لە دواى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و شکستە چاوەڕوان
کراوەکەى (ى.ن.ک) لەو هەڵبژاردنانەدا ، هێندەى نەخایاند چەندین
کاردانەوەى ئەو هەرەسە لە بێ دەسەڵاتى ئەم دەڤەرە بە چەندین
کارى نامرۆڤانە و نا دیموکراسیانە و دژ بە بەها مرۆڤییەکان
بەرەو ڕوى هاوڵاتیان بوەوە ، وە چەندین کارى تیرۆرستى ئەنجام
دراوە ، هەر کارێک بە شێوەیەک بەرامبەر رۆژنامە نوسان و
هاوڵاتیان و تێکۆشەران و خەڵکى بە هەڵوێست و سڤیل بوەتەوە ،
تیرۆر کردنى کاوە گەرمیانى و زەردەشت و سۆرانى مامە حەمە و
عبدالستار چەندین تیرۆر کراوى ترى کوردستان ، دەسەڵاتدارانى
ئەم هەرێمە دەخاتە ژێر پرسیار گەلێکەوە کە هاوڵاتیانى کوردستان
و سەرانى دنیاش متمانەیەکى بەم سەرانەى هەرێمى کوردستان
نەمێنیت ، تیرۆر کردنى کاوە گەرمیانى دەبێتە لە ناو بردنى
کەسێکى بلیمەتى بوارى ڕۆژنامەگەرى لە کوردستاندا بەڵام دڵنیاین
ئەنجامى ئەم کارە تیرۆریستیە دەبێتە دروستکەرى هەزارەها کاوە
گەرمیانى تر بۆ بەرنگاربونەوەى گەندەڵى و ناعەدالەتى و کارە
تیرۆریستیەکان .
بکوژە بەکرێگیراوەکانى کاوەکان .. ڕۆبۆرتە گێلەکانى بکوژى
قەڵەمەکان لە لایەن کۆمەڵە ئەقڵێکەوە بەڕێوە دەچێت نامۆن بە
کلتورى کوردستان و کوردایەتى و کلتورى دەڤەرى سلێمانى و دەور و
پشتى ، ئەمانە تەمەنى ئەم ڕەفتارەیان کورتە و زیاتر قیزەونیان
دەکات.. زیاتر تفى نەفرەتى پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانى
سەردەمى خەبات و تێکۆشان بە تەوێڵیاندا دەدرێت ، ئێمەى
پێشمەرگەى دێرین ئەو ڕەفتارە تێرورە لەرزۆک و نامرۆڤانەیەى
بەرامبەر هاووڵاتیان و میللەتەکەمان دەکرێت وە بەتایبەتى
بەرامبەر بەڕۆژنامە نوسان پڕ نەفرەت و ڕیسوا دەکەین... ئەو
کەسانە و پێلان دانەرەکانى لە ناو هەندێ لە دەسەڵاتدارانى ئەم
دەڤەرە توند بوەتەوە.. بوەتە خۆرکە بۆ گیانى هاوڵاتیان و هەر
جارەش بە شێوەیەک ئاکارەکانى دەبینین و خۆى نمایش دەکات ،
هاوڵاتیانى کوردستان هێندە هوشیارن باش لەم سیناریۆ و
هەڵسوکەوتەکان دەگەن و یاریە ناسیاسیى و نا مۆڕاڵیەکان بە باشى
دەخوێننەوە ... دەزانن ئەم کارە تیرۆریستیانە ئەگەر چى تێکەڵ
بە کایە سیاسیەکان بکرێت بەڵام لە دواجاردا زەرەر بەم حکەمەت و
ئەزمونە دەگەیە نێت، کە هاوڵاتیان باجەکەى دەدەن ... وەلە
ئەنجامدا ناشیرین کردنى ناوچەکە و لەبەردەم هەموو ڕێکخراوە
مرۆڤ دۆستەکانى دنیا و مافەکانى مرۆڤ دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
وە دەچێتە فایلى ڕەشەوە ، ئەم تیرۆرکردنە یەک لە دواى یەکەکانى
کوردستان و بە تایبەتى لە دەڤەرى سلێمانى و دەور و پشتى ،
دەسەڵاتدارانى خۆسەپێنەری ئەم ناوچەیە گەورەترین زیان
بەکوردستان وحکومڕانی وپڕۆسەکەی دەگەیەنێت کە بەدرێژایی مێژووی
گەلەکەمان بەهەزارەها قوربانیمان بۆداوە سەدان کاوەى گەرمیانى
لەپێناو نەمانى تیرۆر و لەناوبردنی دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری
بەعس وداگیرکەرانى کوردستان گینیان بەخت کردوە ...بۆیە کاروانى
قوربانى دان لە کاوە وە بەردەوام دەبێت تا دەگەینە شوێنیک کە
ماف و ئەرک و ئازادیەکان فەراهم دەبێت.
|