكی سیاسی ئه‌م وولاتانه
به جۆرێك هه‌ركاتێك ئاستی كێشه ده‌ره‌كی‌و
ناوه‌كیه‌كانیان قه‌یران‌و هه‌ژانی تێده‌كه‌وێت ئه‌م
تۆپبارنكردنه دراماتیكیانه چڕتر ده‌بێته‌وه، تا
ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ریكه پێوه‌ندیێك نامێنێت له نێوان
چاڵاكیه‌كانی پژاك‌و په‌كه‌كه و تۆپارنكردنی ناوچه
سنوریه‌كان كه وه‌ك خۆیان ده‌لێن ئه‌مه تاكه هۆكاری
ئه‌م بوردومانكردنه سنوریانه‌یه. ئه‌گه‌ر به‌وردی
سه‌رنجی بوردوومانه‌كان بده‌ین له 2007 تا 2010 واتا
نزیكه‌ی سێ ساڵه ئه‌م كاره به‌رده‌وامه تا له‌و
ماوه‌یه‌دا گه‌یشته لوتكه‌و ناره‌زایێكی سه‌رتاسه‌ری
له سه‌رئاستی رای گشتیدا لێكه‌وته‌وه ئه‌وا
ده‌گه‌ینه كۆمه‌لێك ده‌ره‌نجام ده‌كرێت ده‌روازه‌یه‌ك
بێت بۆ ووردبوونه‌وه‌یێكی سیاسی قوڵتر له‌و
مه‌سه‌له‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر به پێوه‌ره‌كانی یاسای
نێوده‌وله‌تیش سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌ین ئه‌وا
پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه چونكه به‌پێی
ماده‌ی 17دستوری هه‌میشه‌ی عیراق سنوره وشكانی‌و
ئاوی‌و ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكن له
سه‌روه‌ری خاكی عێراق، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌مه
پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤیشه كه بریتیه له
كوشتن‌و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، دواتر
پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی نیازپاكی‌و دراوسێیه‌تیه – Good
neighbor policyلێره‌دا جێخۆیه‌تی بپرسین بۆچی له‌م
ئان‌و ساته‌دا ئه‌م دوو دراوسێیانه‌ی عێراق سه‌ریان
خستۆته سه‌ر ئه‌م ناوچه سنوریانه‌و له كاتێكیشدا
هه‌ردوو لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیێكی ئابوری
پته‌وه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقیشدا،
به‌واتایه‌ی ده‌كرێت بلێین دۆخه‌كه ته‌نیا بوونی
چه‌ند چه‌كدارێكی به‌رهه‌لسیكار نیه له‌م سنوره
سه‌ختانه‌دا به‌ڵكو چه‌ند هاوكێشه‌یێكی تری سیاسیش
له‌پش ئه‌م دۆخه‌وه‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌بینین له
ئێستادا ئێران توشی ته‌نگه‌ژه‌یێكی ناوخۆ بۆته‌وه
له‌گه‌ڵ باڵی چاكسازیكاره‌كاندا ئه‌م بێجگه له‌و
كێشه نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی كه تایبه‌ته به دۆسێی
ئه‌تۆمی ئێران‌و كه له ئه‌نجامدا سه‌پاندنی سزای
توندی لێكه‌وته‌وه، بۆیه دوورنیه ئێران ئه‌مه وه‌ك
هه‌لێكی گونجاو نه‌بینی بۆ گواستنه‌وه‌ی كێشه
ناوخۆیه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه به تایبه‌ت له ئێستادا
كه عێراق له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه‌وه‌و زۆر له‌وه
كه‌متره بتوانیت بپرژێته سه‌ر پاراستنی سنوره‌كانی،
ئه‌وه‌ی تایبه‌تیشه سه‌باره‌ت به توركیاوه ده‌بینین
پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی (دیموكراسی) خه‌ریكه هه‌ره‌س
دێنێت‌و په‌كه‌كه‌ش له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریكه سه‌بری
نامێنێت چیتر چاوه‌رێ هه‌نگاوه‌كانی پارتی داد‌و
گه‌شه‌پێدان بكات كه له‌و ئاسته سیاسی‌و
راگه‌یاندنیه دانه‌بوون كه‌به‌زل قه‌باره‌ی نیشان
دراو به‌شێك له توێژه‌ران به وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی
له سیاسه‌تی توركیا وه‌سفیان كرد.
