ئاستی هه‌ژاری له هۆڵه‌ندا تادێت ڕوو له ههڵچوونهو مۆته‌که‌ی
هه‌ژاری و برسێتی زه‌نگی هه‌ڵکشانی
سنووربه‌ندی هه‌ژاری به‌زاند. ساڵی پار1،2 ملیۆن هاووڵاتی له
هۆڵه‌ندا له ژێر ئاستی پله‌ی هه‌ژاریدا ژیاون، ئه‌م ژماره‌یه
زیاتره له‌و سهرژمێرهی که له ساڵی 2011 کراوه، به پێی ئه‌و
ئاماره‌ی له بنکه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رژمێریدا هاتووه ئه‌و ڕێژه‌یه
ئه‌مسال به 1،3 ملیۆن پێوه‌ر ده‌کرێت. له سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی کێشه ئابووریه‌کانی هۆڵه‌نداوه تا ئێستا رێژه‌ی
پله‌ی هه‌ژاری ڕوو له هه‌ڵکشانه‌و به پێی ئاماری سه‌رژمێری
ئه‌مساڵ %10 ی هاووڵاتیان له ژێر سنووری هێلی هه‌ژاریه‌وه
ده‌ژین و ئه‌م رێژه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر ڕوو له
زیاد بوونه. زۆربه‌ی زۆری ئه‌م هاووڵاتیانه له شاره‌کانی
ئه‌مستردام و دێن هاخ و ڕۆته‌ردام ده‌ژین، هه‌روه‌ها لیواردن و
لیمبۆرغیش ده‌گرێته‌وه. ڕێژه‌ی زۆری ئه‌و هاووڵاتیانه بریتین
له : 1. ئه‌و دایکانه‌ی به ته‌نها ده‌ژین. 2. ئه‌و
کۆچبه‌رانه‌ی که کۆچیان کردوه بۆ هۆڵه‌ندا. 3. ئه‌و که‌سانه‌ی
بیمه وه‌رده‌گرن. له کاتێکدا که بارودۆخی ئابووری هۆڵه‌ندا
له‌وپه‌ری مه‌ترسیدایه وه‌ک میدیاکان ده‌ڵێن زه‌نگی مه‌ترسی
برسێتی ده‌بیستین و بێ‌کاری رۆژ له داوی رۆژ ڕوو له زیاد
بوونه‌و به ملوێنێک مه‌زه‌نده ده‌کرێت و به‌ختی کارکردن به
شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر له‌وپه‌ری کهمبوونهوهدایهو
خه‌ڵکی هۆڵه‌ندای هه‌راسان کردوه، پارته ده‌سه‌ڵاتدار و
لیبراڵه‌کانی هۆڵه‌ندا بانگه‌شه‌ی پاشه‌ڕۆژێکی گه‌ش و ده‌رچون
له‌م قه‌یرانه ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ پلانێکی چاره‌نووسسازیان
پێبێت، بێده‌نگی و ملدانی هاووڵاتیانیش به‌م ژیانه ناهه‌مواره،
جێگه‌و پێگه‌ی لیبراڵ و ڕاستڕه‌وه‌کانی پتهوترو خۆشترکردوهو
پارته سۆسیال و چه‌په‌کانی ناو په‌رله‌مانیش له هه‌ندێ
ڕه‌خنه‌و بۆڵه بۆڵی سیاسیانه‌ی نێو په‌رله‌مان نه‌بێت هیچی
تریان دیار نیه‌و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دۆخێکی له‌باری بۆ
لیبراڵه‌کان فه‌راهه‌م کردوه. له ووتووێژێکدا له تفیتهر که
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندا
روویدا، هاووڵاتیه‌ک ووتی: ( من ده‌بینم هه‌موومان وه‌ك ڕانه
مه‌ڕێك له لایه‌ن لیبراڵه‌کانه‌وه لێدهخوردرێین و له که‌مێ
باعه باع زیاتر هیچی ترمان دیارنیه ).* کێشه‌که لێره‌دایه، له
چه‌ند ساڵی ڕابووردودا لیبراڵه‌کان ده‌ستیان خستۆته بینه‌قاقای
هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که هاووڵاتیان به خه‌باتی
چه‌نده‌ها ساڵه‌ی خۆیان بهدهستاین هێناوه، ڕۆژ به رۆژ
پاشه‌کشه به‌و ده‌سکه‌وتانه ده‌که‌ن و ژیان و گوزه‌رانی
خه‌ڵکیان هه‌راسان کردوه‌و هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی ڕوویاندا
یان ڕووده‌ده‌ن به خزمه‌ت خاوه‌نکاره‌کان و سه‌رمایه‌دارانی
هۆڵه‌ندا ته‌واوده‌بن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پاشه‌کشه‌و
نائارامی گوزه‌رانه‌دا له هۆڵه‌ندا ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک
له‌وپه‌ری لاوازی و بێهێزیدایه، له‌کاتێکدا زیاد له 400،000
منداڵ له‌ژێر هێڵبه‌ندی هه‌ژاریدا ژیان ده‌به‌نه سه‌رو وه‌ک
منداڵێکی ئاسایی تر ناتوانن خواردن و پێداویستی ژیانیان
هه‌بێت. ئه‌مرۆ له میدیاکانادا باس له زه‌نگی مه‌ترسی
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و برسێتی و بێ‌کاری ده‌کرێت،
ته‌نها ڕێگا چاره‌یه‌کیش که هه‌ر له میدیاکانه‌وه وه‌ك
ده‌رمانی بێهۆشی ده‌یده‌نه گوێمان وه‌همی ئاینده‌یه‌کی باشه
له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، ئه‌م وه‌همی ئاینده باشیه‌ی لیبراڵ
و ڕاستره‌وه‌کانی هۆڵه‌ندا چه‌ند ساڵه ده‌یژه‌نن و له هه‌مووی
نههامهترو به‌دبه‌ختی تر ئه‌وه‌یه که له سیستمی ئه‌م
ووڵاته‌دا که سیستمی هه‌ڵبژاردن و پهرلهمانتاریهو هه‌موو
چوار ساڵێک جارێک دوباره‌ده‌بێته‌وه، لیبراڵه‌کان هه‌روه‌ک
خۆیان دێنه‌وه مه‌یدان و هه‌روه‌ك هیچیان نه‌کردبێت و درێژه به
هه‌مان سیاسه‌تی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه. هاووڵاتیه‌ك ده‌ڵێت: (
به‌ڕاستی ئێمه ته‌واو بێهۆشکراوین و چۆن ژیان دێت و ده‌روات
قبوڵمانه بێ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بگه‌رێین )*.
================================================================
*. ئه‌م ووته‌یه له تیفیتهرهوه وه‌رگیراوه کردومه‌ته کوردی.
*. ووته‌ی هاووڵاتیه‌ک که له به‌رنامه‌یه‌کی تهلهفیزیۆنیهوه
گوێبیستی بووم.
|