ده‌مێكه‌یه له كوردستاندا له چه‌ق به‌ستنی ڕۆشنبیری
كوردیدا , بزووتنه‌وه‌یه‌ك , وورده وورده , خه‌ریكی
گه‌ڵاڵه بوونه . بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه گوزارشت له
دنیایه‌كی دیكه ده‌كات . ئه‌و وتارانه‌ی كه له‌سه‌ر
سه‌رده‌شت عوسمان نوسراون , كه‌م و زۆر , ئاماژه به‌م
بزووتنه‌وه‌یه ناكه‌ن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زۆرێك
له ووتاره‌كان به گیانێكی مرۆدۆستانه و پڕ له به‌رگری
له ئازادی ڕا ده‌ربڕین , سه‌باره‌ت به سه‌رده‌شت
عوسمان نووسراوون , به‌ڵام نه‌یانتوانیوه په‌ی به‌و
ڕاستییه به‌رن كه سه‌رده‌شت عوسمان گیانهكییانه په‌ی
پێبردوون .
گرنگی نووسینه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ویادا نییه ,
كه باسی له چه‌ند بابه‌تێكی جۆراوجۆر كردووه . وه
لهویاشدا نییه , كه به شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی
نووسیوونی . وه هه‌روه‌ها له‌و به‌ره‌نگار بوونهوهیهشدا
نییه كه به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات هه‌یبووه . به‌ڕای
من گرنگی نووسینه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ویادایه
كه پێكه‌وه ده‌بنه سیمایه‌كی ده‌ره‌كییانه‌ی ئه‌و
بزووتنه‌وه ناوه‌كییه‌ی كه خه‌ریكی شكڵ‌پێدانی خۆیه‌تی
له ناو ڕۆشنبیری كوردیدا . من له نووسینه‌كانی سه‌رده‌شت
دا , ته‌نیا ئه‌م خاڵه‌م لا گرنگه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش
پێدادهگرم . ئه‌و گیانه سهركهشهی كه له سه‌رده‌شت
دا هه‌بوو , گیانی پێناساندنی دنیایه‌كی دیكه بوو .
سه‌رده‌شت به خۆی و سیما و بیركردنه‌وه و نووسینیه‌وه
, بریتی بوون له ده‌ركه‌وته‌ی دنیایه‌كی نادهركهوتوو
. وه گرفتی هه‌موو ئه‌و نووسین و چالاكییانه‌ی له‌سه‌ر
سه‌رده‌شت به‌ڕێخران , په‌ی نه‌بردنیان بوو به‌و
دیارده‌یه . له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێناساندنه‌ی سه‌رده‌شت
عوسمان به كوردستان و كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ور و پشت و
جیهان , به‌ڵام هێشتا سه‌رده‌شت نه‌ناسرا . دووه‌م
تراژیدیای سه‌رده‌شت عوسمان , دوای كوشتنه‌كه‌ی , ئه‌م
نهناساندنهی بوو .
ڕۆشنبیری كوردی كه له په‌رته‌وازه‌یی و گرووپگهراییدا
ده‌ژی , به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ , جا به هه‌ر
بڕێك بێت , به‌شداره له تراژیدیای به‌كوشت چوونی سه‌رده‌شت
عوسمان دا . ناكۆك بوونی سه‌رده‌شت و ڕۆشنبیری كوردی
به یه‌كتری , ناكۆك بوونێكی ڕیشه‌یی و نادیاره . سه‌رده‌شت
هه‌ر به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵات نابێته‌وه , به‌ڵكو به
گیانێكی سه‌ركه‌شانه‌ی لێوانڕێژهوه له لاوێتی به‌ره‌نگاری
تاریكییه‌ك ده‌بێته‌وه كه سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای
داگرتووه . ئه‌و شه‌ڕی هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوو
, به‌ڵكو به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆشهكییانه به‌رنامه‌ڕێژی
كردبێت , شه‌ڕی له‌گه‌ڵ خودی كۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا
هه‌بوو . مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه بڵێم سه‌رده‌شت
هۆشیار نه‌بوو به خه‌باتی به‌رده‌وامی بۆ به‌رگری له
ئازادی , به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بڵێم پله‌ی
هۆشیاری له ڕۆشنبیری كوردیدا , بێگومان به سه‌رده‌شتیشه‌وه
, له ئاستی به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا نه‌بوو
كه خۆی " واته خودی بزووتنه‌وه‌كه " نادیار و سه‌رده‌شت
سیمای ده‌ركه‌وتووی بوو . چه‌ق به‌ستنی ڕۆشنبیری
كوردییش له جه‌وهه‌ردا , ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی په‌رده‌پۆش
كردنی ئه‌و بزووتنه‌وه ناوه‌كییه و ڕێگرتن له
هێنانه ده‌ره‌وه و خۆڕاگه‌یاندنی , وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی
سه‌رانسه‌ریی ڕۆشنبیری له كوردستاندا .
