- لای هه‌موومان ئاشكرایه
كه له‌شفرۆشی له‌كوردستاندا هه‌بووه‌و هه‌یه،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئایینی‌و حكومه‌ت بۆ
به‌رگرتن به‌م كاره ده‌ستگیركردنیان داناوه.. ئایا
ده‌ستگیركردن‌و سزادانیان رێگه چاره‌یه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته.
وه‌ڵام/
له راستیدا قسه‌کردن له باره‌ی له‌شفرۆشییه‌وه
کارێکی ئاسان نییه‌و جیاوازه‌له کیشه‌و گرفته‌کانی
تری ژنان، جیاواز له کێشه‌ی کوشتنی ژنان،به‌زۆر
به‌شوودان، ته‌ڵاق، وه هه‌روه‌ها کیشه‌کانی تری ژنان
به‌تایبه‌تی که مه‌سه‌له‌ی له‌شفرۆشی کاریکه یان
بلێین تاوانێکه که‌سێک ده‌رهه‌ق به ژیانی خۆی بریاری
له‌سه‌ر ده‌دات سه‌رباری هانده‌ره ئابووری و
کۆمه‌لایه‌تیه‌کان.
کێشه‌که له‌وه‌دایه که له کوردستاندا
داموده‌زگایه‌کی تایبه‌ت و که‌سانی پرۆه‌سنه‌ڵ نیه
که له‌و باره‌یه‌وه کاربکه‌ن وبتوانن مامه‌ڵه‌ی
دروست بکه‌ن له‌وباره‌یه‌وه بکه‌ن. ده‌ستگیرکردنی
ژنان وکچانیک که‌کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن بۆ زیندانی
پرله‌سوکایه‌تی بێجگه له ڕه‌زیل و ڕسواکردنی زیاتری
ئه‌و ژنانه کارێکی تر ناکاته سه‌ر به‌ره‌و باشتر
بردنی ئه‌و هه‌لو مه‌رجه. له‌سفرۆشی کاره له
شیکردنه‌وه‌ی مانای زاراوه‌که‌دا واتای فرۆشتنی
جه‌سته له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه،
بۆیه من پێم وایه به‌رێژه‌ی سه‌ره‌کی مه‌سه‌له‌ی
له‌شفرۆشی له کوردستاندا کێشه‌و هۆکاری ئابووری و
بێده‌رامه‌تیه هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نجامدانی کاری
له‌شفرۆشی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی دینی و پیاوسالاریدا که
خۆی له خۆیدا ژنان به‌که‌م و مایه‌ی شه‌رم و شه‌ره‌فی
خێزان سه‌یر ده‌کرێت له نزمترین ئاستی فه‌رهه‌نگی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا به‌رێوه‌ده‌برێت. به‌م
پێیه‌ش دیارده‌که‌ش قێزه‌ونه. گومانی تێدا نیه که
ئه‌و که‌سانه‌ی کریاری سێکسن له ژنانی له‌شفرۆش خۆیان
له زه‌لکاوی کۆنه‌په‌رستی و پیاوسالاریدا نوقمن، جا
ئیتر باس ناکریت چه‌نده به سوکی سه‌یری فرۆشیارانی
سێکس ده‌که‌ن و چۆنیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
ژنانی له‌سفرۆش چه‌ندین جار ئابروو چوو و کۆست
که‌وتوون له‌م وه‌زعه‌دا، جاریک که خۆیان و
خێزانه‌کانیان روبه‌روی هه‌ژاری و بێده‌رامه‌تین،
جارێک که بریار له‌سه‌ر کاری له‌شفرۆشی ده‌ده‌ن، که
روبه‌روی کریارانی له‌شیان ده‌بنه‌وه، که روبه‌رووی
لۆمه‌ی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه‌و ده‌ستگیر
ده‌کرێن، له‌وانه‌ش ترسناکتر که بۆ هه‌میشه و له
هه‌ر چرکه‌یه‌کی ژیانیاندا رووبه‌رووی مۆته‌که‌ی
تیرۆرن. ده‌ستگیرکردن یانی زیندانی کردن و
ئه‌شکه‌نجه‌دان و دواتریش سزادان. هه‌رچه‌نده وه‌کو
باسکرا هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن له پشت ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌وه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامیش ئه‌وکه‌سه خۆی
بریار ده‌دات له‌سه‌ر له‌سه‌ر کارێک ده‌رهه‌ق به ژیان
و جه‌سته‌ی خۆی بۆیه پێم وانیه یاسایه‌ک هه‌بێت بۆ
سزادان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا. ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له‌که‌ش لێپرسینه‌وه بێت له ژیانی ئه‌و
که‌سانه‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریکردنێکی ته‌ندروسته
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه باشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
که ئه‌مه‌یان له کوردستاندا نیه و بۆیه مه‌سه‌له‌ی
ده‌ستگیرکردن ته‌نها سوکایه‌تی و ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی
نایاساییه‌و کۆمه‌کیش به کێشه‌که ناکات.
