دادگایی بکوژانی کاوە گەرمیانی کاری کێیە:دەسەڵات یان جەماوەر...؟!
 
موزەفەر عەبدوڵا
mozafar_as@yahoo.com

 

لە دوو دەیەی رابردوەوە تا ئەمرۆهەردو حزبی دەسەلاتداری پارتی و یەکیتی ،چ راستەخۆ،و بە بەرنامەو پلان، یان ناراستەوخۆ ،بە فەرمانی هەندێک لە سەرانیان هەزاران کەسی بیتاوانیان لە رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران و نوسەران و هەلسوراوانی سیاسی وچەپو کۆمۆنیست و داکۆکیکارانی مافە مەدەنی یەکان و ژنان و تەنانەت نەیارانی یەکتر لە ریزەکانی خۆیان بە ئاشکرا، یاخود نهینی لە بە روناکی یا خود بە تاریکی کوشتوەو تیرۆرکردەوە.تەنانەت چەندین جار تەحەمولی بچوکترین ململانی و ناکۆکی سیاسی یان نەکردوەو هیرشی چەکداریان کردۆتە سەر لایەنەکان و کوشتو بریان کردون. لە نمونەی ئەوانە هیرش بۆ سەر حزبی کۆمۆنسیت و کوشتنی چەند کەس لە کادران و ئەندامانیان لە لایەن یەکیتی یەوە.یان لیدانی یکگرتوی ئیسلامی لە بادینان لە لایەن پارتی یەوەو ...هتد.وە تا ئیستاش لەم بیست ساڵەدا لەم هەزاران کەس و کەیسانە تاکوتەرا تاوانبارانیان ئاشکرا کردوەو دادگایی کردوە و بە سزا گەیاندەوە.خۆ گەر ئەو تاکو تەرایەشیان دەسگیر و دادگایی ڕواڵەتیان کردبێت ئەوە یان لە ژیر فشاریکی گەورەی ناوخۆیی و جیهانیدا بوە یاخود ئاکامی ململانیکانی نیوان خۆیان بووە.
هاوکات لەم دوو دەیەیەدا دەیان و بگرە سەدان جار سەرانی ئەم دەسەڵاتە یاخود سەرانی هەردو حزب لیژنەی لیکۆلینەوەیان وەک سیناریۆیەک بۆ شاردنەوەی راستی یەکان پیکهیناوە نەک بۆ ئاشکرا کردنی راستی ئەو رووداو تاوانانە .لەمبارەیەوەش پیویست بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی ئەو لیژنانە ناکات کە پیکیان هیناوە . لێژنە گالتەجاری یەکەی کە خودی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەریم پیکی هینا بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشنتی سەردەشت عوسمان کە ئەویش تەنها لە ژیری فشاری نارەزایەتی جەماوەرو دامرکانەوەی و داپۆشینی تاوانەکەو تاوانباران بوو بەسە بۆ گالتەجاری ئەو جۆرە لیژنانە.هەروەها ئەوە چەند سالە داوا لەسەر تاوانی کوشتنی ٥ کادری حزبی کۆمۆنیست تۆمار کراوە کە سالی ٢٠٠٠ لە هیرشی ئەو کاتی یەکیتی بۆ سەر بنکەکانی حزب و بە فەرمانی سەرانی ئەوکاتی یەکیتی کردیان بەلام تا ئیستا هەر جارەو بە بەهانەیەک پرۆسەی دادگایی رادەگرن و بەلگەکان دەشوینین و ون دەکەن .لەم بارەیەوە حزبی کۆمۆنیست ئەم کارە دژی یاسایی یانەی یەکیتی راگەیاندوەو ریسوا کردوە. هەروەها دەیان و سەدان کەیسی تری وا هەیە بەلام بەهۆی ئەوەی دادگاکان و هەمو ئەو دازگایانەی هەلدەستن بە کاری لیکۆلینەوە سەر بە هەردو حزبی دەسەڵاتدارن یەک تاوانبار ئاشکرا ناکرین و دەسگیرو دادگایی ناکرین.
ئیستاش کە مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە راگەیاندنیکدا بەلینی داوە گوایە لیژنەی لێکۆلینەوە پێک دینیت بۆ کوشتنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی تا تاونباران دەسگیر بکات و دادگایی بکات، و هاوکات سەرانی یەکیتی بەلینی سەوزو پەمەیی دەدەن کە واز ناهینن لەم تاوانە تا تاوانبار دەسگیر نەکەن تەنانەت گەر لە ریزەکانی خۆشیاندا بیت ئەمەش هەر وەک لێژنەکانی تری یەکیتی و پارتی و بارزانی دەبیت و تەنها بۆ شاردنەوەی راستی یەکان و تاوانبارانە.
جا ئیستا کە جەماوەری تورەو نارازی بەم راستی یانە گەییشتون و بە ئاشکرا دەزانن کە ئەم لیژنانەی دەسەڵات پێکی دێنێت تەنها سیناریویەو زیاتر بۆ شاردنەوەی راستی یەکانە بۆیە زانینی ئەم راستی یە وا لە جەماوەری نارازی دەخوازی کە پیویستە خۆیان هەستن بە پێکهینانی لیژنەی سەربەخۆ و دۆزینەوەو ئاشکراکردن و دەسگیرکردنی تاوانباران تا دەگاتە دادگایی کردن و بە سزاگەیاندنی.چونکە ئیتر ناکری چاوەری بیت دەسەڵاتیک کە خۆی بکوژەو تاوانبارە بکوژو تاوانبارەکانی خۆی دەسگیربکات و دادگایی بکات .هەر لیرەوە ئیتر وەک ووتمان جەماوەری نارازی دەکەویتە بەردەم ئەرک و کاریکی زۆر گەورەوە چارەنوسساز. بەڵام هەستان بە ئەنجامدانی ئەم ئەرکو کارە ئیرادەی شۆرشگیرانەی دەویت کە ئەویش هەستانە بە پیکهینانی لیژنەی سەربەخۆی لیکۆلینەوەو دەسگیرکردنی بکوژو تاوانبار تا دەگاتە پیکهینانی دادگای سەربەخۆ لە کەسانی هەڵبژیردراو و پسپۆر.وە لە پیش هەمو لایەن و کەسیکیشەوە دەسپیشکەری بۆ ئەم کارو ئەرکە دەکەویتە ئەستوی ئەو کەس و لایەنە چەپو کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوانی یەکسانیخواز وئازادیخواز لە رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران و هەڵسوراوانی سیاسی و بزوتنەوە جەماوەری یەکان و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان و لاوان و مافە فەردی و مەدەنی یەکان .کوردستان لێوان لێوە لەو مرۆڤانە شەریف و ئازادیخوازانە هەر لە دکتورو پارێزەرو دادوەرەوە بگرە تا دەکات کارمەندان و پسپۆرانی پشکنینی خوێن و دی ئێن ئەی و کەسانی شارەزاو پسپۆر لە بواری دۆزینەوەی تاوان. بەلام هەمو گرفتەکە ترس لەسەرکوت و برشتو بری ئەم دەسەڵاتە مافیایی یە میلیشایی یە خێڵەکی یە.
دیارە بۆ بەجی گەیاندنی تاسەری ئەم کارە جەماوەری نارازی نابیت متمانەو بروا بە هیچ دەزگایەکی فەرمی و نافەرمی و مەدەنی و سەربازی و چەکداری سەر بەدەسەڵات بکات چونکە گەر ئەم کەیسانە لەهەر شوینیک بکەوێتە بەر دەستی دامەزراوەکانی دەسەڵات و ئەم دوو حزبە بێگومانە دەیشارننەوەو وەک دەیان و سەدان کەیسی تری لێدەکەن.
جا گەر لە بۆتەی ئەم نارەزایەتی یانەدا کە ئەمرۆ شەپۆڵ دەدات جەماوەر هەستێت بەم کارو ئەرکە ئەوە ئیتر دەبێتە سەرەتای کار بۆ کاری زۆر گەورەتری ڕاستەوخۆی جەماوەری و پاشەکشە بە هەردوو حزبی دەسەڵاتدارو ریسوا کردنی لیژنەو دادگاو داواکار و هەمو دەزگاکانیان. ئیتر دەبێتە سەرەتایەکیش تا سەرانی دەسەڵات کە هەرگیز نەتوانن هەستن بە تیرۆرو کوشتنی نەیاران و رەخنەگران و نارازیانی دەسەڵاتەکەیان.کەواتە با ئەو جەماوەرە ئیرادە بکات بۆ راپەڕاندنی ئەم کارە شۆرشگیڕانەیە کە بەهەق شۆرشگێرانەیە.

١٠-١٢-٢٠١٣
 

           

 

12/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca