ڕۆژنامەکان داخەن ،
با هەر سەورە و جمهوریەکەى جاران بێ ..
* * *
ژوورەکەیمان نیشان مەدەن ..
کتێبەکانى و
مەنجەڵە نۆکەکەیمان نیشان مەدەن ..
ڕێپێوان مەکەن ..
لافیتە مەنووسن ..
قولاب و کێبڵ و قامچى و
بۆیاخى سوور بێنن ،
با ئەمنە سوورەکە دروست کەینەوە
* * *
کەس ئیدانەى ئەو خوێنە ڕژاوە نەکات ..
کەس فرمێسکى بۆ نەڕێژێ ..
شۆڤڵ و سەرباز تێکەڵاو کەن و
پەلامارى گوندەکان بەن ،
نوگرە سەلمان ئاوەدان بکەنەوە ..
|