وەرن با بەر بگرین لە هەر هەولێک بۆ بەلارێبردنی کەیسەکە
 
 

 



بە بۆنەی 10 ڕۆژ بەسەر تێپەڕبونی ڕوداوی تیرۆرکردنی هاوکارمان کاوە گەرمیانیء بەمەبەستی گفتوگۆکردنء بیروارا گۆڕینەوە سەبارەت بە قۆناغی دوای ئیعترافکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی کەیسەکە، بانگهێشتی کۆبونەوەیەکی کراوەتان دەکەین لە ئۆفیسى رۆژنامەى هاوڵاتى لە شارى سلێمانى لە ڕۆژى یەکشەممە کاتژمێر 3 ى پاشنیوەڕۆ.

ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بە بڕیاردان لەسەر رێکخستنی فشاری مەدەنی جۆراوجۆر، سەبارەت بە هەنگاوی پاش دانپیانانەکانی یەک لە تۆمەتبارانی کەیسەکە، بە بڕوای ئێمە ئاشکربونی بکەری تاوانەکە چەندە پڕ بایەخ بێت، قۆناغی دواتر بایەخى زیاترە، بەڵکو گرنگترء چارەنوسازترە بۆ کەیسەکە، کە بە بڕاوی ئێمە قۆناغی کارکردنە لەسەر دۆزینەوەی سەرۆکی مافیای تاوان لە ڕوداوی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی هاوڕێمان.

کۆبونەوەکە کراوە دەبێت بۆ نوێنەرانی کەناڵەکانی راگەیاندن، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکی مەدەنی.

فەرمون با بڕیار بدەین چی بکەین.
وەرن با بەر بگرین بەهەر هەوڵێک بۆ بەلاڕێبردنی کەیسەکە.


رۆژنامەی هاوڵاتی
رۆژنامەی ئاوێنە
گۆڤاری لڤین
شار پرێس
سپی نیوز
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان

 

           

 

14/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca