هه‌رچه‌نده خۆویستن وه‌كو ووشه‌یه‌كی دواكهوتنخوازانه
و تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو قێزه‌وون و داماڵراو له
واتای مرۆیی دێته به‌رچاو , به‌ڵام خاسیه‌تێكی ڕیشه‌یی
مرۆڤ و توخمێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌یه . ئه‌وه سیستمه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مه‌یدانی عه‌قڵ سالارییه
كه ئه‌م خۆویستنهی مرۆڤ به شتێكی دزێو ده‌ناسێنن .
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی گشته به سه‌ر تاكدا كه
خۆویستن به مرۆیی بوونی مرۆڤ نامۆ ده‌كات . هه‌موو
ڕێبازه فه‌لسه‌فییه‌كان و دینه‌كان و بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پرۆسه‌ی مێژوویی خۆیاندا و له
سه‌رده‌مه هه‌ره دێرینه‌كانه‌وه تا ئێستا , به
گوێره‌ی گشتایه‌تی بوون , مرۆییان له تاكایه‌تیدا
بینیوه . ته‌نانه‌ت ڕێبازه فه‌لسه‌فی و بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه ڕادیكالهكانیش له ڕوانگه‌ی گشتایه‌تی
بوونه‌وه‌ی تاكه‌وه , گرنگییان به تاكایه‌تی داوه .
كاراساتهكه ئه‌مه‌یه . په‌یدابوونی ئه‌م سهنترالیزمهیه
" مهركهزیهتهیه " بۆ گشتایه‌تی . ئازاد بوونی
تاكایه‌تی له لێدان له‌م گشتایهتییهدایه . به پێی
بۆچوونی عه‌قڵ سالاریی , ته‌وه‌ره به‌ستنی تاك به ده‌وری
گشتا , حاشا هه‌ڵنه‌گره . ئه‌م بیرۆكه‌ی ته‌وه‌ره به‌ستنی
تاكه به ده‌وری گشت‌دا , هه‌موو هێزه ڕاست و چه‌په‌كانی
دونیا , هه‌ر له دینه‌كان و لیبرالیسته‌كان و
ناسیۆنالیسته‌كانه‌وه تا ده‌گاته كۆمۆنیسته‌كان , له
یه‌ك هاوكێشه‌دا كۆده‌كاته‌وه . له‌م بیرۆكه‌ی ته‌وه‌ره
به‌ستنه‌ی تاكدا به ده‌وری گشت‌دا , ئیسلامییه‌ك و
ماركسییه‌ك ولیبرالیستێك , هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له
نێوانیاندا نییه .
مرۆڤ كه دێته دونیاوه , له پێناوی كه‌سانی دیكه‌دا
نایه‌ت و ناژی , به‌ڵكو بۆ خۆی دێت و ده‌ژی . بیرۆكه‌ی
ته‌وه‌ره به‌ستنی تاك به ده‌وری گشت‌دا , یه‌كێك له
لایه‌نه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی
مرۆڤ دیاری ده‌كات و له قاڵبی ده‌دات , پێش ئه‌وه‌ی
بێته دونیاوه . به واتایه‌كی تر مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی
له دایك ببێت بۆی دیاری كراوه كه دوای هاتن و
جێهێشتنی ته‌مه‌نی منداڵیی ئیتر تاكێكه له كۆمه‌ڵ و
ده‌بێت تاكایه‌تی خۆی به پێی ته‌وه‌ره به‌ستنی به
ده‌وری گشت‌دا , وه‌لا بنێت .
خۆویستن وه‌كو گه‌شه‌دارترین خاسیه‌تی تاكایه‌تی , به
عه‌یب و عار ده‌قه‌بڵێنرێت له ئایدیای گشتگه‌رایی "
گشتایه‌تی " دا . خۆویستن له مرۆڤدا هێزی بزوێنه‌ری
ژیانیه‌تی . مرۆڤ كه‌سه‌كانی دیكه‌ی به‌و بڕه خۆش ده‌وێت
كه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ن به خۆویستنهكهی . خۆشه‌ویستی
به‌رئه‌نجامی خۆویستنه . به‌و بڕه‌ی خۆویستنی مرۆڤێك
جێگای گرنگی پێدانه له لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌كه‌یه‌وه
, به‌و بڕه مرۆڤه‌كه به‌رانبه‌ره‌كه‌ی خۆش ده‌وێت "
ڕێزێكی ده‌روونییانه – ناخ ئامێزانه – له خۆویستنی
به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت " . كه‌واته خۆشه‌ویستی له
نێوان دوو كه‌سدا , بریتییه له ڕێز لێنانی ده‌روونییانه
" ڕێز لێنانی ده‌روونیی , ئامڕازی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه
" له خۆویستنی یه‌كتری . كه‌واته تۆ ویستن و له
دواییشدا ئه‌و ویستن , به‌رئه‌نجامی خۆویستنن . تۆ
ویستن و ئه‌و ویستن " واته ئه‌وی سه‌ربه‌خۆ نه‌ك
نوێنه‌ری گشت " داوای قوربانی دان به خۆویستن ناكه‌ن
. چۆن ده‌كرێت مرۆڤ خۆی نه‌وێت و خه‌ڵكی دیكه‌ی بوێت ؟
ئه‌م خۆنه‌ویستنه‌ی به سه‌ر مرۆڤدا ده‌یسه‌پێنن به
ناوی گشت ویستنه‌وه " خزمه‌ت كردن به گشت " ,
ئایدیایه‌كی تا سه‌ر مۆخ كۆنه‌په‌رستانه‌یه . ئه‌م
خۆنه‌ویستنه‌ی مرۆڤ كه به ناوی گشت ویستنه‌وه دایدهسهپێنن
, بۆ نوێنه‌ر ویستنه . كێ نوێنه‌رایه‌تی گشت بكات له‌و
بارودۆخه‌دا , ده‌بێت ئه‌و ویستن بخرێته جێگای
