چه‌ق به‌ستنی گرفتی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان له دابه‌ش
بوونهوهكانیاندایه . هه‌موو دابه‌ش بوونه‌وه‌یه‌ك ,
بردنه‌وه‌ی لایه‌ك و دۆڕاندنی لایه‌كی تری له خۆیدا
گرمۆڵه كردووه . ده‌ستكه‌وته‌كان و له ده‌ست ده‌رچووه‌كان
, پێكه‌وه دابه‌ش بوونه‌وه‌كان دروست ده‌كه‌ن . سه‌ركه‌وتنه‌كان
و ژێركهوتنهكان له یه‌ك پرۆسه‌دا گه‌ڵاڵه ده‌بن .
بوونی هه‌ر یه‌كێكیان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وی تریانه‌وه
. داگیر كردنی ده‌سه‌ڵات به‌رئه‌نجامی لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته " ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه داگیركردن بۆ
خۆی – خۆی له خۆیدا - خاسیه‌تێكی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانه
" . له هه‌ر شوێنێكدا ده‌سه‌ڵات زۆر ببێت , ئه‌وه له
شوێنێكی تردا ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌بێت . ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌كان هه‌رگیز له خۆیانه‌وه زیادوكه‌م ناكه‌ن
. مه‌سه‌له‌ی كێشمه‌كێش له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكایه‌تییه‌كان , مه‌سه‌له‌یه‌كی
زیندووی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگاكانی جیهانه
. جه‌وهه‌ری كێشمهكێشهكان دابه‌ش بوونه‌وه‌ی سه‌ر له
نوێیانه . دابه‌ش بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات , جێگۆڕكێ
پێكردنیه‌تی له باری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه
له نێوان كه‌سه‌كان و لایه‌نه‌كاندا .
ده‌ست ڕاگه‌یشتنی ئۆپۆزیسیۆنێك به ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر
له به‌رانبه‌ر حوكومه‌تی ووڵاتهكهیدا , به مانای
لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه له حوكومهتهكه
. جا بڕی ده‌سه‌ڵاته‌كه هه‌رچه‌ندێك بێت له هه‌ردوو
لاوه " واته لای ئۆپۆزیسیۆن و لای حوكومه‌ته‌وه "
دابه‌ش ده‌بێته‌وه به سه‌ر هه‌ر هه‌موویاندا له سه‌ره‌وه
بۆ خواره‌وه . بڕی ده‌سه‌ڵاتی داگیركراو له لایه‌ن
ئۆپۆزیسیۆنه‌وه , جێگاوڕێگای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و
ئۆپۆزیسیۆنه له كۆمه‌ڵگادا و له به‌رانبه‌ر حوكومه‌ت
و هاووڵاتییاندا ده‌باته ئاستێكی به‌رزتره‌وه . ئه‌ڵبه‌ته
بڕی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داگیركراوه له لایه‌ن سه‌رانی
ئۆپۆزیسیۆنه‌وه هه‌وڵی په‌یگیرانه له ڕاستای پاوان
كردنیدا ده‌درێت , به‌ڵام ئه‌م پاوان كردنه له هیچ
كات و شوێنێكدا ڕه‌ها نه‌بووه و هه‌رگیزیش ڕه‌ها
نابێت . پاوان كردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن هیچ
دیكتاتۆرێكیشهوه نه‌یتوانیوه بۆ چركه‌ساتێكیش ڕه‌هایی
به خۆیه‌وه ببینێت . پاوانخوازیی له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌میشه
ڕێژه‌داره . ئه‌و بڕی ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئۆپۆزیسیۆنه‌كه
له سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی له حوكومه‌ت به ده‌ستی
هێناوه , له باری چه‌ندایه‌تییه‌وه دابه‌ش ده‌بێته‌وه
به سه‌ر هه‌ر هه‌موویاندا , وه له باری چۆنایهتییشهوه
له جیاوازییه‌كی ڕه‌هادا ده‌ژی " واته ئه‌گه‌ر به‌شی
دوو كه‌سیش وه‌كو یه‌ك وابن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا , به‌ڵام
جێگاوڕێگای كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر یه‌كێكیان و چۆنیه‌تی
هێزی تاكایهتییان و ڕاده‌ی به بڕشتیی بیریان و مه‌ودای
هاتنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا , ئه‌و فاكته‌رانه‌ن
كه ناهێڵن چوونیه‌كی هه‌رگیزاوهه‌رگیز له‌و بواره‌دا
به ته‌واوی دروست ببێت " . بارودۆخی ئه‌م دابه‌ش
بوونه‌وه‌یه بۆ حوكومهتیش سه‌باره‌ت به‌و بڕه ده‌سه‌ڵاته‌ی
له ده‌ستی داوه , هه‌روا ده‌كه‌وێته‌وه . یانی هه‌مان
شت " هه‌ر وه‌تر " به سه‌ر هه‌موویاندا دابه‌ش ده‌بێته‌وه
. بێگومان ئۆپۆزیسیۆن پێش ئه‌وه‌ی له داگیر كردنی بڕی
جۆراوجۆری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بچێته پێشه‌وه , خۆی
خاوه‌نی بڕێك له ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه . ئۆپۆزسیۆنی بێ
ده‌سه‌ڵات له هیچ شوێنێكی دونیادا بوونی نییه .
