سه‌رۆک نێلسۆن ماندهلا خه‌باتکاری رێگای سه‌ختی ئازادی
ودادپه‌روه‌ری وسه‌رۆک کۆماری پێشووی ئافریقای باشور له
ته‌مه‌نی 95 سالی دا کۆچی دوایی کرد. ژیان وخه‌بات وره‌نج
وئازاره‌کانی ئه‌و رێبه‌ره بلیمه‌ته له پێناو ئازادی
ویه‌کسانی ڕه‌شپێسته‌کانی ئافریقای باشور که سالانێکی دوور و
درێژ سیاسه‌تی نژادپه‌ره‌ستانه‌یان له سه‌رجێ به جێ ده‌کرا
مایه‌ی رێز لێگرتن ولێ فێر بوونن. رێبه‌رێکی خۆنه‌ویست
وخۆڕاگر، فیداکار، نیشتمانپه‌روه‌ر، ئاشتی خواز ویه‌کسانی خواز
که بێ وچان له رێگای سه‌خت وپڕله که‌ندوکۆسپی ئازادی دا 27
ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی له زیندانه‌کانی رێژیمی سپی پێستی
ئافریقای باشور تێپه‌رکرد وله پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی
که هه‌مان ئازادی ویه‌کسانی وله گۆڕنانی سیاسه‌تی
نژادپه‌ره‌ستانه‌ی که‌مینه‌ی سپی پێستی وڵاته‌که‌ی بوو بۆ
ساتێکیش کۆلی نه‌دا. مه‌رگی ماندهلا، وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتی
نۆبێل خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ ئاشتی جیهانی
و بۆ کولتوری لێبوردیی ویه‌کتر ته‌حه‌موول کردن وبه
یه‌که‌وه ژیان.
ماندهلا یان به قه‌ولی ڕه‌شپێسته‌کانی ئافریقای باشور ''
مادیبا '' ئه‌و که‌سه بوو که سه‌ره‌رای ته‌حه‌ممول کردنی 27
ساڵ ئه‌شکه‌نجه وسووکایه‌تی و زیندان، دوای سه‌رکه‌وتنی
خه‌باته‌که‌یان ودوای ئازاد بوونی ودوای ئه‌وه‌ی له
هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد دا به ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی
بوو به یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ڕه‌شی پێستی وڵاته‌که‌ی،
ئاماده نه‌بوو که تۆله‌ی 27 ساڵ زیندانی بوونی خۆی وکوژران
وبێ سه‌روشوین کردنی به هه‌زاران ڕه‌ش پێستی هاوڕه‌گه‌زی خۆی
به کوشتن وئێعدام و سێداره بکاته‌وه. به شێوه‌یه‌کی
چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڕایگه‌یاند که ده‌بێ رابردوو له یاد
بکه‌ین وبیر له داهاتوو وپێکه‌وه ژیان به یه‌که‌وه
بکه‌ینه‌وه. ماندهلا ته‌نانه‌ت زیندانبان
وئهشکهنجهگهرهکهی خۆشی به‌خشی. ماندهلا داوای له
هه‌موو ڕه‌شپێسته‌کانی وڵاته‌که‌ی کرد که له جیاتی تۆله
ئه‌ستاندنه‌وه وڕشتنی خوین جه‌لاد وئهشکهنجهگهرو قاتڵانی
رۆله‌کانیان سهبروتهحهمموول ولێبوردوویی بگرنه به‌ر.
بۆ ده‌رکه‌وتنی راستییه‌کان وبۆ ئه‌وه‌ی ولامێکی شیاوی به
بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانی ده‌ستی تاوانی سیاسه‌تی
نژادپه‌ره‌سته سپی پێسته‌کان دابێته‌وه داوای دامه‌زرانی
چه‌ندین کۆمیته‌ی به دواداچوونی راستیه‌کانی کرد وبه
پێکهێنانی دادگا بۆ تاوانباران و قوربانیه‌کان
وبنهمالهکانیان هه‌وڵ درا له جیاتی تۆله ئه‌ستاندنه‌وه،
هه‌م تاوانباران شه‌رمه‌زار وریسوا بکرێن ودان به
تاوانه‌کانیان دابنین وههمیش راستیه‌کان بۆ بنه‌ماله‌ی
قوربانیه‌کان ئاشکرا بکرێن وئه‌وانیش له جیاتی تۆله
ئه‌ستاندنه‌وه له تاوانباران خۆش بن ولێیان ببورن.
