ئه‌گه‌رچی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتانی ئه‌مڕۆی دونیادا ,
ئه‌وه‌ی كه جێگای گرنگی پێدان نه‌بێت و هه‌میشه له
بچوكیدا وه‌لا بنرێت , ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی مرۆڤه ,,
به‌ڵام هۆكاری مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و بردنه پێشه‌وه‌ی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی تیایاندا , ته‌نیا و ته‌نیا له سه‌ر
بناغه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییانه بنیات نراوه
و ده‌نرێت . ئه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌كی زنجیره‌ی ده‌سه‌ڵاته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و , سیاسییه‌كانیش له‌گه‌ڵیاندا ,
ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تییه . ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان
كه به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتخوازیی مرۆڤه‌كانن , توخمێكی
بنچینه‌یی پێشكه‌وتنه‌كان و دواكهوتنهكانی مرۆڤایه‌تیین
. له‌و ڕووه‌وه كه زانست و پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیا
, له سه‌ر شانی ئه‌وانه‌وه په‌ره‌یان پێده‌درێت و له
به‌رانبه‌ر دیارده‌كانی سروشتدا ئاراسته ده‌كرێن و سه‌ركه‌وتنه‌كان
به ده‌ست ده‌هێنن,, توخمێكی بنچینه‌یی وه‌دیهاتنی
پێشڕهوییهكانن له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا . وه له‌و
ڕووه‌شه‌وه كه هۆكاری دروست بوونی ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تیی
و سیاسییه‌كانن ,, توخمێكی بنچینه‌یین له چه‌وساندنه‌وه‌ی
زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێشتنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ به تراژیدیای
مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێت . نه‌ك
هه‌ر ئه‌وانه به‌ڵكو , ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان
بناغه‌ی پێكهێنانی خه‌باته جۆراوجۆره‌كانی ده‌سته و
تاقم و ڕێكخراو و حزب و هێز و لایه‌نه زۆر و زه‌به‌نده‌كانی
كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ن . یاخی بوونه‌كان ,
ڕاپه‌ڕینه‌كان , مانگرتنه‌كان , خۆپیشاندان و شۆڕشه‌كان
, به‌رهه‌می یه‌كگرتنی ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییهكانن .
ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان به باری
ئاڵوگۆڕه ڕیشهییهكاندا له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
هه‌ر یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكان و هه‌ر هه‌مووشیاندا پێكه‌وه
, ئاراسته بكرێن و , ده‌یشكرێت به باری قووڵ بوونه‌وه‌ی
چه‌وساندنه‌وه و سه‌قامگیر بوونی نا بهرابهرییهكاندا
, ئاراسته بكرێن . خودی ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان
له بێنه‌وبه‌ره‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ردا
, ژیانی تاكایهتییان له دووتوێی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
به‌سه‌ر ده‌به‌ن . له لایه‌كه‌وه سه‌ربه‌خۆ بوونیان
جێگای تێكۆشانێكی په‌یگیرانه و نهبڕاوهیانه و له
لایه‌كی تریشه‌وه تاڵان كردنی یه‌كتری له ده‌ستوری
كاریاندایه . ئه‌م تاڵان كردنه‌ی یه‌كتری به هه‌ر
ڕاده‌یه‌ك ده‌ستكه‌وت بۆ لایه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت , به‌و
ڕاده‌یه كۆیله بوون بۆ لاكه‌ی تر به‌رهه‌م ده‌هێنێت
. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا و له به‌رانبه‌ر یه‌كتریدا
پێشێلی ده‌كه‌ن , یه‌كسانی بوونی نێوانیانه . ئه‌م
تاڵانكردنهی ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان بۆ یه‌كتری
, هه‌رچه‌نده پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژی مێژوویی له
پشتی خۆیه‌وه داناوه , به‌ڵام له ژێر سایه‌ی سیستمه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا , هه‌تا هاتووه , وه‌كو
گه‌وره‌ترین تراژیدیای مرۆڤایه‌تی به سه‌ر سه‌ری هه‌موو
یه‌كێكدا زیاتر داسه‌پێنراوه . هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
كه دراوه , ته‌نیا له مه‌یدانی چاكسازیدا بووه .
ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان له دووتوێی
سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا , سه‌ربه‌خۆ
بوونی خۆیان له كۆیله بوونی یه‌كتریدا ده‌بیننه‌وه
. حاڵه‌ته‌كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیستمه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بێت , په‌یوه‌ندی
به ده‌سه‌ڵاتخوازیی خودی مرۆڤ خۆیه‌وه هه‌یه . ده‌سه‌ڵاتخوازیی
چونكه له ئاره‌زووه‌كان " خواسته ده‌روونییه‌كان "
ی مرۆڤه , سنوور ناناسێت . ده‌سه‌ڵاتیش چونكه حاڵه‌تی
به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازییه , یانی ئه‌ویش
سنوور ناناسێت . مه‌سه‌له‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی عه‌قڵ له
پێداویستی ئه‌و سنوور نه‌ناسینه‌ی ئاره‌زووه‌كان "
خواسته ده‌روونییه‌كان " ه‌وه‌یه "به دهسهڵاتخوازییشهوه
" . واته هه‌ر یه‌كێك له ئاره‌زووه‌كان له ڕێڕه‌وی
گشتیی خۆیدا سنوور ناناسێت , وه هه‌ر ته‌نیا بۆ گه‌یشتن
به هه‌ر یه‌كێك له ئامانجه‌كان , له كات و شوێنی
دیاریكراودا , سنوور ده‌ناسێت . سنوور ناسینه‌كه‌ی
ڕێژه‌داره , به‌ڵام سنوور نه‌ناسینه‌كه‌ی ڕه‌هایه .