ڕۆشنبیری كوردی چ له ئاسته تاكایهتییهكانی و چ له
ئاسته ته‌شكیلاتی و سیاسی و ئایدۆلۆژییهكانیدا و ,
وه هه‌روه‌ها چ له ئاسته گرووپچێتییه ڕۆشنبیرییهكانیدا
, زیاتر خه‌ریكی خۆناساندنی خۆی بووه و له‌وێوه ئه‌ركه
مرۆییه‌كانی خستووه‌ته سه‌ر شانی ,, به‌ڵام سه‌رده‌شت
عوسمان له‌سه‌ر گیرنهبوونی به ناساندنی خۆیه‌وه ,
خه‌ریكی وه‌لانانی تاریكی و به ناوه‌ند " سه‌نته‌ر "
كردنی ئازادی تاك بووه . ڕۆشنبیری كوردی كه له
چوارچێوه‌ی ڕه‌وشی هه‌بوودا و له‌سه‌ر ئاسته فه‌رمییه‌كه‌ی
تا هه‌نووكه ( من پێموایه ئه‌م ڕۆشنبیرییه چوونه
پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای , به پاشكۆ پێكردن بۆ چوونه
پێشه‌وه‌ی خۆی , به‌لاوه گرنگه ) هه‌وڵی چوونه پێشه‌وه‌ی
خۆی ده‌دات , بزووتنه‌وه ناوه‌كی و نادیاره‌كه‌ی كه
سه‌رده‌شت عوسمان سیمایه‌كی بووه , مژده‌ی هاتنی سه‌رده‌مێكی
نوێ ده‌دات . واته ناكۆكییه‌كانی ڕۆشنبیری كوردی له‌گه‌ڵ
سه‌رده‌شت عوسمان دا , له بنه‌وه‌ڕا ڕنگدانهوهیهكی
ساكارانه‌ی نێوان دوو به‌ره‌ی دیار و نادیاری هه‌مان
دیارده‌ی ڕۆشنبیری كوردییه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا . ئه‌م
ناكۆكییه‌ی نێوان ئه‌م دوو باڵه دیار و نادیاره‌ی
ڕۆشنبیری كوردی , به بۆچوونی من , مێژووه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده
واوه‌تره له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ڕوانگه, به‌ڵام ده‌توانین
له هاتنی ڕوانگه‌وه , خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئه‌م
بزووتنه‌وه ناوه‌كییه ببینین و پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و "
واته ئه‌و بزووتنه‌وه ناوه‌كییه " له ژێره‌وه‌ڕا
بۆ ده‌ركه‌وتن هه‌ست پێبكه‌ین . ڕوانگه , له دوو
لاوه ده‌رفه‌تێكی باشی سازاند : له لایه‌كه‌وه چه‌ند
كێشه‌یه‌كی زیندووی وه‌كو ئازادی ئافره‌ت و فشاری دین
و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هێنایه‌وه گۆڕێ و
له لایه‌كی تریشه‌وه وه‌كو گرووپێك , خۆی له بازنه‌ی
گرووپچێتی ده‌رباز كرد و له بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری فه‌رمی
كوردیدا توایه‌وه . ڕوانگه چه‌پاوی " ئیستغلالی "
ڕۆشنبیری كوردی نه‌ده‌كرد بۆ خزمه‌ت كردن به گرووپی
ڕوانگه , به‌ڵكو ئه‌و كۆگهراییهی كه ڕوانگه كاری
بۆ ده‌كرد , بۆ خزمه‌ت كردن به ڕۆشنبیری كوردی بوو .
ڕوانگه نه‌ك ڕۆشنبیری كوردی نه‌كرد به پاشكۆی
ئامانجه سیاسییه‌كان , به‌ڵكو سیاسه‌تیشی وه‌كو
ئامڕازێك , ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدا بووایه , ده‌خسته
خزمه‌تی بزووتنه‌وه ڕۆشنبیرییهكهوه . به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی
دیارده‌ی گرووپچێتی له ڕوانگه‌دا , ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ته‌وه‌ره به‌ستنی خودی ڕوانگه به ده‌وری كرانه‌وه‌ی
ڕۆشنبیری كوردی و بوون به به‌شێكی دیار له ڕۆشنبیری
جیهانی .
