ماهیر عیسا ده‌ڵێت : " مۆدێرنه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های
تێكنه‌شكاندووه , به‌ڵكو دابه‌شی كردووه " . بیرۆكه‌ی
دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات لای ماهیر به‌و باره‌دا ده‌كه‌وێته‌وه
كه گوایه به سه‌ر حوكومه‌ت و دامودوزگاكانی له
لایه‌كه‌وه و حزبه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و ده‌سته و
تاقمه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌كی
دیكه‌وه دابه‌ش ده‌بێت . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه وه‌كو
تاكیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌مسه‌ری كۆمه‌ڵگاوه تا ئه‌وسه‌ری
, خۆی ده‌خزێنێته ڕۆحی هه‌موو كه‌سه‌كانه‌وه . ئه‌و
تێزه‌ی ماهیر عیسا به‌و ڕاڤه كردنه‌یشه‌وه كه زۆر
كورت و چڕ و سه‌رپێییه , مایه‌ی تێڕامانێكی قووڵ و سه‌رنج
ده‌رهاویشتنه لێی . له ڕاستیدا مۆدێرنه ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌های له ده‌ست پادشاكان ده‌رهانی . یانی له بنه‌ڕه‌تدا
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تێك‌شكاند . تێكشكاندن به‌و مانایه
نا كه له ناوی بردبێت . له ناو نه‌چوو , به‌ڵام له
خۆرێكخستنه‌وه‌یدا شێوه‌یه‌كی دی گرت به خۆیه‌وه .
بۆرژوا خۆیشی كه تێكشكێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه ,
پێویستی به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها هه‌یه . یانی بۆرژوا
جێگۆڕكێی پێكرد له چینێكه‌وه بۆ چینێكی تر . ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
له فه‌ڕه‌نسادا ڕادیكالانه و له وڵاتانی دیكه‌شدا
له ڕێگای كێشمه‌كێشێكی ڕێككه‌وتنئامێزه‌وه , له ده‌ست
ده‌ره‌به‌گایه‌تی كه پادشاكان لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كانیان
پێكده‌هێنا , وه‌رگرت و حوكومه‌ته چینایه‌تییه‌كانی
خۆی پێدامه‌زراند . به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه بۆرژوا
تازه وه‌كو چینێك پرۆسه‌ی سه‌قامگیر بوونی به خۆیه‌وه
ده‌بینی , توانای پاوانكردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
نه‌بوو . مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه . كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكیش كه به ده‌وری دروشمه ڕادیكاله‌كانی
بۆرژواكاندا كۆبووبوونه‌وه و هێزی بنچینه‌یی ئاڵوگۆڕه
سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوون , ڕێگری به‌رده‌م
بۆرژواكان بوون بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های
چینایه‌تییانه‌ی خۆیان . خودی بۆرژواش وه‌كو چینێك
پێداویستییه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی به ڕه‌هایی بۆ دروست نه‌بووبوو
. له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا كێشمه‌كێشه چینایه‌تییه‌كان
له وڵاته مۆدێرنه‌كاندا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات
و دابه‌شبوونی , قۆناغه جۆراوجۆره‌كان و له هه‌ر
قۆناغه‌شدا ئاسته جیاوازه‌كانی به خۆیه‌وه گرتووه
. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها كه مۆدێرنه تێكی شكاند
وه‌كو هه‌موانییه‌ك " كولیه‌تێك " وه‌ری بگرین , ده‌بینین
هه‌نده‌كییه‌كانی " جوزئیاته‌كانی " ئه‌و هه‌موانییه
پێكه‌وه و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا , كاری سه‌رومڕیان
له دروست بوون و به‌رده‌وام بوونیدا هه‌بووه . هه‌نده‌كییه‌كانی
هه‌موو هه‌موانییه‌ك كار و ژیانیان له ئازادی و په‌یوه‌ست
بووندایه . ئازادییان له په‌یوه‌ست بوون و په‌یوه‌ست
بوونیشیان له ئازادیدایه " واته له دووتوێی په‌یوه‌ست
بوونه‌كانیانه‌وه به یه‌كتری ده‌توانن ئازادی خۆیان
به‌رقه‌رار بكه‌ن , وه به پێی هه‌بوونی ئازادییان ده‌توانن
بچنه پرۆسه‌ی په‌یوه‌ست بوونه‌وه " . هه‌مان هاوكێشه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی تاك و گشته كه له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كساندا
به‌رجه‌سته ده‌بێت له كۆمه‌ڵگادا . له هه‌موو هه‌موانییه‌كدا
ئه‌سڵ هه‌نده‌كییه‌كانن نه‌ك هه‌موانییه‌كه . ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌هاش وه‌ك هه‌موانییه‌ك , هه‌نده‌كییه‌كانی ئه‌سڵه
. ئه‌وه تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌نده‌كییه‌كان
بوو كه هه‌موانییه‌كه‌ی " ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های " هه‌ڵوه‌شانده‌وه
. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات وه‌كو مادده وایه , تیاچوونی بۆ
نییه . ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا تا كۆمه‌ڵگای
چینایه‌تی مابێت , جێگۆڕكێی چینایه‌تییه . یانی ده‌سه‌ڵات
وه‌كو هه‌موانییه‌ك هه‌ر ده‌مێنێت , به‌ڵام شێوه‌ی
جیاواز به خۆیه‌وه ده‌گرێت . ده‌سه‌ڵات به مانا
مرۆییه‌كه‌ی له مێژووی دروست بوونی مرۆڤه‌وه هه‌بوه
و هه‌یه و هه‌ر ده‌شبێت . ده‌سه‌ڵاتیش یاساكانی
بزووتنه‌وه به سه‌ریدا زاڵه . ئه‌میش بۆ خۆی دیارده‌یه‌كه
و ده‌بێت زانستییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت . ئه‌میش
وه‌ك هه‌موو دیارده‌كان له گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندندایه
. گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ستراوه‌ته‌وه به گۆڕان و
په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه‌وه . ئه‌م
دیارده‌یه له پرۆسه‌ی مێژوویی خۆیدا به هۆی دروست
بوونی چینه‌كانه‌وه دابڕانی به خۆیه‌وه بینیوه .
له بناغه‌دا ئه‌م دیارده‌یه مۆركێكی مرۆییانه‌ی هه‌یه
و له دابڕانه مێژووییه‌كه‌یدا مۆركێكی ئاژه‌ڵیانه
به خۆیه‌وه ده‌گرێت . ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا له
لایه‌نێكیدا هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مۆركی
مرۆییانه بۆ ده‌سه‌ڵات . ده‌سه‌ڵات مۆركی مرۆییانه‌ی
خۆی ته‌نیا له كۆمۆنیزمدا به ته‌واوی وه‌رده‌گرێته‌وه
. مۆركی مرۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵات , به‌كارهێنانیه‌تی بۆ
كۆنترۆڵ كردنی دیارده‌كانی سروشت له پێناوی مرۆڤدا .
مۆركی ئاژه‌ڵیانه‌شی به‌كار هێنانیه‌تی بۆ كۆنترۆڵ
كردنی به‌شێك له مرۆڤ له لایه‌ن به‌شێكی تریه‌وه .
پیاده كردنی ده‌سه‌ڵات له به‌رانبه‌ر سروشتدا ,
كۆتایی هاتنی بۆ نییه . یانی كۆتایی هاتنیش بۆ خودی
ده‌سه‌ڵات خۆی نییه . مۆدێرنه ده‌سه‌ڵاتی دابه‌ش نه‌كرد
به‌ڵكو شێوه‌كه‌ی گۆڕی . ئه‌وه‌ی كه هه‌بوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
هه‌موانییه‌ك و دانانه‌وه‌ی هه‌موانییه‌كی دی بوو له
شوێنی‌دا . بوار ڕه‌خساندنێكی دی بوو بۆ هه‌ڵسووڕانێكی
به‌رفراوانی دی هه‌نده‌كییه‌كان له هه‌موانییه‌كی
دیكه‌دا . شێوه‌ی حوكومه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی كه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاشایه‌تی ده‌ناسرایه‌وه
گۆڕدرا به شێوه‌ی حوكومه‌تی بۆرژوا . ده‌سه‌ڵات له
كاتی پاشاكانیشدا هه‌روا دابه‌ش كرابوو به سه‌ر
دامودوزگاكان و ده‌ره‌به‌گه‌كان و خێله‌كان و خاوه‌ن
سامانه‌كان و سه‌رله‌شكره‌كان و هتدا , به‌ڵام ئه‌وه‌نده
هه‌بوو پاشا سونبه‌تی یه‌كگرتنی هه‌نده‌كییه‌كانی هه‌موانییه‌كه
" ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گایه‌تی " بوو .
به‌ڵام فاكته‌ری بنچینه‌یی ئه‌و یه‌كگرتنه " كۆبوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان به ده‌وری سونبولێكدا یان ناوه‌ندێكدا
كه به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاشایه‌تی ده‌ناسرا " هاوسه‌نگی
هێزه چینایه‌تییه‌كان بوو . ده‌سه‌ڵات جگه له‌وه‌ی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سروشتیی مرۆڤ و پێداویستییه‌كی به‌رده‌وامیی
ژیانیه‌تی , به‌كار هێنانی مرۆییانه‌شی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
دیكه‌ی سروشتیی مرۆڤ و پێداویستییه‌كی دیكه‌ی به‌رده‌وامیی
ژیانیه‌تی . ئه‌وه جیاوازی چینایه‌تییه له كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا كه ده‌سه‌ڵاتی له كۆنه‌په‌رستی و تاوان
و كۆمه‌ڵ كوژییه‌كاندا به‌كارهێناوه , ئه‌گینا خودی
ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت خاوه‌نی مرۆییترین ڕوخسار بێت .
مۆدێرنه ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگادا
دابه‌ش نه‌كردووه , به‌ڵكو له ده‌ستی چینێكدا
كۆنترۆڵی كردووه . دابه‌شبوونی به سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ته‌نیا له كۆمۆنیزمدا به ئه‌نجام
ده‌گات . له كۆمۆنیزمدا ده‌سه‌ڵات له ناو نابرێت ,
به‌ڵام دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش ده‌بێت . یانی یه‌كسانی
له ده‌سه‌ڵاتدا له كۆمۆنیزمدا پیاده ده‌كرێت . وه‌لانانی
دابڕانه مێژووییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕێگای یه‌كسانی
بوونیه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات . بناغه‌ی یه‌كگرتنی
ڕاسته‌قینه یه‌كسانییه . هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی وه‌ك هه‌موانییه‌ك "
كولیه‌تێك " له به‌رانبه‌ر سروشتدا , له دابه‌شبوونی
یه‌كسانی ته‌واویدایه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگادا
. ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ بۆ خۆی به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی
سروشت . گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ لێره‌وه‌یه
. له كۆنترۆڵ كردن و به‌كارهێنانی وورده وورده‌ی
دیارده‌كانی سروشتدایه له پێناوی خۆیدا . به‌و بڕه‌ی
ده‌سه‌ڵات به سه‌ر سروشتدا ڕاده‌كێشێت , به‌و بڕه ده‌سه‌ڵاتی
خۆی گۆڕانكاری دێت به سه‌ریدا و زیاد ده‌كات . كێشمه‌كێشه‌كه
له بناغه‌دا له نێوان مرۆڤ و سروشتدایه , نه‌ك مرۆڤ
و مرۆڤ .ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات
بێكۆتاییه . ڕێژه‌ی ده‌سه‌ڵات له گه‌ردووندا نه‌گۆڕه
. به‌و پێیه‌ی كه زانستی فیزیا سه‌لماندی مادده له
دایك نابێت و ناشفه‌وتێت , بڕه‌كه‌شی له گه‌دووندا نه‌گۆڕه
. ووزه‌ش به‌و پێیه‌ی كه به‌رهه‌می مادده‌یه , بڕه‌كه‌یان
له‌گه‌ڵ مادده‌دا و پێكه‌وه له گه‌ردووندا نه‌گۆڕن .
