نورجه‌هانیان ناچاركرد، بوه‌ستێ له چاڵێكا، له نێوەندی
مه‌یدان
له‌وێنه وه‌ستا، سه‌ری خوار، تا نێوقه‌د له نێو چاڵ
ئه‌وان نورجه‌هان به‌ردبارانده‌كه‌ن،
به‌ر جه‌سته‌ی من ده‌كه‌ون، به‌رده‌كان.
به‌رده‌كان به‌ر سه‌رم ، نێوچه‌وانم، سنگم و پشتم ده‌كه‌ون
ئه‌وان به‌رد ده‌گرن و قاقا پێده‌كه‌نن
پێده‌كه‌نن و به هه‌راوه سووكایه‌تی ده‌كه‌ن.
له نێوچه‌وانی لۆچاوی نورجه‌هان خوێن ده‌چۆڕێ، له نێوچه‌وانی
منیش.
چاوانی نورجه‌هان هه‌ڵقڵیشاون، چاوانی منیش
كه‌پووی نورجه‌هان پڵیشاوه، كه‌پووی منیش
له سنگی پارچه پارچه‌كراوی نورجه‌هانا دڵێ برینداره، دڵی
منیش
ئه‌ی به‌ر تۆ ناكه‌ون، ئه‌و به‌ردانه؟
ئه‌وان قاقا پێده‌كه‌نین،
پێده‌كه‌نن و پێكه‌نین ڕدێنه‌كانیان ده‌له‌رێنێ.
ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانیان له‌تاو پێكه‌نین ده‌بزوێ.
ئه‌وان پێده‌كه‌نن و كوته‌كه‌كانی ده‌ستیان هه‌ڵده‌بڕن.
له نیگای بێبه‌زه‌ییانه‌ی چاوانیانیا، تیره‌كان تیژ
ده‌رده‌په‌ڕن،
بۆ برینداركردنی جه‌سته‌ی نورجه‌هان و جه‌سته‌ی من
ئه‌ی ئه‌و تیرانه به‌رتۆ ناكه‌ون؟
* نورجه‌هان كچه جوتیارێكی هه‌ژاری ناوچه‌ی سیلهێت Sylhet
بوو، كه دەكه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نگلادش. نورجەھان
له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیاده‌بێته‌وه و له جێنیوه‌ری ١٩٩٣دا
دووباره هاوسه‌رییده‌كاته‌وه، كه ڕوداوێكی ساده و
دانپێدانراوی نێوان موسوڵمانانه. مه‌لای گه‌ڕه‌ك،
هاوسه‌رگیریی دووه‌می نورجه‌هان به ناڕەوا ( ناشه‌رعی )
دادەنێت. چه‌ند ڕۆژ دواتر له به‌ره‌به‌یاندا، نورجه‌هان
ده‌به‌نه شوێنێك و تا نێوقه‌د ده‌ینێننه چاڵێك و موریدانی
مه‌لا به تاوانی زینا به‌ردبارانیده‌كه‌ن.
ئه‌م هۆنراوه له پێگەی ئینتەرنێتی كۆمەڵەی ژنانی ئەفگانستان
www.rawa.org وه‌رگیراوه و له‌سه‌ر ده‌قە فارسییەكەی
وه‌رگێڕدراوه.
|