خۆویستن . یانی خۆنه‌ویستن له پێناوی ئه‌و ویستندا ده‌بێت
. جا " ئه‌و " ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت , حوكومهتێك بێت ,
حزبێك بێت , میلیشیایه‌ك بێت , جیاوازییه‌ك له
هاوكێشه‌كه‌دا دروست ناكات . خۆویستن و گشت ویستن دوو
شتی ناكۆكن به یه‌كتری . جا نوێنه‌ری گشته‌كه له
بارودۆخێكی دیاریكراودا هه‌ر شێوه‌یه‌كی تاك و كۆی به
خۆیه‌وه گرتبێت , ده‌كه‌وێته ناكۆكییه‌وه له‌گه‌ڵ
خۆویستنی بهرانبهرهكهدا . به هه‌ر بڕێك خۆویستن
زیاد ببێت , به‌و بڕه گشت ویستن كه‌م ده‌بێته‌وه .
ئه‌م گشت ویستنه له ژێر فشاری عه‌قڵدا و له كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا بووه به نه‌ریتێكی باو . كه‌سایه‌تی
مرۆڤ به گوێره‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنه‌كه‌ی بۆ گشت
دیاری كراوه و ده‌كرێت . هه‌ڵپه كردن بۆ نوێنه‌رایه‌تی
گشت به درێژایی هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌رتاپای
كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌ی ڕێك به ڕێك گرتووه‌ته‌وه
. ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی گشته وه‌كو زنجیره مه‌راتیب له‌م
سیستمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی جیهاندا , به هه‌زار
و یه‌ك شێوه‌ی گونجاو به عه‌قڵ سالاریی , له هه‌موو
شوێنێكی كۆمه‌ڵگاكاندا ئاماده‌یی هه‌یه . مامۆستا و
مه‌لا و قه‌شه و ڕابه‌ر له قوتابخانه و مزگه‌وت و
كه‌نیسه و خزبدا , نوێنه‌ری گشتن . كوێخا و به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه و قایمقام و پارێزگار و سه‌ره‌ك كۆمار , له دێ
و دێشار " ناحیه " و شارۆچكه و شار و ووڵاتدا ,
نوێنه‌ری گشتن . گه‌وره و بچوكی نوێنه‌ره‌كان به پێی
گه‌وره و بچوكی گشتهكانه . تا گشتایهتییهكه به‌رفراوان
بێت , نوێنه‌ره‌كان گه‌وره‌ترن ,, وه تا به‌رته‌سكیش
بێت , نوێنه‌ره‌كان بچوكترن .
مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی بوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت , بوویه‌كی
تاكایه‌تییه . واته له بنه‌ڕه‌تدا بوویه‌كی تاكایه‌تییه
, نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌م كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه له
لایه‌ن عه‌قڵه‌وه " عه‌قڵێكی زاڵ " داسه‌پاوه به سه‌ریدا
. ئامڕازێكی دیكه‌ی سه‌ركوت كردنی مرۆڤه له لایه‌ن
عه‌قڵه‌وه . عه‌قڵ به زۆر له پێناوی ده‌سه‌ڵاتداراندا
ده‌یهێنێته ئه‌و مه‌یدانه‌وه " مه‌یدانی كۆمه‌ڵایه‌تی
بوون " . مرۆڤه‌كان له پێناوی به‌دیهاتنی ئاره‌زووه‌كانیاندا
ده‌چنه په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا . له
نه‌بوونی سیستمێك‌دا كه ئاره‌زووه‌كان " خواسته ده‌روونییه‌كان
" ی هه‌موویان بۆ بهدیهاتنهكانیان " به ئه‌نجام گهیشتنهكانیان
" ڕێك بخات , دهكهوونه حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌وه
له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا . مرۆڤ كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی له
پێناوی بردنه پێشه‌وه‌ی تاكایه‌تیدا ده‌وێت , وه
كۆمه‌ڵایه‌تی بوونێكی ئاواهی " واته كۆمه‌ڵایه‌تی
بوون له پێناوی تاكایه‌تیدا " بێگومان وه‌ڵام ده‌ره‌وه
ده‌بێت به خواسته ده‌روونییه‌كانی . ژیانی هاوبه‌شانه‌ی
مرۆڤ له پێناوی ژیانی تاكایه‌تیدا دروست بووه . داسه‌پاندنی
بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی مرۆڤ , داسه‌پاندنی سه‌ركوت
كردنی یه‌كترییه . وه مێژوو هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه
كه مرۆڤ به‌و بڕه‌ی بوویه‌كی تاكایه‌تییه , به‌و بڕه
بوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه . كۆمه‌ڵگاكان له كۆنه‌وه
هه‌تا ئێستا , له سه‌ر بناغه‌ی زه‌بروزه‌نگ دامه‌زراوون
. مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی مرۆڤ پاساوه بۆ ته‌وه‌ره
به‌ستنی تاك به ده‌وری گشت‌دا . پاساوه بۆ خزمه‌ت
كردن به نوێنه‌ری گشت . پاساوه بۆ به فه‌ڕمی ناسینی
ده‌سه‌ڵاتداران .
