گه‌رمیان، ئه‌لبوومێکه، هه‌موو که‌سه‌کانی نێو وێنه‌کانی
دووتوێی، خوێنیان لێ ده‌چۆڕێ.
گه‌رمیان، کتێبێکه، ته‌واوی ڕووپه‌له‌کانی، له ده‌سپێکه‌وه
تا کۆتایی، ته‌نیا به یه‌ک وشه پڕکراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش
وشه‌ی"مه‌رگ"ه.
گه‌رمیان، مێژوویه‌که له ئه‌نفال.
گه‌رمیان، تابلۆیه‌که، ئاڵ ئاڵ، به خوێن ڕه‌نگکراو.
گه‌رمیان، هۆره و ئه‌ڵڵاوه‌یسی و قه‌تارێکه، چیرۆکی سته‌م و
ئازار و چه‌وسانه‌وه و هه‌ژاری و نادادی، ده‌گێڕێته‌وه و به
گوێی مرۆڤایه‌تیدا ده‌دات.
گه‌رمیان، ژان گرتی و کاوه گه‌رمیانی بوو.
کاوه گه‌رمیانی، ئه‌لبووم و کتێب و دیرۆک و تابلۆ و هۆره و
ئه‌ڵڵاوه‌یسی و قه‌تاره‌که‌ی گه‌رمیان بوو.
کاوه گه‌رمیانی، خه‌می هه‌موو گه‌رمه‌سێری، له که‌رکووکه‌وه
تا حه‌مرین و به‌دره و جه‌سسان، دابوو به کۆڵی خۆیدا.
هه‌موو گه‌رمیان له کاوه گه‌رمیانییدا چڕ بووبووه‌وه، ئه‌و
بۆ خۆی گه‌رمیان بوو.
ئه‌و له‌بری هه‌موو هه‌ژارانی گه‌رمێنی کوردستان ده‌خه‌ونی.
وێڵی ڕاستی و عه‌وداڵی دادپه‌روه‌ری و زمانی چه‌وساوه و
سته‌ملێکراوان و ده‌نگی ئازادی و یه‌کسانی و شه‌یدای جیهان و
بانه‌ڕۆژێکی گه‌شتر و ڕۆشنتر و شادتر بوو.
ئه‌و عاشق بوو، عاشقی خاک، عاشقی وڵات، عاشقی مرۆڤ.
ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌کی جوامێرێ سه‌ربڵندی ئه‌و گه‌رمه‌سێره بوو.
ئه‌و باڵای وه‌ک داڵه‌هۆ و گاره و به‌مۆ به‌رز بوو.
ئه‌و هه‌ڵۆیه‌ک بوو، به‌و گوێچهمی سیروانهدا، هه‌رده‌م
ده‌یدا له شه‌قه‌ی باڵ و ڕاوی داڵه مردارهوهبووخۆرهکانی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ده‌کرد.
ئه‌و کاوه بوو، به بێ چه‌کوش، قه‌ڵه‌مه‌که‌ی، ته‌نیا
قه‌ڵه‌مه‌که‌ی، چه‌کوش و داس و بێوری ئه‌و بوون. ئه‌و به
قه‌ڵه‌مه‌که‌ی، هه‌موو ئهژدههاکهکانی سه‌رده‌می تۆقاندبوو و
هه‌موو چه‌ته و گه‌نده‌ڵکار و دز و جه‌رده و سته‌مکار و
مشه‌خۆرانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ڕسوا کردبوون و داشۆریبوون.
ئه‌وان، شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی کوردستان، تاریکیپهرستانی وڵات،
چه‌ته و جه‌رده و دز و مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵکارانی نیشتمان،
چاویان به کاوه گه‌رمیانیدا هه‌ڵنه‌ده‌هات.
ئه‌وان ده‌یانه‌ویست قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بشکێنن و ده‌نگی بتاسێنن و
زمانی ببڕن.
ئه‌وان، گه‌یشتنه مه‌رام و مه‌به‌ستی خۆیان و کاوه
گه‌رمیانییان، بێده‌نگ کرد و گه‌رمیانیان به خوێنی وی سوور
کرد.
ئه‌وان ته‌حه‌ممولی بیر و ده‌نگی ئازاد و وشه و گوتاری ڕاست
ناکه‌ن، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون، به‌کر عه‌لی و سۆرانی
مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان و عه‌بدوسسه‌تتار تاهیر
شه‌ریفیشیان تاساند!
نه گه‌رمیان، یه‌ک کاوه‌ی تێدایه و نه کوردستانیش یه‌ک
کاوه! ئه‌و خاکه، ڕۆژانه سه‌دان کاوه‌ی دیکه دێنێته
دنیاوه. ئه‌و خاکه سه‌دان به‌کر و سۆران و سه‌رده‌شتی دیکه‌ی
ده‌بێ، که هه‌موویان ناوی کاوه له‌خۆ ده‌نێن. هه‌موو ئه‌و
کاوانهش، ڕێچکه‌ی کاوه گه‌رمیانی ده‌گرنه به‌ر و بۆ
وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی کاوه گه‌رمیانی خه‌بات ده‌که‌ن و خۆ
به هاوڕێ و هاوخه‌بات و هاوئامانج و پێڕۆی کاوه گه‌رمیانی
ده‌زانن.