ماندهلا رێگای به‌وه نه‌دا که ڕه‌ش پێسته‌کان ده‌ست بکه‌ن
به تۆله ئه‌ستانده‌وه ورێگر بوو له‌وه‌ی له وڵاته‌که‌ی
گۆمی خوین وه‌رێ خرێ وتۆله‌ی خوینی به خوین نه‌کرده‌وه و
به‌ڵکوو به وه‌پێش گرتنی سیاسه‌تی لێبوردویی ولێخۆشبوون
هه‌وڵی دا که کولتورێکی نوی له کۆمه‌ڵگاکه‌ی دا له سه‌ر
بناغه‌ی خۆشه‌ویستی ورێز له یه‌کتر گرتن و یه‌کسان وبه‌رابه‌ر
له نێوان ڕه‌ش پێست وسپی پێسته‌کان دروست بکا و به‌و شێوه
کولتوری دیالۆگ و لێبوردویی وبه‌یه‌که‌وه ژیانی کرد به چرای
رێگای سیاسه‌ته‌کانی. ئه‌و به لێبوردن له‌و که‌سانه‌ی که
خراپه‌یان له گه‌ڵ کردبوو، فێری کۆمه‌ڵگای کرد که ئاشتی
وئازادی ودێموکراسی وبه‌رابه‌ری له رێگای توڵه
ئه‌ستاندنه‌وه وتوندوتیژی نواندنه‌وه به نیسبه‌ت سپی
پێسته‌کان پێک نایه ولێبوردویی ویه‌کتر قه‌بول کردن ده‌بێته
هۆی سه‌قامگیربوونی ئاشتی وئه‌منیه‌ت وئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ک
به بێ جیاوازی.
سیاسه‌تی ناسراو به '' ئاپارتاید '' یان هه‌مان نژادپه‌ره‌ستی
کوێرکویرانه که له لایه‌ن ده‌وله‌تی سپی پێسته‌کانه‌وه به
رامبه‌ر به ڕه‌ش پێسته‌کان له ئافریقای باشور بۆ ماوه‌ی
زیاتر له نیو سه‌ده به‌رده‌وام بوو، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که
ڕه‌ش پێسته‌کانی ئه‌و وڵاته به ئیلهام وه‌رگرتن له خه‌باتی
مه‌ده‌نی گاندی له هیندوستان و خه‌باتی مه‌ده‌نی ڕه‌ش
پێسته‌کانی ئامریکا به رێبه‌ری د. مارتین لوترکینگ رێگای
خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرن و له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌بات
وبه‌رخۆدان، خه‌باته‌که‌یان کرد به خه‌باتێکی گه‌وره‌ی
جه‌ماوه‌ری که به میلیۆنان ڕه‌ش پێستی ئافریقای باشور به
بیروباوه‌ری سیاسی جیاواز وبه حیزبی جیاوازه‌وه له ژێر
چه‌تری '' کۆنگره‌ی میللی ئافریقا دا '' خۆیانی تێدا
ببینه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئه‌و ولاته‌ش چالاکانی
مافه‌کانی مرۆڤ و که‌سانی ئاشتیخواز وئازادیخواز و
رۆژنامه‌وانانی بوێر و چاونه‌ترس پشتگری خه‌باته ڕه‌واکه‌یان
بوون و ئاکامی ئه‌و خه‌باته سه‌خت وخویناوییهش به رێبه‌ری
'' کۆنگره‌ی میللی ئافریقا'' و به سه‌رۆکی نیلسۆن ماندهلا
بوو به هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕه‌شه‌کان و بۆهه‌میشه ده‌سه‌لاتی
نژادپه‌ره‌ستانه‌ی که‌مینه‌ی سپی پێستی ئه‌و وڵاته‌یان له گۆر
نا.