ئۆپۆزیسیۆن چه‌ندیش لاواز بێت , هێشتا هه‌ر خاوه‌نی هه‌ندێك
له ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه . ووشه‌گه‌لی وه‌كو حوكومه‌ت
و هێز و لایه‌ن و حزب و ڕێكخراو و میلیشیا و هتد ,
ناتوانرێت به بێ ده‌سه‌ڵات پێناسه بكرێن . هیچ ووشه‌یه‌ك
له‌وانه بێ هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رجه‌سته‌بوونی
نه به‌كار دههێنرێَت و نه ده‌شتوانرێت به‌كار
بهێنرێت . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو جه‌وهه‌ری هه‌ر
یه‌كێك له‌وانه ده‌سه‌ڵاته . ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌میشه
له كۆمه‌ڵگاكاندا و به پێی چوونه پێشه‌وه‌ی
ململانێی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ سروشتدا , له بره‌ودایه
. واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا ,
یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی , گه‌شه كردنیه‌تی . چوونه
پێشه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له هه‌ر ووڵاتێكدا , چوونه
پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت . سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه سروشته ,
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی , ده‌سه‌ڵاتی
سیاسییه . ته‌نیا به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ,
مرۆڤایه‌تی ڕزگاری ده‌بێت . به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له ناو ببرێت , ده‌بێت له بنه‌وه‌ڕا , له سه‌ر
بناغه‌ی لابردنی ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه
هه‌نگاوی بۆ بنرێت . هه‌نگاو نانیش له‌و بواره‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه
به هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌وه كه ده‌سه‌ڵاته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له سه‌ر دروست ده‌بێت . ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش
كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له سه‌ر
دروست ده‌بێت , زه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تییه .
كه‌واته خه‌بات كردن بۆ له ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له سه‌ر بناغه‌ی كار كردنێكه‌وه به ئه‌نجام
ده‌گات كه له بواری ده‌سه‌ڵاتی تاكایهتییدا بێت .
هه‌موو خه‌بات كردنێكی سیاسی له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنهكانهوه
, چه‌ند به باری به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانیشدا بشكێته‌وه
, هێشتا هه‌ر له‌وه تێناپه‌ڕێت كه خه‌باتێكی
ڕیفۆرمیستانه بێت . ته‌نیا خه‌باتێك كه ڕیفۆرمیستیی
نه‌بێت و بۆ ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی بنه‌ڕه‌تی بێت ,
ئه‌و خه‌باته‌یه كه بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ده‌ست پێده‌كات . خه‌بات كردنیش بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی , ته‌نیا به پڕاكتیك كردنی دروشمی : " یه‌كسانی
له ده‌سه‌ڵاتدا " ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌م دابه‌ش بوونه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا له
نێوان ووڵاته‌كان له لایه‌ك و حوكومهتهكان و
ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش له لایه‌كی تره‌وه , هه‌رگیز
ڕزگار بوونی بۆ مرۆڤه‌كانی هیچ ووڵاتێك له هه‌گبه‌دا
هه‌ڵنه‌گرتووه . هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی دونیا به
حوكومهتهكانیشهوه , چه‌واشه كردنی خه‌ڵك خاسیه‌تێكی
بنچینه‌یی و ناوكۆییانه . پاوان كردنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به توندی به‌ستراوه‌ته‌وه
به چه‌واشه كردنی خه‌ڵكه‌وه . هه‌رچه‌نده پاوان
كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن حوكومهتهكانهوه
به به‌رزترین ئاستی خۆی گه‌یشتووه و ده‌گات , به‌ڵام
ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش هه‌میشه كۆسپی به‌رده‌م چوونه‌سه‌ری
ئه‌و پاوان كردنه بوون و ده‌بن . هه‌میشه
ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به هه‌موو جۆرێكیانهوه به‌شێكی به‌رچاویان
له‌و ده‌سه‌ڵاته پێ بڕاوه . كێشمه‌كێشی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی نه‌ك هه‌ر له نێوان حوكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆندا له
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بووه و هه‌یه , به‌ڵكو له
نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن خۆشیاندا و ته‌نانه‌ت