عه‌قڵ نه‌خشه داڕێژه‌ری سنووربه‌ندییه‌كانه بۆ ئاره‌زووه‌كان
. ده‌سه‌ڵاتخوازیی كه عه‌قڵ ده‌بێته ڕێپیشانده‌ر و
نه‌خشه‌داڕێژه‌ری , به‌و مانایه‌یه كه بۆ به ئه‌نجام
گه‌یشتن له بوارێكی دیاریكراودا , سنووری بۆ داده‌نێت
. ده‌سه‌ڵاتخوازیی هه‌رچه‌نده سنوور نه‌ناسه , به‌ڵام
ناتوانێت بێ سنووربه‌ندی بژی . سنووردانان بۆ ئاره‌زووه‌كان
, رێخۆش كردنه بۆ سنوور نه‌ناسینیان . له پشتی هه‌موو
سنووربه‌ندییه‌كی ئاره‌زوویه‌كه‌وه , ئاره‌زوویه‌كی
گه‌وره‌تر و سنووربه‌ندییه‌كی واوه‌تر له دایك ده‌بێت
. دهسهڵاتخوازییش وه‌كو هه‌ر ئاره‌زوویه‌ك سنوور نه‌ناسینه‌كه‌ی
به سنووربه‌ندییه‌كانیدا ده‌ناسرێته‌وه . له به‌ر
ئه‌وه‌ی هیچ سنووربه‌ندییه‌ك ناتوانێت له قاڵبی بدات
و بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌قامگیری بكات , هه‌میشه
سنووربه‌ندییه‌كانی ڕاگوزارن و سنوور نه‌ناسینه‌كه‌ی
جێگیره .
چاوچنۆكی له ده‌سه‌ڵاتدا له‌وێوه سه‌رچاوه ناگرێت
كه مرۆڤه‌كه هه‌وڵی زیاتر و زیاتربوونی ده‌دات , به‌ڵكو
له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه تاڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی
دیكه ده‌كات . دامه‌زراندنی سیستمێك له لایه‌ن عه‌قڵه‌وه
بۆ سنووردار كردنی ده‌سه‌ڵاتخوازیی له دووتوێی سنوور
نهناسینیدا بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان , به مانای به فه‌ڕمی
ناسینی ده‌سه‌ڵاتخوازیی یه‌كتری و یه‌كسانی كردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان دێت .
گرفتی مرۆڤایه‌تی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات نییه , به‌ڵكو
نابه‌رابه‌رییه له ده‌سه‌ڵاتدا . سیستمێك نییه ده‌سه‌ڵاته
تاكایه‌تییه‌كان له بازنه‌ی به فه‌ڕمی ناسینی یه‌كتریدا
كۆبكاته‌وه . ئه‌م سیستمه نه‌ك هه‌ر له مه‌یدانی
پراكتیكدا بوونی نییه , به‌ڵكو له مه‌یدانی
تیئۆریشدا بوونی نییه . ته‌نیا سیستمێك كه له‌م باره‌یه‌وه
هه‌بێت ماركسیزمه , كه‌چی ئه‌ویش تا گه‌یشتن به
كۆمۆنیزم ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی به فه‌ڕمی ناناسێت .
یه‌كسانی له مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتدا ناهێنێته كایه‌وه
. له جیاتی ئه‌وه پێشڕه‌وایه‌تی كرێكاران بۆ سه‌رتاسه‌ری
خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگا و پێشڕه‌وایه‌تی كۆمۆنیستهكانیش بۆ
چینی كرێكار دیاری ده‌كات . له ناو كۆمۆنیسته‌كانیشدا
ته‌وه‌ره به‌ستنی خواره‌وه به ده‌وری سه‌ره‌وه‌دا
دیاری ده‌كات . ماركسیزم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ڕزگار
بوونی چینی كرێكار و مرۆڤایه‌تی ده‌وێت , كه‌چی له‌گه‌ڵ
هه‌موو مرۆ دۆستییهكیدا ناتوانێت به‌و ئامانجه به‌رزه
بگات . به ڕای من گرفته‌كه له ته‌وه‌ره به‌ستنی
تاكدایه به ده‌وری گشت‌دا نه‌ك ته‌وه‌ره به‌ستنی گشت
به ده‌وری تاكدا . گشت له كۆی تاكه‌كان پێك هاتووه
. جیاوازی نابێت له نێوان تاكه‌كانی ئه‌و گشته‌دا
دروست بكرێت كه ماركسیزم به فه‌ڕمی ده‌یناسێت .
قوربانی كردنی تاك له پێناوی گشت‌دا له كاتێكدا كه
گشت له پێناوی تاكدا نه‌بێت نادروسته . نابێت تاكه‌كان
تا گه‌یشتن به سۆشیالیزم و بڕینی ئه‌و قۆناغه‌ش , هه‌ر
خه‌ریكی خه‌بات و ڕه‌نجكێشان و قوربانیدان بن به
خۆیان و دوای ئه‌وه " واته له كۆمۆنیزمدا " قه‌ره‌بووی
ئه‌و ماندووبوون و له خۆبووردوویی و گیانبه‌خت كردنه‌یان
بۆ بكرێته‌وه . له‌و ماوه دوورودرێژه‌دا " تا گه‌یشتن
به كۆمۆنیزم " كێ نوێنه‌رایه‌تی گشت ده‌كات و ئه‌و
مافه‌ی چۆن ده‌درێتێ و چۆن متمانه‌ی پێ ده‌كرێت ؟ خه‌بات
بۆ ڕزگاریی له سه‌ر بناغه‌ی متمانه داناڕێژرێت .