گشتیی كردنه‌وه , هه‌میشه ئایدیا و ئاره‌زووی تاكه
, گشتیی ده‌كرێته‌وه . كه یه‌كێك ئایدیاكه‌ی گشتی ده‌كاته‌وه
, یانی كۆنترۆڵی ئه‌وانی تر ده‌كات . یانی ده‌سه‌ڵات
به سه‌ر ئه‌وانی تردا ڕاده‌كێشێت . گشتی كردنه‌وه و
ده‌سه‌ڵات ئاوێزانی یه‌كتری ده‌بن . ئایدیاكه چۆن
گشتیی ده‌كرێته‌وه , ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش ئاوا گشتیی ده‌كرێته‌وه
. یانی ئایدیا و ده‌سه‌ڵات , هه‌ردووكیان تاكایهتین ,
به‌ڵام گشتیی ده‌كرێنه‌وه . نایه‌كسانی نه‌ك له مه‌یدانی
ده‌سه‌ڵاتدا , به‌ڵكو له مه‌یدانی عه‌قڵیشدا , جێگیر
بووه . هیچ عه‌قڵێكی گشتیی نییه له بنه‌ڕه‌تدا تاك
نه‌بێت .عه‌قڵی تاك كه گشتیی ده‌بێته‌وه , له مه‌یدانی
عه‌قڵ سالاریدا , هه‌میشه له لایه‌ن تاكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی
ده‌كرێت . نوێنه‌رایه‌تی كردنی تاك بۆ گشت , هه‌میشه
ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م ده‌هێنێت . هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیش ,
هه‌میشه زه‌بروزه‌نگ , له ئاسته جیاوازه‌كانیدا ,
به‌رهه‌م ده‌هێنێت . هه‌موو زهبروزهنگێكیش , نایه‌كسانی
به‌رهه‌م ده‌هێنێت . كه‌واته له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالاریدا , باس كردن له له یه‌كسانی مرۆڤه‌كان ,
جۆرێكه له خه‌یاڵ و خه‌وێكه قه‌ت نایه‌ته دی .
گرفتی عه‌قڵی گشتیی له‌ویادایه كه له بنه‌ڕه‌تدا عه‌قڵی
تاكه , وه عه‌قڵی تاكیش هه‌میشه له لایه‌ن تاكه‌وه
نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت . عه‌قڵی گشتیی له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالاریدا , هه‌میشه نوێنه‌رایه‌تی تاك ده‌خوازێت ,,
به‌ڵام له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا " خواسته ده‌روونییه‌كاندا
" نوێنه‌رایه‌تی كۆی تاكه‌كان ده‌خوازێت . له مه‌یدانی
عه‌قڵ سالاریدا , نوێنه‌رایه‌تی ده‌سپێردرێت به تاكێك
یان كۆمه‌ڵێك تاك ,, به‌ڵام له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا
ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه ده‌سپێردرێت به هه‌موو تاكه‌كان
به بێ جیاوازی ,له مه‌یدانی خواسته ده‌روونییه‌كانی
مرۆڤدا , عه‌قڵی تاك كه گشتی ده‌بێته‌وه له پێناوی
هه‌موو تاكه‌كان " گشت "دایه به بێ جیاوازی ,, به‌ڵام
له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا كه عه‌قڵی تاك گشتی ده‌بێته‌وه
, له پێناوی تاكێك یان كۆمه‌ڵێك تاكدایه . عه‌قڵ له
مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا , یه‌كسانی عه‌قڵ بۆ مرۆڤه‌كان
به فه‌ڕمی ناناسێت , به‌ڵام له مه‌یدانی خواسته ده‌روونییه‌كاندا
ئه‌و یه‌كسانییه بۆ مرۆڤه‌كان به فه‌ڕمی ده‌ناسێت .