ئه‌مه تا ئێره که له‌شفرۆشی هۆکاره‌که‌ی هه‌ژاری و
بێده‌رامه‌تیه، به‌ڵام کاتێک له‌شفرۆشی هۆکاره‌که‌ی
پرکردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی سێکس بێت که من پێم وانیه
ئه‌مه‌یان هۆکاری سه‌ره‌کی دیارده‌که بێت، ئه‌وا
کێشه‌که ئاڵۆزتره. له‌م روه‌وه ئوه هۆکاری
که‌بد(چه‌پاندن)و زه‌وتکردنی ئاره‌زوو خولیاکانی
ئینسانه به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی لاوی‌دا که په‌نا
به‌ریته به‌ر کاریکی له‌و بابه‌ته و له‌ژێر ناوی
له‌شفرۆشیدا غه‌ریزه سێکسیه‌کان پرکه‌نه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باسه‌یان که‌متر روی له ژنانی
له‌شفرۆشه، وه‌ک باسم کرد له کوردستان هۆکاری
سه‌ره‌کی له‌شفرۆشی کێشه‌ی هه‌ژاریه نه‌ک
پرکردنه‌وه‌ی غه‌زیزه‌و پێویستی سێکسی، به‌ڵام
سه‌باره‌ت به کریارانی سێکس که ره‌گه‌زی نێره،
ئه‌وا لێره‌دا باسه‌که سه‌باره‌ت به‌وان
پێچه‌وانه‌یه، بۆ ئه‌وان مه‌سه‌له‌که ته‌واو
پرکردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی سێکسه، ئه‌وان سه‌رباقی هه‌ل
و مه‌رجی ئابووری مه‌سره‌فێکیش ده‌که‌ن له‌م
پێناوه‌دا. من پێشم سه‌یره کاتێک قسه له‌سه‌ر کێشه‌ی
له‌سفرۆشیه بۆ پرسیار له‌سه‌ر رۆڵی پیاو نیه؟ بۆ
پرسیارێک له باره‌ی هۆکارو پاڵنه‌ری ئه‌وان بۆ ئه‌و
کاره نیه؟ یان هه‌ستی ئینسانیان چیه کاتێک خه‌ریکی
ئه‌م کاره‌ن؟ مه‌گه‌ر کاره‌که به هه‌ردوولا ئه‌نجام
نادرێت؟ خۆ ئه‌و کاره ته‌نها به ژنان خۆیان ناکرێت،
ئه‌ی باشه ئه‌وان بۆ ده‌ستگیر ناکرێن؟ یان ئه‌وه‌تا
پیاوسالاری باڵی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک و هه‌موو
ناوه‌ندێکیشدا کێشاوه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ر
رووی له ژنانه.
- له‌هه‌موو دنیا
به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا له‌شفرۆشان له ژێر
چه‌تری یاسایه‌كی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن‌و هاوكات له ژێر
چاودێری ته‌ندروستی له یانه ره‌سمیه‌كان ئه‌م كاره
ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له پاڵ ئه‌مه‌شدا باج ده‌ده‌نه
حكومه‌ته‌كه‌یان.. تا چه‌ند پێتوایه كارێكی له‌و
جۆره له كوردستاندا ته‌ندروست ده‌بێت‌و كۆتایی به‌م
دیارده‌یه ده‌هێنێت به نهێنی‌و شاراوه‌یی له‌په‌ناو
په‌سێوه‌كان بێ چاودێریه‌كی ته‌ندروستی توند سێكس
ئه‌نجام ده‌درێت؟
ببوره، چه‌تری یاسایی کۆتایی به‌دیارده‌ی له‌شفرۆشی
ناهێنێت به‌ڵکو یاسایی ده‌کاته‌وه. به‌ڵێ له
ووڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ووڵاتانی ئه‌وروپای
خۆرئاوا وه هه‌روه‌ها ووڵاتانی تری خۆرئاوا له‌شفرۆشی
له ژێر چه‌ترێکی یاساییدا به‌ریوه ده‌چێت، به
شێوه‌یه‌ک کۆمپانیای گه‌وره‌ی له‌شفرۆشی له ئارادان
بۆ به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی کردنی کاری له‌شفرۆشی.