له ناو خودی حوكومهتهكان و له ناو خودی هه‌موو
لایه‌نێكدا " حزب , ڕێكخراو , میلیشیا , گرووپ " هه‌بووه
و هه‌یه . ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له بنه‌ڕه‌تدا ناكۆكه
به مه‌سه‌له‌ی ویژان و ئازادی و یه‌كسانی مرۆڤه‌كان .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌سه‌ڵات له شێوه مرۆیی و
تاكایهتییهكهیدا ئامڕازه به ده‌ستی مرۆڤه‌وه ,
كه‌چی له شێوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌یدا مرۆڤ
ده‌كات به ئامڕازی ده‌ستی خۆی . وه‌ده‌رنانی خاسیه‌تی
مرۆیی له هه‌ر دیارده‌یه‌ك " وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی "
له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه مرۆڤ له ئامڕاز بووندا
ده‌بینێته‌وه نه‌ك له ئاسۆ و ئامانجدا . تواندنه‌وه‌ی
ڕزگار بوونی مرۆڤ وه‌كو تاك له ڕزگار بوونی گشتیدا "
مرۆڤ وه‌كو كۆ " هه‌میشه چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تی بووه پێكه‌وه . هه‌موو ئایدیایه‌ك به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی كه له ڕزگار بوونی تاكی مرۆڤه‌وه ده‌ست
پێده‌كات , به‌و ئه‌ندازه‌یه مرۆیی بوونی خۆی ئاشكرا
ده‌كات . هه‌میشه ڕزگار بوونی تاكی مرۆڤ بناغه‌یه بۆ
ڕزگار بوونی گشتیی , نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه . ئه‌وه‌ی
هه‌تا ئێستا كراوه به ناوی ڕزگار بوونی گشتییه‌وه ,
زه‌وت كردنی مافی تاكایه‌تی مرۆڤ بووه . ڕزگار بوونی
گشتیی هه‌میشه ده‌مامكی ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و حزبه‌كان
و میلیشیاكان و حوكومهتهكان بووه , بۆ درێژه‌دان به
چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان . ڕاسته گرفته‌كه له‌ویادایه
كه ڕزگار بوونی تاك ده‌بێت له دووتوێی ڕزگار بوونی
كۆ " گشتیی " ه‌وه بێت , به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕزگار
بوونی " كۆ " یه له سه‌ر بناغه‌ی ته‌وه‌ره به‌ستنی
بێت به ده‌وری ڕزگار بوونی تاك " تاكه‌كه‌س " دا . ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی كه به‌رئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه
, هۆكاری چه‌وساندنه‌وه و كوشتن و بڕینه‌كانی جیهانه
. ئه‌م شێوه‌یه له ده‌سه‌ڵات " ده‌سه‌ڵاتی سیاسی "
نه‌ك له لایه‌ن حوكومهتهكان و ملیشیاكان و حزبه‌كان
و ڕێكخراوه‌كانه‌وه ویژدان نابێته ئامڕازی دابه‌ش
كردن له نێوان ڕیزه‌كانیاندا , به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له
نێوان ڕیزه‌كانی ڕابهرایهتییهكانیشیاندا , ئه‌و به
ئامڕاز كردنه‌ی ویژدان له دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتدا ,
به‌رقه‌رار ناكرێت . مه‌سه‌له‌كه له‌ویادا نییه كه
یه‌كێك یان چه‌ند كه‌سێك له هه‌چ یه‌كه " وه‌حده "
یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بێت , نایه‌وێت و نایانه‌وێت
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كه پاوان بكات یان پاوانی بكه‌ن ,
به‌ڵكو گرفته‌كه له‌ویادایه كه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك
كرده‌یی نابێته‌وه . یانی دابه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
حاڵه‌تێكی ناچارییه . شتێك نییه له ئیراده‌ی مرۆڤدا
بێت . ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌رگیز
به ڕه‌هایی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه یان چه‌ند كه‌سێكه‌وه
پاوان نه‌كراوه و نایشكرێت . یانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له هیچ شوێنێكدا و له هیچ سه‌رده‌مێكیشدا نه به ڕه‌هایی
پاوان كراوه و نه به ڕێكییش دابه‌ش كراوه . هه‌رچی
كێشمه‌كێش هه‌یه له‌م بواری ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌دا ,
هه‌ر له ئاشتی ترین شێوازیه‌وه تا ده‌گات به
توند‌وتیژترین شێوازی , له پێناوی دابه‌ش كردنه‌وه‌ی
سه‌ر له نوێیدا بووه . هه‌رچی قوربانییه‌كانی دونیا
هه‌یه " به كوژراوه‌كان و گیان بهختكردووهكان و
خۆبهخشهرهكانهوه " لای دهسهلاتخوازانهوه له
بنه‌ڕه‌تدا , به دابڕاویی له ده‌سه‌ڵاتیان , له
پێناوی نه‌ته‌وه و نیشتمان و پڕه‌نسیپ و ڕزگار بوونی
كۆمه‌ڵگاكان و نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه‌ی جیهانییانه‌ی
مرۆڤه‌وه نه‌بووه . به‌ڵكو هه‌مووی له پێناوی دابه‌ش
كردنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه بووه .
واته یان جێگۆڕكێ به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان كراوه
یان به هه‌ندێك له به‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان .
ئه‌وانه‌ی كه له‌و پێناوه‌دا بوون به قوربانی , گه‌وره‌ترین
تاوانه كه ده‌سه‌ڵاتخوازانی دونیا له به‌رانبه‌ریاندا
پێی هه‌ڵساوون . ئه‌وانه‌ی كه بوون به قوربانی چ له
پێناوی بیروباوهڕێكدا بووبێت یان به زۆر
ڕاكێشرابێتنه مه‌یدانی شه‌ڕه‌كانه‌وه , مرۆڤ بوون و
تاوانێك كه مرۆڤایه‌تی لێیان خۆش نابێت به هه‌قیان
ئه‌نجام دراوه . هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته
قوربانی و ئه‌وانه‌شی كه به‌ڕێوه‌ن , یان به‌دژی نا
به‌رابه‌رییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕه‌گه‌زییه‌كان و زه‌وت كردنی ئازادییه‌كانه‌وه خه‌باتیان
كردووه و ده‌یكه‌ن یان به زۆری یاساكان و دامودوزگا
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی تره‌وه بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی خوێن
ڕشتنهكان ڕاكێشراوون و ڕاده‌كێشرێن , به‌ڵام به‌رهه‌می
ئه‌و گیانبازیی و به ئامانج گهیشتنهیان هه‌میشه به
كه‌ڵه‌كه بوونی ده‌سه‌ڵات و لهودیویشیهوه به‌رژه‌وه‌ندییه
مادییه‌كان بۆ ده‌سته و تاقم و هێز و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كان
ته‌واو بووه و ته‌واویش ده‌بێت . ده‌سه‌ڵاتخوازان هه‌میشه
پره‌نسیپه‌كان و به‌ها مرۆییه‌كان و ڕزگار بوونه‌كانیان
, له جۆرێك یان له هه‌موو جۆرێكی چه‌وساندنه‌وه ,
كردووه به ده‌مامك و ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانیان
پێ شاردووه‌ته‌وه . ئه‌و ڕابه‌ر و سه‌ركردانه‌ش كه
به گیانێكی شۆڕشگێڕانه‌وه خه‌باتیان بۆ هه‌ڵپێچانی
چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی بان هه‌ر جۆرێكی تری چه‌وساندنه‌وه
كردووه , زانیبێتیان یان نه‌یانزانیبێت , له پێناوی
خۆیاندا بووبێت یان له پێناوی به ئه‌نجام گه‌یاندنی
پۆزه‌تیڤانه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بووبێت ,
نه‌یانویستووه باڵانسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیان له ژێر ناوی هیچ بۆنه و هۆكار و بارودۆخێكدا
تێك بچێت . واته هیچ ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌ك تا ئێستا
نه‌یتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه
, خه‌باتی په‌یگیرانه بۆ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
له هیچ شوێنێكدا بكات . وه گرفتی بنه‌ڕه‌تی ڕزگار
بوونی مرۆڤایه‌تیش ئا لێره‌دایه .
خه‌بات بۆ ئازادی مرۆڤ ده‌بێت له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی
ده‌ربچێت . ده‌سه‌ڵات و ئازادی دوانه‌یه‌كی دژ به یه‌كن
. خه‌بات بۆ ڕزگار بوونی مرۆڤ ده‌بێت له ئازاد بوونی
ئازادی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات . مرۆڤ بۆیه دییله
چونكه ئازادی دییله .تا ئازادی له ده‌سه‌ڵات ئازاد
نه‌كرێت , مرۆڤ ئازاد نابێت . ڕاسته ده‌ستكه‌وته‌كانی
مرۆڤ له پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی‌دا و له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا هه‌تا هاتووه زیاتر و زیاتر بووه , به‌ڵام
ئه‌وه له ئه‌نجامی خه‌باتی نه‌بڕاوه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
و هه‌ڵسانه جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕاپه‌ڕینه به‌رفراوانه‌كان
و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بووه . ده‌ستكه‌وته‌كان
هه‌میشه به‌و بڕه به ده‌ست هاتوون كه ده‌سه‌ڵاتی
دهسهڵاتخوازانیان پێ كه‌م كراوه‌ته‌وه . چوونه
پێشه‌وه‌ی شارستانیه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له دوایین
لێكدانه‌وه‌دا چوونه پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رجه‌م
مرۆڤهكانیهتی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا . هه‌موو
چوونه پێشهوهیهك له بواره‌كانی مافی مرۆڤدا , له
لایه‌كه‌وه چوونه پێشه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
ده‌سه‌ڵاتداراندا و له لایه‌كی تریشه‌وه نزیك بوونه‌وه‌یه‌كه
له یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا . شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
و به تایبه‌تی شۆڕشه كرێكارییه‌كان له ڕێڕه‌وی
مێژوویی خۆیاندا , تا ئه‌و كاته‌ی پاشه‌كشه‌یان پێ
كراوه , یه‌كسانییان له ده‌سه‌ڵاتدا به ڕاده‌یه‌كی
به‌رچاو له ناو خۆیاندا به‌رهه‌م هێناوه . سه‌رتۆپی
ئه‌و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه تا ئێستا كراوه و