ئه‌ڵبه‌ته سه‌باره‌ت به گرووپی ڕه‌هه‌ند , ڕایهكهم
جیاوازتره . گرووپی ڕه‌هه‌ند هه‌رچه‌نده له دایك
بووی ئه‌و بارودۆخه بوو " واته بارودۆخی ڕۆشنبیری
كوردی كه بریتی بوو له ناكۆكی نێوان بزووتنه‌وه‌ی فه‌رمیی
ڕۆشنبیری و بزووتنه‌وه ناوه‌كییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌م
بزووتنه‌وه ڕۆشنبیرییه كوردییه " , به‌ڵام نه‌یتوانی
گوزارشت له‌و باڵه ناوه‌كی و نادیار و ڕێنیسانس
ئامێزه‌ی ڕۆشنبیری كوردی بكات . واته ئه‌ندامانی
گرووپی ڕه‌هه‌ند , له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه
مێژووییه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن , كه‌وتنه شه‌ڕی وه‌لانانی
ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه له مه‌یدانی ڕۆشنبیری كوردیدا
. ته‌نانه‌ت گرووپی ڕه‌هه‌ند , بازیاتریش له ڕوانگه
ته‌كانی به ڕۆشنبیری كوردی دابێت , به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه
وه‌كو ڕوانگه مێژوویه‌ك بۆ خۆی تۆمار بكات . به ڕای
من گرفتی گرووپی ڕه‌هه‌ند پێش ئه‌وه‌ی به مه‌سه‌له‌ی
تواناوه په‌یوه‌ست بێت , به مه‌سه‌له‌ی گرووپچێتی و
ده‌سه‌ڵاتخوازی و ئامانجه سیاسییه‌كانی ڕابهرهكانیهوه
په‌یوه‌سته .
بوونگه‌راییش وه‌كو دیارده‌یه‌كی فكری له‌ناو ڕۆشنبیری
كوردیدا , نه‌یتوانی وه‌ڵامگۆ بێت به‌و بزووتنه‌وه
ناوه‌كییه‌ی ڕۆشنبیری كوردی . بوونگه‌رایی هه‌رچه‌نده
له چه‌په‌كانه‌وه نزیكه و ههڵویستگهراییش له
ناویدا به‌رجه‌سته‌یه , به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌كی
فكریی كراوه‌یه و تا ڕاده‌یه‌كی باش دوور بووه و
دووره و دووریش ده‌بێت له‌وه‌ی سه‌رقاڵی ڕێگرتن بێت
له قه‌ڵه‌مه سه‌ربه‌سته‌كان .
چه‌په‌كانیش هه‌میشه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی داپچڕاو بوون له
یه‌كتری و له ناو ڕۆشنبیری كوردیدا په‌رته‌وازه بوون
. خاڵێك كه چه‌په‌كانی به ناڕاستوخۆ له ڕۆشنبیری
كوردیدا به ده‌وری یه‌كتریدا كۆكردووه‌ته‌وه ,
سۆفیگهراییان بووه بۆ ئایدۆلۆژیا . چه‌په‌كان نه‌ك
هه‌ر نه‌یانتوانیوه بزووتنه‌وه ناوه‌كییه‌كه‌ی
ڕۆشنبیری كوردی له خۆیاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن , به‌ڵكو
له هه‌ر گرووپێكی دیكه زیاتر سه‌ركوتی ئه‌و بزووتنه‌وه
ناوه‌كییه‌ی ڕۆشنبیری كوردیان كردووه .
ئه‌م بزووتنه‌وه ناوه‌كی و نادیاره‌ی ڕۆشنبیری كوردی
كه هۆكاری له‌دایك بووی گرووپه ڕۆشنبیرییهكانه و
ده‌یه‌وێت له دووتوێی ئه‌وانه‌وه خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ,
هه‌ر خودی ئه‌و گرووپانه خۆیان ده‌بنه‌وه به
ئامڕازی سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌كه . جیاوازییه‌كه‌ی سه‌رده‌شت
عوسمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌وه‌یه كه نه‌ك نابێته‌وه
به ئامڕازی سه‌ركوت كردنی بزووتنه‌وه‌كه , به‌ڵكو ده‌یه‌وێت
كارێك بكات كه خودی بزووتنه‌وه‌كه , با به
كاڵوكرچییش بێت , له دووتوێی ئه‌وه‌وه خۆی ڕابگه‌یه‌نێت
. په‌یامه‌كه‌ی سه‌رده‌شت " به‌جیا له كه‌موكوڕییه‌كانی
شێوازی ده‌ربڕینی سه‌رده‌شت " له ڕاستیدا بریتی بوو
له سه‌ره‌تای خۆنمایش كردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه . به
مێژوو بوونی سه‌رده‌شت و نووسینه‌كانی , به‌ڕای من و
به پله‌ی یه‌كه‌م , لێره‌وه‌یه و له هیچ شوێنێكی
دیكه‌وه نییه .