له هه‌ر شوێنێكه‌وه مادده وون ببێت , ووزه زیاد ده‌كات
و ووزه‌ش وون ببێت مادده زیاد ده‌كات . ده‌سه‌ڵاتیش
وه‌كو خاسیه‌تێكی مادده و بێگومان ووزه‌ش له‌گه‌ڵیدا
, بڕه‌كه‌ی له گه‌ردووندا نه‌گۆڕه . به‌ڵام
گۆڕانكارییه‌كی هه‌میشه‌یی وه‌كو مادده و ووزه به
سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشدا هاتووه و دێت . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
ململانێیه‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به
هه‌نگاوی گه‌وره بڕواته پێشه‌وه , ده‌بێت كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات
له نێوان مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌ویدا چاره‌سه‌ر بكرێت .
یه‌كخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مرۆڤ و كۆكردنه‌وه‌یان له
یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌دا كه به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رجه‌م
مرڤایه‌تی ده‌ناسرێت , له دابه‌ش بوونه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی
ده‌سه‌ڵات خۆیدایه‌تی به سه‌ر یه‌ك به یه‌كی تاكه
كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا . كه‌واته هێزی
كۆكردنه‌وه له دابه‌ش بووندایه . ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی
لۆژیكه , چونكه هێزی كۆكردنه‌وه " یه‌كگرتن " له
دابه‌ش بووندا نییه . دابه‌ش بوون , په‌ره‌وازه
بوونی لێده‌كه‌وێته‌وه . هێزی جیاوازی له دابه‌ش
بووندایه . له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی دابه‌ش بوون مه‌سه‌له‌یه‌كی
دوولانه‌یه " دوولایه‌نه " . له لایه‌كه‌وه په‌یوه‌سته
به یه‌كگرتنه‌وه و له لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌سته
به حیاوازی و په‌ره‌وازه بوونه‌وه " ته‌فره‌قه " .
ئه‌مه ئاشكرا بوونی نهێنی دابه‌ش بوونه . هه‌موو
دابه‌ش بوونێك به یه‌كسانی له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا
یه‌كگرتن دروست ده‌كات , وه هه‌موو دابه‌ش بوونێكیش
به نا یه‌كسانی ته‌فره‌قه دروست ده‌كات . بۆ یه‌كگرتنی
ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ له سه‌ر ئاستی جیهان و وه‌ستانه‌وه‌ی
له به‌رانبه‌ر سروشتدا , كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی
پێویستی به یه‌كسانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی
به بێ جیاوازی . فه‌لسه‌فه‌ی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات ئه‌م
یه‌كسانی یه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا . فه‌لسه‌فه‌ی
ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاك و گشت له سه‌ر ئاستی
كۆمه‌ڵگا , فه‌لسه‌فه‌ی نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تی ,
فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵپێچانی موڵكایه‌تی تایبه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی
دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی ,, ئه‌م یه‌كسانی یه‌یه
له ده‌سه‌ڵاتدا . كێشه‌ی بناغه‌یی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی و
له‌گه‌ڵ سروشتدا , كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاته . فه‌راهه‌م
بوونی زه‌مینه‌ی یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ مرۆڤه‌كانی
سه‌ر زه‌وی , فه‌راهه‌م بوونی زه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
گشته . هیچ كاتێك ده‌سه‌ڵاتی گشت بناغه نه‌بووه بۆ
ده‌سه‌ڵاتی تاك , به‌ڵام هه‌موو كاتێك ده‌سه‌ڵاتی تاك
له كۆمه‌ڵگادا و به‌بێ جیاوازی , بناغه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی
گشت . له مێژووی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا هه‌میشه به
بیانووی پاراستنی بارودۆخی گشتییه‌وه ده‌سه‌ڵات له
ده‌ست زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رهێنراوه له پێناوی كه‌مینه‌دا
. هه‌میشه چینه باڵا ده‌سته‌كان مه‌سه‌له‌ی دابیین
نه‌كردنی یه‌كسانی ده‌سه‌ڵاتیان , به ده‌سه‌ڵاتی گشتی
په‌رده‌پۆش كردووه . ئێستاش نه‌ك له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا
و له لایه‌ن چینی بۆرژواوه , به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له
لایه‌ن حزبه به ناو كۆمۆنیستییه‌كانیشه‌وه , ئه‌م
خۆ گێل كردنه‌ی ڕابه‌رایه‌تییه‌كان له یه‌كسانی له‌م
مه‌یدانه‌دا و ئه‌م پاوان كردنانه‌یان له ژێر ناوی
پاراستنی یه‌كیه‌تی ڕیزه‌كانی ته‌شكیلاته‌كاندا په‌رده‌پۆش
كردنی پرۆسه‌ی ڕاكێشانی ده‌سه‌ڵاته به سه‌ر ئه‌ندامه‌كان
و حزب و خه‌باتیاندا . یه‌كسانی و نایه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتی
تاكدا , چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گشتی دیاری ده‌كات . به
هه‌ر بڕێك تاكه‌كان له‌و بواره‌دا له یه‌كسانی نزیك
ببنه‌وه , به‌و بڕه دادپه‌روه‌ری به ده‌سه‌ڵاتی
گشتییه‌وه دیاره . به هه‌ر بڕێكیش تاك له‌و یه‌كسانی
یه دوور بكه‌وێته‌وه , به‌و بڕه ده‌سه‌ڵاتی گشتی
دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌لاده‌نێت . به هه‌ر
بڕێكیش ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كان له نێوان یه‌كتریدا له
یه‌كسانییه‌وه نزیك بێت , به‌و بڕه ده‌سه‌ڵاتی گشتی
به‌هێزه ,, وه به هه‌ر بڕێكیش ئه‌و یه‌كسانییه به
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگا نامۆ بێت , به‌و بڕه ده‌سه‌ڵاتی
گشتی بێهێزه . ده‌سه‌ڵات جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی "
بڕه‌كه‌ی " له گه‌ردووندا نه‌گۆڕه و خاسیه‌تێكی
مادده‌یه و هه‌میشه له پرۆسه‌ی گۆڕانكاریدایه ,
چوونه پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیشی له سه‌ر
ڕاوه‌ستاوه . ده‌سه‌ڵات نه‌بێت , ڕابوردوو نییه , هه‌نووكه
نییه , داهاتوو نییه , ژیان نییه , مرۆڤ نییه .