متمانه كردن به كۆمۆنیسته‌كان یه‌كێكه له هه‌ڵه
باوه‌كان . خه‌بات كردن بۆ ڕزگاربوون له سه‌ر بناغه‌ی
به فه‌ڕمی ناسینی مافی چوون یه‌كانه‌ی خه‌باتگێڕان و
هه‌ر هه‌موو چه‌وساوه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه
ژیانێكی مرۆییان ده‌وێت , داده‌ڕێژرێت . له سه‌ر
بناغه‌ی یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا داده‌ڕێژرێت . له
سه‌ر بناغه‌ی به فه‌ڕمی ناسینی چوون یه‌كانه‌ی خواسته
ده‌روونییه‌كانی هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان , داده‌ڕێژرێت
. خه‌بات كردن به‌و مانایه دروسته له پێناوی گشت‌دا
كه گشت له پێناوی تاكدا بێت و هه‌ر له ئێستاشه‌وه
ئه‌م هاوكێشه‌یه كرده‌یی بكرێته‌وه , نه‌ك هه‌ڵبگیرێت
بۆ دوایی . خه‌بات كردنی هه‌ر تاكێك له پێناوی گشت‌دا
, زنجیر ئاڵاندنه له ده‌ست و قاچی خۆی , ئه‌گه‌ر
گشته‌كه هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی ده‌ست پێكردنه‌وه
له پێناوی ئه‌ودا نه‌بێت . سپاردنی نوێنه‌رایه‌تی گشت
له سه‌ر بناغه‌ی متمانه‌وه به لایه‌نێك , دان نانه
به باڵاده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌وه به سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ناو كۆمه‌ڵگادا . هێشتنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه . جێگۆڕكێیه به ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی نه‌ك تیابردنی . پشتیوانی كردنه له مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕازیبوونه به
چاكسازی تیایاندا . متمانه به‌خشین به لایه‌نێك بۆ
نوێنه‌رایه‌تی گشت , متمانه به‌خشینه به عه‌قڵ بۆ
نوێنه‌رایه‌تی ئاره‌زووه‌كان . له قاڵبدانی خه‌باته
به پێی عه‌قڵ سالاری ئه‌و لایه‌نه .
له قاڵبدانی ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی له دووتوێی ده‌سه‌ڵاتی
گشتیدا , به فه‌ڕمی نه‌ناسینی ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تییه
. هه‌موو به فه‌ڕمی نهناسینێكی ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی
, به فه‌ڕمی ناسینی تاڵان كردنیه‌تی . بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ بزووتنه‌وه‌ی تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵاته . سیستمه
سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی دونیا به ده‌وڵه‌ته‌كان و
ئۆپۆزسیۆنه ڕاست و چه‌په‌كانه‌وه , سیستمی تاڵان
كردنی ده‌سه‌ڵاتن .
به هه‌ر بڕێك ده‌سه‌ڵات تاڵان بكرێت , به‌و بڕه
ئازادی داگیر ده‌كرێت . ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی
دوانه‌یه‌كن له یه‌كتری جیانابنه‌وه . وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی
نێوان ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی و ئازادی ڕاسته‌وانه‌یه ,
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵاتی
تاكایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه ڕاسته‌وانه‌یه . یانی
پێوانه بۆ بڕی چه‌وساندنه‌وه , تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵاته
. به تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵات , چه‌وساندنه‌وه ده‌پێورێت
. به هه‌ر بڕێك تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت , به‌و
بڕه چه‌وساندنه‌وه هه‌یه . ئازادی و چه‌وساندنه‌وه
په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاتی تاكایهتییهوه هه‌یه
, نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی گشت . به هه‌ر بڕێك ده‌سه‌ڵاتی
تاكایه‌تی به فه‌ڕمی بناسرێت , یانی به‌و بڕه ئازادی
هه‌یه و چه‌وساندنه‌وه وونه . ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی
له مه‌سه‌له ئابوورییه‌كان و یاساییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جیا نابێته‌وه . به فه‌ڕمی
ناسینی ده‌سه‌ڵاتی تاكایه‌تی , به فه‌ڕمی ناسینی
لابردنی فشاری ئابووری و ڕێ ئاوه‌ڵا كردنی یاسایی و
بردنه دواوه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه
.
گرفته‌كه ته‌نیا له كۆیله بوونی ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییهكاندا
نییه , به بڕی جۆراوجۆر , بۆ ده‌سه‌ڵاته سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان , به‌ڵكو له كۆیله كردنی یهكتریشدایه
. ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته
كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كاندا , تاڵانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كتری
ده‌كه‌ن . ئه‌م تاڵان كردنه له ناو كۆمه‌ڵگادا بووه
به سیستم . هه‌موو ته‌وهین و شه‌ڕ و لێدان و زه‌وتكردنێكی
سێكسییانه و هه‌موو جۆره زه‌م و پڕوپاگه‌نده و
شكاندنێكی كه‌سایه‌تییانه و هه‌موو ته‌ریك خستنه‌وه‌یه‌كی
به ئه‌نقه‌ست و هه‌موو جۆره به‌كار هێنانێكی چه‌كی
ئه‌خلاقییانه و هه‌موو پاشقول لێدانێك و له
قاڵبدانێكی كهڵچهریانه , ده‌چنه خانه‌ی تاڵان
كردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه كه له لایه‌ن خودی تاكه‌كانه‌وه
و له به‌رانبه‌ر یه‌كتریدا به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن
. تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵات به هه‌ر بڕێك بێت , به‌و بڕه
كۆیله كردنی مرۆڤه . ئه‌م به كۆیله كردنه‌ی مرۆڤ ,
خواستێكی ده‌روونی مرۆڤ نییه , به‌ڵام له‌وێوه كه
زۆربه‌ی ئازادییه‌كانی له ده‌ست داوه و به ڕاده‌یه‌كی
زۆر بێ ئیراده‌یه و به هۆی فه‌رمانداری عه‌قڵه‌وه
ڕێگای هاتنه‌دی ئاره‌زووه‌كانی لێگیراوه , به
هۆشیارییه‌وه كۆیله كردنی به‌رانبه‌ره‌كانی به هه‌ر
جۆرێك بۆی بلوێت به ڕه‌وای ده‌بینێت . ئه‌م به ڕه‌وا
بینینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نه‌ك لۆجیكی تیا نییه
له به‌رانبه‌ر ڕای گشتیدا , به‌ڵكو جێگای گاڵته
پێكردنیشه , كه‌چی سه‌باره‌ت به خودی تاكی مرۆڤ له
هه‌لومه‌رجێكی گونجاو‌دا بۆی , عاقڵانه‌یه و لۆجیك
ئامێزه . كه‌واته مرۆڤ جگه له‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه
به كۆمه‌ڵێك یاسای گشتییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه ,
خۆیشی له ناوه‌وه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌تییه
. یاسا ناوه‌كییه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی به ده‌وری ئاره‌زووه‌كانیدا
ته‌وه‌ره‌یان به‌ستووه . له ڕاستیدا ئاره‌زووه‌كان
خۆیان ئه‌و یاسایانه له ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا داده‌نێن "
دروست ده‌كه‌ن " . مرۆڤ خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا یاسا ناوه‌كییه‌كانی
خۆی به فه‌ڕمی ده‌ناسێت . به فه‌ڕمی ناسینی یاسا ده‌ره‌كییه‌كان
" یاسا گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا " بۆ مرۆڤ ڕووكه‌شانه‌یه
. له پشت هه‌موو ڕووكهشییهكی له‌م بابه‌ته‌وه ,
داسه‌پاندن ڕاوه‌ستاوه . یانی مرۆڤ له ژێر فشاردا ئه‌و
یاسا ده‌ره‌كییانه به فه‌ڕمی ده‌ناسێت . ئه‌و یاسا
ده‌ره‌كییانه هه‌رچه‌نده له قازانجی ده‌سه‌ڵاتدارانه
, به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وانیش له
قاڵب ده‌دات . له‌و نێوه‌دا ئابڕوو بردنه‌كه‌ی كلینتۆن
" سه‌ره‌ك كۆماری پێشوی ئه‌مه‌ریكا " نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه
. مرۆڤ چه‌ند یاسا گشتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی عاقڵانه
بێته به‌رچاو , زۆر له‌وه زیاتر یاسا ناوه‌كییه‌كانی
خۆی عاقڵانه‌تر دێته به‌رچاو . مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا
یاساگه‌لێكی پێویسته كه له سه‌ر یاسا ناوه‌كییه‌كانی
خۆیه‌وه بنیات بنرێت . هه‌موو جۆره نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی
یاسا گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له یاسا ناوه‌كییه‌كانی
مرۆڤ , واتای مرۆیی بوونه‌وه‌ی یاسا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت
به پێی بڕی نزیك بوونه‌وه‌كه‌ی . مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی
لۆجیك له یاسا گشتییه‌كاندا ببینێت , له یاسا ناوه‌كییه‌كانی
خۆیدا ده‌یبینێت . مرۆڤ عه‌قڵی خۆی و عه‌قڵی گشتیی له
یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه . عه‌قڵی خۆی ڕێخۆشكه‌ری به‌رده‌م
بووژانه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانیه‌تی . عه‌قڵی گشتیی
ڕێخۆشكه‌ری به‌رده‌م پووكاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانیه‌تی
. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی
لۆجیكانه له نێوان عه‌قڵی تاك و عه‌قڵی گشتیدا ده‌دۆزرێته‌وه
. ئه‌م په‌یوه‌ندییه لۆجیك ئامێزه , ناچارییانهیه
, وه له پێداویستیی ئۆرگه‌نایز كردنه‌وه هاتووه .
ئه‌م ئۆرگه‌نایز بوونه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌م شێوه نا
مرۆییانه‌ی كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر ووڵات و نه‌ته‌وه
و چین و توێژ و حوكومه‌ت و حزب و ڕێكخراو و .. هتدا ,
له نه‌بوونی یاساگه‌لێكی مرۆییانه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌یه
. خه‌ڵك نایه‌ویت له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئۆرگه‌نایز
كردنه‌دا بێت , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایی
و خه‌بات كردنه‌شدا ناتوانێت له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رباز
ببێت . گرفتی به ئه‌نجام نهگهیشتنهكانی خه‌بات
كردنهكانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتخوازیی . ده‌سه‌ڵاتخوازیی
تاك هه‌میشه پێشكهوتنخوازییه , به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتخوازیی
گشت هه‌میشه دواكهوتنخوازییه . ئه‌م ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌ی
تاك به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك لا بكاته‌وه به لای تاڵان
كردنی ده‌سه‌ڵاتدا , به‌و ڕاده‌یه دواكهوتنخوازه ,,
وه ده‌سه‌ڵاتخوازیی گشتیش به‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌رگا ده‌كاته‌وه
له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازیی تاك " واته هه‌موو تاكه‌كان
به بێ جیاوازی " , به‌و ڕاده‌یه پێشكه‌وتنخوازه .