گرفته‌كه له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدایه نه‌ك له مه‌یدانی
ئاره‌زووه‌كاندا . عه‌قڵ ته‌نیا توخمێكه , به‌ڵام
ئاره‌زووه‌كان ده‌یان و بگره سه‌دانن ( ته‌نانه‌ت هه‌ر
پێنج هه‌سته‌كه‌ی مرۆڤ " بینین و بیستن و بۆن كردن تام
كردن و به‌ركه‌وتن –له‌مس-" ده‌چنه بازنه‌ی ئاره‌زووه‌كانه‌وه
) . عه‌قڵ تاكایه‌تی تاكی تایبه‌ت پیرۆز ده‌كات " ئه‌ڵبه‌ته
له گشتایهتییهكی درۆیینه‌دا ئه‌و تاكایهتییهی
تاكی تایبه‌ت پیرۆز ده‌كات " , به‌ڵام ئاره‌زووه‌كان
گشتایه‌تی پیرۆز ده‌كه‌ن " واته كۆی هه‌موو تاكه‌كان
به یه‌كسانی " . عه‌قڵ " بێگومان له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالاریدا " نایه‌كسانی دابیین ده‌كات , به‌ڵام ئاره‌زووه‌كان
یه‌كسانی دابیین ده‌كه‌ن . عه‌فڵ له ژێر فشاری عه‌قڵی
گشتیدا به ڕاده‌ی جۆراوجۆر ڕێگری بۆ هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌كان
په‌یدا ده‌كات . به‌ڵام ئاره‌زووه‌كان ڕێگری بۆ هه‌ڵسووڕانی
عه‌قڵ دروست ناكه‌ن . عه‌قڵ چه‌وساندنه‌وه دروست ده‌كات
, به‌ڵام ئاره‌زووه‌كان چه‌وساندنه‌وه دروست ناكه‌ن "
ده‌سه‌ڵات كه خۆی ئامڕازی چه‌وساندنه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر
مرۆڤدا , له ژێر ڕێنمایی عه‌قڵدا نه‌بێت , ناتوانێت
جووڵه بكات " . عه‌قڵ نه‌ك هه‌ر ئامڕازی باڵانسی ئاره‌زووه‌كان
و بهدیهاتنهكانیانه , به‌ڵكو ئامڕازی گیان لهبهركردنیشیانه
. واته ئامڕازی زیندوو ڕاگرتنی ئاره‌زووه‌كان , عه‌قڵه
. ڕێكخستن " ئۆرگه‌نایز كردن " به بێ بوونی عه‌قڵ مه‌حاڵه
. بینین به بێ بوونی عه‌قڵ مه‌حاڵه . بیستن , بۆن
كردن , تام كردن , ده‌ست لێدان , قسه كردن , ڕابواردن
, گه‌شت كردن , خۆده‌رخستن , خۆپارێزیی , ململانێ و
....هتد , به بێ بوونی عه‌قڵ مه‌حاڵن " ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك
به‌ڵگه‌ی لۆژیكییانه‌ی دیكه‌ن بۆ هه‌بوونی عه‌قڵ لای
گیانه‌وه‌ران_ مه‌به‌ستم له گیانه‌وه‌ران زیاتر
جیهانی ئاژه‌ڵه – " . ماده‌م عه‌قڵ ئامڕازی زیندوو
ڕاگرتنی ئاره‌زووه‌كانه , یانی سه‌رچاوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی
نهێنییه‌كانه . كه‌واته هه‌بوونی چه‌وساندنه‌وه و
نه‌هێشتنی په‌یوه‌سته به عه‌قڵه‌وه . ئه‌وه‌نده‌ی
كه لای منه‌وه ئه‌م بابه‌ته ڕۆشنه , عه‌قڵ له مه‌یدانی
عه‌قڵ سالاریدا , به‌رهه‌م هێنه‌ری چه‌وساندنه‌وه‌یه
,, به‌ڵام له مه‌یدانی خواسته ده‌روونییه‌كاندا , فه‌وتێنه‌ری
چه‌وساندنه‌وه‌یه . یانی عه‌قڵ له مه‌یدانی فه‌رماندارییه‌وه
" عه‌قڵ سالاریی " ده‌بێت بگوێزرێته‌وه بۆ مه‌یدانی
پاشكۆیه‌تی " پاشكۆ بوون بۆ ئاره‌زووه‌كان " . عه‌قڵ
له فهرماندارییهكهیدا , تاكگهرایه " مه‌به‌ست له
تاكی تایبه‌ته " ,, به‌ڵام له پاشكۆیهتییهكهیدا ,
گشتگه‌رایه " كۆی تاكه‌كان به یه‌كسانی " عه‌قڵ و فه‌رمانداریی
و تاك و چه‌وساندنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدان . عه‌قڵ و
پاشكۆیه‌تی و گشت و یه‌كسانیش له‌گه‌ڵ یه‌كدان . هه‌موو
عه‌قڵێكی تاك كه له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا گشتیی
ده‌بێته‌وه , چه‌وساندنه‌وه دروست ده‌كات . تاكگه‌رایی
عه‌قڵ له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا , نوێنه‌ر گه‌راییه
. گشتی بوونه‌وه‌ی عه‌قڵی تاك له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالاریدا , تاك بوونه‌وه‌یه‌تی له نوێنه‌رایه‌تی
كردنیدا . هه‌ر ئه‌و عه‌قڵی تاكه‌ی كه گشتی ده‌بێته‌وه
, له نوێنه‌ردا جارێكی تر تاكڕهویهتی پیاده ده‌كاته‌وه
. گشتایه‌تی بۆ عه‌قڵ له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا
درۆیینه‌یه . گشتایه‌تی بۆ عه‌قڵ له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا
ڕاسته‌قینه‌یه . گشتایه‌تی هه‌میشه له سه‌ر بنه‌مای
یه‌كسانی تاكه‌كان " هه‌ر هه‌موو تاكه‌كان به بێ
جیاوازی " ڕاسته‌قینه‌یه و له سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تی
درۆیینه‌یه . ته‌وه‌ره به‌ستن به ده‌وری گشت‌دا له
مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا , له ڕاستیدا ته‌وه‌ره به‌ستنه
به ده‌وری تاكدا " تاكی جیاكراوه , دابڕاو , تایبه‌ت
, نوێنه‌ر , خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات " ,, به‌ڵام ته‌وه‌ره
به‌ستن به ده‌وری تاكدا " هه‌ر هه‌موو تاكه‌كان به
بێ جیاوازی " له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا , له
ڕاستیدا ته‌وه‌ره به‌ستنه به ده‌وری گشت‌دا " كۆی هه‌موو
تاكه‌كان به‌بێ جیاوازی " . ئه‌م گشتایهتییهی مه‌یدانی
عه‌قڵ سالاری چونكه بناغه‌كه‌ی تاكی تایبه‌ته ,
درۆیینه‌یه ,, به‌ڵام گشتایه‌تی مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كان
چونكه بناغه‌كه‌ی تاكی گشته " گشت تاكه‌كان به‌بێ
جیاوازی " , ڕاسته‌قینه‌یه . واته تاكایه‌تی و
گشتایه‌تی له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا دژ به یه‌كن ,
به‌ڵام له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا یه‌كانگیرن . چه‌وسێنه‌ران
به هۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه‌وه عه‌قڵی خۆیان گشتی ده‌كه‌نه‌وه
به سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا . ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنجه
ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بێ بوونی عه‌قڵ له‌گه‌ڵیدا
بێ جووڵه‌یه . ئه‌وه عه‌قڵه كه ئامڕازی زیندوو
ڕاگرتن و جووڵه پێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه . عه‌قڵ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئامڕازی باڵانس پێكردنی ئاره‌زووه‌كان
و بهدیهاتنهكانیانه و ئامڕازی زیندوو ڕاگرتنیشیانه
, له هه‌مان كاتدا ده‌وری پاشكۆیه‌تی ده‌بینێت بۆ چه‌وسێنه‌ران
نه‌ك ده‌وری فه‌رمانداری . پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه
: ئه‌گه‌ر عه‌قڵ ئامڕازی زیندوو ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته "
ده‌سه‌ڵاتخوازیی وه‌ك یه‌كێك له ئاره‌زووه‌كان " ,
چۆن له ژێر فه‌رمانداریی ده‌سه‌ڵات خۆیدایه‌تی "
پاشكۆی ده‌سه‌ڵاته " ؟ چۆن ده‌كرێت عه‌قڵ ده‌وری
پاشكۆیه‌تی ببینێت بۆ ده‌سه‌ڵات و له هه‌مان كاتیش‌دا
ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت به بێ بوونی عه‌قڵ هیچ جۆره
جووڵه‌یه‌ك " حه‌ره‌كه‌یه‌ك " بكات ؟ . وه‌ڵام بۆ ئه‌م
حاڵه‌ته له دوو خاڵدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه : یه‌كێكیان
ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵ و ئاره‌زووه‌كان _به ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه
_ دوو دیوی سكه‌یه‌كن و له یه‌كتری جیا نابنه‌وه ,,
یه‌كێكی تریشیان ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی عه‌قڵ و
ئاره‌زووه‌كان پێكه‌وه و هه‌ر هه‌مووشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا
, سیستم ئامێزن و ژیانیان له یه‌ك پرۆسه‌ی به‌رده‌وامدا
به‌سه‌ر ده‌به‌ن .
ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا له‌م باره‌یه‌وه و له‌م باسه‌دا
ڕۆشنه , تاكایه‌تی " مه‌به‌ست له هه‌موو تاكێكه به‌بێ
جیاوازی " و گشتایه‌تی له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا
درۆیینه‌ن و ته‌نیاوته‌نیا تاكی تایبه‌ت " نوێنه‌ری
گشت " ڕاسته‌قینه‌یه ,, به‌ڵام تاكایه‌تی " هه‌موو
تاكێك به بێ جیاوازی " و گشتایه‌تی له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا
به ته‌واوی ڕاسته‌قینه‌ن . كرۆكی كێشه‌ی مرۆڤایه‌تی
ئه‌م تاكه تایبه‌ته " نوێنه‌ری گشته " یه و ئه‌م
تاكه‌ش ته‌نیا له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا خاوه‌نی
جێگاوڕێگایه و له مه‌یدانی ئاره‌زووه‌كاندا ناتوانێت
به هیچ جۆرێك , هیچ جۆره جێگاوڕێگایهك بۆ خۆی په‌یدا
بكات . تاكی تایبه‌ت و عه‌قڵ سالاریی و ده‌سه‌ڵات له
هاوكێشه‌یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و هاوكێشه‌یه و ترازانی به‌شه‌كانی له یه‌كتری و
ڕاماڵینیان , ڕزگاری مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ته خۆ .
ئایینه‌كان و كهڵچهرهكان و ئایدیا گشتییه‌كان , هه‌موویان
به‌رهه‌می تاكی تایبه‌تن و به هه‌ڵسووڕانیان له مه‌یدانی
عه‌قڵ سالاریی و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا , گشتیی بوونه‌ته‌وه
. ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان , به‌رهه‌می
سیستمی عه‌قڵ سالاریی و تاكی تایبه‌تن . عه‌قڵ سالاریی
خۆی به‌رهه‌می تاكی تایبه‌ته و له پرۆسه‌یه‌كی
مێژوویی دوورودرێژدا و له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی هێجگار
زۆره‌وه له تاكه هه‌ڵسووڕاوه‌كانی مه‌یدانه فكریی
و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه , به به‌رده‌وامیی
له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانه‌وه مشتوماڵ كراوه . عه‌قڵ
سالاریی چونكه به‌رهه‌می تاكی تایبه‌ته و به پێی ده‌سه‌ڵاتخوازیی
ئه‌و تاكه تایبه‌تانه ده‌وروپشت و كۆمه‌ڵگا و دنیای
بینیوه و ده‌یبینێت , یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی
له هیچ شوێنێكدا نه‌ناسیوه و نایناسێت . عه‌قڵ
سالاریی وه‌كو سیستمێكی فكریی , به هه‌موو شێوه
جیاوازه‌كانیه‌وه و له گشت شوێنێكدا , له سه‌ر بنه‌مای
فه‌رمان ده‌ركردن و ده‌سه‌ڵات ڕاهێشتن , دامه‌زراوه و
داده‌مه‌زرێت . چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له سه‌ر بناغه‌ی
ئه‌م عه‌قڵ سالارییه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه . هه‌تا
عه‌قڵ سالاریی بمێنێت , گشتی بوونه‌وه‌ی ئایدیای تاك
له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازییدا , ده‌مێنێت . خه‌بات
كردن بۆ ڕزگار بوونی مرۆڤ له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالارییدا , یاسایی كردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه
به شێوه‌ی تر .
ڕادیكالترین خه‌بات " به شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه
" بۆ ڕزگار بوون , له چاكسازیی زیاتر ناتوانێت واوه‌تر
له‌و مه‌یدانه‌دا بڕوات . گرفتی كۆمۆنیسته‌كان په‌یوه‌ست
بوونیانه به‌م عه‌قڵ سالارییه‌وه . په‌یوه‌ست بوون
به عه‌قڵ سالارییه‌وه , یانی په‌یوه‌ست بوون به به‌رنامه‌ڕێژیی
ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه . په‌یوه‌ست بوونیش به‌و به‌رنامه‌ڕێژییه‌وه
, یانی په‌یوه‌ست بوون به ههڵیژاردنی تاكی تایبه‌ت و
له‌وێشه‌وه بانگه‌واز كردن بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی
گشت . نوێنه‌رایه‌تی كردنی گشتیش یانی ڕازی نه‌بوون به
عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی گشت . ئه‌م ڕازی نه‌بوونه‌ش به عه‌قڵ
و ده‌سه‌ڵاتی گشت , یانی به فه‌ڕمی ناسینی هه‌ڵاواردن
و پێداگرتن له سه‌ر چه‌وساندنه‌وه .
كۆنه‌په‌رستیی ئه‌م عه‌قڵ سالارییه له‌ویادا نییه كه
عه‌قڵ چالاكانه هه‌ڵده‌سووڕێت , به‌ڵكو له‌ویادایه
كه سه‌ركوتی ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ ده‌كات . مه‌سه‌له‌كه
سنووربه‌ندی نییه بۆ هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌كان له
دووتوێی سنوور نهناسینهكهیاندا , به‌ڵكو سنووربه‌ندییانه
بۆ نههاتنهدییان . عه‌قڵ له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالارییدا , ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه
له قاڵب ده‌دات . ڕێگای ڕزگار بوون له عه‌قڵ سالاریی
, یه‌كسانییه له ده‌سه‌ڵاتدا . لێره‌وه ئاره‌زووه‌كانی
مرۆڤ له سه‌ركوتی عه‌قڵ ئازاد ده‌بن . گوێزانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له چینێكه‌وه بۆ چینێكی تر , مامه‌ڵه
كردنێكی لۆجیكانه نییه , ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی
مرۆڤ بۆ هه‌ر هه‌موویان به‌بێ جیاوازیی , به فه‌ڕمی
نه‌ناسێت . وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی چینایه‌تی چونكه
له سه‌ر ته‌وه‌ره به‌ستنی تاك به ده‌وری گشت‌دا
دروست ده‌بێت و ئه‌و گشتهش له دوایین لێكدانه‌وه‌دا
تاكی تایبه‌ته , ناكرێت ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌وسێنه‌رانه
نه‌بێت . ده‌سه‌ڵاتی ناچهوسێنهرانه ته‌نیا به یه‌كسانی
بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان " هه‌ر هه‌موو
مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌بێ هیچ جۆره
جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا " دروست ده‌بێت . هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتێكی تاكایه‌تی , سه‌ركوت كردن له مه‌یدانی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا , یه‌كێك له خاسیهتهكانیهتی " ده‌سه‌ڵاته
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له گه‌وره بوونیانیاندا
, گرمۆڵه بوونی زیاتریانه به ده‌وری ئه‌م سهركوتهدا
" وه ته‌نیا ڕێگاش بۆ به‌رگرتن به‌و سهركوته , یه‌كسانی
بوونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییهكانه له
سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا . ئه‌م خاسیه‌تی سهركوته له ده‌سه‌ڵاتی
تاكایه‌تیدا , هه‌مان خاسیه‌تی بردنه پێشه‌وه‌ی
ململانێ و كۆنترۆڵ كردنی دیارده‌كانی سروشته له لایه‌ن
مرۆڤه‌وه .