جه‌للاده‌کانی کاوه گه‌رمیانی، چه‌ته‌کانی دوێنێی چیا و دز و
گه‌نده‌ڵکارانی ئه‌مڕۆی حیزب و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان، موزه‌ففه‌ر
ئهننهوواب گوته‌نی "گه‌ووڕی به‌رازێک له پاکژترینتان،
خاوێنتره"، هه‌موو تا ته‌وقی سه‌ریان، لێوانلێوه، له تاوان،
ئه‌گه‌ر نا، چۆن مرۆڤ ده‌توانێ، به فیشه‌ک وه‌ڵامی وشه
بداته‌وه یا چۆن به ته‌ور له‌گه‌ڵ گوڵدا مامه‌ڵه ده‌کرێ!
ئه‌و کوشتن و لهبهینبردنهی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانانی
ڕاستگۆ، له باشووری کوردستان و له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کوردستانییانه‌دا، له‌نێوبردنێکی
هه‌ڕه‌مه‌کی و هه‌روا له خۆڕا نییه، به‌ڵکه ڕێکخراو و
نهخشهبۆدارێژراوه. ئه‌وه کارێکه، له سه‌ر ده‌ستی
که‌سانێکی نێو حیزب و ده‌سه‌ڵات، جێبه‌جێ ده‌کرێ.
په‌رچه‌کردارێکه له ترس و تۆقین و زه‌نده‌قچوونی
ئه‌وانه‌وه، له وشه‌ی ئازاد و ڕاستگۆیی و هزری ئازاده‌وه،
دێته ئاراوه، ده‌نا هیچ مرۆڤێکی ئاسایی خه‌ڵکی ئه‌و
کوردستانه، هیچ هه‌ژار و نه‌دار و خه‌ڵکانێکی گرێنهدراوی
ده‌سه‌ڵات و حیزب، له وشه ناترسن و به گوتنی ڕاستییش،
زیانیان پێ ناگا و ئه‌وان نین، کاوه گه‌رمیانی و ئه‌وانه‌ی
وه‌ک وی ده‌هزرێن، ده‌کوژن، ئه‌وه حیزب و ده‌سه‌ڵاته، له
گوتنی ڕاستی و وه‌ده‌رخستنی پاشه‌ڵپیسی و کاره دزێو
قێزه‌ونه‌کانیان و ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کان هه‌تره‌شیان ده‌چێ
و هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵکی ئازایخواز سووره.
که سه‌عید قه‌ززاز، که‌ونه سیاسه‌تکار و وه‌زیری سه‌رده‌می
پادشایه‌تی عیراق، له دوای 14ی ته‌ممووزی 1958 و به فه‌رمانی
دادگای گه‌ل، هه‌ڵواسرا، کاتێک چووه پای سێداره و له‌و
به‌رزییه‌وه په‌ته‌که‌ی له ملی خۆی کرد، گوتی:"من ئێستا
ڕاوه‌ستاوم و مردن ده‌بینم و گه‌لێ لێمه‌وه نزیکه و سێداره‌ش
نامترسێنێ، که ده‌چمه پایشی، زۆر که‌س، که شایسته‌ی ژیان
نین، له ژێر پێیه‌کانمدا ده‌بینم".
مرۆڤکوژه‌کانی حیزب، گرگنه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له‌میش و کاسه‌لیس
و دووڕووه‌کانی پاشکۆی حیزب و ده‌سه‌ڵات، جه‌للاده‌کانی کاوه
گه‌رمیانی، باڵایان، سه‌ریان، هه‌رگیز ناگاته ئاستی پاژنه‌ی
که‌وشه‌کانی کاوه گه‌رمیانی.
ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ و له دوای شه‌هیدبوونییه‌وه بۆ کاوه
گه‌رمیانی کراوه، هێشتا له ئاست مه‌زنیی ئه‌ودا نییه و له
ئاست ئه‌و لێقه‌ومانه گه‌وره‌یه‌دا نییه. له‌بری چاوه‌ڕوانیی
دادگا و کۆمیته‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵات و حوکوومه‌تی حیزب و
کارگێڕیی حیزب، نه‌فره‌ت له هه‌ر هه‌موویان، ده‌بوو خه‌ڵک،
لاوان، چه‌وساوان، سته‌مدیده‌کان، به‌شخوراوان، لێقه‌وماوان،
خه‌ڵکانی شۆڕشگێڕ، بۆ خۆیان، داروبه‌ردی حیزب و ده‌سه‌ڵاتیان
له‌و گه‌رمیانه‌دا، سه‌روژێر کردبا و بۆ خۆیان تۆڵه‌ی خوێنی
کاوه گه‌رمیانییان له مرۆڤکوژه‌کانی حیزب کردبایه‌وه.
ده‌بوو دروشمی"هه‌موومان کاوه گهرمیانیین" به کردار،
جێبه‌جێ کرابا!
کاوه گه‌رمیانی، نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ک بوو، پرۆژه‌یه‌ک بوو، بۆ
بێده‌نگنه‌بوون له سته‌م و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌مکار، بۆ
جیهانبینییه‌کی نوێ، بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش،
هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاڵاکه‌ی
ده‌شه‌کێته‌وه.
کاوه گه‌رمیانی، بۆ ڕووناککردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئازادی و
یه‌کسانی و جڤاکێکی به‌خته‌وه‌ر، شه‌هید بوو، گڕو و تین و
بڵێسه و گه‌رمیی په‌یامه‌که‌ی، هه‌رگیز خامۆش نابێته‌وه.
دروود بۆ گیانی پاکی کاوه گه‌رمیانی و نه‌فره‌ت له
جه‌للاده‌کانی.
11 – 12 - 2013
|