فه‌رمانداریی عه‌قڵ به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كانه‌وه له
ژێر سایه‌ی هه‌ر سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا بێت
, زه‌مینه‌ی تاڵان كردنی ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان
له لایه‌ن یه‌كترییه‌وه ئاماده ده‌كات . فه‌رمانداریی
عه‌قڵ به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كانه‌وه , هه‌میشه فه‌رمانداریی
گشت بووه به‌سه‌ر تاكه‌وه . له‌م بواره‌دا عه‌قڵ چه‌وسێنه‌ره
و ئاره‌زووه‌كان چه‌وساوه‌ن . فه‌رمانداریی عه‌قڵ
چونكه گوزارشت له فه‌رمانداریی گشت ده‌كات , یانی
گشت چه‌وسێنه‌ره و " تاك " یش چه‌وساوه‌یه . لێره‌دا
عه‌قڵ و گشت ده‌بنه چه‌وسێنه‌ر و تاك و ئاره‌زووه‌كانیش
ده‌بنه چه‌وساوه . بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وساوه ئازاد ببێت
, ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر وه‌لابنرێت . یانی بۆ
ئه‌وه‌ی تاك و ئاره‌زووه‌كان ئازاد ببن , ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی
عه‌قڵ و گشت وه‌لابنرێت . ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ی عه‌قڵ و
گشت یه‌كیه‌تی چه‌وسێنه‌رانن . گرفتی فه‌لسه‌فه‌ی
ماركس لهویادایا كه ده‌ست به‌م یه‌كیه‌تییه‌ی عه‌قڵ
و گشت ه‌وه ده‌گرێت به دژی ئاره‌زووه‌كان و تاك . ئه‌م
ده‌ست پێوه‌گرتنه ئیتر ده‌ست پێوهگرتنێكی دواكهوتنخوازانهیه
و ناكۆكه به پێشكه‌وتنخوازیی ماركسیزم خۆی . یانی
ناكۆكییه‌ك كه ماركسیزم تووشی هاتووه له مه‌سه‌له‌ی
گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ
كۆمۆنیزم , ئا ئه‌مه‌یه . ئه‌م ده‌ست پێوهگرتنهی عه‌قڵ
و " گشت " ه له به‌رانبه‌ر ئاره‌زووه‌كان و تاك دا .
عه‌قڵسالاری ماركسیزم له به‌رانبه‌ر ئاره‌زووه‌كاندا
ئه‌مه‌یه . وه هه‌ر ئه‌م عه‌قڵ سالارییهش , گشت به
فه‌ڕمی ده‌ناسێت و تاك ده‌كات به قوربانیی و له
ناویدا ده‌یتوێنێته‌وه .
كۆنه‌په‌رستی فه‌رمانداریی كردنی گشت له‌ویادایه كه
هه‌میشه كه‌سانێك نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌و گشت ه
پاوان ده‌كه‌ن . نوێنه‌رایه‌تی كردنی گشت ده‌بێت له
ئه‌ستۆی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا " تاكه‌كان " هه‌ر هه‌موویاندا
بێت به بێ جیاوازی . ماده‌م گشت له كۆی تاك
پێكهاتووه , نوێنه‌رایه‌تی گشت مافی هه‌موو تاكه‌كانه
به یه‌كسانی . چه‌وسێنه‌ریی گشت له نوێنه‌رایه‌تی
كردنیهوهیهتی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه , نه‌ك
له لایه‌ن هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه . له‌و
ڕۆژه‌وه كه عه‌قڵ جیاكراوه‌ته‌وه له ئاره‌زووه‌كان
و ده‌وری فه‌رمانداری كردنی پێسپێرراوه , له‌و ڕۆژه‌وه
ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی كردنه‌ی گشت له ده‌ست كۆی تاكه‌كان
ده‌رهێنراوه و دراوه‌ته ده‌ست چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكه‌وه
. وه له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه
و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ په‌لوپۆ هاویشتنیدا مشتوماڵ كراوه
. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ , به‌رئه‌نجامی ئه‌و
نوێنه‌رایه‌تی كردنه‌ی گشتن كه له جێگۆڕكێ پێكردنی
عه‌قڵه‌وه " له پاشكۆیهتییهكهیهوه بۆ فه‌رمانداریی
ئاره‌زووه‌كان " كه مێژووی سه‌ره‌تای دروست بوونی
ئایینه , ده‌ست پێده‌كات . ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ی
گشت كه‌هه‌میشه شه‌ڕی گرووپ و حزب و لایه‌ن و حوكومهتهكانه
له سه‌ری , له ناو نه‌چێت , مرۆڤایه‌تی ڕزگاری نابێت
. به واتایه‌كی تر تا ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له ناو نه‌چن , مرۆڤایه‌تی ڕزگاری نابێت . وه هه‌تا
عه‌قڵیش جێگۆڕكێی پێنهكرێتهوه و نه‌چێته‌وه خزمه‌تی
ئاره‌زووه‌كانی هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كانی دونیا پێكه‌وه
, دیسانه‌وه مرۆڤایه‌تی ڕزگاری نابێت . یانی مرۆڤایه‌تی
به ده‌ست فه‌رمانداریی عه‌قڵ و نوێنه‌رایه‌تی گشت و
ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گیری
خواردووه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سیانه له‌گه‌ڵ
یه‌كدا كۆده‌كاته‌وه , ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن
. لێدان له ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ,
لێدانه له فه‌رمانداریه‌تی عه‌قڵ و نوێنه‌رایه‌تی
گشت . ته‌نیا لایه‌نێك كه ئه‌م لێدانه‌ی له ده‌سه‌ڵاته
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یگیرانه وه‌رگرتبێت و
خستبێتیه ده‌ستووری كاریه‌وه , ماركسیزم بووه . به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له ماركسیزم‌دا جێگای نیگه‌رانییه , جێگۆڕكێ
پێكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕیفۆرمه له په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا , وه هێشتنه‌وه و ده‌ست لێنه‌دانی
فه‌رمانداری عه‌قڵ و نوێنه‌رایه‌تی كردنی " گشت " ه .