کاری ئه‌م کۆمپانیایانه ته‌نها به‌رێوه‌بردنی
له‌شفرۆشیش نیه، به‌ڵکو به‌رێوه‌بردنی بازرگانیه‌کی
گه‌وره‌یه‌و سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێ به‌ده‌ست
ده‌هێنن. به‌شێک له ووڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات که
توانایی ئابووریان نزمه بازرگانی له‌شفرۆشی به
یه‌کێک له بازرگانیه گه‌وره‌کانی به‌ده‌ست هێنانی
ئابووریان سه‌یر ده‌که‌ن. به‌ڵام سه‌یرکه‌ن لیره‌شدا
ژنان چۆن زه‌ره‌ر مه‌ندن و سوودو قازانجی سه‌رمایه‌ی
به‌ده‌ست هاتووی ئه‌و کاره بۆ خاوه‌ن کۆمپانیاو
باخرگانه‌کانی له‌شفرۆشین. له‌و کۆمپانیایانه‌دا ژنان
وه‌ک کرێکارێک کارده‌که‌ن سه‌رباقی چه‌وسانه‌وه‌یان
که‌مترین به‌شی داهاتی به‌ده‌ست هاتوو به‌ر ئه‌وان
ده‌که‌وێت. به‌شی سه‌ره‌کی داهات بۆ بازرگان و خاوه‌ن
کۆمپانیه‌کانه‌و ده‌وڵه‌تیش له‌و لاوه زه‌ریبه‌یه‌کی
باشی لێ وه‌رده‌گرێت. ژنان زۆر کات بۆ ئه‌وه‌ی له
چه‌وسانه‌وه‌ی بازرگانه‌کانیان ده‌ربازبن و له‌لایه‌کی
تریش بۆ ئه‌وه‌ی برێکی باشتر به‌ده‌ست بهێنن له
کاره‌که‌یاندا، به نهێنی و له پشتی ده‌وڵه‌ت و
کۆمپانیاکانی له‌شفرۆشیه‌وه خه‌ریکه ئو کاره ده‌بن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جێگا‌و شوێنی نهێنی په‌یدا ده‌که‌ن
که خۆربه‌ی کات ماڵه فه‌قیرنشینه‌کانه، یان له‌سه‌ر
شه‌قام و جاده‌کان چاوه‌ریده‌که‌ن تا کریارێکی سێکس
په‌یدا ده‌که‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مان له زه‌ریبه‌ی
ده‌وڵه‌ت و به‌شی بازرگان و کۆمپانیا رزگاریان ده‌بێت
و بری به‌ده‌ست هاتوو هی خۆیانه. به‌ڵام کاتێکیش
پۆلیس پێیان دازانن و ده‌ستگیریان ده‌که‌ن رووبه‌رووی
سوکایه‌تی و سزای یاسایی ده‌بنه‌وه. من له‌م
باره‌یه‌وه دۆکیومێنتی خۆرم کۆکرده‌وه له رۆژنامه‌و
گۆڤاره‌کانی تورکیا کاتێک ساڵی 2000-2001 له‌وێ
ده‌ژیام. ژنان له‌و ووڵتانه‌شدا ئه‌وه‌ی به یاسایی
کارده‌کات یان نایاسایی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م
هه‌ره‌شه‌ی هێرشی سووکایه‌تی خه‌ڵکدان. له‌م
باره‌یه‌وه له یه‌کێک له رۆژنامه‌کاندا هه‌واڵی
کچێکی له‌شفرۆش به ناوی"تراڤیستیک" بڵاو بۆوه که
له لایه‌ن که‌سێکه‌وه بۆ سوکایه‌تی پێکردن
هێرشکرابووه سه‌ری و به گوێزان سلیکۆنه‌که‌ی ناو
مه‌مکی ده‌رهێنابوو. ئه‌م روداوه باسی و هه‌واڵی
گرنگی چه‌ندین رۆژی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ئاژانسه‌کانی
ده‌نگ و باسی تورکیا بوو. ئه‌مه نموونه‌و وێنه‌ی
ژیانی پر سووکایه‌تی ژنانی له‌سفرۆشه جا ئه‌گه‌ر به
یاسایی بێت یان نا یاسایی.