له بواری یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا په‌یگیر بووه و
هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه , شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی
كرێكارانی پاریس بووه كه له مێژوودا به كۆمۆنه‌ی
پاریس ناسراوه . له‌و شۆڕشه‌دا هه‌رچه‌نده كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
به ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و دروشمی یه‌كسانی له
ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ك پێداویستی ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی له
ده‌ست هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك ڕێك به ڕێك ,
به بێ زیادوكه‌م . جێبه‌جێ نه‌كراوه , به‌ڵام ته‌نیا
ئه‌زموونێكه كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رجه‌م
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌و باره‌یه‌وه به دست هێناوه
. ئه‌وه‌ی كه كۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م چوونه پێشه‌وه‌ی
خه‌باتی كرێكاران و به‌رپا كردنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تییانه
, خودی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستییه كه به ته‌نیا
بزووتنه‌وه‌ی پێشڕه‌وانی چینی كرێكار له زه‌مانی
ماركس ه‌وه تا ئێستا پێناسه كراوه . وه گرفتی
بنچینه‌یی له دابڕانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه " واته
بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی " له چینی كرێكار له دروست
بوونی حزبه كۆمۆنیسته‌كاندا بووه . وه نه‌هاتنه‌وه‌ی
حزبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستیش له‌گه‌ڵ خه‌باتی
چینی كرێكار و ڕێگرتن له چوونه پێشه‌وه‌یدا , له ته‌وه‌ره
بستنیاندا بووه به ده‌وری ده‌سه‌ڵاتدا . واته دوهسهڵاتخوازیی
له حزبه‌كاندا , كۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رده‌م
چوونه پێشه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران بووه . ته‌نیا
گرفتێك كه له ماركسیزم‌دا بنچینه‌ییه‌و تا ئێستا چاره‌سه‌ری
بۆ دانه‌نراوه , گرفتی ده‌سه‌ڵاتخوازیی كۆمۆنیسته‌كانه
. تا ماركسیزم له‌م مه‌یدانه‌دا به خۆیدا نه‌چێته‌وه
و گرفتی ده‌سه‌ڵاتخوازیی كۆمۆنیسته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات
, ناتوانێت ببێت به زانستی ڕزگاریبه‌خشی چینی كرێكار
و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كه ماركسیزم وه‌كو تیۆرییه‌كی به‌رجه‌سته و هه‌مه‌گیر
له پێناوی ڕزگار بوونی چه‌وساوه‌كان و هه‌ر هه‌موو
مرۆڤایه‌تیدا داڕێژراوه , به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌كردنی
ده‌سه‌ڵاتخوازیی كۆمۆنیسته‌كان تیایدا ئه‌و دهلاقهیهیه
كه سه‌رمایه‌داری لێیه‌وه هاتووه‌ته ژووره‌وه و
دێت . میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتخوازیی له حزبه به
ناو كۆمۆنیسته‌كاندا كه بریتین له ناوه‌ندێتی سه‌ره‌وه
و زنجیره مه‌راتیب و دیسپلینی حزبیی , ته‌نیا به وه‌لانانیان
ئه‌و كێشه‌یه " كێشه‌ی ده‌سه‌لاتخوازیی " تیایاندا
بنه‌بڕ ده‌كرێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خودی ماركس له
سه‌ر ئاسته جیهانییه‌كه‌ی به شوێن نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی
مرۆڤه‌كانه‌وه بووه به سه‌ر یه‌كترییه‌وه , كه‌چی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتخوازییه له ماركسیزم‌دا بۆ كۆمۆنیسته‌كان
, كراوه به گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی خه‌بات بۆ ڕابهرایهتییهكان
. خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو حزبه‌كانی دونیا به بێ
جیاوازی , هه‌ر له ڕاسترین ڕاسته‌وه هه‌تا چه‌پترین
چه‌پ , مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و جێگۆڕكێ پێكردنی
حزبییانهیهتی . ئه‌وه‌ی كه بۆ ئایدیاكان و پره‌نسیپه‌كان
و ڕزگار كردنه‌كان ده‌مێنێته‌وه و گوایه وه‌كو حزب
له پێناوی ئه‌واندا دروست بوون , له چه‌واشه كردنی
خه‌ڵك زیاتر شتێكی تر نییه . هه‌موو حزبه‌كان خه‌ڵكیان
ته‌نیا وه‌كو ئامڕازی به دهیهێنانی ئامانجه‌كانیان
كه تۆكمه كردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕابهرایهتییهكانیانه
ده‌وێت . نه‌سره‌وتن هه‌تا سه‌ركه‌وتن , كه درشمی خه‌باتگێڕانه‌ی
ئه‌م حزبانه هه‌ر هه‌موویانه ,, له ڕاستیدا نه‌سره‌وتنه
بۆ لێسه‌ندنه‌وه و كۆكردنه‌وه و تاڵان كردن له ده‌سه‌ڵاتدا
تا سپاردن به ده‌سته و تاقمه‌كانی ڕابهرایهتییهكان
. حزب ئامڕاز نییه بۆ خه‌بات , ئامڕازه بۆ ده‌سه‌ڵات
. پێش ئه‌وه‌ی حزب ده‌سه‌ڵات دروست بكات , ده‌سه‌ڵاتخوازیی
حزب دروست ده‌كات . یاساكانی بزووتنه‌وه " حه‌ره‌كه
" له دیارده‌ی حزبدا , یاساكانی ده‌سه‌ڵاته . ئه‌وه
یاساكانی به ده‌ستهێنان و جێگیر كردن و تۆكمه كردنی
ده‌سه‌ڵاته كه بڕه‌كان و جۆره‌كان و ئاراسته‌كانی
كار كردن بۆ حزبه‌كان دیاری ده‌كات . ڕابه‌ره‌كان وه‌كو
تاك و ڕابهرایهتییهكانیش وه‌كو كۆ , به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی
كه له‌گه‌ڵ یاساكانی به‌ڕێوه بردن و بردنه پێشه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كاندا دێنه‌وه ,, به‌و ئه‌ندازه‌یه
پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆیان و حزبه‌كانیان و
داهاتووی ڕۆشنتریان ده‌كه‌ن . حزب له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا
دروست ده‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیش پێویستی به
كۆمه‌ڵێك میكانیزمی وه‌ك ناوه‌ندێتی سه‌ره‌وه و
زنجیره مه‌راتیب و دیسپلین و كۆنگره و كۆنفرانس و
كۆبوونه‌وه‌ی كادران و ... هتد هه‌یه . ده‌سه‌ڵاتیش
بۆ خۆی " سیاسی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی " خاسیه‌تی كۆمه‌ڵگای
چینایه‌تییه . یانی ته‌نیا لێدان له ده‌سه‌ڵات " به
هه‌ردوو ڕوخساره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه "
مرۆیی یه و هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌ش " واته ئه‌و لێدانه
له ده‌سه‌ڵات " خاوه‌نی خاسیه‌تی هه‌ڵپێچانی جیاوازی
چینایه‌تییه . پێوه‌ری مرۆیی بوونی هه‌ر حزبێك به‌ستراوه‌ته‌وه
به ئه‌ندازه‌ی لێدانیه‌وه له ده‌سه‌ڵات نه‌ك وه‌رگرتنی
. ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان هه‌رچه‌نده له سه‌ر بنه‌مای
ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به‌ڵام
له جه‌وهه‌ردا ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه تاڵان كراوه‌كانن
و ڕوخسارێكی جیاوازیان پۆشیوه . ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به
هه‌موو جۆرێكیهوه , ده‌سه‌ڵاتی داگیركراوی تاك" فه‌رد
" ه‌كانی كۆمه‌ڵگایه . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه
بۆ خاوه‌نه‌كانیان , نه‌ك له نێوانی حوكومهتهكان و
حزبه‌كان و ده‌سته و تاقم و میلیشیاكاندا ده‌ستاوده‌ستی
پێ بكرێت . خه‌بات كردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بۆ خاوه‌نه‌كانیان له ژێر دۆوشمی " یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا
" , مرۆیی ترین خه‌بات و ڕۆشن‌ترین ڕێباز و گرنگترین
چاره‌سه‌ره بۆ ڕزگار بوونی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له سه‌رانسه‌ری
دونیادا . حزب ده‌بێت له سه‌ر بناغه‌ی " یه‌كسانی له
ده‌سه‌ڵاتدا " بۆ كۆمۆنیسته‌كان و كرێكاران و كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی تری چه‌وساوه دروست ببێت . ئه‌و حزبه‌یه ده‌توانێت
له‌گه‌ڵیاندا بچێته پرۆسه‌ی دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگای سۆشیالیستییه‌وه . ئه‌و حزبه‌یه ده‌توانێت
له پێناوی ڕزگار بوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا دابمه‌زرێت
و هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژیشیهوه نموونه‌ی به‌دیهاتنی
ئاواتی دێرینه‌ی چه‌وساوه‌كان له ناو خودی خۆیدا "
واته له ناو حزبدا – حزبی به‌ریینی كرێكاران – یان
حزبی به‌ریینی چه‌وساوه‌كان _ یان حزبی به‌ریینی : هه‌ر
ناوێكی تری شایسته به ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی – "كه
ئازادی و یه‌كسانییه له ده‌سه‌ڵاتدا بخاته ڕوو . ئه‌و
حزبه‌یه كه ده‌توانێت بۆ لێدان له ده‌سه‌ڵات نه‌ك
وه‌رگرتنی , كۆمه‌ڵێك میكانیزمی تازه بێنێته ئاراوه
.
شه‌ڕ له نێوانی چه‌وساوه‌كان و چه‌وسێنه‌راندا ,
نابێت شه‌ڕی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت , ده‌بێت
شه‌ڕی هه‌ڵپێچانی ده‌سه‌ڵات بێت .
گرفتی مرۆڤایه‌تی له ئه‌مڕۆدا له‌ویادایه كه هه‌موو
هێز و به‌ره و لایه‌نه‌كان له هه‌موو بزووتنه‌وه‌كاندا
, شه‌ڕی دابه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن .
تراژیدیای ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی ڕێك ئه‌مه‌یه , واته
نه‌بوونی حزبێك , هێزێك , لایه‌نێكه كه دروشمی یه‌كسانی
له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبگرێت و خه‌بات له پێناوی سه‌روه‌ری
مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بكات وه‌كو مرۆڤ , نه‌ك وه‌كو
هێز و چین و توێژ و ده‌وڵه‌ت و ڕژێم و كۆمه‌ڵگا و چی و
چی . لایه‌نێك نییه بڵێت ئه‌وا من ده‌سه‌ڵاتخوازی خۆم
وه‌لا ده‌نێم و دێمه كۆڕی خه‌باته‌وه بۆ وه‌لانانی
ده‌سه‌ڵاتخوازی هه‌موو لایه‌ك . هێزێك نییه بڵێت من
چوونیه‌كی مرۆڤه‌كان له باری ده‌سه‌ڵاته‌وه به فه‌ڕمی
ده‌ناسم و خه‌باتیش بۆ ئه‌و چوونیهكییه خاڵی لێوه
ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌بێت . ئه‌وه‌ی كه بووه و
هه‌یه هه‌تا ئێستا هه‌ر هه‌ڵپه كردن و خه‌ڵك به
كوشتدانه بۆ دابه‌ش كردنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ده‌سه‌ڵات
. نه ئیسلامییه‌كان له پێناوی خوادا له ده‌سه‌ڵاتی
حزبییانه‌ی خۆیان داده‌به‌زن و نه ناسیۆنالیسته‌كان
له پێناوی نه‌ته‌وه و نیشتماندا له ده‌سه‌ڵاتی
حزبییانه‌ی خۆیان داده‌به‌زن و نه كۆمۆنیستهكانیش له
پێناوی چینی كرێكار و سۆشیالیزم و كۆمۆنیزم و مرۆڤایه‌تیدا
له ده‌سه‌ڵاتی حزبییانه‌ی خۆیان داده‌به‌زن . نه‌ك هه‌ر
ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هیچ یه‌كێك له‌م حزبانه له پێناوی
ئازادی ئه‌ندامه‌كانیدا , ڕابهرایهتییهكهی ئاماده
نییه به پێی بۆلواندن " ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ " بچوكترین
سازش " مساوه‌مه " له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات "
واته ده‌سه‌ڵاتی ڕابه‌رایه‌تی " بكات . واته نه
ڕابهرایهتییهكانی ئه‌م حزبانه و نه ڕابه‌رایه‌تی
هیچ حزبێكی تر له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بێت له‌م
دونیایه‌دا , ئاماده نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك ساتوسه‌ودا
له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه بكات , ئه‌گه‌ر به زۆری
ئه‌ندامان یان هێزێكی ده‌ره‌كی ڕانهكێشرێته ئه‌و مه‌یدانه‌وه
. حزبه‌كان و هێز و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له
دابه‌ش كردن و دابه‌ش كردنه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ده‌سه‌ڵات
به سه‌ر ڕیزه‌كانی خۆیاندا , هه‌میشه كه‌مترین ده‌سه‌ڵات
به ڕیزه‌كانی خواره‌وه و زۆرترین ده‌سه‌ڵات به ڕیزه‌كانی
سه‌ره‌وه ده‌به‌خشن . دروست كردنی درز و كه‌لێن له
نێوان ڕیزه‌كانی خواره‌وه‌دا و لاكردنه‌وه لێیان به
پێی ته‌وه‌ره به‌ستنیان به ده‌وری ڕیزه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا
, یه‌كێكه له‌و به‌رئه‌نجامانه‌ی كه سیستمی دابه‌ش
كردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا , له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌میشه
هێناویه‌تی و ده‌یهێنێت .
سیكتاریستی كه خاسیه‌تێكی حزبییانه‌ی هه‌موو حزبه‌كانی
دونیایه به په‌یوه‌ند به پاراستن و تۆكمه كردنی ده‌سه‌ڵاتی
ڕابه‌رایه‌تییه‌وه دروست ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات . په‌یوه‌ندی
نێوان سیكتاریزم و ڕابه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانه‌یه
, به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان سیكتاریزم و ئه‌ندامان په‌یوه‌ندییه‌كی
پێچه‌وانه‌یه . سیكتاریزم له‌گه‌ڵ گه‌شه كردنی حزبدا
گه‌شه ده‌كات , وه له‌گه‌ڵ لاواز بوونی حزبیشدا
لاواز ده‌بێت . یانی په‌یوه‌ندی له نێوان سیكتاریزم و
گه‌شه كردنی حزبیدا , ڕاسته‌وانه‌یه , وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی
نێوان گه‌شه كردنی حزب و ڕابهرایهتیش هه‌ر هه‌مان
جۆر , ڕاسته‌وانه‌یه . به پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌مه‌ڕ
حزب و ڕابه‌رایه‌تییه‌وه , هه‌موو چوونه پێشه‌وه‌یه‌كی
حزب , چوونه پێشه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی و " به به‌راوورد
به ڕابه‌رایه‌تییه‌وه " چوونه دواوه‌ی ئه‌ندامانی
لێده‌كه‌وێته‌وه . چوونه پێشه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی به
مانای به‌هێز بوونی ڕابه‌رایه‌تی دێت كه تۆكمه بوونی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی . هه‌موو تۆكمه بوونێكی زیاتری
ده‌سه‌ڵاتی ڕابهرایهتیش به مانای پیاده كردنی سه‌ركوتی
زیاتر دێت بۆ ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی حزب و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ش
ئه‌گه‌ر له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حزبییه‌دا بن .