هه‌رچه‌نده خودی ماركس به شوێن نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاته
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بووه و كۆمه‌ڵگای
كۆمۆنیستی له‌وێوه " به تایبه‌تی له نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌كانه‌وه " داده‌مه‌زرێت , به‌ڵام به داخه‌وه
نه‌یتوانیوه لێدان له‌م سیانه " فه‌رمانداریی عه‌قڵ
و نوێنه‌رایه‌تی گشت و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
" له بۆته‌ی خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مرۆڤایه‌تیدا
كۆبكاته‌وه . په‌ی نه‌بردنی ماركس به فه‌رمانداری عه‌قڵ
و دانه‌ڕشتنی نه‌خشه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر
بناغه‌ی ئازاد كردنی ئاره‌زووه‌كانی " خواسته ده‌روونییه‌كانی
" مرۆڤه‌وه , گه‌وره‌ترین گرفتی فه‌لسه‌فی بۆ ماركس
دروست كردووه . له سۆنگه‌ی ئه‌و گرفته فه‌لسه‌فییه‌وه
بووه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مرۆڤ له مه‌یدانی عه‌قڵ
سالاریدا ده‌كات . مه‌سه‌له‌ی ڕوون نه‌كردنه‌وه و
چاره‌سه‌ر نه‌كردنی چۆنیه‌تی گوێزانه‌وه‌ی سۆشیالیزم
بۆ كۆمۆنیزم و ڕازی بوون به بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
خۆبه‌خۆیی ده‌سه‌ڵات له سۆشیالیزم‌دا , هه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ئه‌و گرفته فه‌لسه‌فییه‌یه . دامه‌زراندنی
دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا و پاوانخوازیی كۆمۆنیسته‌كان
بۆ ده‌سه‌ڵات لێره‌وه‌یه . ڕۆشن كردنه‌وه‌ی ئه‌و
ناڕۆشنییه‌ی ماركس له‌مه‌ڕ گوێزانه‌وه‌ی سۆشیالیزمه‌وه
بۆ كۆمۆنیزم له سه‌ر بناغه‌ی وه‌لانانی عه‌قڵ سالاری
و نوێنه‌رایه‌تی گشت ه‌وه ده‌بێت . وه‌لانانی عه‌قڵ
سالاریی و نوێنه‌رایه‌تی گشت , پیاچوونه‌وه به
دیكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا و شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌ش
كردنی مرۆڤه‌كان به سه‌ر چین و توێژه‌كاندا , ده‌گرێته
خۆی . ئه‌وه ڕۆشنه كه ماركس داوای ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی
ده‌كات له ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا و به شوێن ڕزگار
بوونی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه‌وه‌یه , به‌ڵام به هۆی
هێشتنه‌وه‌ی فه‌رمانداریی عه‌قڵ و هێشتنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی
گشت و ڕازی بوون به جێگۆڕكێی ده‌سه‌ڵات " تا كۆمۆنیزم
" ئه‌و ئاڵوگۆڕه بنچینه‌ییانه و ئه‌و ڕزگار بوونه ,
به ناچاری ده‌گۆڕدرێنه‌وه به چاكسازیی " ڕیفۆرم " .
به ئه‌نجام گه‌یشتنی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك و ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی له یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییهكاندایه . ئه‌م یه‌كسانی
بوونه‌وه‌یه , دابیین كردنی هه‌لومه‌رجێكه كه ئازاد
بوونی بێقهیدوبهندی مرۆڤی تیا دێته ده‌ره‌وه .
گرفتی فه‌لسه‌فی له بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
به‌شوێن چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مرۆڤه‌وه‌ن
تێڕوانینیانه له ده‌سه‌ڵاتێكی مرۆییانه‌وه كه له
بان سه‌ری مرۆڤه‌وه پیاده بكرێت . پیاده كردنی هیچ
ده‌سه‌ڵاتێك به سه‌ر مرۆڤدا مرۆییانه نییه . مرۆیی
بوون له ده‌سه‌ڵاتدا , یه‌كسانی بوونه له ده‌سه‌ڵاتی
تاكایه‌تیدا . گرفته‌كه له‌ویادایه كه هه‌میشه له
هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی گشتییه‌وه , مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئازادییه‌كان و یهكسانییهكانی مرۆڤه‌كاندا ده‌كرێت .
له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گشتییه‌وه بیر له چاره‌سه‌ر
ناكرێته‌وه . میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی
مرۆڤ له ناوه‌وه‌ی مرۆڤ خۆیدایه‌تی . ده‌بێت له سه‌ر
هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمانهوه , چاره‌سه‌ره‌كان
بدۆزرێنه‌وه . مێژووی خه‌باتی مرۆڤایه‌تی , مێژووی
هاتنی ئایدیاكان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان بووه
له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا . تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش
له سه‌رانسه‌ری دونیادا , پشكنینی كونوقوژبنی
ئایدیاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كان هه‌ر له مه‌یدانی عه‌قڵ
گهراییدایه . ئه‌م گه‌ڕانه به شوێن چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌ی مرۆڤدا , له مه‌یدانی عه‌قڵدا , بێهووده‌یه
. مرۆڤ به هه‌بوونی ئاره‌زووه‌كانیدا ده‌ناسرێته‌وه
نه‌ك به هه‌بوونی عه‌قڵدا . كێشه‌ی مرۆڤ كێشه‌ی ئاره‌زووه‌كانیه‌تی
, نه‌ك كێشه‌ی لۆجیك و بیركردنه‌وه و عه‌قڵ . له سه‌ر
زه‌مینه‌ی ئاره‌زووه‌كانیه‌وه لۆجیك و بیركردنه‌وه و
عه‌قڵ , په‌یدا ده‌بن . كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی
ئاره‌زووه‌كانیدا , یه‌كسانییه له ده‌سه‌ڵاتدا . ئه‌م
یهكسانییهیه له ده‌سه‌ڵاتدا , میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ر
كردنه‌كان بۆ كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تی دێنێته ده‌ره‌وه
.
ووزه شاراوه‌كانی ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ بێنه ده‌ره‌وه
, ئه‌م تاریكستانه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه
. ئه‌وه عه‌قڵه كه ناهێڵێت ئه‌م ئاره‌زووانه ئازاد
بن . ئازادی مرۆڤ له ئازادی ئارهزووهكانیایهتی .
عه‌قڵ نابێت فه‌رمانڕه‌وا بێت به سه‌ر ئاره‌زووه‌كاندا
, ئاره‌زووه‌كان ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وا بن به سه‌ر عه‌قڵدا
.
ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو لایه‌كه‌وه له قاڵب
دراوون . ئاره‌زووی زانین " تێگه‌یشتن له سروشت و
مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا و , گه‌ڕان و پشكنین به شوێن دۆزینه‌وه‌ی
نهێنیه‌كاندا " , ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتخوازیی , ئاره‌زووی
خاوه‌نداریه‌تی , ئاره‌زووی خواردن , ئاره‌زووی سێكس
,, كۆمه‌ڵێكن له‌و ئاره‌زووانه كه ڕۆژانه له هه‌موو
شوێنێكی دونیادا و به ڕاده‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن هه‌موو
سیستمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پێشێل ده‌كرێن
.
گشتی كردنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی " لابردنی موڵكایه‌تی
تایبه‌تی و دانانی موڵكایه‌تی گشتیی له جێگه‌یدا " ئه‌و
بناغه‌یه‌یه كه كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی له سه‌ر داده‌مه‌زرێت
. ئه‌م ئایدیایه كه ماركس دایڕشتووه و ده‌یه‌ویست
چینی كرێكار له ڕێگه‌ی كرده‌یی " عه‌مه‌لی " كردنه‌وه‌یدا
, خۆی " واته چینی كرێكار " و مرۆڤایه‌تی له ده‌ست
چه‌وساندنه‌وه ڕزگار بكات , ڕێك چینی كرێكار و
مرۆڤایه‌تی دووچاری جۆرێكی تر له چه‌وساندنه‌وه ده‌كاته‌وه
. گشتیی كردنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی هه‌ڵه‌یه
, چونكه هه‌میشه نوێنه‌رانێك له پشتی ئه‌و گشتی
بوونه‌وه‌یه‌وه ڕاوه‌ستاوون . ماده‌م گشتیبوونهوه
هه‌یه یانی نوێنه‌ری هه‌یه , وه ماده‌م نوێنه‌ری هه‌یه
, یانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه . هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیش ,
له هه‌ر كوێیه‌كدا بێت و به هه‌ر ڕه‌نگێكه‌وه بێت ,
هه‌میشه چه‌وسێنه‌ره . ئه‌م بیرۆكه‌ی گشتیبوونه‌وه‌ی
خاوه‌نداریه‌تییه هه‌مان بیرۆكه‌ی ته‌وه‌ره به‌ستنی
تاكه به ده‌وری گشت‌دا . له هه‌ردوو لایاندا تاك
قوربانییه و گشت پیرۆز كراوه . له‌م بیرۆكانه‌دا ئه‌وه‌ی
ڕاسته‌قینه‌یه گشته و ئه‌وه‌شی درۆیینه‌یه تاكه .
له‌م بیرۆكانه‌دا تاك به‌و بڕه مرۆیی ده‌بێته‌وه كه
به ده‌وری گشت‌دا كۆده‌بێته‌وه . له خه‌باته
ڕادیكال و چینایه‌تی و مرۆییه‌كاندا , تاك ده‌بێت به
گشتی كردنه‌وه‌ی خۆی , خۆی له تاكایه‌تی پاك بكاته‌وه
. ئه‌م جۆره تێڕوانینه ئایینیانه‌یه . كۆیله كردنی
تاكه‌كانه بۆ گشته‌كان . گشت ووشه‌یه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره
, چه‌وسێنه‌ره , نا مرۆییانه‌یه . گشت , پاساو
هێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران . گشت ناوی هه‌یه ,
ڕه‌نگی نییه . ناو , ناوی گشته كه‌چی ڕه‌نگ , ڕه‌نگی
تاكه . له هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا گشت وه‌كو گشت
نه‌هاتووه‌ته بوون . ئه‌وه‌ی كه هه‌بووه هه‌میشه
لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتدار نوێنه‌رایه‌تی گشت ی كردووه .
له كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستیدا , مرۆڤه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ئازاد ده‌بن , به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
, چه‌نده‌یان ده‌ڕوات و چه‌نده‌یان ده‌مێنێته‌وه, وه
به چ بڕێك " میقدارێك " ئه‌و ڕۆشتن و مانه‌وه‌یه
جێبه‌جێ ده‌بن , هه‌تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی دیار
نییه . له كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستیدا ده‌بێت تاك بۆ گشت
و گشت بۆ تاك بێت . داسه‌پاندنی ئه‌م خزمه‌ت كردنی
گشته به سه‌ر تاكدا , واتای هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌گه‌یه‌نێت
به سه‌ر تاكه‌كاندا . دیسانه‌وه له پێناساندنی ئه‌م
كۆمه‌ڵگایه‌دا " كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی " پێمان , عه‌قڵ
سالاریی پیاده ده‌كرێته‌وه . خزمه‌ت كردنی تاك به
گشت ته‌نیا ئه‌و كاته دروسته , كه تاكه‌كان هه‌ر هه‌موویان
پێكه‌وه و به بێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا ,
نوێنه‌ری گشت بن . له‌و حاڵه‌ته‌شدا مرۆڤه‌كان " تاكه‌كان
" پێویستییان به ووشه‌ی گشت و , خزمه‌ت كردن به گشت
و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و .. هتد نییه . له
جیاتی گشت , ده‌بێت به فه‌ڕمی ناسینی تاك و ئاره‌زووه‌كانی
بكرێت به سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
هه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی له سه‌رانسه‌ری دونیادا . هه‌موو
شتێك ده‌بێت بۆ تاك بێت . هیچ شتێك نابێت به ناوی
گشته‌وه بێت . بیرۆكه‌ی خاوه‌نداریه‌تی گشتیی ,
بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و یه‌كسانی كردنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی
تایبه‌تی دروسته . ئه‌مه‌یه كه تاكه‌كان ده‌توانن
یه‌كسانانه سوود له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی مرۆڤایه‌تی
وه‌ربگرن . یه‌كسانی كردنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی
, له‌گه‌ڵ یه‌كسانی له ده‌سه‌ڵاتدا و ته‌وه‌ره به‌ستنی
گشت به ده‌وری تاكدا و به فه‌ڕمی ناسینی ئاره‌زووه‌كاندا
دێته‌وه . به‌ڵام گشتیی كردنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی ,
له‌گه‌ڵ جیاوازی له ده‌سه‌ڵاتدا و ته‌وه‌ره به‌ستنی
تاك به ده‌وری گشت‌دا و به فه‌ڕمی ناسینی عه‌قڵ
سالاریدا دێته‌وه .