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه هه‌ڵگری په‌یامی ڕێنیسانسه
له كوردوستاندا , تا ئێستا نه‌یتوانیوه , بوونی خۆی
ڕاشكاوانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێت . مه‌سه‌له‌كه
هه‌ر ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی هێزه سیاسی و ئایدۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
به‌ره‌ی تاكی تایبه‌ت نییه له به‌رانبه‌ریدا , به‌ڵكو
زیاتر له‌وان , ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی هێزه جۆراوجۆره‌كانی
ناو ڕۆشنبیری كوردی خۆیه‌تی . قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانی
ناو ڕۆشنبیری كوردی , ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی خۆده‌رخستنی
خۆیانن , ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ئازادی و ماف و چوونه
پێشه‌وه‌ی ڕۆشنبیری نین . ئه‌وان نایانپه‌رژێته سه‌ر
ووردبوونه‌وه , له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه حه‌شاری ده‌ده‌ن
. هه‌موو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێك له دوای خه‌مه
ڕۆشنبیرییه‌كانی خۆیه‌وه , خه‌مه‌كانی ئه‌وانی دیكه
له كۆمه‌ڵگادا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه . ئه‌م كه‌شوهه‌وایه
بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه ناوه‌كییه ,
كه‌شوهه‌وایه‌كی تا بڵێیت سه‌خت و ناله‌بار و نه‌شیاوه
.
بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری كوردی له ئاسته فه‌رمییه‌كه‌یدا
, به‌وهۆیه‌وه كه له كایه‌ی ده‌سه‌لاتدا ژیانی
ڕۆشنبیری خۆی به‌سه‌ر ده‌بات , به ئاشكرا و ڕاشكاوانه
, سه‌ركوتی بزووتنه‌وه ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات .
ئه‌ڵبه‌ته سه‌رقاڵ بوونی ڕۆشنبیری كوردی به غه‌مه
ڕۆشنبیرییه تاكایهتییانهوه و ههڵسووڕانیشی له
كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا و خۆخه‌ریك كردنیشی به
ئایدۆلۆژیاكانهوه , هۆكاری گه‌ڵاڵه نه‌كردنی
داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و داسهپاندنیانه به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگادا .
دابیین كردنی مافی قسه كردن له‌سه‌ر پیرۆزییه‌كان و
كردنه‌وه‌ی بواری توێژینه‌وه و ڕه‌خنه له‌سه‌ریان ,
داواكارییه‌كی ڕۆشنبیرانه‌یه و ده‌بوایه له به‌رانبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا به‌رز بكرایه‌ته‌وه و داوای ده‌رچوونی
یاسایان بكردایه له‌سه‌ری . ئه‌م داواكارییه كرۆكی
ئازادی ڕاده‌ربڕین و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌شته‌كانی
دیكه و ڕێباز هه‌ڵگرتنی سه‌رده‌شتی له‌ده‌ست دهرچووشه
. داوای پاراستنی گیان و كه‌سایه‌تی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان
له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌ت و ئابڕوو بردنی
ناسیۆنالیسته‌كان و ئیسلامییه سیاسییه‌كان و
كۆمۆنیسته‌كان و هه‌موو كه‌س و گرووپێكی دیكه بۆیان ,
له شوێنی خۆیدایه‌تی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ,
یاسای له باره‌وه دابڕێژرێت و كاری پێبكرێت .
جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا دینییه‌كانیش
له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك , خاڵێكی دیكه‌ی گرنگه بۆ
ڕۆشنبیر كردنی كۆمه‌ڵگا و دابیین كردنی ئازادی
ڕۆشنبیری . جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له حزب و
ئایدۆلۆژیا " مه‌به‌ستم له هه‌موو جۆره حزبێك و هه‌موو
جۆره ئایدۆلۆژیایه‌كه " , داواكارییه‌كی تره كه ده‌كرێت
له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌رز بكرێته‌وه .
من ته‌نیا چه‌ند داواكارییه‌كم دیاری كردووه و ده‌كرێت
ڕۆشنبیری كوردی هه‌مه‌لایه‌نه داخوازییه‌كانی خۆی گه‌ڵاڵه
بكات و له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌رزی بكاته‌وه و
داوای به یاسایی كردنه‌وه‌یان بكات . له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر
ڕۆشنبیری كوردی ئه‌مه بكات , ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵێم كه ڕۆشنبیری كوردی جوانترین چه‌پكه گوڵ , بۆ
هه‌میشه , له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان داده‌نێت
.
بژار 30 -5-2010
|