مرۆڤ به كاری به‌كۆمه‌ڵ توانیویه‌تی له به‌رانبه‌ر
دیارده‌كانی سروشتدا بوه‌سێته‌وه و جه‌نگیان به
ڕوودا به‌رپا بكات . به‌ڵام ئه‌م كاری به‌كۆمه‌ڵه هه‌میشه
كه‌موكوڕیی خۆی له نه‌بوونی ئازادی‌دا بینیوه‌ته‌وه .
به گوێره‌ی چوونه پێشه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئازادی ,
ئه‌م جه‌نگه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا ڕوو له‌سه‌ر بووه
. وه به گوێره‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی ئازادی و زۆر
بوونی زه‌بروزه‌نگ له‌سه‌ریان , لێكترازانی ڕیزه‌كانی
كاری به‌كۆمه‌ڵ زیاتر و قڵشتی نێوانیان گه‌وره‌تر و
ڕۆیشتنیان خاوتر و هه‌ڵمه‌تیان لاوازتر و ده‌ستكه‌وتیان
كه‌متر و سه‌ركه‌وتنیان قورس‌تر بووه . كاری به‌كۆمه‌ڵ
په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادی
ئه‌ندامه‌كانیدا . تا ئازادی زیاتر بێت , یه‌كیه‌تی
نێوان ئه‌ندامه‌كان پته‌وتر و بڕی كاریان زۆرتر ده‌بێت
. ئه‌م ئازادییه كه هێنده فراوان ده‌كرێته‌وه تا
پانتایی كۆمه‌ڵگا هه‌ر هه‌مووی بگرێته‌وه , یه‌كیه‌تی
نێوان مرۆڤه‌كانیش به گوێره‌ی ئاسته به‌رزه‌كانی ئه‌و
ئازادییه , توندوتۆڵ‌تر ده‌بێته‌وه . یانی ئازادی هه‌تا
زیاتر بكرێت , یه‌كیه‌تی " یه‌كبوون " پته‌وتر ده‌بێت
. ئازادی بریتییه له ده‌رگا كردنه‌وه به ڕووی
خۆویستنی مرۆڤدا . یه‌كیه‌تیش بریتییه له ده‌رگا
كردنه‌وه به ڕووی ئه‌و ویستن دا " مه‌به‌ست له هه‌موو
مرۆڤه‌كانی دیكه‌یه , واته هه‌موو _ئه‌و_ه‌كان " .
به هه‌ر بڕێك ڕێگا له به‌رده‌م خۆویستن دا ئاوه‌ڵا
بێت , به‌و بڕه ڕێگا له به‌رده‌م _ئه‌و ویستن_یشدا
ئاوه‌ڵایه . خۆویستن له‌گه‌ڵ ئه‌و ویستنی گشت‌دا دێته‌وه
, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ویستنی تاكی تایبه‌ت " نوێنه‌ری
گشت" دا نایه‌ته‌وه . ئه‌وه‌ی كه ڕێگا له‌و ئازادی و
یه‌كیه‌تییه ده‌گرێت , له‌و خۆویستن و ئه‌و ویستنه
ده‌گرێت , تاكی تایبه‌ته . ئه‌م تاكه تایبه‌تانه‌ی
ناو كۆمه‌ڵگا كه له هه‌موو شوێن و سه‌رده‌مێكدا
خۆیان كردووه به نوێنه‌ری گشت , سه‌رسه‌ختانه به‌ره‌نگاری
ئازادی و یه‌كیه‌تی , خۆویستن و ئه‌و ویستنی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك , بوونه‌ته‌وه . تاكی تایبه‌ت ویستنیان به زۆر
خستووه‌ته جێی خۆویستن و ئه‌و ویستنه‌وه . _ئه‌و_ی
گشت یان فڕێ داوه و _ئه‌و_ی تاكی تایبه‌تیان له‌جێ
داناوه . ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی مادیی بۆ ئه‌م تاكی تایبه‌ت
" نوێنه‌ر" ویستنه ڕه‌خساندووه , سیستمی عه‌قڵ
سالاریی و نایه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا و بیرۆكه‌ی ته‌وه‌ره
به‌ستنی تاك بووه به ده‌وری گشت‌دا . مه‌سه‌له‌ی ته‌وه‌ره
به‌ستنی تاك به ده‌وری گشت‌دا , هه‌ر مه‌سه‌له‌ی
قوربانیدان نییه به تاك , به‌ڵكو قوربانیدانه به
په‌یوه‌ندی یه‌ك ویستنی نێوانیشیان " واته په‌یوه‌ندی
یه‌كتری ویستنی مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگادا " . یه‌كتری
ویستن كه له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆویستنهوه بنیات ده‌نرێت
, له‌گه‌ڵ عه‌قڵ سالاریی و تاكی تایبه‌ت " نوێنه‌ری
گشت " و ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا نایه‌ته‌وه .
ئه‌م خۆویستن و یه‌كتری ویستنه , په‌یوه‌ندییه‌كی
هێجگار قووڵ و پته‌وی له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كان " خواسته
ده‌روونییه‌كان " ی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه . به‌و بڕه‌ی
ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ له قه‌یدوبه‌نده‌كانی عه‌قڵ
سالاریی ئازاد ده‌بن , به‌و بڕه خۆویستن و ئه‌و ویستن
" یه‌كتری ویستن " یش ئازاد ده‌بن . ئه‌م خۆویستنه ,
خۆویستنی تاكی تایبه‌ت نییه كه له سه‌ر بناغه‌ی سه‌ركوت
كردنی خۆویستنهكان و یه‌كتری ویستنهكانی ناو كۆمه‌ڵگا
درێژه به ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆی ده‌دات , به‌ڵكو
خۆویستنی مرۆییانه‌ی هه‌موو یه‌كێك له مرۆڤه‌كانی ناو
كۆمه‌ڵگایه به‌بێ جیاوازی , وه ته‌نیا له‌سه‌ر بناغه‌ی
ئه‌م خۆویستنه گشتییهشهوهیه كه یه‌كتری ویستن
باڵی به سه‌ر هه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگادا ڕاده‌كێشێت .
خۆویستنی تاكی تایبه‌ت " نوێنه‌ری گشت " , خۆویستنێكی
كۆنه‌په‌رستانه‌یه , چونكه له سه‌ر پلیشاندنه‌وه‌ی
خۆویستنه‌كانی دیكه‌وه بنیات ده‌نرێت . خۆویستنی تاكی
تایبه‌ت له سه‌ر بنه‌مای نایهكسانییهوه , كه
تاڵان كردنی خۆویستنه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه , باڵا
ده‌كات . خۆویستنی تاكه‌كانی گشت " هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان
به‌بێ جیاوازی " پێشكه‌وتنخوازانه‌یه , چونكه له‌سه‌ر
بنه‌مای به فه‌ڕمی ناسینی خۆویستنی یه‌كترییه‌وه
بنیات ده‌نرێت . خۆویستنی تاكه‌كانی گشت یهكسانیخوازانهیه
, مرۆییانه‌یه , یهكپێگرتووانهیه " یه‌كیه‌تی
پێكهێنه‌ره " . خۆویستن له كۆمه‌ڵگادا به‌و مانایه
دزێو و ناشرینه , كه بوژاندنه‌وه‌ی خۆی له سه‌ر
پووكاندنه‌وه‌ی خۆویستنه‌كانی خه‌ڵكانی دیكه بێنێته
ده‌ره‌وه . تاكی تایبه‌ت ڕێك ئه‌مه ده‌كات . تاكی
تایبه‌ت به ناوی نوێنه‌رایه‌تی گشت ه‌وه , ئاستی كه‌سایه‌تی
خۆی هه‌میشه به‌رز و به‌رزتر ده‌كاته‌وه . تاكی
تایبه‌ت به ناوی نوێنه‌رایه‌تی گشت ه‌وه , ده‌سه‌ڵاتی
خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ڕاهێشت ده‌كات . ناكی
تایبه‌ت هه‌میشه ئایدیاكانی خۆی به به‌كار هێنانی
شێوازی جۆراوجۆر , گشتیی ده‌كاته‌وه . تاكی تایبه‌ت ,
له شۆڕشگێڕترین حاڵه‌تیدا , سه‌رسه‌ختانه په‌یگیری
ده‌كات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان ڕیزه‌كانی
خه‌ڵكدا . سه‌رسه‌ختانه په‌یگیری ده‌كات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی
جیاوازی له نێوان خۆی و هاوڕێكانی خواره‌وه‌یدا .
تاكی تایبه‌ت , ده‌سبه‌رداری ژیانی خۆی ببێت , ده‌ستبه‌رداری
زنجیره مه‌راتیب نابێت له هیچ ئۆرگانێكی سیاسی و
ئیداری و سه‌ربازیدا . تاكی تایبه‌ت هه‌میشه له
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا لوتكه نشینه . هه‌موو
ڕابه‌ره حزبییه‌كانی دونیا , له‌مپه‌ڕی ڕاسته‌وه بۆ
ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ , كۆمه‌ڵێكن له‌و تاكه تایبه‌تانه .
خۆویستنی تاكی تایبه‌ت , هه‌میشه كۆنه‌په‌رستانه‌یه
, چه‌وسێنه‌رانه‌یه , به مانای ته‌واوی ووشه
نامرۆییانه‌یه . خۆویستنی تاكی تایبه‌ت , یه‌كێكه له
گه‌وره‌ترین گرفته‌كان له به‌رده‌م ڕزگار بوونی سه‌رتاپای
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا .
كۆتایی ئه‌یلولی 2006
|