خودی ده‌سه‌ڵات خۆی بریتییه له هه‌بوونی هێز و به‌كارهێنانی
. به پێی ئه‌و پێناسه‌ی هێز و به‌كارهێنانه‌ی ,
بزووتنه‌وه كه خاسیه‌تێكی مادده‌یه له ده‌سه‌ڵات
جیا نابێته‌وه . هه‌موو شه‌ڕه‌كانی دونیا , هۆكان و
به‌رئه‌نجامه‌كانیان هه‌چییه‌ك بن , هه‌میشه ده‌سه‌ڵات
خاڵی ناوكۆییانه . ته‌نانه‌ت له ئێستای كوردستان و
عێراقدا و له نێوان حزبه‌كانی هه‌رسێ بزووتنه‌وه‌كه‌ی
ئیسلامی و ناسیۆنالیستی و به‌ناو كۆمۆنیستیدا , خاڵێكی
ناوكۆیی كه به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌ڵاته .یانی هه‌رچه‌ند حزبه‌كانی ئه‌و سێ
بزووتنه‌وه‌یه , سێ هێڵی ته‌ریبن به یه‌كتری , به‌ڵام
درێژ بوونه‌وه‌ی هه‌رسێ هێڵه‌كه له ناو بازنه‌یه‌كدا
سنوورداره كه ئه‌ویش بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته . حزبه‌كانی
هه‌رسێ بزووتنه‌وه‌كه له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا له
كوردستان و عێراقدا مه‌سه‌له‌ی دابیین كردنی ده‌سه‌ڵاتیان
به مانا چینایه‌تییه‌كه‌ی بۆرژوا بۆ مه‌به‌سته ,
واته هیچ یه‌كێكیان مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ
مرۆڤایه‌تی به‌لاوه گرنگ نییه . ئایدۆلۆژیا خواییه‌كان
و نه‌ته‌وه‌ونیشتمانییه‌كان و كرێكارییه‌كانیان ته‌نیا
بۆ داپۆشینی ڕاستییه‌كان و چه‌واشه كردنی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك ده‌وێت . ئه‌وان ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتیان
به پێی خاوه‌نداریه‌تی خۆیان ده‌وێت .حزبه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی به‌ناو كۆمۆنیستی ته‌نیا به‌و ڕاده‌یه
له ناسیۆنالیزم و مه‌زهه‌ب دوور ده‌كه‌وونه‌وه كه
نزیك ده‌بنه‌وه له دروشمی یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا
. ئێستا ئیتر یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا ڕادیكالترین
دروشمی جیهانییه . كێشه‌ی مێژوویی مرۆڤ تا ئێستا ده‌سه‌ڵات
بووه و له‌مه‌ودواش هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌بێت . هه‌موو
ڕادیكالزمێك له‌مه‌ودوا به دروشمی یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌ناسرێته‌وه . سه‌رده‌مه‌كانی وه‌لانانی هه‌ڵفریواندنی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له پێنانه مه‌یدانی ئه‌م دروشمه‌وه
, كه جه‌وهه‌ری ماركسیزمه , ده‌ست پێده‌كات . ده‌سه‌ڵات
له كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤدا , هه‌رچه‌نده
به شێوازی مرۆییانه به كار هاتووه , به‌ڵام ئه‌وه
ته‌نیا له سنوورێكی به‌رته‌سكدا بووه كه ئه‌ویش
سنووری گرووپچێتی بووه . كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان
به شێوازی مرۆییانه له ناو خۆیاندا و , ئاژه‌ڵیانه‌ش
له به‌رانبه‌ر گرووپێكی تردا به‌كارهێناوه . یانی
هیچ كاتێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا , ده‌سه‌ڵات شێوازی
مرۆییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به خۆیه‌وه نه‌بینیوه
. به‌كارهێنانی شێوازی مرۆییانه بۆ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر
ئاستی جیهان , ته‌نیا به یه‌كسانی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت
بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی . یه‌كسانی
له ده‌سه‌ڵاتدا به مانایه‌كی تر بریتییه له نه‌مانی
ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ به سه‌ر مرۆڤه‌وه . ده‌سه‌ڵات له
جه‌وهه‌ردا با یه‌ك شتیش بێت , به‌ڵام خاوه‌نی شێوه و
شێوازێكی هه‌مه‌ڕه‌نگه .