سه‌باره‌ت به کوردستان من پێم وانیه به یاسایی
کردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره شتێکی ئاسان بێت له نێو
جه‌نجاڵی کۆنه‌په‌رستی و داب و نه‌ریتی توندی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا. له کوردستان که‌سانێک ده‌که‌ونه
به‌ر هێرشی په‌لامارو تیرۆر که باس له یه‌کسانی و
ماف و ئازادی ئینسان ده‌که‌ن، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان
رووبه‌روی سانسۆر‌و داخستن ده‌بنه‌وه، ئارایشتگه‌کان
رووبه‌رووی ته‌قینه‌وه ده‌بنه‌وه، داره‌کان
ده‌بردرێنه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه جی ژوانی گه‌نجان،
ئه‌بێ سه‌نته‌رو جێگایه‌کی یاسایی که کاری له‌سفرۆشی
تێدا بکرێت به ئاشکراو به یاسایی رووبه‌رووی چی
ببێته‌وه!؟
- ئێستا شتێك هه‌یه له
كوردستان پێی ده‌گوترێت دیارده‌ی له شفرۆشی،
ئه‌مه‌له دوای روخانی رژێمی به‌عس‌و كۆچی به‌لێشاوی
عه‌ره‌به‌كان بۆ كوردستان زیاتر بووته‌وه، له پاڵ
ئه‌مه‌شدا شێوازه‌كانی جیهانگیری به ته‌كنه‌لۆژیاو
ئه‌و حاڵه‌ته جیهانیه‌ی كه زۆر جار به سیسته‌می
پۆرنۆگرافی) ناوی ده‌هێندرێت یان بڵێین سیسته‌می
خیلاعی، پێتوایه رێگاچاره‌ی عه‌مه‌لی بۆ دانانی
یاسایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شفرۆشیان وه‌كو (كار)
هه‌ڵبژاردووه‌و به ئازادی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن چییه..
له‌كاتێكدا كوردستان سه‌رباری ئه‌و داب‌و نه‌ریت‌و
شێوازه ژیانه‌ی كه پێی راهاتووه، به‌ڵام خه‌ریكه
هه‌موومان ئه‌و دیارده‌یه هه‌ست پێده‌كه‌ین‌و
ده‌بینین.
من له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنی ئه‌و کاره‌دا نیم، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه به‌و شێوه‌یه باوه له
کوردستاندا وه که‌سانێک بۆ بژێوییان بریاریان داوه
خه‌ریکی ئه‌م کاره‌بن به ئاشکرا، ئه‌وا له‌م
حاڵه‌ته‌دا رێگه‌ی یاسایی باشتره به هه‌موو
سلبیاته‌کانیه‌وه. له رووی یاساییه‌وه سه‌رپه‌رشتی
و چاودێری ته‌ندرووستیان هه‌بێت، به‌کارهێنانی کچانی
خوار 18 ساڵ قه‌ده‌غه بێت، رێگه‌ی یاسایی بگیرێته
به‌ر بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ئه‌و
که‌سانه‌و پارستنی گیانیان له تیرۆر.
- ئێستا به‌رای تۆ حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات چی بكات باشه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاریشه‌یه‌دا.
ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵات ئه‌رکیه‌تی لا له‌م کێشه‌یه
بکاته‌وه‌و هه‌وڵ بدات بۆ چاره‌سه‌ری. ده‌بێت وه‌ڵام
به کێشه‌ی ئابووری خه‌ڵک بداته‌وه تا چیتر ژنان
ناچار نه‌بن بۆ بژێویان رووبکه‌نه کاری له‌شفرۆشی و
جه‌سته‌ی تازه پێگه‌شتووی کچان بدرێته به‌ر سوکایاتی
کریارانی له‌شیان. به‌راستی زه‌حمه‌ته ئینسان بچێته
ژێر باری ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تی و بێحورمه‌تیه
ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکی ناله‌بارو به زه‌حمه‌تێکی
زۆر نه‌بێت. ده‌سه‌ڵات له جیاتی ده‌ستگیرکردن و
سوکایه‌تی به‌و ژنانه ده‌بێت بیر له کردنه‌وه‌ی
شێڵته‌رو سه‌نته‌ری چاودێری تایبه‌تی ئه‌م جۆره
حاڵه‌تانه بکاته‌وه مامه‌ڵه‌ی شیاو‌و ته‌ندرووست
له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا بکه‌ن. ئه‌مانه‌و ده‌وڵه‌ت
نه‌ک هه‌ر نابێت سوکایه‌تی به‌و که‌سانه بکات، به‌ڵکو
ده‌بێت کارێک بکرێت ژیانی رۆتینی ئه‌و که‌سانه‌و
خێزانه‌کانیان دامه‌زریننه‌وه‌و به جۆرێک قه‌ره‌بووی
ناوزراندنیان بکریته‌وه تا بتوانن جارێکی تر له
کۆمه‌ڵگادا بژین و ئه‌ندامی چالاک و سوودمه‌ندی
کۆمه‌ڵگاکه‌یان بن. بۆ نموونه، له وڵاتێکی خۆرئاوایی
وه‌ک که‌نه‌دادا پیاده‌کردنی سێکس بۆ کوران و کچانی
خوا ته‌مه‌ن 18 قه‌ده‌غه‌یه، کاتێک هه‌رزه‌کاران
سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه ده‌که‌ن ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رشتیان
ئه‌گرێته ده‌ست و که‌سانی پڕۆفیشنه‌ڵ له‌و بواره‌دا
چاودێریان ده‌که‌ن، یان ره‌نگه جۆرێک له سزایان بۆ
دابنێن که ره‌نگه دوورخستنه‌وه‌یان بێت له خێزان و
باوان بۆ ماوه‌یه‌ک. ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌کی شیاوه بۆ
ئه‌و جۆره كێشانه.
ده‌بێت ده‌وڵه‌ت هه‌لی کارکردن له بواره جیاجیاکانی
کارکردن‌دا بۆ ژنان بره‌خسێنن که به رای من ئه‌مه‌یان
گرنگترین کارێکه له هه‌وڵدان بۆ کۆتایی هێنان به
دیارده‌ی له‌شفرۆشی. ئاشکرایه که فرسه‌تی کارکردن
له کوردستان و له ته‌واوی دنیاشدا بۆ پیاوان چه‌ند
قاتی ژنانه. له‌کوردستان رێژه‌یه‌کی به‌رز له ژنان
بێکارن، ته‌نانه‌ت بێ‌کاری ژنان هێشتا وه‌ک شتێکی
ئاسایی سه‌یر ده‌کرێت. کاری ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی مناڵ
و به‌ریوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی ناوماڵه. له کۆی گشتیدا
کۆتایی هێنان به کێشه‌ی له‌شفرۆشی به شۆرشێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێت که وه‌ڵام به مه‌سه‌له‌ی
ئابووری بداته‌وه، ژنان خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆی
خۆیان بن، ئازادی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و نیایه‌کی دوور
له زوڵم و چه‌وسانه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت.
- هاوسه‌ری میسیاره هه‌موو
ئه‌و میكانیزمه دینیانه ده‌توانن كێشه‌ی له‌و جۆره
چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
به‌رای من نه زه‌واجی مسیاره‌و نه میکانیزمه
دینیه‌کانی تر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی له‌شفرۆشی ناکه‌ن.
له کۆمه‌ڵگادا ژن و پیاو په‌یوه‌ندیان هه‌یه،
به‌نهێنی یان ئاشکرا، ئیسلام ده‌یه‌ویت په‌رده‌یه‌کی
دینی بدات به‌سه‌ر ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌داو ناوی
بنێ زه‌واجی مسیاره. له‌م جۆره زه‌واجه‌دا پیاو
خه‌رجی و نه‌فه‌قه‌ی ژن نادات په‌یوه‌ندیه‌که ته‌نها
په‌یوه‌ندیه‌کی سێکسیه بیانوه‌که‌شی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی کچانی به‌ساڵاچووه که زه‌واجیان نه‌کردوه.
وه‌کو ووتمان کێشه‌ی له‌شفرۆشی له کوردستان
مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاریه بۆیه ئه‌م میکانیزمه ناتوانێ
چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه بێت.
