دەڕۆمە دوورگەیەك
جێیەك كە خۆر هەردەم درەخشانە و
مانگ لە پشتی دەریاوە دیارە
كاتێك كە دەڕۆم، ئەو زنجیرانەی لە ڕۆیشتن دەمگێڕنەوە
فڕێیاندەدەم
كاتی ئەوە هاتووە، كە گیانم ئازادكەم
بەڵێ … ھەر دەڕۆم
لەوێ لە كن جۆگەلەیەكی كوێستانی
خانوویەكی بەردین چێدەكەم و
بە داری سەرو و كاج و سنەوبەر دەیڕازێنمەوە
باخێك چێدەكەم و
كێڵگەیەك لە گەنمەشانمی و
خاكی دایكە زەمینیش لە نێو دەستانما دەگوشم
ئەرێ … دەڕۆم
بەڵێ ھەر دەڕۆم
تەنیا بۆ ئەوەی ببمەوە بەشێك لە سروشت
بەڵێ دەمەوێ جارێكی دی بەشێكبم لە سروشت
ئەوسا مناڵانم فێری ئەوین دەكەم
لەبەرئەوەی ئەركی هەموو باوكێكە
چونكە هەموومان بەشێك لە بوونەوەرانی زیندووین و
بە واژە ھەند لەبیركراوەكان قساندەكەم
لەوانە ئەوین و شادی و چاكە
چونكە جیهان تەنیا بە سروودی ئەوین زیندوو و پاكە
ئەرێ دەڕۆم
ھەر دەڕۆم و
ئەوانەش دەبنە بەشێك لە سروشت و
بەشبوون لە سروشت بە سەراپای بوونمەوە هەستپێدەكەم
دووبارە كاتی،
گەڕانەوە بۆ سروشت هاتووە
ئەرێ ھەر دەڕۆم، ڕۆژێ لە ڕۆژان ھەر دەڕۆم (ڕۆژێك ھەر .)
سەرچاوە : I will lyrics
http://www.lyricsforsong.net/artist/chris-de-burgh-lyrics_kkmk.html
|