ماهیر كه ده‌ڵێت مۆدێرنه ده‌سه‌ڵاتی برده ناو ڕۆحی
هه‌موو مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه , له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی
نه‌كرد , چونكه هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ
سوور بوونی هه‌ر یه‌كێكیان له سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان , به دژی دامه‌زراندن و سه‌قامگیر بوونی ڕژێمه
بۆرژواكان ته‌واو ده‌بوو . له بناغه‌دا مۆدێرنه له
لایه‌نێكیدا هه‌وڵێكه بۆ لێسه‌ندنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستی حوكومه‌ت و داموده‌زگا
چینایه‌تییه‌كانی بۆرژواكاندا . ته‌نیا هه‌وڵێك له
مێژوودا كه له‌و ڕووه‌وه درابێت , كۆمۆنه‌ی پاریس
بووه . ئه‌وه كۆمۆناره‌كان بوون , كه ده‌سه‌ڵاتی
تاكیان له كۆمه‌ڵدا به فه‌ڕمی ده‌ناسی . ئه‌وه ئه‌وان
بوون كه شێوازی مرۆییانه‌یان بۆ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات
ده‌گێڕایه‌وه . ئه‌وه ئه‌وان بوون كه دیانویست له
سه‌ر بناغه‌ی ئازادی و یه‌كسانی یه‌وه كۆمه‌ڵگا بنیات
بنێنه‌وه . گرتنی ده‌سه‌ڵات له بناغه‌دا گرتنێكی
جیهانییه و ده‌بێت له سه‌ر ئاستی ئه‌و به جیهانی
بوونه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت . هه‌موو لۆكاڵ
پێكردنێكی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به قازانجی بۆرژوای
جیهانی ته‌واو ده‌بێت . شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بۆرژوادا له
لایه‌ن چینی كرێكار و هێزه ڕادیكال و پێشكه‌وتنخوازه‌كانه‌وه
, له سه‌ر ئاستی جیهان , مانا په‌یدا ده‌كات و سه‌ركه‌وتن
به ده‌ست ده‌هێنێت . ماركس له‌خۆڕا هاوار ناكات : "
كرێكارانی جیهان یه‌كگرن " . بۆرژوای جیهانی هیچ كاتێك
به‌م ئاسته‌ی ئێستا یان له به‌رانبه‌ر كرێكاراندا یه‌كگرتوو
نه‌بوون . چینی كرێكاریش هیچ كاتێك پێداویستییه‌كانی
شۆڕشی جیهانی خۆی به‌م ڕاده‌یه نه‌خستووه‌ته ڕوو .
حزبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كه له ڕاستیدا
حزبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیزمی جێگیرن و جێگیر
بوونیش بۆ كۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی به مانای خه‌یاڵی
بوون دێت , ده‌توانین به حزبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
سۆشیالیستی خه‌یالی بیانناسێنین . به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه
كه ئه‌م حزبانه له‌مپه‌ڕی دونیاوه بۆ ئه‌وپه‌ڕی
دونیا , ڕابه‌رایه‌تییه‌كانیان به ڕاده‌ی كه‌م و زۆر
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هان تیایاندا , ده‌توانین به
حزبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تیش بیانناسێنین .
حزبه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تییه ,
كۆسپێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م چوونه‌پێشه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی
چینی كرێكارن بۆ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تییان له سه‌ر ئاستی
جیهان و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی ڕاگوزاری
جیهانی . چینی كرێكار حزبێكی به‌ریینی جیهانیی ده‌وێت
كه بتوانێت له پرۆسه‌ی خه‌باتی سۆشیالیستانه‌ی دا هه‌موو
حزب و ڕێكخراو و كۆڕوكۆمه‌ڵه ڕادیكاله‌كانی ناو چینه‌كه
به ده‌وری ئامانجه چینایه‌تییه جیهانییه‌كاندا
كۆبكاته‌وه . حزبی به‌ریینی چینی كرێكار به ئاسته
جیهانییه‌كه‌یه‌وه , له سه‌ر بناغه‌ی ناوه‌ندێتی
خواره‌وه نه‌بێت كه دروشمی یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌چێته حاڵه‌تی جێبه‌جێ كردنه‌وه تیایدا , ناتوانێت
له دایك ببێت .
بژار 23-4-2006
|