ئه‌وان ده‌ڵێن له‌کوردستان رێژه‌ی ژنان زۆر زیاتره
له پیاوان بۆیه یاسای فره‌ژنی ده‌بێ بمێنێته‌وه و
با کچانی ته‌مه‌ن گه‌وره سه‌ربه‌هه‌وێ زه‌واج بکه‌ن،
ئه‌مه له کاتێکدایه که زۆر‌و فشارێک هه‌یه له
په‌رله‌ماندا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی. له
راستیدا ئه‌م به‌هانانه بێ ناوه‌رۆکن، له ووڵاتانی
ئه‌سکه‌نده‌نافی سه‌رژمێری ژنان چه‌ند قات له پیاوان
به‌رزتره‌و كێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نیه‌و په‌ناش نابه‌نه
به‌ر فره‌ژنی و زه‌واجی مسیاره‌شی بۆ ناهێننه
پێشه‌وه، ژنان له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا ژن یه‌که‌یه‌کی
ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیه له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووریه‌وه، بۆیه پێوه‌ستی به‌وه نیه په‌نا
به‌رێته به‌ر پاڵپشتێک بۆ بژێوی.
دواتر له کوردستان چه‌نده کچان ماونه‌ته‌وه‌و
زه‌واجیان نه‌کردوه ئه‌وه‌نده‌ش له کوڕان به‌هۆی
باری ئابووریانه‌وه نا‌وێرن خۆیان بده‌ن له قه‌ره‌ی
ژن هێنان. له راستیدا قبوڵ کردنی ئه‌م یاسا کۆنانه
ڕه‌واجیان زۆر کز بووه، بۆیه پارێزگارانی ئه‌م
نه‌ریت و یاسا کۆنانه خه‌ریکن به شوێن قسه‌که‌رو
ده‌مراستی مۆدێل تازه‌دا ده‌گه‌رێن بۆ پشتگیری کردنی
یاساکانیان، له چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی رابردوودا که‌سێک
وه‌ک سکرتێری "یه‌کیه‌تی پیاوانی کوردستان" بانگه‌شه‌ی
بۆ فره‌ژنی ده‌کرد به‌بیانووی چاره‌سه‌ردانان بۆ کچانی
به قه‌لی خۆی، قه‌یره. فره‌ژنی له‌شفرۆشیه‌که که
په‌رده‌پۆشکراوه له ژێر ناو‌و یاسایه‌کی دینیدا،
ئه‌گینا ئه‌و هاوسه‌رێتیه هیچ باهایه‌کی ئینسانی نیه
له کاتێکدا زۆر ئاشکرایه که ژنی دووهه‌م
به‌تایبه‌تی به هۆی یه‌کێک له کێشه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه ئه‌و زه‌واجه‌ی قبوڵ کردوه.
ئاشکرایه که کچ له ته‌مه‌نێکی دیاریکراودا ئیتر
ئه‌رک و مه‌سره‌فێکی زیاده‌یه له‌سه‌ر ماڵه باوان،
ئه‌م ئه‌رک و مه‌سره‌فه به تێپه‌ربوونی ئه‌و
ته‌مه‌نه ده‌بێ بگوێزرێته‌وه بۆ جێگه‌یه‌کی تر که
ئه‌ویش ماڵی مێرده، بۆیه کچان له‌و ته‌مه‌نه‌دا
ناچار زه‌واج به پیاوی ژندار ده‌که‌ن. سکرتێری ئه‌و
یه‌کێتیه گه‌ر راست ده‌کات زیاد له 30 هه‌زار که‌س
له ژن و له پیاو ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌یه‌تی، بۆ
به‌م هێزه‌وه فشار ناخاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و تا کۆمه‌ک
به گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی باری
داراییانه‌وه خێزانیان درووست نه‌کردوه، بکات؟
فه‌لسه‌فه‌ی مامه‌ڵه‌ی یه‌کسانی دوو ژن له‌لایه‌ن
پیاوێکه‌وه، ئه‌فسانه‌یه‌که هه‌چ که‌س ناچێته
عه‌قڵیه‌وه، ئه‌م باسانه کۆنن وخه‌ڵکی کوردستان
ناچار ده‌بێ رووبه‌وویان بێته‌وه.
|