پاش ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رین له کوردستان و
هه‌روه‌ها له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا یه‌خه‌ی به
ده‌سه‌لاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرت
سه‌باره‌ت به کوشتن و به‌رده‌بارانکردنی
به‌ربه‌ریانای "دوعا"، ده‌سه‌لاتداران بۆ خالی
کردنه‌وه‌ی شانی خۆیان له به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و
تاوانه ووتیان به‌عشیقه سه‌ر به‌ناوچه‌ی ژێر
ده‌سه‌لاتی ئێمه نییه، وه‌کو ئه‌وه‌ی بلێن له
کوردستان و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌وان که‌م ژن
تیرۆر ده‌کرێت، که‌م ژن ئه‌تک ئه‌کرێت، که‌م ژن ناچار
به خۆکوشتن و خۆسوتاندن ده‌کرێت،،،.زۆری نه‌برد
رووداوی درندانه‌ی کوشتنی "شه‌وبۆ" له رۆژی 12-5-2007
هه‌ر دوای ته‌نها 35 رۆژ به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی
به‌عشیقه‌دا پاکانه‌کانی ئه‌وانی ته‌ریک کرده‌وه‌و
جاریکی تر به‌رپرسیاره‌تی له‌ئاست کوشتنی دوعا‌و
شه‌وبۆو هه‌زاران ژنی تر یه‌خه‌ی پێگرتنه‌وه.
ئێستاش پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌م به‌م نوسینه
هه‌واڵێکی ترم خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به کچێکی
ته‌مه‌ن 12 ساڵان به ناوی ئامینه‌وه که له رۆژی
5--20075 دا له‌لایه‌ن باوکیه‌وه کوژراوه له
هه‌ولێر به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ، دوای
ئه‌وه‌ی باوکی پێی وابوه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
کورێکی دراوسێیان هه‌بوه.
فلیمی به‌ردبارانکردنی "دوعا" له‌هه‌ندێک له
ته‌له‌فزیۆن و میدیاکانی جیهانه‌وه پیشاندراو
له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌ی کوردستانی پێ رسوا
بوو، له‌لایه‌کیتریش ئه‌و فه‌رهه‌نگ وکولتورو دینه‌ی
پێ رسواو شه‌رمه‌زاربوو که هه‌ندێک فه‌خرو شانازی
پێوه‌ده‌کات. مه‌سعود به‌رزانی ته‌نانه‌ت
له‌کۆنگره‌کانی برۆکسل و به‌رلینیش روبه‌روی ئه‌م
باسه‌و ئه‌م روداوه کرایه‌وه‌و ئه‌و دیمۆکراسیه‌ی
ئه‌وان له‌کوردستان باسی ئه‌که‌ن خرایه ژێر
پرسیاره‌وه. ده‌سه‌ڵات داران له‌ژێر فشاری
ناره‌زایه‌تی خه‌لکدا هه‌ندێ جار ده‌که‌ونه
هه‌ڵه‌وه‌و دان به راستیدا ده‌نێن. نێچیرڤان
به‌رزانی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له شاری
هه‌ولێر له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێکدا ووتی "له
کوردستان تاوانی زۆر گه‌وره به‌رامبه‌ر به ژنان
ده‌کرێت"
له‌لایه‌کی تره‌وه له راپۆرتیکدا که‌داویانه به
ئه‌منستی ئه‌نته‌ر ناسیۆنال ده‌لێن(
له‌کوردستان له دوای سالی 2002 وه وه دوای ئه‌وه‌ی
که ریفۆرممان له یاسای "غسل العار" کردوه ته‌نها 40
حاڵه‌تی کوشتنی ناموسی هه‌یه).
ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌یری لاپه‌ره‌و گۆڤار‌و رۆژنامه
کوردیه‌کان بکه‌ین ئه‌بینن که زۆربه‌یان لانی که‌م
له‌هه‌ر ژماره‌یه‌کیدا هه‌والێکی تیرۆری ژنان یان
خۆکوشتن و خۆسوتاندنی بڵاو کردۆته‌وه. ئه‌مانه‌و
سه‌ره‌رای ده‌یان و سه‌دان تاوانی تر که که‌س پێیان
نازانێت و نازانین چۆن دیزه به ده‌رخۆنه کراون.
ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سپیکردنی رووی دیمۆکراسیه‌که‌یان
باسی ریفۆرم له یاسادا ده‌که‌ن، به‌ڵام چۆن ریفۆرمێک،
بێبایه‌خ و پوچ. ئه‌مه چ ئاڵ و گۆریکی پووچه ژن
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێکسی نه‌کوژریت بدرێت به دادگا
با زیندانی کرێت. من باوه‌ر ناکه‌م تا ئێستا ئه‌م
یاسایه کاری له‌سه‌ر ته‌نها که‌یسێکیش کردبێت. له
کوردستان به‌و فه‌رهه‌نگ و نه‌رریته‌وه که رۆژانه
تاو ده‌درێت که‌س ناچێت خیزانه‌که‌ی یان کچه‌که‌ی...
بدات به‌دادگا به‌تاوانی په‌یوه‌ندی سێکسی، له هه‌ر
حاڵه‌تیکدا کوشتنه‌که‌یان پێ باشتره‌و گه‌ر
کاره‌کاشیان که‌شف بوو ئه‌وا سزاکه‌ی ته‌نها
ماوه‌یه‌کی کورتی زیندانیه‌و ئه‌ویش ئیداره‌و ده‌وڵه‌ت
خۆشبێت به پاره‌و به واسته چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له‌راستیدا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ک کۆمه‌ک به مه‌سه‌له‌ی
ژنان ناکه‌ن و مه‌به‌ستیان یاسا گۆرین نیه باڵکۆ هه‌ر
خۆیان زۆر کات بونه‌ته سه‌رپه‌ناو حه‌شارگه‌ی
تاوانباران. له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین تاواندا که
تیرۆره تاوانباران به‌که‌فاله‌ت و پاره ئازاد ده‌که‌ن
و کێشه‌که ده‌برێننه‌وه یان ده‌یده‌نه ده‌ست سوڵحی
عه‌شایه‌ری. که‌یسی تیرۆر کردنی مه‌هابات عه‌بدڵا و
جوان عه‌بدڵا له‌لایه‌ن ساله مزه‌ڵییه‌وه نمونه‌ی
ئه‌و راستیانه‌ن.
ئه‌وان ئه‌گه‌ر باسی یاسا گۆرین و کۆمه‌ک کردن ده‌که‌ن
به مه‌سه‌له‌ی ژنان کامه‌یه پرۆژه‌و خزمه‌ت
گوزاریه‌کان له‌م باره‌یه‌وه؟ کامه‌یه دایه‌نگاو
یانه‌و خزمه‌تگوزاری پێوه‌ست له‌م باره‌یه‌وه؟
کامه‌یه به‌رنامه‌و پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ
راستکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی خاڵک سه‌باره‌ت ب
مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و مافه‌کانی ژنان. له راستیدا
ئه‌گه‌ر به ته‌مای بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌ک به‌رزانی بین
بڵێن ژنان ئه‌بێ ئازاد بن ئه‌بێ وه‌کو ژنانی
بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان سه‌ر که‌ین به‌کۆشی خۆماندا تا
که‌س نه‌مان بینێ و نه‌مان ناسێ.
---------------------------------------------
سه‌چاوه‌کان:
1-
AMNESTY
INTERNATIONAL
Public Statement
AI Index: MDE
24/033/2007 (Public)
News Service No:
091
9 May 2007
2-AMNESTY
INTERNATIONAL
Public Statement
AI Index: MDE
14/027/2007
(Public)
News Service No: 084
27
April 2007
3- هه‌فته‌نامه‌ی
جه‌ماوه‌ر ژماره 225 ،28/5/2007
|