به‌رێز ماندهلا دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن وبوون به سه‌رۆک
کۆمار به ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌لکی وڵاته‌که‌ی، خۆی لێ نه‌گۆرا
و ئاماده نه‌بوو بۆ جاری دووهه‌م خۆی بپالێوی و به‌و په‌ڕی
ته‌وازوعه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕاده‌ستی جێگره‌که‌ی کرد وخۆی
کشانده‌وه وتا کاتی مردنی وه‌کوو رێبه‌رێکی کاریزما و روحی
ومه‌عنه‌وی وڵاته‌که‌ی مایه‌وه وبه حه‌ق له‌قه‌بی ''باوکی
خه‌لکی ئافریقای باشوری'' بۆ خۆی به ئه‌به‌دی کرد. ناوبراو
نه‌ک هه‌ر له نێو خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی به‌ڵکوو له هه‌موو
جیهان دا رێز‌و حورمه‌تی تایبه‌تی هه‌یه و وه‌کوو که‌سایه‌تێکی
ئینسان دۆست، ئاشتیخواز، لیبوردو ودێموکرات به مانای واقعی
ته‌واوی وشه‌که سه‌یر ده‌کرێ.
سه‌رۆک ماندهلا باوه‌ری به مافی مرۆڤه‌کان هه‌بوو، ده‌ردی
خه‌لکانی بێ ماف وچه‌وساوه‌ی به گۆشت وئێسقان هه‌ست پێ ده‌کرد
وده‌یزانی ژێر ده‌ستی وکۆیلهتی یانی چی و بۆیه‌ش ئاماده
نه‌بوو له سالی 1992 خه‌ڵاتی ئاتاتورک له ده‌وله‌تی تورکیه
قه‌بوڵ بکا و له‌و باره‌وه کوتبووی : من ئه‌و خه‌ڵاته
وه‌رناگرم، مادام کورده‌کان به ده‌ستی ده‌وله‌تی تورکیاوه
ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. ئه‌وه‌ش بوو به هۆی توڕه‌یی تورکه
نژادپه‌ره‌سته‌کان و که‌وتنه بێحورمهتی کردن به ماندهلا و
پێیان ده‌کوت '' ڕه‌ش پێسته تێرۆریسته‌که ''.
خه‌باتی ڕه‌ش پێسته‌کانی ئافریقای باشور به رێبه‌ری ''
کۆنگره‌ی میللی ئافریقا '' و به سه‌رۆکایه‌تی نێلسۆن ماندهلا
له دژی سیاسه‌تی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی سپی پێسته‌کانی ئه‌و
وڵاته هه‌ڵگری کۆمه‌لێک مه‌سه‌له‌ی گرینگرن که ده‌کرێ بۆ
ئه‌مرۆ خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان که‌ڵکیان
لێوه‌ربگیرێ. ئه‌ویش خه‌باتێکه که هه‌موو چین وتوێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردی له رۆژهه‌لاتی کوردستان خۆیانی تێدا
ببینه‌وه وهه‌رکه‌س به پێ لێهاتوویی وتوانایی وده‌رفه‌ت
وهه‌ل ومه‌رج تێدا رۆلی خۆی بگێری و کاریگه‌ری خۆی بۆ
سه‌رکه‌وتنی خه‌باته‌که دابنێ.
ئه‌وه‌ی له ئێرانیش به‌رامبه‌ر کورد ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی
غه‌یره فارس وشیعه به‌رێوه ده‌چێ، چ نیه، جگه له
سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن وپه‌راوێز خستن و حیسابی مرۆڤ بۆ
نه‌کردنیانه که هه‌مان ئاپارتایدی نژادی وئاینی وزمانیه که
کۆماری سێداره به به‌رنامه‌وه له ماوه‌ی 34 ساڵی رابردووه
به‌رێوه‌ی بردووه. بیروعهقلیهتێک که له پشت ئه‌و
سیاسه‌ته‌یه، ته‌نیا ناسیۆنالیزمی ئیرانی به خاوه‌نی ئه‌و
وڵاته ده‌زانێ وئه‌وان به لێوه‌شاوه ده‌زانێ بۆ رێبه‌ری
کردنی ئه‌و وڵاته وته‌نیا مه‌زهه‌بی شیعه‌ش به پاک وبێگه‌رد
وله سه‌ر حه‌ق ده‌زانێ بۆ بوون به تاقه دینی ئه‌و وڵاته.
