بۆ.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی
پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێزان , پێش هه‌موو كه‌س ئێوه له هه‌مووو لایه‌ك باشتر
ئاگادارن له مه‌ترسی بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌گه
به‌ره‌ڵایه له ناو شار‌و شارۆچكه و كوجه‌و كوڵانی ماڵان و
نزیكی قه‌سابخانه‌كان و ته‌نانه‌ت ناو فه‌رمانكه وباخچه‌كان و
شوینه كشتیه‌كانی تر ! له ئیوه‌ش شاره‌زاتر له مه‌ترسی ئه‌م
دیارده ترسناكه پزیشكه‌به‌رێزه‌كانی به‌یته‌رییه‌كانمانن ،
كه حه‌ق وابوو ئه‌وان پێش هه‌موو كه‌س بێنه ده‌نگ و خه‌می
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كیشه گه‌وره‌یه بخون ، ئێمه له‌وه‌ش
ئاگادارین كه حكومه‌ت كه‌م تا زور هه‌ڵمه‌تی له ناوبردنی
سه‌گی به‌ره‌ڵایان داوه ، به‌ڵام به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایی
ئێمه له قه‌زاو ناحییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان نزیكه‌ی
3000 سه‌گی به‌ره‌ڵا هه‌یه و زۆر به خێرایش روو له زیاد
بوونده‌كه‌ن ، ئه‌م دیارده‌یه جگه‌له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین
نه‌خۆشی كوشنده‌یه كه ئه‌مه به‌شێكه له‌و مه‌ترسیانه .
سه‌گی به‌ره‌ڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌رزێك ده‌رمان و ده‌رزی
لێنه‌درێت له‌وانه‌یه هه‌ڵگری میكرۆبێكی زۆرترسناك بێت كه
له رێی لیكیه‌وه ده‌یرێژێت , به‌سه‌ر قاپ و قاچاخ یان
سه‌وزه یان هه‌ر شتێكی تر كه مرۆڤ به‌كاری دێنێت له
رێیه‌وه توشی نه‌خۆشی كیسی جگه‌رو كیسی مێشك ده‌بین,ئه‌م
نه‌خۆشیه ته‌نها له‌رێی سه‌گه‌وه مرۆڤ توش ده‌بێت كه
نه‌شته‌رگه‌ریشی بۆ ناكرێت هه‌ر ده‌یكوژێت میكرۆبه‌كه له
رێگه‌ی كیسی جگه‌ری مه‌ر و بزنه‌وه كه فری ده‌درێت سه‌گ توش
ده‌بێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه مرۆڤ توش ده‌بیت واته مرۆڤ
ته‌نها له سه‌گه‌وه توش , ئه‌و میكرۆبه به خۆل نه‌بیت
نافه‌وتیت جه‌ندین كه‌س به هۆی كیسی ئاوی جكه‌رو میشك hydatic
cysteمردوون ئه‌و كیسه زور به خیرایی له هه‌موو جسم بلاو
ده‌بیته‌وه.جگه له زیان گه‌یاند و په‌لاماردانی هاوڵاتیان .
له هه‌مان كاتدا دیمه‌نیكی زور ناشیرینه‌و له شان و شكوو
هه‌یبه‌تی حكومه‌ت و ده‌سه‌لات كه‌م ده‌كاته‌وه, بۆیه
به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ریكخراوه‌كانمان و خه‌ڵكی ژینگه
دوسته‌وه ... داواتان لیده‌كه‌ین له هه‌ڵمه‌تیكی زۆر گه‌وره
و به‌رفراوندا هه‌وڵی له ناوبردنی ئه‌و سه‌گه به‌ره‌ڵایانه
بده‌ن كه شه‌رع و قانون ریگه‌ی پێداون , ئێمه داواده‌كه‌ین ,
كۆنفراسێكی تایبه‌ت به لاه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و
گرفته له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ببه‌سترێت و به زوترین
كات رێگه چاره‌ی گونجاو كۆتایی بۆ دیاری بكرێت , له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه له دوری شاره‌كان شوێنێكی تایبه‌تیان بۆدروست
بكریت و له‌و رێگه‌یه‌وه رێگه‌ی زاوزێیان لێبگیرێت و
نه‌هێلدرێت زیاد بكه‌ن , ئێمه نامانه‌وی ئاماژه به‌وه
بكه‌ین كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به چه‌ك و ده‌رمان له ناو
مالان و شوێنه گشتییه‌كان له‌ناو ببرێن , ئه‌گه‌ر ئه‌و
رێگه‌یه نه‌گیرایه به‌ر ناچارین داوا بكه‌ین كه به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ك بێـت له‌ناو ببرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتیان
و پاراستنی ته‌ندروستیان بۆ ئێمه گرنگتره.
چاوه‌روانی هیمه‌ت و دڵسوزیتانین
رێكخراوی ئاینده بو پاراستنی ژینگه /چه‌مچه‌مال
رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان.
2013/12/17
|