لێره‌دا ده‌كرێت بلێین وروژاندنی ئه‌م پاله‌پۆسته‌یه
له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌لێك مه‌رامی لێ
به‌دیده‌كرێت له‌م ساته‌وه‌خه‌ته سیاسیه ناسكه‌دا،
له‌سه‌روی ئه‌م مه‌رامانه دورنیه ئه‌م
تۆپبارانكردنه هه‌ڵمه‌تێك بێت بۆ په‌لكێشكردنی سوپای
عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌نیازی پاراستنی
سنوره‌كانی عێراق، كه هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێكی
تریش ره‌تیكردۆته‌وه كه پێویست به بوونی سوپای
عێراقی نیه له هه‌رێمی كوردستاندا، تا ئاستی دروست
بوونی بارگرژی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی
پارێزگای موسل‌و خانه‌قین روویدا. دواتریش بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رێمی كوردستان چیتر به‌و ده‌سه‌ڵاته خۆجیه
له‌خۆبایی نه‌بێت‌و وانه‌زانێت به‌ریوه‌بردنی هه‌رێمێك
ته‌نیا بریتیه له پارێزگاریكردن له ئاسایشی
ناوه‌خۆ. خاڵی دووه‌م ده‌كرێت ئه‌م بۆردومانكردنانه
وه‌ك لاوازكردنێك بێت بۆ هه‌ڵوێستی كورد له
دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تدا له گه‌ڵ
لایه‌نه عێراقیه‌كاندا، دواتریش گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد
بێت بۆباوه‌شی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌جۆرێك پێمان بڵێن
ئێوه به‌بێ حكومه‌تی ناوه‌ند ناتوانن پارێزگاری له
خاك‌و ماڵتان بكه‌ن، له‌هه‌نگاوی دوربینتریشدا
مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێت كه كورد بێئه‌قلیه‌كی گه‌وره
ده‌كات ئه‌گه‌ر بیر له سه‌ربه‌خۆی بكاته‌وه‌و وه‌ك
كارتێك دژی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌كاری بهێنێت، كه
ئه‌مه خه‌ونی هه‌موو كوردێكه له دوور مه‌ودادا
سیاسیه‌كانی كوردستانیش جاربه‌جار كه بێ‌ئومێد ده‌بن
له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ئه‌مه وه‌ك كارتێكی گوشار
به‌كار دێنن، مه‌به‌ستی سێیه‌م كه من بۆ خۆم به‌دووری
نازانم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو وڵاته ئه‌م
ساته وه‌خته به كاتێكی له‌بار ده‌زانن بۆ پالپه‌ستۆ
خستنه سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه
چه‌كدارانه‌ی پژاك‌و په‌كه‌كه‌ك ده‌رپه‌ڕێنن له
ناوچه‌كه‌دا یاخود گه‌ر هیچ نه‌بێت هاوكاری لوجستی‌و
هه‌واڵگری هێزه‌كانی ئێران‌و توركیا بكه‌ن بۆ
لاوازكردنی ئه‌م دوو لایه‌نه، كه دوور نیه
مه‌به‌ستیشیان ئه‌نجامدانی سه‌فقه‌یێكی سیاسی‌و
سه‌ربازی بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وانیش
له به‌رامبه‌ردا واز له‌م تۆپبارنكردنه بێنن،
به‌رامبه‌ر كۆمه‌لێك گره‌نتی كه‌سه‌ركردایه‌تی كورد
وه‌ك سازشێك پێشكه‌شی ئه‌م دوو وولاته‌ی بكات، به بێ
ره‌چاوكردنی ئه‌و پێشكه‌وتن‌و گۆرانه سیاسیانه‌ی كه
له گۆره‌پان‌و هاوكێشه‌و به‌ڵانسی هێزه‌كانی هه‌رێمی
كوردستاندا روویان داوه، چونكه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی
كوردی له به‌رامبه‌ر رایێكی گشتی به‌هێز دایه ناكرێت
فه‌رامۆشبكرێت له كاریگه‌ری به‌سه‌ر پرسه
سیاسیه‌كاندا، ئه‌مه له‌لایێكی تره‌وه ئێستا
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له په‌رله‌ماندا بوونی هه‌یه‌و،
چاودێرێكی سه‌ر سه‌خته به‌سه‌ر هێزه‌كانی ناو
حكومه‌تدا، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه
هه‌ڵمه‌تێكی دبلوماسیانه ده‌بێت به به‌شداری
حكومه‌تی مه‌ركه‌زی‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكاو نێرده‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كێشه‌كه پێویستیشی به
هه‌ماهه‌نگیێكی ناوه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌یه بۆ
پاله‌پستۆ خستنه سه‌ر بالیۆزخانه‌كانی توركیا‌و ئێران
به جۆرێك هاوشێوه‌ی په‌یامێك بێت ئاراسته‌ی ئه‌مریكا
بكرێت كه ده‌رك به‌و راستیه بكات ئه‌گه‌ر
چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌م كێشه‌یه دواتر
كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر باری ئاسایش‌و سه‌قامگیری
عێراق به تایبه‌ت كه له ئێستادا عێراقێكی سه‌قامگیر
تاكه هیواو مه‌به‌ستی ئه‌مریكایه‌كانه، چونكه
كه‌متر له دوو مانگی ماوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌نجا هه‌زار سه‌رباز، دواتریش
له 2011 بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئه‌و هێزانه،
بۆیه زۆر گرنگه سه‌ركردایه‌تی سیاسی له هه‌رێمی
كوردستاندا ووردتر له‌و كێشه‌یه بڕاوانێت‌و چیتر
خوێنی پاكی گوندنشینه‌كانمان به‌هه‌ده‌ر نه‌روات له
پێناو سیاسه‌ته نیازخراپه‌كانی دراوسێكانی عێراق.
زوبێر ره‌سول/ مامۆستای زانكۆ له زانسته سیاسیه‌كان
|