ئه‌وه‌ی كه پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بدرێت ئه‌وه‌یه
كه ده‌سه‌ڵاتی حزبیی له بنه‌ڕه‌تدا به مانای ده‌سه‌ڵاتی
ڕابه‌رایه‌تی دێت نه‌ك ئه‌ندامان . دیكتاتۆرییه‌ت به‌رئه‌نجامی
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له ده‌ستی ڕابهرایهتییهكدا
و دواییش سپاردنیه‌تی به یه‌كێك له خۆیان بۆ دابه‌ش
كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بۆیان . پرۆسه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بێ هه‌بوونی زنجیره مه‌راتیب , بۆ ڕابه‌رایه‌تی
به ئه‌نجام ناگات . به‌و هۆیه‌وه كه حزبه‌كان له
سه‌ر بناغه‌ی جیاوازی دامه‌زراون , به‌و پێیه‌ی كه
زۆرینه چه‌وساوه‌كان و كه‌مینه‌ش چه‌وسێنه‌ران پێك ده‌هێنێت
, مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و تۆكمه كردنی زیاتری ,
پێویستی به خڕكردنه‌وه‌ی زیاتریه‌تی له ده‌ست كه‌مترین
كه‌سدا . پێداویستی هه‌بوونی ده‌فته‌ر سیاسی لێره‌وه‌یه
. وه ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ر سیاسی " مه‌كته‌ب سیاسی " ش
كه ژماره‌یه‌كی كه‌من , هێشتا بۆ چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
له ده‌ستیاندا , ژماره‌یه‌كی زۆرن . یانی خڕبوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات ژماره‌یه‌كی له‌وه كه‌متریشی ده‌وێت , هه‌ر
بۆیه له ناو ئه‌وانیشدا " واته له ناو مه‌كته‌ب
سیاسی‌دا " چه‌ند كه‌سێك " كه زۆربه‌ی جار له دوانه‌وه
بۆ چوار زیاتر تێناپه‌ڕێت " , كورسییه‌كانیان جێگیرتر
و كه‌سایه‌تییان به‌هێزتر و ده‌ستیان ڕۆیشتوتر و قسه‌یان
به بڕشتتره . ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ش بۆ خۆیان یه‌كێكیان
ده‌كه‌ن به سیمای ناسراوی خۆیان و به سه‌ر ئه‌وانی
تریشدا وورده وورده دایدهسهپێنن و له‌وێشه‌وه به
درێژایی زنجیره مه‌راتیب و په‌ل هاویشتنی ئه‌و زنجیره‌یه‌ش
بۆ ناو ڕیزه‌كانی حزب , ئه‌م سیمایه ده‌كه‌ن به
سیمای ناسراوی حزب و له‌گه‌ڵیشیدا بۆ خۆی سه‌ره‌تاكانی
دامه‌زراندنی دیكتاتۆرییه‌ت له دایك ده‌بێت .
ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه توند
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تاكایه‌تییه‌كان
ههڵپێكراون له یه‌كتری و كار و كردانهوهیان له به‌رانبه‌ر
یه‌كتریدا هه‌یه , بۆ خۆشیان " واته ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌كان " به گشت جۆرێكیانهوه له پرۆسه‌ی
ڕاكێشان و وه‌لانانی یه‌كتریدا ده‌ژین . ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی كه خودی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان به هۆی
كێشمه‌كێشه‌كانی نێوان مرۆڤ و سروشته‌وه و چوونه
پێشه‌وه‌ی مرۆڤ تیایدا و به ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان
به به‌رده‌وامیی , هه‌میشه له زیاد بوون " واته
زیاد بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی " و دابه‌ش بوونه‌وه‌ی
نایهكسانانهی ئه‌و زیاد بوونانهدایه . پێوانه‌ی
چوونه پێشه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی
ژیاندا , بڕی چوونه پێشه‌وه‌یه‌تی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
سروشتدا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له ژێر سایه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته سیاسییانه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا
, ململانێی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشتدا وورده وورده
هه‌نگاو ده‌نێت , به‌ڵام هه‌بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه
هه‌رگیز ناهێڵن مرۆڤایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه گورج و گه‌ورانه
بنێت كه هه‌ر ڕۆژێكی ده‌یان ساڵی له ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه
. پرۆسه‌ی دابه‌ش بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی , له
ڕاستیدا پرۆسه‌ی له قاڵبدانی چوونه پێشه‌وه‌ی
مرۆڤایه‌تییه .
بژار 5-06-2006
|