هه‌ر ئه‌و بیروفکرهی که مه‌لاکانی به ناو '' مراجعی شیعه''
له قوم به باوه‌ره‌وه پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن که نابێ
مه‌یدان وده‌رفه‌ت به سوننیه مه‌زهه‌به‌کان بدرێ که له
ئێران دا له باری حه‌شیمه‌ته‌وه ببنه زۆرینه و یان له
ده‌سه‌ڵات دا به‌شدار بن ونابێ به هیچ جۆر رێگایان پێ بدرێ
که ببنه ساحه‌ب ده‌سه‌لات له ئێران‌دا، چونکه ده‌سه‌ڵاتی
شیعه‌کان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
هه‌ڵاواردن وبێ به‌ش کردنی گه‌لانی غه‌یری فارس وغه‌یری شیعه‌ش
له قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی شیعه‌ی 12 ئیمامی دا به
ئاشکرا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه وغه‌یری شیعه‌کانی له مافه‌کانیان
بێ به‌ش کردووه وسیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ک نژادی وته‌ک
مه‌زهه‌بی وته‌ک زمانی به ئاشکرا له ئێران دا وه‌کوو
سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وله‌ت به‌رێوه ده‌چێ.
له ئێرانی ژێر ده‌ستی ئیسلامی شیعه‌ی 12 ئیمامی سیاسه‌تی
نژادپهرهستانه به پلان وبه‌رنامه به‌رێوه ده‌چێ وبۆیه‌ش
یه‌کێک له ئامانجه‌کانی خه‌باتی بهرحهقخوازانه وماف
خوازانه وشوناس خوازانه‌ی گه‌لانی غه‌یری فارس وشیعه ده‌بێ
دژایه‌تی کردن سیاسه‌تی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی
تاران وهه‌موو ئه‌وانه‌ی که پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته ده‌که‌ن
بێ. نژادپه‌ره‌سته‌کانی سیاسی ومه‌زهه‌بی پاکانه‌یان بۆ ئه‌و
سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه که به‌رێوه بردنی سیاسه‌تی مشتی پۆلاین
بۆ پاراستنی چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران وبه‌رگری کردن له دابه‌ش
دابه‌ش بوونی زۆر پێویست وگرینگه.
بۆ گه‌یشتن به مافی یه‌کسان وبه‌رابه‌ر له نێوان هه‌موو
پێکهاته‌کانی دانیشتووی ئێران به هه‌ر جۆره زمان وفه‌رهه‌نگ
وئاین و مه‌زهه‌به‌وه وبۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگایه‌کی به دوور له
توندوتیژی و بێ هه‌ڵاواردن دروست بێ، ده‌بێ یه‌کێک له
ئامانجه‌کانی خه‌بات به‌ره‌نگار بوونه‌وه له دژی سیاسه‌تی
ئاپارتایدی نژادی ومه‌زهه‌بی وزمانی بێ که له ئێراند به
نیسبه‌ت گه‌لانی غه‌یری فارس و غه‌یری شیعه مه‌زهه‌ب به‌رێوه
ده‌چێ. کهواوبوو پێویسته هه‌موومان بلێێن نا بۆ
کۆمه‌لگایه‌کی نژادپه‌ره‌ستانه‌ی ته‌ک نژادی و ته‌ک مه‌زهه‌بی
وته‌ک زمانی. به‌لێ بۆ کۆمه‌لگایه‌کی یه‌کسان ودادپهوهرانه
وفره ڕهگهزوفره زمان وفره کولتور وفره ئاین.
لوقمان زه‌هرایی
7.12.2013
|