ماركس فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له خزمه‌تی ڕزگار بوونی سه‌رجه‌م
مرۆڤایه‌تیدا داڕشتووه , به‌ڵام گرفتی بنچینه‌یی ئه‌م
فه‌لسه‌فه‌یه , چوونه پای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی
مرۆڤه له مه‌یدانی عه‌قڵدا . ئه‌و گشتگهراییهی
ماركس له عه‌قڵگه‌راییه‌وه هاتووه . كه عه‌قڵگه‌رایی
, گشتگه‌رایی دروست ده‌كات , گشتگهراییش بۆ خۆی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
دروست ده‌كات " واته ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێك , لایه‌نێك به
سه‌ر ئه‌وانی تردا " . كه دهسهڵاتداریهتیش دروست
ده‌بێت , ئیتر خۆبه‌خۆ , سهنتراڵیزمیش " مه‌ركه‌زیه‌ت
, ناوه‌ندی " له‌گه‌ڵیدا له دایك ده‌بێت . سهنتراڵیزمیش
پیرۆز كردن ده‌هێنێته بوون . پیرۆزیش كۆیله‌یه‌تی
دروست ده‌كات . ئیتر شته‌كان ئاوا , په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه
به یه‌كترییه‌وه . ئه‌م ڕیزبه‌ستنه لانابرێت , هه‌تا
له عه‌قڵ سالاریی نه‌درێت . ئه‌م عه‌قڵ سالارییه‌ی كه
ماركس و ئه‌نگڵس تێی كه‌وتوون و په‌ییان به سالاریی
ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ نه‌بردووه و نه‌خشه‌ی خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌وێوه دانه‌ڕشتووه , ئه‌و گرفته‌یه
كه ڕێگه له كرده‌یی بوونه‌وه‌ی ماركسیزم ده‌گرێت .
ئه‌مه‌یه كه زیاتر له سه‌د و په‌نجا ساڵه ناهێڵێت
ماركسیزم له سه‌ر ئاستی جیهان سه‌ر بكه‌وێت . سه‌ركه‌وتنی
ماركسیزم له سه‌ر ئاستی جیهان , له ڕاستیدا سه‌ركه‌وتنی
جۆرێكی تر ده‌بێت له چه‌وساندنه‌وه . ئه‌ڵبه‌ته
ماركس و ئه‌نگڵس , خۆیان به دژی هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك
فه‌لسه‌فه‌كه‌یان داڕشتووه . ئه‌وان له ڕوانگه‌ی
ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه , به‌رنامه‌ڕێژیی خه‌باتی
چینایه‌تییان كردووه . ئه‌وان گه‌ڵاڵه كردنی خه‌باته‌كان
و ده‌ستكه‌وته‌كان و پێشكه‌وتنه مێژووییه‌كانیان بۆ
نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ,
له نووسینه‌كانیاندا به ئه‌نجام گه‌یاندووه .
ناتوانرێت نكولیی له دڵسۆزیی و ماندوو بوون و توانای
مرۆڤ په‌روه‌ریی ئه‌وان له ڕاستای ڕزگار بوونی
مرۆڤایهتیدابكرێت . گرفته‌كه له بنچینه‌دا په‌ی نه‌بردنه
. په‌ی نه‌بردنه به ده‌وری نامرۆییانه‌ی عه‌قڵ
سالاری . چه‌نده مرۆڤ له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا
مرۆییانه به‌رنامه‌ڕێژیی خه‌بات بكات , هێشتاش له
دواییدا ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییه هه‌ر نامرۆییانه ده‌رده‌چێت
. ناكرێت له ژێر سایه‌ی عه‌قڵ سالاری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
كۆمۆنیسته‌كان و ته‌وه‌ره پێبه‌ستنی زۆره‌ملێیانه‌ی
تاك به ده‌وری گشت‌دا , چه‌وساندنه‌وه له ناو ببرێت
. چه‌وساندنه‌وه به كۆمۆنیسته‌كان و چینی كرێكار و
حوكومه‌ته‌كه‌ی , تیا نابرێت . تیابردنی چه‌وساندنه‌وه
له لێدان له عه‌قڵ سالارییه‌وه ده‌ست پێده‌كات . له
خه‌بات بۆ یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تاكایه‌تییه‌كان
و یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تییه‌وه
, ده‌ست پێده‌كات . له ته‌وه‌ره پێبه‌ستنی گشته‌وه
به ده‌وری تاكدا , ده‌ست پێده‌كات . گه‌ڕان به شوێن
ڕزگار بوونی مرۆڤدا له مه‌یدانی عه‌قڵ سالاریدا , گه‌ڕانه
به شوێن جۆرێكی تر له چه‌وساندنه‌وه‌دا . ڕێگای
ڕزگار بوون له ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
, یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییهكانه
. یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تاكایهتییهكانیش
, ماڵئاوایی كردنه له فه‌رمانداریی عه‌قڵ و پێ
سپاردنه‌وه‌ی ئه‌ركه سروشتییه‌كه‌ی خۆیه‌تی له
ئامڕاز بوونیدا بۆ باڵانس پێكردنی ئاره‌زووه‌كان و به‌دیهاتنیان
. ئا لێره‌دایه , له یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته
تاكایهتییهكاندایه , كه كۆتایی به چه‌وساندنه‌وه‌كان
ده‌هێنرێت .
بژار 2006-07-23
|